ئەمڕۆی عەفرین، رێپێوان دژی داگیرکاریی تورک
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی میلاد دلارا خەڵکی
سەقزسەقز، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە 15 مانگ زیندان مەحکووم کرا. ئەم هاووڵاتییە کوردە تۆمەتی بەشداری کردن لە پشتیوانیی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان و تێکدانی ئاساییشی گشتی خراوەتە پاڵی.
[5]
باشووری کوردستان
- کاتژمێر 12:50 خولەکی شەوی رابردوو،
بومەلەرزەبومەلەرزەیەکی بەهێز شارۆچکەی
سۆرانسۆرانی هەژاند، بومەلەرزەکە هیچ زیانی بەدواوە نەبووە.
[1]
- بەهۆی نیگەرانیان لەسیستمی پاشەکەوتی
مووچەمووچە و پێنەدانی لەکاتی خۆیدا مامۆستایانی سنوری پەروەردەی
کۆیەکۆیە بایکۆتی پڕۆسەی خوێندنیان کرد و زیاتر لە 200 خوێندنگە خوێندکارانیان ناردوەتەوە ماڵەوە.
[2]
- سکرتارییەتی
حیزبی دیموکراتی کوردستانحیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (
حدکاحدکا) لە راگەیێندراوێکدا رەتیدەکاتەوە پێشمەرگەکانی ئەوان لە گرژییەکەی رۆژی هەینی بازگەی
دێگەڵەدێگەڵە دەستوەردانیان کردبێت و دەڵێ هەندێک کەس و راگەیاندن هەوڵدەدەن بە مەبەستی سیاسی دیاریکراو، حیزبی دیموکرات تێوەبگلێنن.
[4]
- ئەمڕۆ، بەمەبەستی دامەزراندنیان نزیکەی 200 کەس لە دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان لەبەردەم
وەزارەتی خوێندنی باڵاوەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خکومەتی هەرێم-دا خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا.
[3]
- سەدان گەنجی ئێزدی بە مەبەستی پشتگیریکردنی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین، لە
شنگالشنگالەوە بەرەو ئەو کانتۆنە بەرێکەوتن.
[3]
-
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یان کۆبیچ نوێنەری
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە و پرسی دانوستانی نێوان
هەولێرهەولێر و بەغدایان تاوتوێکرد بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوانیان.
[2]
- ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە شارەدێی سەعدیەی سەر بە شارۆچکەی
خانەقینخانەقین موختارێکیان کوشت. ناوی خالد فەرحان-ە و بەڕەگەز عەرەبە و موختاری گوندەکانی باشوری شارەدێی سەعدییە بووە.
[3]
- لە شاری
سلێمانیسلێمانی ژنێکی تەمەن 29 ساڵ و لە
رانیەرانیەش کچێکی تەمەن 17 ساڵ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا، هۆکاری هەردوو رووداوەکەش بە نەزانراوی ماوەتەوە.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- ڕێپێوانی شکۆداری گەلانی
عەفرینعەفرین بە دروشمی بە ئیرادەی گەل هێرشی تورکیا و چەتەکانی بۆ سەر عەفرین تێکدەشکێنین دەستیپێکرد.
[3]
- جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئاشکرایدەکات، دوای عەفرین ئامانجیان منبج و رۆژهەڵاتی فوراتە و دەشڵێت ئه و سەربازە ئەمریکیانەی جلوبەرگی یەپەگەیان پۆشیوە دەکرێنە ئامانج.
[4]
- سوپای تورکیا دەستی بە تۆپبارانکردنی ژمارەیەک گوندی سنوری هەردوو شارۆچکەی ماباتا و ڕاجۆ-ی سەر بە عەفرین کرد.
[3] ⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 כרונולוגיה של אירועים