🏠 دەستپێک
ڤڕێکرن
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارەی مە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زێدە
Kurdipedia
🔎 کوردیی ناوەڕاست Menu
🏠|📧|دەربارەی مە!|پەرتوکخانە|📅
🔀 بابەت ب هەلکەفتێ
❓ هاریکاری
📏 رێسایێن بکار ئینانێ
🔎 لێ گەڕیانا هویر
➕ ڤڕێکرن
🔧 ئامراز
🏁 زمان
🔑 هژمارا من
✚ بابەتێ نوی
👫 فەیسەل مستەفا
پڕانییا سترانێن هۆنەرمەند تەحسین تەهای ژ پەیڤێن وی بوون.
👫 فەیسەل مستەفا
📕 ئێڤا
پەرتووک: ئێڤا تەمامترین چێکرییا خودێ
نڤیسەر: دیار ئەرەدنی
ڕۆمانەکا ڕۆمانسی ئەدەبیە نڤێسەرێ پەرتووکێ بۆمە چیرۆکا دوو ئەڤینداران یان دشێم بێژم دوو ئاشقان ڤەدگێریتن، ئێڤا ئەو کچەیە ئەوا دلێ ڤیاری بۆ خۆ
📕 ئێڤا
📝 ڕۆنکرن ژ مالباتا شێروان شێروانی
بناڤێ خودایێ مەزن و دلۆڤان.
بابەت: ڕۆنکرن ژ مالباتا شێروان شێروانی؟
بەرێزان خزم و دوست و برادەر و خەلکێ کوردستانێ، مه ب فەرزانی ڕۆنکرنەکێ لسەر بابەتێ گرتن و دادگەهکرنا شێروان ئەمین شێروانی بۆ ڕایا گ
📝 ڕۆنکرن ژ مالباتا شێروان شێروانی
📕 شوق نامە کرمانجی جلد 01
الوان الحال کلیات اشعار ابن غریب جرمغانی
شوق نامە کرمانجی
تصحيح، تحقيق و ترجمه: هادى بيدکى
نشر بيژن يورد 1398 [1]
ئیبن غەریب جەرمەغانی شاعیری گەورەی کوردانی خوراسان کە بە هەر سێ زمانی کوردی - کورم
📕 شوق نامە کرمانجی جلد 01
☂️ تەڤگەرا نوبوونا کوردستانێ
بەرنامەو پەیرەوێ ناڤخویێ تەڤگەرا نوبوون

بەشێ ئێکێ : پەیرەوێ نافخویێ تەڤگەرا نوبوونا کوردستانێ
ماددێ ئێکێ : ناڤ
کوردی : تەڤگەرا نوبوونا کوردستانێ
عەرەبی : حرکة التجدید الکوردستاني
ئینگلیزی :
☂️ تەڤگەرا نوبوونا کوردستانێ
📕 گولدانکا سۆسنا
نڤیسەر: تیرۆژ آمیدی [1]
📕 گولدانکا سۆسنا
📕 حافز قازی د چەند دیدارێن رۆژنامەڤانی دا
ئیسماعیل بادی
چاپا دووێ و یا زێدەکری
دهۆک - 2012
📕 حافز قازی د چەند دیدارێن رۆژنامەڤانی دا
📕 ژ هەلبەستێن ئەحمەدێ خانی
کۆمکردن و تویژاندن: ئیسماعیل بادی
دهۆک - 1996
📕 ژ هەلبەستێن ئەحمەدێ خانی
📕 رەمەزانێ جزیری
ئیسماعیل بادی
دهۆک - 2011
📕 رەمەزانێ جزیری
📕 ئەحمەدێ نالبەند؛ چوومە زاخۆ بۆ تەماشە
ئیسماعیل بادی
دهۆک - 2020
📕 ئەحمەدێ نالبەند؛ چوومە زاخۆ بۆ تەماشە
📕 چرایێ دلێن بەهی
هوزانێن: قەهرەمان عەبدوڵڵا حەمید
2020
📕 چرایێ دلێن بەهی
📕 ئێکگرتن
نڤیسین: قودسی قازی نوور
وەرگێڕان: کارزان ڕەشید عەلی
پێداچوونا زمانی : بەیار شەفیق
وێنەکێش: شێروان موحسین
📕 ئێکگرتن
📕 ژ بیرهاتنێن مەلا قاسمێ کۆچەر
بەرهەڤکرن: بلند محەمەد
دهۆک - 2019
📕 ژ بیرهاتنێن مەلا قاسمێ کۆچەر
📕 بیست و حەفت چاخێن خەریبیێ
قارەمان عەبدوڵڵا حەمید
دهۆک - 2017
