Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
17-02-2020
زریان سەرچناری
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Canti d’amore e di libertà del popolo kurdo
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 517,356
Immagini 105,642
Libri 19,138
File correlati 96,355
Video 1,306
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
لاوکی سوارە
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لاوکی سوارە

لاوکی سوارە
لاوکی سواره
نووسینی #حەمەفەریق حەسەن#
بابەت: چیرۆک
سەرنج: ئەم چیرۆکە، دوای ساڵێک لە شەهیدبوونی #شەهید ئارام# (شاسوار جەلال) نووسراوە. هەر لەو ساڵەدا، لە باخچەی یەکێتیی نووسەرانی کورد، کە کەوتبووە سەرو سابوونکەرانەوە، لە کۆڕیکدا خوێندوومەتەوە، هەر هەمان ساڵ، لەگەڵ کۆچیرۆکی ڕستێک زەنگیانەی ئاویدا، چاپ و بڵاو بووەتەوە.
هەموو ساڵێک، له ‌ڕۆژێکی سەرتای بەهاردا، گەردوگوڵی بەیان، لە (گۆلی حافزان)، لەبن کەڵەکە بەردێکدا، سوورە گوڵووکێک سەر دەردێنێ. له و دەمەدا، گەواڵە هەورێکی قورس به ‌تنۆکی باران، سەربەکڵاوە دادەکات. کاتێک باران خۆشی کردەوە، پەلکە ڕەنگینەیەکی هێجگار گەورە، سەرێکی لە سێکەلان و سەرەکەی دیکەی لە کەڵەوێ، تاقی سەربازی نەناسراو بەسەر ئه و گوڵووکەدا هەڵدەدات. پەلکەڕەنگینەکە له سەرانسەری ناوچەکەدا دەبینرێ. له و دەمەدا پاڵەکانی گۆلی حافزان، ئەم لاوکەیان وەبیردێتەوە:
دەلێلێ وەرە، ‌لێلێ وەرە، لێلێ وەرە، ‌لێلێ وەرە
تەڕی بەهارە، ئێوارەیە، ئێوارەیەکی درەنگە
چیای سەگرمە، دوندو کڵاوان، خەنەیی ڕەنگە
(سوارە) ی تەڕلان، بەکلکەی چیاوە
لەبۆ گراوی خۆی چاو لەدووە، ڕاوی تەواوە
کێویی هاویشتە پاشکۆی، نێچیری ڕاوه
بۆ دەزگیرانی دەروونی بەتین و تاوە
زووبە لاوۆ، ئەی شاسوارە
هەڵبدەرە تاوی غارە
ڕکێف لێدە له و ئەسپی باڵەبانە
وەک ‌شێرێ دەربچێ لە لانە
ببڕە ئه و چۆم و باسک و شیوانە
بگەرە دەزگیرانت
تەنیا باڵە، بەهیوایە بۆت چاوەڕوانە
خێرا ڕابە شاسوار، قنجەسواری دێ
تێهەڵکە ئاوزەنگی تەقێن، بەرلەوەی تاریکی دابێ
وەک با گوزەر کە، ببڕە ڕەقەن و لاڕێ
ڕۆژت درەنگ کرد، نەبا گراوت دڵی داخورپێ
لە یادت بێ، له و نێرگزجاڕە، چەپکێ بقرتێنە
بۆ دولبەرت بیخەرە بەرپشتوێنە
له و گوڵاڵەی پێدەشتەش چەپکی ببەسته
بەیادی چاوی گراوت، ئه و کیژە چاومەستە.
سوارە چەپکێک نێرگزی لەبەر پشتێنی نا، مەڕەکێویی لە پاشکۆی ئەسپی قایمکرد. کە هەیپای لێ کرد، نەوەستا تا گەیشتە ئاوایی. وەختایێ گەیشتە دێ، سەرنجی دا، ژاوەژاوە، دێ شڵەژاوە. خۆی گەیاندە ماڵ. چاوی گێرا، دەزگیرانی دیار نەبوو جڵەوی لێ بگرێ، بەنسامۆتە بترازێنێ، نێچیر لە پاشکۆی ئەسپ داگرێ، کاسەیەک دۆی سەرتەزێنی بەپێرەوە بێنێ. دڵی داخورپا. زانیی بەڵایەکیان بەسەردا هاتووە. وەختێک سەری کێشایە ژوورێ، دیتی وا دەمڕاستەکانی دێ، چەتۆ و کوردۆ، لە نێوان خۆیاندا ڕاوێژ و تەگبیریانە. حەوشەیش سیڕەی دێ لە سوار و چاوەڕوانی فەرمانن.
