📊 بابەت 374,796 | وێنە 59,346 | پەڕتووک PDF 11,066 | فایلی پەیوەندیدار 43,648 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,831
لەم کاتەدا 31 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 05-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆05-07-2020
📆04-07-2020
📆03-07-2020
📆02-07-2020
📆01-07-2020
📆30-06-2020
📆29-06-2020
📂 زۆرتر ...
📅05 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 03-07-2020
باکووری کوردستان
- بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی تورک، لە باکووری کوردستان 17 هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون.[2]
- بەگوێرەی هەواڵێکی میدیاکانی ئۆپۆزیسیۆن کتێبخانەی جگەرخوین لە شارۆچکەی کایاپناری ئامەد کە نزیکەی 10 هەزار کتێبی تێدابوو دوای دانانی قەیوم لەسەر شارەوانییەکەی، ژمارەی کتێبەکانی بۆ 300 کتێب کەمیکردووە. بەگوێرەی میدیاکانی ئۆپۆزیسیۆن ئەو سەرۆک شارەوانییەی لە شوێنی هاوسەرۆکانی شارەوانیی کایاپناری هەدەپە دانراون کتێبی لە کتێبخانەکەدا نەهێشتووە.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- دانیشت
👫 عەبدولواحید نوری
عەبدولواحید مەجید سەعید ناوی تەواوی ئەم روناکبیرەیە، بەهۆی ئەوەی لەدوای کۆچی دوایی باوکی، نووری عەلی خاڵی ئەرکی بەخێوکردن و پەروەردەکردنی ئەگرێتە ئەستۆ، بەعەبدولواحید نوری یاخود ع.و. نوری ئەناسرێ‌ و هەر بەو ناوەوە بەرهەمەکانی بڵاو ئەکاتەوە.
لەبەرئەوەی باوکی فەرمانبەر بووە لەشارۆچکەی چەمچەماڵ، مامۆستا عەبدولواحید لەساڵی 1904 لە و شارۆچکەیە لەدایک بووە.
قۆناغەکانی خوێندنی لە سلێمانی و کەرکوک تەواو کردووە و ساڵی 1927 خانەی مامۆستایانی تەواو کردووە و هەمان ساڵ بەمامۆستا دامەزراوە و لەقوتابخانەکانی
👫 سەعید سدقی کابان - سەعید کابان
مامۆستا سەعید سدقی کابان کەسایەتییەکی گەورەی پەروەردەیی کوردستانە و زیاتر لەنیو سەدە خزمەتی بەرەوتی خوێندن و پەروەردە و رێزمانی کوردی کرد.
مامۆستا سەعید لەبنەماڵەی کابانە، ئەو بنەماڵە دیارەی شاری سلێمانی کەزیاتر لەیەک سەدەیە لەخزمەتی کۆمەڵی کوردەواریدان و دەیان کەسایەتی سیاسی و روناکبیری و هونەری و پەروەردەیی و کۆمەڵایەتیان تێدا هەڵکەوتووە و لەکایە و رشتە جیا جیاکاندا خزمەتیان بەگەل و نیشتمانەکەیان کردووە.
سەعید کابان بەسەرقافڵەی ئەو بنەماڵە هێژایە دادەنرێ‌ کە لەمەیدانی زمان و پەروەردەدا خزمەت
✌️ دیار غەریب
ساڵی 1973 لە گوندی سێوسێنانی ناوچەی قەرەداغ لەدایکبووە.
کۆلێژی زانست بەشی فیزیای تەواو کردووە. لەدوای راپەڕینەوە بەشداریی خەباتی رێکخراوەیی و نەتەوەیی بووە. لەدامەزراندنی پ.چ.د.کە وە ئەندامی دەستەی کارگێڕیی بووەو لەکۆنگرەی چوارەمی پ.چ.د.کدا لەساڵی 2008 بەسەرۆکی پارتی هەڵبژێردرا.[1]
هەڤاڵ دیار غریب ناسراوە بە هەڵمەت لەگەڵ دوو هەڤاڵی تری لە 05-07-2019 لە بناری قەندیل بەر هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا کەوتن و چوونە کاروانی شەهیدانەوە. بەپێی هەندێک سەرچاوە ناوبراو پێشتر شەهید بووە و لەم رێکەوتەدا
📊 بەهۆی داخستنی مەرزەکانەوە زیاتر لە 40 هەزار کەس بێکاردەبن | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
بەهۆی داخستنی مەرزەکانەوە زیاتر لە 40 هەزار کەس بێکاردەبن
📊 ئامار و راپرسی


دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهارعیسا عەبدولقەهار
بەداخستنی مەرزە لاوەکی و نافەرمییەکانی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 40 هەزار کەس لە کرێکاران و بازرگانان و هاوڵاتیانی هەرێم بێکاردەبن، پسپۆڕێکی ئابووریش دەڵێت ململانێی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا مەترسی گەورەی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروستکردووە.
جگە لە مەرزە نێودەوڵەتییە فەرمییەکانی نێوان هەرێم و ئێران تورکیا، حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە داخستنی نزیکەی 50 مەرزی لاوەکی و فەرمی و نافەرمی، ئەمەش نیگەرانی خاوەن و کار و هاوڵاتیانی هەرێمی لێکەوتەوە. بەشێک لە بازرگانان-یش پێیانوایە، ئه و بڕیارەی حکومەتی عێراق کێشەی زۆری بۆ دروستکردوون.