📕 بیست و حەفت چاخێن خەریبیێ
📝 پەیاما مەسعود بارزانی بۆ جەژنا چلێ هاڤینێ یا ئێزیدیان
دەقی پەیامەکە:
پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جەژنا چلێ هاڤینێ یا ئێزیدیان
ب ناڤێ خودایێ مەزن و دلۆڤان
بە هەلکەفتا جەژنا چلێ هاڤینێ یا خوشک و برایێن ئێزیدی پیرۆزباییەکا گەرم ل ئەنجوومەنا رۆحانی و هەمی ئێز
📝 پەیاما مەسعود بارزانی بۆ جەژنا چلێ هاڤینێ یا ئێزیدیان
📝 بروسکا بەهیداری یا مەسعود بارزانی بۆ کۆچکرنا خودێ ژێ رازی پەریخان سیتەیی
بروسکا بەهیداری یا سەرۆک بارزانی بۆ کۆچکرنا خودێ ژێ رازی پەریخان سیتەیی
ب ناڤێ خودایێ مەزن و دلۆڤان
ب خەم و کۆڤانەکا زۆر مە خەبەرا وەغەرا داویێ یا پەریخان سیتەیی دایکا سێ شەهیدێت ئەنفال بهیست.
ب ڤێ
📝 بروسکا بەهیداری یا مەسعود بارزانی بۆ کۆچکرنا خودێ ژێ رازی پەریخان سیتەیی
📕 کاروانێ رەوشبیری یێ ئێکەتییا نڤیسەرێن کورد- دهۆک
کاروانی رۆشنبیری یەکێتی نووسەرانی کورد/ لقی دهۆک 2003-2020، بە سەرپەرشتی دەستەی بەڕێوەبەر و لە ئامادەکردنی نووسەر خالید ساڵح و لە دەرهێنانی مەسعود خەڵەف، بە تیراژی 500 دانە و بە ژمارەی سپاردن لە بەڕێو
📕 کاروانێ رەوشبیری یێ ئێکەتییا نڤیسەرێن کورد- دهۆک
📕 ڤەژین؛ زاڕاڤێن زانستی و رەوشەنبیری
جاسم سەبری
2017
📕 ڤەژین؛ زاڕاڤێن زانستی و رەوشەنبیری
📕 ئەز و پێنووس
جاسم سەبری
2014
📕 ئەز و پێنووس
📕 ئەز و فەیسبووک د کۆمەڵگەهێ دا
جاسم سەبری
2016
📕 ئەز و فەیسبووک د کۆمەڵگەهێ دا
✌️ شەهیدان
ئەردەوان زاخۆیی
👫 کەسایەتی
حافز قازی
👫 کەسایەتی
عیسمەت محەمەد بەدەل
✌️ شەهیدان
شەهەد خدر میرزا
👫 کەسایەتی
ئەگیدی جمۆ (میرێ بلورێ)
📖 لاوکی سوارە | پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ هەلسەنگاندنا بابەتی
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ گەلەك باشە
⭐⭐⭐ ناڤنجی
⭐⭐ خراب نینە
⭐ خراب
☰ زێدە
⭐ بو ناڤ لیستا کومکریا
💬 ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!

✍️ گهوڕنکاریێن بابەتی!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
🔎 گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
✍️✍️ ڤی بابەتی باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

لاوکی سوارە
لاوکی سواره
نووسینی حەمەفەریق حەسەنحەمەفەریق حەسەن
بابەت: چیرۆک
سەرنج: ئەم چیرۆکە، دوای ساڵێک لە شەهیدبوونی شەهید ئارامشەهید ئارام (شاسوار جەلال) نووسراوە. هەر لەو ساڵەدا، لە باخچەی یەکێتیی نووسەرانی کورد، کە کەوتبووە سەرو سابوونکەرانەوە، لە کۆڕیکدا خوێندوومەتەوە، هەر هەمان ساڵ، لەگەڵ کۆچیرۆکی ڕستێک زەنگیانەی ئاویدا، چاپ و بڵاو بووەتەوە.