دایکی سوارە دەڵێ:
کوڕه ‌لاوۆ، هانە سەد جارانم بۆ تۆ هێناوە هانە؛
ئەم ئێوارەیە لە تەنگی بانگی شێوانە
له و دەمەیدا خۆر له ‌زەردەپەڕە
کاتێک سۆفییان، بۆ خووودای خۆیان ملکەچن و
وەستاون دەستە و نەزەرە
نژدەی ڕمووزن، دەوری گوندیان گرت
نەسەد، نەهەزار
کیژوکاڵی گوندیان لە چەقی ئاوایی ڕاگرت
جوانەژن و سەربە هیزار
لەناو نازەنینان کردیان گوڵبژێر‌
بردیان دولبەرت بووکەخانی سەربەزێڕ
فریای کەوە، یەخسیرە، وا بەچیاوە
چاویی لەڕێیە بچییە هانای، کاتێ دەگەڕێیتەوە له و ‌ڕاوە
شیری ئەمنت حەڵاڵ بێ، هەڵمەت بەرە، گورگی چیابە
گراوت له ‌چنگی ڕمووزنان یەخسیرە، درەنگە ڕابە.
دەترسێم ڕەنجم بڕوا بە فیڕۆ، ببم سەرگەردان
بووکەخانم لە دەست بچێ، بەترش و تاڵان!
سوارە، کە ئه و هەواڵەی بیست، هەردوو چاوی بوونە ئاگردان. خوێنی گەرم ڕاهات. چەخماخە لە کەللەی دا. مووی جەستەی زیت بوونەوە. قسەکانی دایکی کاریان ‌له ‌دەماری کرد. حەیفی لێهات، به و هەموو عەگید و سواری تەڕلانە نەیانتوانیوە بووکەخانی بۆگلبدەنەوە.
سوارە دەڵێ:
حەیفێکم له ‌دڵدا گرێیە، خەمێک لە دڵم گرانە؛
داخۆ ئێستا، بووکەخانم لە کوێ یەخسیرە، دڵ نیگەرانە؟
داخۆ مەمکۆڵەی یارم، بە دەستی کێ گۆویاوە؟
داخۆ شابسکانی، چلۆن بوون پەرشوبڵاوە؟
گەردنی زەرد بە خاڵی؛
چ ڕمووزنێک تێی ئاڵاندووە باڵی؟
بووکەخان، تۆ باست ناکرێ بە زاری
وێنەت نییە، تاکە جوانی ئاقاری
بووکەخانەکەی من زێدە جوانە
لە دوای باڵای وی، ئەمن بۆچمە ئه و ژیانە؟
هانام بۆلای ئێوەیە، بۆم بکەن ڕاو و تەگبیرە
بووکە خانم له ‌چنگی ڕمووزنان بەند و یەخسیرە
ئەمن هانایەکم هێناوە بۆلای کوردۆیە، بۆ کن چەتۆیە
بێنە کۆمەکم، ڕۆژی مەیداندارییە ئەمڕۆ
ڕۆژی باز و هەڵۆیە.
کوردۆ دەڵێ:
سوارە مەناڵە، هۆ برام مەناڵە، بۆ بووکەخانە
ئه و تەنیا گراوی تۆ نییە، ئەو بووکی کوێستانە
ئه و بووکە خانەم سەرتۆپی دێیە
بۆ ڕستگاری بەهێوایە و چاوی لە ڕێیە
بەڵام قۆشەنی نژدەی دژوێن
لە هەژمار نایە، دوژمن بە ئێمەن، ئەوانە تینوون بەخوێن
تاریکەشەوە، چی بازگە و پردە لێمان گیراوه
هەر چوار کەنارمان، خێڵی نەیارن،
چی ڕێ و بوارە، بەتۆڕ و پێداو، لێمان تەنراوە
لێمان بوەستە تاکو بەیانی
بەچاوی ڕۆشن، له ‌نژدە دەگرین سەری مەیدانی
چەتۆ دەڵێ:
سوارە مەناڵە، هۆ برام مەناڵێنە،
سەرپاکی کوڕانی دێ، بۆ ڕۆژی دەعوا
پڵنگی چنگ بە خوێنە
ئه و بووکەخانەم شاجوانی دێیه؛
شه و بەسەرداهات، ڕزگارمان نەکرد لە چنگی نژدە
دڵ بەگرێیە
بەڵام هاوارە، سوارە هاواره
ئەنگوستەچاوە، ڕێ نادیارە!