خالید ئەحمەد، نوێنەری کۆمپانیای بێری بۆ کاروباری بارزگانی بۆ دواڕۆژ وتی داخستنی ئه و مەرزانەی زیانی زۆری بە بارزگانان و هاوڵاتیان گەیاندوە و بەهەزاران کەسی بێکارکردووە، چونکە بەشێک لە مەرزەکان ماوەی چەند ساڵێکە ئاڵوگۆڕی بازرگانی تێدادەکرێت و هیچ کێشەیەکی نەبووە.
وتیشی بە داخستنی ئه و مەرزانە، کاری ئاڵوگۆڕکردنی کۆمپانیاکان و خاوەنکاران زەحمەت دەبێت، بەمەش کۆمپانیاکان ناچاردەبن کرێکارەکان و خاوەن پیشەکان بنێرنەوە ماڵەوە.
هاوکات عەبدولڕەحمان عەلی رەزا، بڕیاردەری لیژنەی بازرگانی و مافی بەکاربەر لە پەرلەمانی کوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند حکومەتی عێراق مەرزە نافەرمی و لاوەکییەکانی هەرێمی کوردستان داخستووە، بەبێ ئەوەی پرس و راوێژکار بە وەزارەتی دارایی هەرێم بکات، لەکاتێکدا داخستنەکە زیانی زۆری بۆ ئابووری هەرێم هەیە و زیاتر لە 40 هەزار کەس بێکاردەبن ئەمەش گرفتێکی ترە بۆ خەڵکی کوردستان.
هاوکات بەپێی راپۆرتێکی یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان، داخستنی ئه و مەرزانە زیانی بۆ هاوڵاتیانی و کرێکاران و خاوەنکاران هەیە و رونیکردۆتەوە کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و رەوشی هاتووجۆ لە مەرزەکانی تری نێوان هەرێم لەگەڵ ئێران و تورکیا بەردەوامه و کێشەیان نییە.
لە راپۆرتەکە، ئاماژە بەوەشکراوە کە خەریکە ئابووری کوردستان بەره و بوژانەوە بچێت، چونکە بەراود بە ساڵی رابردوو هاتووچۆ و ئاڵوگۆڕەکان زیادیانکردووە.
بەپێی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا، کە لە مانگی رابردوو لە هەولێر ئەنجامدراوە حکومەتی عێراق نوێنەرانی دیوانی چاودێری و وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ سەرجەم مەرزەکان دەنێرێت بۆ چاودێریکرنی مەرزەکان و داخستنی مەرزە لاوەکی و نافەرمییەکان.
لەگەڵ ئەوەی حکومەتی هەرێم و عێراق لەسەرداخستنی مەزرەکان رێککەوتن، بەڵام بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ئاماژە بەوەدەکات کە بەغدا لە داخستنی مەرزە لاوەکییەکان راوێژی پێنەکردوون.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند بۆ داخستنی مەرزە لاوەکی و نا فەرمییانە دابخرێن پێویستبوو رەزامەندی وەزارەتی دارایی هەرێم وەربگیرێت، تەنانەت دەبوو خودی وەزیری دارایی هەرێم رەزامەندی لەسەر بدات، بەڵام بەداخەوە بەغدا ئەمەی نەکردووە.
لە رۆژی 1ی شوباتی 2018، لە دواین ئاگادارکردنەوەدا حکومەتی عێراق بڕیاریدا سەرجەم خاڵە گومرگییە نافەرمییەکانی هەرێم دابخرێن و بۆ ئەم مەبەستەش داوای لە پاسەوانانی سنوورەکانی هەرێم کرد پابەند بن بە داخستنی ئه و خاڵە گومرگییانه و ماوەی 24 کاتژمێری دیاریکرد، بەمەش لەڕۆژی شەممەی رابردوو بڕیارەکە جێبەجێکراوە.
دکتۆر مستەفا زوبێر، پسپۆڕی ئابووری لە زانکۆی سەلاحەددین بە دواڕۆژی راگەیاند بەهۆی ململانێ و کێشەی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەند، گرفت بۆ کرێکاران دروستبووه و وایکردووە خەڵکێکی زۆر بێکاربن و ئەمەش هێندەی تر بژێوی ژیانیان سەخت دەکات.
ئه و پسۆڕە، دەشڵێت دوای داخستنی مەرزەکانی نێوان هەرێم و ئێران بۆ ماوەی نزیکەی 80 رۆژ بە سەدان کەس بێکاربوون، بۆیە ئێستا کە ئه و مەرزانە دادەخرێن زیانێکی گەورەتر تووشی هاوڵاتیان و بازرگانان دەبێت.[1]
06-02-201806-02-2018
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 06-02-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 06-02-2018
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇷 ئێران
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇶 ئێڕاق
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 6 2018 9:50PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Feb 7 2018 9:24AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Feb 7 2018 9:24AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,184 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
بەهۆی داخستنی مەرزەکانەوە زیاتر لە 40 هەزار کەس بێکاردەبن
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️06-02-2018
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,359 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574