هەموو ساڵێک، له ‌ڕۆژێکی سەرتای بەهاردا، گەردوگوڵی بەیان، لە (گۆلی حافزان)، لەبن کەڵەکە بەردێکدا، سوورە گوڵووکێک سەر دەردێنێ. له و دەمەدا، گەواڵە هەورێکی قورس به ‌تنۆکی باران، سەربەکڵاوە دادەکات. کاتێک باران خۆشی کردەوە، پەلکە ڕەنگینەیەکی هێجگار گەورە، سەرێکی لە سێکەلان و سەرەکەی دیکەی لە کەڵەوێ، تاقی سەربازی نەناسراو بەسەر ئه و گوڵووکەدا هەڵدەدات. پەلکەڕەنگینەکە له سەرانسەری ناوچەکەدا دەبینرێ. له و دەمەدا پاڵەکانی گۆلی حافزان، ئەم لاوکەیان وەبیردێتەوە:
دەلێلێ وەرە، ‌لێلێ وەرە، لێلێ وەرە، ‌لێلێ وەرە
تەڕی بەهارە، ئێوارەیە، ئێوارەیەکی درەنگە
چیای سەگرمە، دوندو کڵاوان، خەنەیی ڕەنگە
(سوارە) ی تەڕلان، بەکلکەی چیاوە
لەبۆ گراوی خۆی چاو لەدووە، ڕاوی تەواوە
کێویی هاویشتە پاشکۆی، نێچیری ڕاوه
بۆ دەزگیرانی دەروونی بەتین و تاوە
زووبە لاوۆ، ئەی شاسوارە
هەڵبدەرە تاوی غارە
ڕکێف لێدە له و ئەسپی باڵەبانە
وەک ‌شێرێ دەربچێ لە لانە
ببڕە ئه و چۆم و باسک و شیوانە
بگەرە دەزگیرانت
تەنیا باڵە، بەهیوایە بۆت چاوەڕوانە
خێرا ڕابە شاسوار، قنجەسواری دێ
تێهەڵکە ئاوزەنگی تەقێن، بەرلەوەی تاریکی دابێ
وەک با گوزەر کە، ببڕە ڕەقەن و لاڕێ
ڕۆژت درەنگ کرد، نەبا گراوت دڵی داخورپێ
لە یادت بێ، له و نێرگزجاڕە، چەپکێ بقرتێنە
بۆ دولبەرت بیخەرە بەرپشتوێنە
له و گوڵاڵەی پێدەشتەش چەپکی ببەسته
بەیادی چاوی گراوت، ئه و کیژە چاومەستە.
سوارە چەپکێک نێرگزی لەبەر پشتێنی نا، مەڕەکێویی لە پاشکۆی ئەسپی قایمکرد. کە هەیپای لێ کرد، نەوەستا تا گەیشتە ئاوایی. وەختایێ گەیشتە دێ، سەرنجی دا، ژاوەژاوە، دێ شڵەژاوە. خۆی گەیاندە ماڵ. چاوی گێرا، دەزگیرانی دیار نەبوو جڵەوی لێ بگرێ، بەنسامۆتە بترازێنێ، نێچیر لە پاشکۆی ئەسپ داگرێ، کاسەیەک دۆی سەرتەزێنی بەپێرەوە بێنێ. دڵی داخورپا. زانیی بەڵایەکیان بەسەردا هاتووە. وەختێک سەری کێشایە ژوورێ، دیتی وا دەمڕاستەکانی دێ، چەتۆ و کوردۆ، لە نێوان خۆیاندا ڕاوێژ و تەگبیریانە. حەوشەیش سیڕەی دێ لە سوار و چاوەڕوانی فەرمانن.