سوارە، وەختێک ‌ئه و هەواڵانەی لە کوردۆ و چەتۆ بیست، ئەوەندەی تر دڵ نیگەران بوو. خەیاڵێکی تری کەوتە دڵ. ئەسپی شەتاند و پێی وتن:
بەتاقی تەنیاش بێ من دەچمەوە بەگژ قۆشەنی ڕمووزندا، یان بووکەخان، یان هەڵدێران!
لێ لاوۆ لێ لاوۆ لێ لاوۆ لێ لاوۆ
ئەگەر نەگەمە هانای ئەمشەو، شەوی تەنگانە
نەکەس بەقام پێ دەکات
نە دوژمن بە هێندم دەزانێ
نەبووکەخا‌نم پێم دەکات متمانە
ئەمن سەرێکە و دەیبەم، نایەمە دواوە
بووکەخانم له ‌ڕمووزنان دەفڕێنم، دەگەم بە کاوە
ئەگەر گلایشم، ئازیزان بۆم مەدەن لە سینگ
ئەمەکی ئەوم وا لەبەرچاوە، بەجێم هێناوە
بۆخۆم دەزانم، تاکو بەیانی، ئه و گوڵ ئەندامه
چاوی لە ڕێیە، بەشوێنیا بچم، هەر بەتەمامە
ئه و بووکەخانەم‌، کابانی پاڵە و کرمانجی دێیه
که ‌لە دەستتان چوو، لە دوای باڵای ئەو
نیازتان بەکێیە؟
سوارە هەیپای لێ کرد. نەوستا تاگەیشتە دامێنی چیای (کەڵەوێ). چوار سواری کرمانجیش بۆ کۆمەک شوێنی کەوتن.
دایکی سوارە دەڵێ:
شیری ‌منت حەڵاڵ بێ سوارە، ئەی شۆڕە لاوه،
بووکەخانم بۆ نەهێنی، نەیەیتە داووە!
ئەگەر پیرۆز بووی کوڕی خۆم، هەتا هەتا دێ
دەبییە خاوەنی بووکەخان، تاجی سەری دێ
ئەگەر گلایشی، کفنت بۆ دەدرووم، لە پەڕەی گوڵووک
بۆ بەخت و مراز، دێنەسەر گڵکۆت
زاوا و تازەبووک!
خەنجەری سوارەم بە جەوهەره؛
بۆ پاڵە و جووتیار، سایە و سێبەرە
سوارەم سوارێکی بەجەرگه
بەزێنەری مەرگە!
ئەسپی کوڕی خۆم کوێتە
سوارە هیوام پێتە
ئەسپی کوڕم باڵەبانە؛
له ‌مەیدانا بە هەڵمەتە ڕۆژی تەنگانە
گەردن کەڵ و کەفەڵ پانە
نەرمەزینی مەرەزییە
ناوقەدی مامزییە
لغاوی مرواری چنه
نژدەی ڕمووزن، لێمان دوژمنە
بووکەخانم زێدە جوانە
لەسەر گۆنای زوڵفی سەیوانە
لە کەمەریدا، پەلکەی سێبەنگی، دەکەن جۆلانە
لێوی سووری هەنارە
شاجوانی ناوچه و ئاقارە
بووکەخانم هێشتا منداڵە
پاو پووزی، بە پاموورە و خڕخاڵە.
خرموهووڕ و تەتەشمی بە پەلەی سمی ئەسپان، له ‌تەک دەنگی ڕەقی تەپڵی سواریدا تێکەڵ یەک دەبوون و ئاوازێکی خێرا و تووڕەیان دەسازاند. ئاوازەکە وەک بەناو تەپ و نمی باو بۆرانێکدا ڕێ بکات و ڕووه و بنارەکان، بە دۆڵی نێوان (سێکەلان) و (کەڵەوێ)دا شۆڕببێتەوە وەهابوو. بەمبەر و ئەوبەری ڕێگاوە شەخەڵ و دەوەن، لە پێشوازیی تیپی سواردا بە ڕیز و بە ڕێزەوە وەستابوون. کاتێک سوارەکان دەگەیشتنە بەرەوە، ئەوان سەری ڕێزیان دادەنەواند و بۆیان دەچەمینەوە. حیلەی ئەسپ و تەتەشمی خێرای چوارپەلیان، تادەهات هەراشتر دەگەیشتنە پەردەی گوێ.
