بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت: کێ، کێیە؟!، کوێ، کوێیە؟! و چی، چییە؟!...
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 09-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆09-04-2020
📆08-04-2020
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅09 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,789) پەڕتووک||
📅 08-04-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی پاسووری ئامەد لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێڵێدا تەقینەوەیەک روویدا و بە پێی زانیاریەکان 5 کەس گیانیان لەدەستداوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا، 19 زیندانی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بۆ ئەنجامی تاقیکاریی کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان کراون.[7]
باشووری کوردستان
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 14 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران. بەمەش ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی ک
📅 08-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
شێوازی نوێی دابەشکردنی مووچە لە هەڵەبجە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەلام مەنمی
ساڵی 1937 لەشاری سلێمانی لەدایکبووە
لەساڵی 1960 کۆلیژی شەریعەی لەبەغداد تەواو کردوە
زیاتر لە 22 ساڵ مامۆستا بووە دواتر بووە بە سەرپەرشتیاری پەروەردەی سلێمانی.
لە هەفتاکانی سەدەی بیستەوە دەستی بە کاری نووسین کردووە.
لە 09-04-2015 کۆچی دوایی کردووە.
👫 سەلام مەنمی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەلام مەنمی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار پیت مویلەر و هاوڕێکەی لیا فیسەر ئەو کاتەی کە خوێندکار بوون، بە بەرگی دیدەوانیەوە لە رێگەی کوردستانی باکوورەوە گەشتی کوردستانی باشوریان کرد و لە نزیکەوە توانیان کورد بناسن و تێکەڵاوی شۆڕشی کورد بوون، چونە حاجی هۆمەران، ئەم گەشتەیان وای لێکردن و کوردیان خۆشبوێت، لە پاش رێکەوتننامەی جەزائیر لە نێوان (شای ئێران و سەدام حوسەین)دا لە ئازاری 1975دا کە شکست بە شۆڕشی کورد هێنرا، پیت مویلەر و هاوڕێکانی یارمەتیەکی زۆری ئەو کوردانەیان دا، کە وەک دەستەی یەکەمی پەنابەرانی کورد روویان لە
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
پیت مویلەر - Piet Muller
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
ساڵی 1951 لەشاری مەهاباد لەدایکبووە. ساڵی 1968 دیپلۆمی ئەدەبی وەرگرتووە. پاشان لەڕِشتەی جوگرافیای ئابووری لەزانکۆی تەورێز درێژەی بەخوێندن داوە و لەساڵی 1974 پلەی لینسانسی لەو رشتەیەشدا وەرگرتووە. مامۆستایەتی کردووە و چەندین جار بەتاوانی چالاکیی سیاسی دەستگیر و ئەشکەنجە کراوە و دراوە. ساڵی 1987 بەناچار رووی کردۆتە هەندەران و دوای دوو ساڵ مانەوە لە ئازەربایجانی سەروو، باکۆ، لەساڵی 1989وە لەوڵاتی سوێدە. ماوەی دەساڵ بەڕێکوپێکی گۆڤاری گزینگی دەرکردووە و چەندین بەرهەمی چاپکراوی ئەدەبی هەن.
👫 سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,219 | وێنە 58,219 | پەڕتووک PDF 10,789 | فایلی پەیوەندیدار 40,342 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,080 |
📊 هەفتانە 17 خانمی کوردستان تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
هەفتانە 17 خانمی کوردستان تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن
📊 ئامار و راپرسی

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵی 2017 بە تێکڕا هەفتانە 17 حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجەشێرپەنجەی مەمک لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.
بەپێی ئەو ئامارەی لەلایەن د.خاڵس قادر، گوتەبێژ و بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانەوە دراوەتە (رووداو)، ساڵی رابردوو لە کوردستان 905 حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک لە کوردستان تۆمارکراون (هەولێر 340، سلێمانی و هەڵەبجە 391، دهۆک 174 حاڵەت). ئەم ژمارەیە هەفتانە دەکاتە 15 حاڵەت.
پسپۆڕان وای دەبینن بەوپێیەی لە کوردستان سیستمی پشکنینی پێشوەختە کارا نییە و زیاتر ئەوانە پشکنین دەکەن کە تووش بوون، بۆیە دەکرێ چەندین حاڵەت هەبن کە لە قۆناغەکانی سەرەتای شێرپەنجەی مەمکدا بن و تاوەکو ئێستا تۆمار نەکرابن.