دایکی سوارە دەڵێ:
کوڕه ‌لاوۆ، هانە سەد جارانم بۆ تۆ هێناوە هانە؛
ئەم ئێوارەیە لە تەنگی بانگی شێوانە
له و دەمەیدا خۆر له ‌زەردەپەڕە
کاتێک سۆفییان، بۆ خووودای خۆیان ملکەچن و
وەستاون دەستە و نەزەرە
نژدەی ڕمووزن، دەوری گوندیان گرت
نەسەد، نەهەزار
کیژوکاڵی گوندیان لە چەقی ئاوایی ڕاگرت
جوانەژن و سەربە هیزار
لەناو نازەنینان کردیان گوڵبژێر‌
بردیان دولبەرت بووکەخانی سەربەزێڕ
فریای کەوە، یەخسیرە، وا بەچیاوە
چاویی لەڕێیە بچییە هانای، کاتێ دەگەڕێیتەوە له و ‌ڕاوە
شیری ئەمنت حەڵاڵ بێ، هەڵمەت بەرە، گورگی چیابە
گراوت له ‌چنگی ڕمووزنان یەخسیرە، درەنگە ڕابە.
دەترسێم ڕەنجم بڕوا بە فیڕۆ، ببم سەرگەردان
بووکەخانم لە دەست بچێ، بەترش و تاڵان!
سوارە، کە ئه و هەواڵەی بیست، هەردوو چاوی بوونە ئاگردان. خوێنی گەرم ڕاهات. چەخماخە لە کەللەی دا. مووی جەستەی زیت بوونەوە. قسەکانی دایکی کاریان ‌له ‌دەماری کرد. حەیفی لێهات، به و هەموو عەگید و سواری تەڕلانە نەیانتوانیوە بووکەخانی بۆگلبدەنەوە.
سوارە دەڵێ:
حەیفێکم له ‌دڵدا گرێیە، خەمێک لە دڵم گرانە؛
داخۆ ئێستا، بووکەخانم لە کوێ یەخسیرە، دڵ نیگەرانە؟
داخۆ مەمکۆڵەی یارم، بە دەستی کێ گۆویاوە؟
داخۆ شابسکانی، چلۆن بوون پەرشوبڵاوە؟
گەردنی زەرد بە خاڵی؛
چ ڕمووزنێک تێی ئاڵاندووە باڵی؟
بووکەخان، تۆ باست ناکرێ بە زاری
وێنەت نییە، تاکە جوانی ئاقاری
بووکەخانەکەی من زێدە جوانە
لە دوای باڵای وی، ئەمن بۆچمە ئه و ژیانە؟
هانام بۆلای ئێوەیە، بۆم بکەن ڕاو و تەگبیرە
بووکە خانم له ‌چنگی ڕمووزنان بەند و یەخسیرە
ئەمن هانایەکم هێناوە بۆلای کوردۆیە، بۆ کن چەتۆیە
بێنە کۆمەکم، ڕۆژی مەیداندارییە ئەمڕۆ
ڕۆژی باز و هەڵۆیە.
کوردۆ دەڵێ:
سوارە مەناڵە، هۆ برام مەناڵە، بۆ بووکەخانە
ئه و تەنیا گراوی تۆ نییە، ئەو بووکی کوێستانە
ئه و بووکە خانەم سەرتۆپی دێیە
بۆ ڕستگاری بەهێوایە و چاوی لە ڕێیە
بەڵام قۆشەنی نژدەی دژوێن
لە هەژمار نایە، دوژمن بە ئێمەن، ئەوانە تینوون بەخوێن
تاریکەشەوە، چی بازگە و پردە لێمان گیراوه
هەر چوار کەنارمان، خێڵی نەیارن،
چی ڕێ و بوارە، بەتۆڕ و پێداو، لێمان تەنراوە
لێمان بوەستە تاکو بەیانی
بەچاوی ڕۆشن، له ‌نژدە دەگرین سەری مەیدانی
چەتۆ دەڵێ:
سوارە مەناڵە، هۆ برام مەناڵێنە،
سەرپاکی کوڕانی دێ، بۆ ڕۆژی دەعوا
پڵنگی چنگ بە خوێنە
ئه و بووکەخانەم شاجوانی دێیه؛
شه و بەسەرداهات، ڕزگارمان نەکرد لە چنگی نژدە
دڵ بەگرێیە
بەڵام هاوارە، سوارە هاواره
ئەنگوستەچاوە، ڕێ نادیارە!
