ساڵانە لە ئێران 100 هەزار کەس وەک تووشبووی شێرپەنجە دەستنیشاندەکرێن
📊 סטטיסטיקה וסקרים
وەزارەتی تەندروستی ئێران رایدەگەیێنێت ساڵانە لە وڵاتەکەیان زیاتر لە 100 هەزار کەس وەک تووشبووی
شێرپەنجەشێرپەنجە دەستنیشاندەکرێن و نیوەی تووشبووانیش گیان لەدەستدەدەن.
شێرپەنجە لەو نەخۆشییانەیە کە دەرمانی ئاسان نیە، گەرچی ئێستا بێ دەرمانیش نییە. لەگەڵ ئەوەشدا رەنگە بۆ هەموو کەس مۆتەیەکی گەورەیە. شێرپەنجە لە چەند ساڵی رابردوودا لە ئێران زۆر بە خێرایی تەشەنەی سەندووە.
بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئێران، ساڵانە لەم وڵاتەدا زیاتر لە 100 هەزار کەس گیرۆدەی شێرپەنجە دەبن. 50 هەزار کەسیش بەم هۆیەوە گیان لەدەست دەدەن.
لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش دۆخی پارێزگای ورمێ لە هەموو پارێزگاکانی دیکە خراپترە. لە پارێزگای ورمێ بەپێی ئاماری ساڵی 2016 نزیک بە 2 هەزار و 730 کەس وەک کەسانی تووشبوو بە شێرپەنجە ناویان تۆمار کرابوو. 2 هەزار و 683 کەسیش گیانیان لە دەستدا. بەگوتەی بەرپرسان ئەم ئامارە دەتوانێت زیاتریش بێت، چونکە رەنگە هەموو ئەو کەسانەی بەهۆی شێرپەنجەوە گیان لەدەست دەدەن ناویان تۆمار نەکرابێت.
لە پارێزگای لوڕستانیش بەپێی ئامار 2 هەزار کەس چارەسەریان بۆ دەکرێ. ئەمە تەنیا ئەوانەی سەردانی پزیشکیان کردووە، ئامار دەتوانێت زیاتریش بێت.
لە پارێزگای ئیلام لە ئاماری فەرمیدا هاتووە لە هەر 100 هەزار کەس 122 کەس شێرپەنجەیان هەیە، واتە نزیک بە 730 کەس.
بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کرماشان، ساڵانە شتێک لە نێوان 2 هەزار و 500 کەس تاوەکوو 3 هەزار حاڵەتی نوێی شێرپەنجە تۆمار دەکرێن.
ژمارەی تووشبووان لە پارێزگای لوڕستانیش هەزار و 935 کەسە. لە پارێزگای سنە ئەنجومەنی پشتگیری لە توشبووانی شێرپەنجە یارمەتی بە 2 هەزار و 700 کەسی توشبوو بە شێرپەنجە دەگەیەنێت.
گۆڕانی شێوەازەکانی ژیان، شێوازەکانی خواردن، پیسی هەوا، جگەرە، خواردنەوەی ناتەندروست، خۆراکییە دووبارە بەرهەمهێنراوەکان، فاست فوودەکان، بەرزبوونەوەی تێکڕای تەمەن و بەساڵاچوویی رەنگە سەرەکیترین هۆکارەکانی شێرپەنجەبن.
نەخۆشییەک بە خەرج و تێچوویەکی زۆری دەرمانەوە. لە ئێران بە گشتی ساڵانە نزیک بە 3 ملیار دۆلار خەرج هەڵدەگرێ. پێشگیرییەکان دەتوانێت ئەم خەرجییە زۆر کەم بکاتەوە. تەنانەت تێچووە گیانییەکانیشی.
[1]
05-02-201805-02-2018 ⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!