تورکیا ئامارێکی نوێی لەبارەی شەڕی عەفرین راگەیاند
📊 ئامار و راپرسی
سوپای تورکیا رایدەگەیێنێ، لە شەڕی
عەفرینعەفریندا 999 شەڕڤانی
یەپەگەیەپەگە ناچالاککراون (واتە گیانلەدەستدان، برینداربوون و بەدیلگرتن) یەپەگەش وێڕای رەتکردنەوەی ئامارەکەی تورکیا، دەڵێ لەماوەی 16 رۆژی شەڕەکەدا 480 سەربازی تورکیا و گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریا لە پێکدادانەکاندا کوژراون.
سوپای تورکیا لە نۆزدەیەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنی (چڵە زەیتوون) بۆ سەر هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان کە بە هاوکاریی بەشێک لە چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ئەنجامیدەدات، لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی ئامارێکی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکە تاوەکو ئێستا لە پێکدادانەکاندا 999 شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بوونەتە قوربانی (واتە گیانلەدەستدان، برینداربوون و بەدیلگرتن). هەروەها سوپای تورکیا ئاماژەی بە کوژرانی 20 چەکداری گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریا داوە، بەڵام هیچ ئامارێکی لەبارەی سەربازە کوژراوەکانی سوپای تورکیا بڵاونەکردووەتەوە.
هەرچەندە سێ رۆژە ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG هیچ ئامارێکی لەبارەی شەڕەکە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام بەپێی دوایین ئاماریان لەماوەی 16 رۆژی شەڕ و رووبەڕووبوونەوەکاندا زیاتر لە 480 سەربازی تورکیا و گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریا کوژراون. یەپەگە ئامارەکانی سوپای تورکیاش لەبارەی گیانلەدەستدانی شەڕڤانان رەتدەکاتەوە و هەر بەپێی دوایین ئاماری تاوەکو ئێستا 34 شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە.
ناوچە سنوورییەکانی هاتای بە ناوچەی ئەمنیی تایبەت راگەیێندران
پارێزگاری هاتای لە تورکیا ناوچە سنوورییەکانی لەگەڵ سووریا و شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان وەک ناوچەی ئەمنیی تایبەت راگەیاند و رووماڵی میدیاکانی لەو ناوچانە قەدەخەکرد.
پارێزگاری هاتای لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، ئەو ناوچە ئەمنییە تایبەتانەی کە پێشتر لە سنووری شارۆچکەکانی رەیحانلی و حاسسا راگەیێندرابوون، ماوەکەیان درێژکراوەتەوە و 13 ناوچەی ئەمنی دیکەی نوێ خراونەتە پاڵ ئەو ناوچانە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی پارێزگاری هاتای، لە 7ی شوبات تاوەکو 21ی شوبات ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای هاتای وەک ناوچەی ئەمنیی تایبەت راگەیێندراون.
بڕیارەکە لە کاژێر 08:00 ی بەیانی رۆژی چوارشەممە 7ی شوبات کەوتووەتە واری جێبەجێکردنەوە و تاوەکو کاژێر 8ی 21ی ئەم مانگە، واتا بۆ ماوەی 15 رۆژ کاری پێدەکرێت و رووماڵی میدیاکان لەو ناوچانە قەدەخەیە.
[1]
07-02-201807-02-2018