سوارە، وەختێک ‌ئه و هەواڵانەی لە کوردۆ و چەتۆ بیست، ئەوەندەی تر دڵ نیگەران بوو. خەیاڵێکی تری کەوتە دڵ. ئەسپی شەتاند و پێی وتن:
بەتاقی تەنیاش بێ من دەچمەوە بەگژ قۆشەنی ڕمووزندا، یان بووکەخان، یان هەڵدێران!
لێ لاوۆ لێ لاوۆ لێ لاوۆ لێ لاوۆ
ئەگەر نەگەمە هانای ئەمشەو، شەوی تەنگانە
نەکەس بەقام پێ دەکات
نە دوژمن بە هێندم دەزانێ
نەبووکەخا‌نم پێم دەکات متمانە
ئەمن سەرێکە و دەیبەم، نایەمە دواوە
بووکەخانم له ‌ڕمووزنان دەفڕێنم، دەگەم بە کاوە
ئەگەر گلایشم، ئازیزان بۆم مەدەن لە سینگ
ئەمەکی ئەوم وا لەبەرچاوە، بەجێم هێناوە
بۆخۆم دەزانم، تاکو بەیانی، ئه و گوڵ ئەندامه
چاوی لە ڕێیە، بەشوێنیا بچم، هەر بەتەمامە
ئه و بووکەخانەم‌، کابانی پاڵە و کرمانجی دێیه
که ‌لە دەستتان چوو، لە دوای باڵای ئەو
نیازتان بەکێیە؟
سوارە هەیپای لێ کرد. نەوستا تاگەیشتە دامێنی چیای (کەڵەوێ). چوار سواری کرمانجیش بۆ کۆمەک شوێنی کەوتن.
دایکی سوارە دەڵێ:
شیری ‌منت حەڵاڵ بێ سوارە، ئەی شۆڕە لاوه،
بووکەخانم بۆ نەهێنی، نەیەیتە داووە!
ئەگەر پیرۆز بووی کوڕی خۆم، هەتا هەتا دێ
دەبییە خاوەنی بووکەخان، تاجی سەری دێ
ئەگەر گلایشی، کفنت بۆ دەدرووم، لە پەڕەی گوڵووک
بۆ بەخت و مراز، دێنەسەر گڵکۆت
زاوا و تازەبووک!
خەنجەری سوارەم بە جەوهەره؛
بۆ پاڵە و جووتیار، سایە و سێبەرە
سوارەم سوارێکی بەجەرگه
بەزێنەری مەرگە!
ئەسپی کوڕی خۆم کوێتە
سوارە هیوام پێتە
ئەسپی کوڕم باڵەبانە؛
له ‌مەیدانا بە هەڵمەتە ڕۆژی تەنگانە
گەردن کەڵ و کەفەڵ پانە
نەرمەزینی مەرەزییە
ناوقەدی مامزییە
لغاوی مرواری چنه
نژدەی ڕمووزن، لێمان دوژمنە
بووکەخانم زێدە جوانە
لەسەر گۆنای زوڵفی سەیوانە
لە کەمەریدا، پەلکەی سێبەنگی، دەکەن جۆلانە
لێوی سووری هەنارە
شاجوانی ناوچه و ئاقارە
بووکەخانم هێشتا منداڵە
پاو پووزی، بە پاموورە و خڕخاڵە.
خرموهووڕ و تەتەشمی بە پەلەی سمی ئەسپان، له ‌تەک دەنگی ڕەقی تەپڵی سواریدا تێکەڵ یەک دەبوون و ئاوازێکی خێرا و تووڕەیان دەسازاند. ئاوازەکە وەک بەناو تەپ و نمی باو بۆرانێکدا ڕێ بکات و ڕووه و بنارەکان، بە دۆڵی نێوان (سێکەلان) و (کەڵەوێ)دا شۆڕببێتەوە وەهابوو. بەمبەر و ئەوبەری ڕێگاوە شەخەڵ و دەوەن، لە پێشوازیی تیپی سواردا بە ڕیز و بە ڕێزەوە وەستابوون. کاتێک سوارەکان دەگەیشتنە بەرەوە، ئەوان سەری ڕێزیان دادەنەواند و بۆیان دەچەمینەوە. حیلەی ئەسپ و تەتەشمی خێرای چوارپەلیان، تادەهات هەراشتر دەگەیشتنە پەردەی گوێ.
