رۆژهەڵاتی کوردستان
- کونسوڵخانەی ئێران لە
هەولێرهەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا هەواڵی کرانەوەی سێ بازاڕچەی سنووریی
کێلێکێلێ،
سەیرانبەنسەیرانبەن و
شۆشمێشۆشمێی لەنێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان ڕاگەیاند.
[3]
باشووری کوردستان
- کاتژمێر 7ی بەیانی ئۆپەراسیۆنی هێزە سەربازییەکانی عێراق لە سنووری
خورماتووخورماتوو بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکانی دەوروبەری شارۆچکەکە لەپاشماوەکانی
داعشداعش دەستیپێکرد.
[1]
- فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دوای 8 کاژێر ڕاگەیێندراوێکدا ئاماری ئۆپەراسیۆنەکەی سنووری خورماتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 50 پێگەی داعش لەنێوبراون و 6 ئۆتۆمبێلیشیان کراونەتە ئامانج. ئاماژەی بەوەش کرد کە فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشداربوون و پێگەکانی داعشیان لە چیای حەمرین بۆردوومانکردووە.
[3]
- ئامانج عەبدولڕەزاق، بەرپرسی کۆمیتەی
جەبارەجەبارەی
یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ڕایگەیاند: هێزێکی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی لە گوندی ساری گوێل سەر بە شارەدێی جەبارە، هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان ئەنجامداوە و ژمارەیەک چەکی کڵاشینکۆفیان بردووە، کە هی ئەندامانی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگە و هاوڵاتی ئاسایین. وتیشی: هێزەکانی حەشدی شەعبی بڕی 100 هەزار دینار و دوو مۆبایلیان لە دوو گەنج بە زۆر سەندووە و بردوویانە. ناوبراو باسی لەوەشکرد: چەکدارەکانی حەشدی شەعبی سوکایەتیان بە دانیشتوانی گوندەکە کردووە و قسەی نەشیاویان پێووتون.
[2]
- گروپی دەنگی شەقام، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکارییەک بۆ دەرکردنی سوپای تورکیا و ئێران، لە هەرێمی کوردستان سەردانی نوسینگەی
سلێمانیسلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق -یان کرد، دواتر کونگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان ئەنجامدا.
[2]
- وتەبێژی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم دەڵێت لە 80%ی لیستی تۆماری دەنگدەران پاککراوەتەوە و حکومەتی هەرێمیش بڕیاریدا بە سێ بەش بودجەی پێویست بۆ کۆمسیۆن دابینبکات.
[4]
- ڕۆژنامەی واشنتن تایمز لە بابەتێکیدا نووسیویەتی،
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی بە ژیریی و دیپلۆماسییەتی خۆی توانی ڕێگری لە شەڕێکی خوێناوی لە عێراق بکات، کە کارەساتێکی گەورەی مرۆیی بەدوای خۆیدا دەهێنا، بۆیەش ئەو شایەنی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵە بۆ ئاشتی.
[3]
-
ئارام شێخ محەمەدئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند بڕیارەکەی سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمان سەبارەت بە باسکردنی هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی سێ پەرلەمانتاری کورد نایاساییە و داواشی لێدەکات بڕیارەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
-
یەپەگەیەپەگە، داگیرکەری تورک بەوە تاوانباردەکات کە لە هێرشەکانیدا بۆسەر
عەفرینعەفرین چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت.
[1]
- ژان ئیڤ لۆ دریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت، کە هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین پێشێلکردنی مافە نێودەوڵەتییەکانە.
[2]
- تۆپخانەکانی سوپای تورک گوندی کەفەر سەفرا و گوندی بافلورو گۆڕستانی شەهید سەیدۆ-ی سەر بە شارۆچکەی جندرێسی کانتۆنی عەفرین تۆپبارن دەکەن.
[2]
- پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی کانتۆنی عەفرین لەلایەن تۆپخانەکانی تورکیاوە کرایە ئامانج و جندرێس و گۆڕستانی شەهید سەیدویش بەچڕیی تۆپبارانکران.
[4]
- دوای پێکدادانە سەختەکانی ئەمڕۆی نێوان سوپای تورکیا و هێزەکانی یەپەگە لە گوندی شێخورزێی شارەدێی بلبلێ، ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر لە بریندارەکانی سوپای تورکیا و هێزەکانی سوپای ئازادی سووریا گەیێندرانە نەخۆشخانەکانی کیلیس.
[3] کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表