جگە لەوە، لە بەدواداچوونێکی پێشووتری رووداودا لەبارەی ئامارەکانی شێرپەنجەی مەمک، د. عەبدولفەتاح هەورامی، مامۆستای زانکۆ و هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا لە پزیشکی کۆمەڵ، پەرشوبڵاویی داتاکان و نێوەندەکانی تۆمارکردنی نەخۆشییەکە لە کوردستان بە هۆکارێکی دیکەی ناتەواویی داتاکانی کوردستان دەزانێ سیستمێکی ئاماری یەکگرتوومان نییە، تەنانەت لە هەمان شاردا چەند نێوەندێک هەن کە نەخۆشەکان روویان تێدەکەن. بۆ نموونە ئێمە لە سلێمانی هەم سەنتەری نەخۆشییەکانی مەمکمان هەیە، هەم نەخۆشخانەی هیوا، هەندێک حاڵەتیش لە دەرەوەی ئەو سەنتەرانە نەشتەرگەری و چارەسەر وەردەگرن و تۆمار ناکرێن، بەو شێوەیە هەموو حاڵەتەکان ناچنە یەک نێوەند.
د.خاڵس قادر، لە رێگەی (رووداو)ەوە رێنمایی دەداتە خانمانی کوردستان پێویستە خانمان بەشداربن لە پڕۆگرامەکانی سکرین واتە پشکنینی مەمک بۆ دەستنیشانی شێرپەنجە لە قۆناخە سەرەتاییەکاندا، هەروەها خۆ پشکنینی مانگانە دوای سوڕی مانگانە و سەردانی پزیشک لەهەر گۆڕانکارییەک لە مەمک یان هەستکردن بە بوونی گرێ.
بۆ خۆپارێزی لەو شێرپەنجەیەش چەند خاڵێک بە گرنگ دەزانێ چالاکبوون و وەرزشکردن، خواردنی تەندروست، خۆ رزگارکردن لە قەڵەوی و دوورکەوتنەوە لە خۆڕا بەکارهێنانی دەرمانە هۆڕمۆنییەکان و دەرمانەکانی دیکە.
توێژینەوەیەک کە ساڵی 2015 لەسەر 884 ئافرەتی کوردستان (454 تووشبووی شێرپەنجەی مەمک و 430 کەسی تەندروست) کراوە، دەریخستووە تەمەنی نێوەندیی تووشبوون بەو نەخۆشییە لە کوردستان 45-49 ساڵە، بەڵام لە ئەمریکا نزیکەی 60 ساڵە. پزیشکانی توێژەر دوای دەرکەوتنی ئەو ئەنجامانە گوتبوویان دەبێت لە کوردستان لە تەمەنێکی زووترەوە پشکنینی پێشوەخت بۆ شێرپەنجە بکرێ، بۆ نموونە لە ئەمریکا لە 50 ساڵیدا ئەو پشکنینانە دەکرێن، دەبێت لە کوردستان خانمان هان بدرێن لە تەمەنی 40-45 ساڵییەوە بیکەن.
شێرپەنجەی مەمک، بڵاوترین جۆری شێرپەنجەیە لە خانماندا و بریتییە لە گۆڕانی شێرپەنجەیی لە شانەکانی مەمکدا کە زیاتر لە کۆکەرەوە و رێڕەوەکانی شیردا روودەدات. شێرپەنجەی مەمک زیاتر لە پێنجیەکی ئەو شێرپەنجانە پێکدێنێ کە تووشی خانمان دەبن و لە ساڵی 2015 دا لەسەر ئاستی جیهان زیاتر لە 570،000 هەزار ئافرەت بەو جۆرە شێرپەنجەیە مردوون.[1]
03-02-201803-02-2018

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 03-02-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 03-02-2018
📈 جۆری ئامار و راپرسی⛑ تەندروستی
📈 جۆری ئامار و راپرسی🌳 ژینگە
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 3 2018 5:25PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Feb 5 2018 9:55AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Feb 5 2018 9:55AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,318 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
هەفتانە 17 خانمی کوردستان تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️03-02-2018
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,561 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574