سوارە له ‌بناری کەڵەوێوە، بانگ لە بووکەخان دەکات:
هۆ بووکەخانی سەر بەزێڕ، من ئەگەر بمێنم
بەزەبری بازوو، لە چنگی ڕمووزنانت دەردێنم
ئەمشه و لە سێباری نێوەشەوێ
له و دەمەیدا، نژدە چاویان دەچێتە خەوێ
دەگرەم ملەی (کووپان)، دەگرم چیای (کەڵەوێ).
له ‌دەستی ڕمووزنانت ڕادەفڕێنم
من هەڵوەدای باڵات دەبم، هەتا بمێنم.
بووکەخان وەڵامی دەداتەوە:
هۆ کوڕه ‌لاوەی بەوەفایە
گەر ئازادم بکەی، بەندت بۆ دەڵێم هەتا هەتایە!
بێ ترس شەوانه، بێرە باخەڵم، ببە‌ میوانم
بمژە دوو لێوم، بگوشە بەیانم!
داخێکم لا کەسەرە، دەردێ له ‌دڵم بە برینە
نژدەی ڕمووزن، لێمان بەقینە
کاتێک نژدە پێیان زانین، لەکەند و لەندەوە بۆیان دابەزین و دەورەیان دان. دیمەنەکە له ‌ململانێی نێوان پڵنگ و ئاسک نابرانبەر بوو. نژدە چون گەڵای داران. تەیار و به ‌تفاق. ئەمانیش تەنیا باڵ و به ‌ژمارە کەم. لەگەڵ ئەوەیشدا ئەوەندە بەدەست و برد و بەهەڵمەت بوون، به و شاخسار و قەد پاڵانەوە دیاربوون. حیله و سمکۆڵان و بەیەکدا هاتنی ئەسپان؛ تێکەڵ بە ئاوازی ڕەق و تووڕەی تەپڵی باز دەبوو. دەیدا بەتاش و ڕەوەزەکاندا و دەگەڕانەوە. بای وەشت دەنگەکانی لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرت و دوور دەیبرد. دەیدا بەگوێی گوند نشینەکاندا و دەماری کرژ دەکردن. سوارە و هاوەڵەکانی بە ڕوونی بەرپێی خۆیان نەدەبینی. لەیەک دابڕان و ئیدی یەکانگیر نەبوونەوە.
سوارە دەڵێ:
خۆ من هەڵۆ نیم، باڵم له ‌پەربێ، بفڕم بێم بۆلات
به باز و دەوران، ئاسمان تەی بکەم
ڕزگارت بکەم. لە چنگ مەرگەسات!
بەڵام بووکەخان، بەسەردنیاوە تاکو بمێنم
له ‌هەڵمەت بردن، کول و کاس نابم
تا لە دەست دوژمن، ڕاتدەفڕێنم
له و شەوەزەنگەکە دژوارەدا، له و دەمەدا، کە سوارە مەیدانی لە نژدەیەک دەخواست. بە دەیان نژدە بەرەوڕووی چوون. تێی مرووکان و لایان لێ بڕێ.
سوارە دەڵێ:
نژدەم تێوەربوون له ‌هەرچوارلاوە، لە هەقیان نایەم
لێشیان ناترسم، عەشقە سەرمایەم
هەرچەند دەزانم پێشم هەڵدێرە و هاکا ترازام
بەڵام سەرکەشم، ناگەڕێمەوە،
تەنیا سەرکەشی ساڕێژ دەکات زام
چاوم بەرایی نادا، گراوم مل بەکوێن بێ
لەم سەرانسەرە، تەنیا بووکەخان، بێسەر و شوێن بێ.
