وەزارەتی تەندروستی: ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە لە کوردستان کەمترە لە ستانداردی پێشبینیکراو
📝 מסמכי מפלגות כורדיות
من دەتوانم... ئێمە دەتوانین
هاووڵاتییانی خۆشەویست...
4ی شوباتی هەموو ساڵێک، رۆژی جیهانی
شێرپەنجەشێرپەنجەیە، ئەو نەخۆشیەی وەک بکوژی سەرەکی مڕۆڤ دەناسرێت و ساڵانە زیاتر لە 8ملیۆن کەس دەکوژێت و زیاتر لە 14 ملیۆنیش دووچاری نەخۆشیەکە دەکات لە جیهان.
لە هەرێمی کوردستان، ڕێژەی نەخۆشیەکە تاوەکو ئێستا لە خوار ستاندەردی پێشبینی کراوی ساڵانەیە بۆ نەخۆشیەکە بەجۆرێک لەو ووڵاتانەی ڕێژەی شێرپەنجەیان بەرزە ساڵانە زیاتر لە 300 کەس توشی شێرپەنجە دەبن لە هەر سەد هەزار هاووڵاتی لەو ووڵاتانە، لە کاتێکدا لەو ووڵاتانەی ڕێژەی شێرپەنجە نزمە ساڵانە کەمتر لە 100 کەس توشی شێرپەنجە دەبن.
لە هەرێمی کوردستان، لەساڵی 2017، 92 کەس لە هەر سەد هەزار هاووڵاتی تووشی شێرپەنجە بوون بەکۆی گشتی 4808 نەخۆش لەو ساڵەدا.
هۆکاری زیاد بوونی شێرپەنجە لە جیهان، پەیوەستە بەشێوازی ژیانی ناتەندروست، جگەرەکێشان، خواردنەوە کحولیەکان، قەڵەوی و کەم جوڵەیی و وەرزش نەکردن لەگەڵ خواردنی خواردنە لە قوتووکراو و ئامادەکان و خێراکان، هاووکات کەم خواردنی سەوزەو میووە هۆکارێکی ترن.
زیادبوونی گەشەی دانیشتووان و زیادبوونی تێکڕای تەمەن لەگەڵ پیسبوونی ژینگە هۆکاری گرنگی ترن بۆ شێرپەنجە.
لەم دەرفەتەدا، لە کوردستان هاووشانی ووڵاتانی تر ئەو رۆژە بەرز ڕادەگیرێت و چاڵاکی هۆشیاری جۆراوجۆر ئەنجامدەدرێت لەشارەکانی کوردستان.
هەروەک لە دروشمی جیهانی ئەم رۆژەدا هاتووە، من دەتوانم... ئێمە دەتونین، هەموو تاکێکی کۆمەڵ دەتوانێت بەشدار بێت لە بەگژداجوونەوە و پێشگیری شێرپەنجە بەڕێگەی :-
هەڵبژاردنی شێوازی ژیانی تەندروست
وازهێنان لە جگەرە کێشان
دورکەوتنەوە لە خواردنەوە کحولیەکان
چاڵاک بوون و وەرزشکردن
ڕزگاربوون لە قەڵەوی
خواردنی رۆژانەی سەوزە و میووە
دوورکەوتنەوە لە خواردنە لەقوتووکراو و ئامادە و خێراکان
راگەیاندنی
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستی
03-02-201803-02-2018 ⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!