تەپڵی سواری بێدەنگ بوو. ئەسپ جووڵەیان نەما. کپییەکی سامهێن، بۆ ماوەیەک چەتری ڕەشی هەڵدا. ئه و شەوە خۆر هۆن هۆن گریا. لەوساوە فرمێسکەکانی، بەچاوە ڕەشەکانی ئاسمانەوە بوون بە ئەستێرە و قەتیس ماون. بەم ڕۆژگارەیش ئه و دەشت و هەڵەتانەی بەشوێندا وێڵە. لەوساوە شۆڕەبییەکانی کەناری چەمی تلێ و باسەڕە و دێوانە، به ‌بای زریان پرچی خۆیان دەڕننەوە. له ‌ئاواییش، چەتۆ و کوردۆ، چاوەڕوانی دەروویەکن.
سلێمانی
23-01-197923-01-1979

⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 ژێدەر
[1] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | فەیسبووکی بەڕێز (حەمەفەریق حەسەن)
🖇 بابەتێن پەیوەستکری: 2
📅 رێکەوت و رووداو
1.👁️03-02-2018
👫 کەسایەتی
1.👁️حەمەفەریق حەسەن
📂[ زێدە...]

⁉️ تایبەتمەندیێن بابەتی
🏷️ پول: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانێ بابەتی: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 03-02-2018
🏙 باژێر: ⚪ سلێمانی
📙 پەرتوک: 📖 چیرۆک
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ ک. باشوور
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشوورا کوردستانێ

⁉️ Technical Metadata
✨ کوالیتیا ڤی بابەتی: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراب👎
✖️
 40%-49%
خراب
✖️
 50%-59%
خراب نینە
✔️
 60%-69%
ناڤنجی
✔️
 70%-79%
گەلەك باشە
✔️
 80%-89%
گەلەك باشە 👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: (سەریاس ئەحمەد) ل: Feb 3 2018 1:39PM هاتیە تومارکرن
👌
✍️ ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: (سەریاس ئەحمەد)ڤە: Feb 3 2018 2:49PM هاتیە ڕاست ڤەکرن
☁️ ناڤ و نیشانێن بابەتی
🔗
🔗
⚠️ ئەڤ بابەتە ب 📏 ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
👁 ئەڤ بابەتە 3,347 جار هاتیە دیتن

📚 Attached files - ڤێرشن
جور ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناڤێ تومارکەری
📷 فایلا وێنەیی 1.0.122 KB Feb 3 2018 1:40PMسەریاس ئەحمەد
📚 پەرتوکخانە
  📖 ئیمام موحەممەدێ کوڕێ ع...
  📖 گولدانکا سۆسنا
  📖 حافز قازی د چەند دیدار...
  📖 ژ هەلبەستێن ئەحمەدێ خانی
  📖 زێدە...


📅 کرونولوژیا ڕویدانا
  🗓️ 11-04-2021
  🗓️ 10-04-2021
  🗓️ 09-04-2021
  🗓️ 08-04-2021
  🗓️ 07-04-2021
  🗓️ 06-04-2021
  🗓️ 05-04-2021


💳 کۆمەکا دارایی
👫 هەڤکارێن کوردیپێدیا
💬 بوچوونێن هەوە
⭐ کومکری
📌 Actual
ئەردەوان زاخۆیی
ئەردەوان عەلی محەمەد کو ب ئەردەوان زاخویی هاتبوو ناسین، ل سالا 1957 ل باژێرێ زاخو ژ دایک بویە، هەر ژ زاروکینیێ حەژ ل ستران گوتنێ کریە، بەشداریا هن ئاهەنگێن نەورزێ ل زاخو کریە.
ل سالا 1979 ل زاخو ژیانا هەڤژینیێ پێک ئینایە و چوویە د ناڤ رێزیێن پێشمەرگێ کوردستانێ دا و ستران ب وەلات و دەردە سەریا مللەتێ خوە گوتیە.
ئەردەوان زاخویی دوو زاروک هەنە ب ناڤێن هوزان و کوڤان، ئێکەم ستران ل سالا 1978 ب ناڤێ دچمە هەوارا خابیری تۆمار کریە، هەر هەمان سالا ئێکەم کاسێت بەلافکرینە.
سترانبێژێ ناڤبری هەتاکو بێ سەر
ئەردەوان زاخۆیی
حافز قازی
ل هەیڤا چریا دووێ یا سالا 1929 ێ ل باژێرێ دهۆکێ هاتیە سەر دنیایێ، خواندنا خویا سەرەتایی ل دهۆکێ ب دووماهی ئینایە و پاش خواندنا دواناڤنجی ل مووسل و بەغدا تەمامکریە و ل سالا 1949 ێ ل کولیژا بازرگانی و ئابوری ل بەغدا هاتیە وەرگرتن.
موسەددەق توڤی گوت ژی حافز قازی پشتی ل سالا 1955 کولیژا ناڤبری ب دووماهی ئینایی کارەکێ سەربخو دکر و نەهاتە دامەزراندن و ل سالا 1957ێ ب هەڤکاری دگەل کومەکا کەسایەتیێن کورد یانا سەرکەوتنی کورد ل بەغدا دامەزراند و وەک رێڤەبەرێ بەرپرس ل کوڤارا هیوا یا یانا ناڤبری کاری یە پاش
حافز قازی
عیسمەت محەمەد بەدەل
ژ مەوالیدا 1965ێ یە، باژێرێ سێمێلێ، ل باشوورێ کوردستانێ. ل سالا 1988ێ کۆلیژا ئەدەبیاتێ بەشێ زمانێ عەرەبی ل زانکۆیا سەڵاحەدین ب داوی هینا. ژ سالا 1984ێ وەرە دەست ب نڤیسێ کرییە و پتر ژ بەرهەمەک ئەدەبی چاپکرییە. ئانها ژی مامۆستایێ زمانێ عەرەبی یە ل پەیمانەگەها هونەرێن جوان ل دهۆکێ و کارێ رۆژنامەگەرییێ ژی دکت.
عیسمەت محەمەد بەدەل
شەهەد خدر میرزا
رزگاربوویەکا دەستێ رێکخستنا تیرۆرستی یا داعشێ د ژیێ ھەڤدە سالیێ دا ژیانا خوە ژ دەست دا، ب گۆتنا مالباتا وێ ژ بەر ئەشکەنجەیا ب دەستێ داعشێ دیتی ئەو تووشی نەخوەشیەکا گران ببوو.
ل گۆرەیی ئاگەھیێن قەیسەر حەسەن پەیامنێرێ وار کو ژ مالباتا کچا رزگاربوویی یا خەلکێ شنگالێ یا ب ناڤێ شەھەد خدر میرزا وەرگرتین دیارکر، شەھد بەرییا مەھەکێ ژ دەستێ رێکخستنا داعشێ یا تیرۆرستی ب رێیا نڤیسینگەھا رزگربوویان ژ سووریێ ھاتبوو رزگارکرن، ئاماژەکر ژ بەر وێ ئەشکەنجەیا ب دەستێ رێکسختنا تیرۆرستی یا داعشێ تووشی نەخوەشییەکا گ
شەهەد خدر میرزا
ئەگیدی جمۆ (میرێ بلورێ)
عەگیدێ جەمۆ (1932- 2019)
میرێ بلورێ عەگیدێ جەمۆ لسالا 1932 لگوندێ جۆبانکەرا هۆکتۆبەرا ئەرمەنستانێ هاتیە سەر دنیایێ مالباتاوان لشەرێ جیهانیێ ئێکێدا (1914 -1918) ژ بەرگریا وانێ کۆچی ئەرمەنستانێ دکن و پاشی ل تبلیسا گورجستانێ دسێورە ، عەگیدێ جەمۆ ژئەسلی خوە ژ عەشیرا زقوریا جانگیر ئاغایە ل دەه دوانزدە سالیا خوەدا دایکا وی بناڤێ (گولێ) رەحما خودێ دکە وبێ دایک مەزن دبە،بابێ وی لسالا 1962 عەمرێ خودێ دکە و پشتی مرنا دایکا وی جارەکا دی ڤەدگەرن ئەرمەنستانێ،لسالا 1967 ل یەریڤانێ لیەک ژباشترین خوەندنگەهێن س
ئەگیدی جمۆ (میرێ بلورێ)

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| دروستکرنا لاپەری 0,328 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)