سوارە له ‌بناری کەڵەوێوە، بانگ لە بووکەخان دەکات:
هۆ بووکەخانی سەر بەزێڕ، من ئەگەر بمێنم
بەزەبری بازوو، لە چنگی ڕمووزنانت دەردێنم
ئەمشه و لە سێباری نێوەشەوێ
له و دەمەیدا، نژدە چاویان دەچێتە خەوێ
دەگرەم ملەی (کووپان)، دەگرم چیای (کەڵەوێ).
له ‌دەستی ڕمووزنانت ڕادەفڕێنم
من هەڵوەدای باڵات دەبم، هەتا بمێنم.
بووکەخان وەڵامی دەداتەوە:
هۆ کوڕه ‌لاوەی بەوەفایە
گەر ئازادم بکەی، بەندت بۆ دەڵێم هەتا هەتایە!
بێ ترس شەوانه، بێرە باخەڵم، ببە‌ میوانم
بمژە دوو لێوم، بگوشە بەیانم!
داخێکم لا کەسەرە، دەردێ له ‌دڵم بە برینە
نژدەی ڕمووزن، لێمان بەقینە
کاتێک نژدە پێیان زانین، لەکەند و لەندەوە بۆیان دابەزین و دەورەیان دان. دیمەنەکە له ‌ململانێی نێوان پڵنگ و ئاسک نابرانبەر بوو. نژدە چون گەڵای داران. تەیار و به ‌تفاق. ئەمانیش تەنیا باڵ و به ‌ژمارە کەم. لەگەڵ ئەوەیشدا ئەوەندە بەدەست و برد و بەهەڵمەت بوون، به و شاخسار و قەد پاڵانەوە دیاربوون. حیله و سمکۆڵان و بەیەکدا هاتنی ئەسپان؛ تێکەڵ بە ئاوازی ڕەق و تووڕەی تەپڵی باز دەبوو. دەیدا بەتاش و ڕەوەزەکاندا و دەگەڕانەوە. بای وەشت دەنگەکانی لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرت و دوور دەیبرد. دەیدا بەگوێی گوند نشینەکاندا و دەماری کرژ دەکردن. سوارە و هاوەڵەکانی بە ڕوونی بەرپێی خۆیان نەدەبینی. لەیەک دابڕان و ئیدی یەکانگیر نەبوونەوە.
سوارە دەڵێ:
خۆ من هەڵۆ نیم، باڵم له ‌پەربێ، بفڕم بێم بۆلات
به باز و دەوران، ئاسمان تەی بکەم
ڕزگارت بکەم. لە چنگ مەرگەسات!
بەڵام بووکەخان، بەسەردنیاوە تاکو بمێنم
له ‌هەڵمەت بردن، کول و کاس نابم
تا لە دەست دوژمن، ڕاتدەفڕێنم
له و شەوەزەنگەکە دژوارەدا، له و دەمەدا، کە سوارە مەیدانی لە نژدەیەک دەخواست. بە دەیان نژدە بەرەوڕووی چوون. تێی مرووکان و لایان لێ بڕێ.
سوارە دەڵێ:
نژدەم تێوەربوون له ‌هەرچوارلاوە، لە هەقیان نایەم
لێشیان ناترسم، عەشقە سەرمایەم
هەرچەند دەزانم پێشم هەڵدێرە و هاکا ترازام
بەڵام سەرکەشم، ناگەڕێمەوە،
تەنیا سەرکەشی ساڕێژ دەکات زام
چاوم بەرایی نادا، گراوم مل بەکوێن بێ
لەم سەرانسەرە، تەنیا بووکەخان، بێسەر و شوێن بێ.
تەپڵی سواری بێدەنگ بوو. ئەسپ جووڵەیان نەما. کپییەکی سامهێن، بۆ ماوەیەک چەتری ڕەشی هەڵدا. ئه و شەوە خۆر هۆن هۆن گریا. لەوساوە فرمێسکەکانی، بەچاوە ڕەشەکانی ئاسمانەوە بوون بە ئەستێرە و قەتیس ماون. بەم ڕۆژگارەیش ئه و دەشت و هەڵەتانەی بەشوێندا وێڵە. لەوساوە شۆڕەبییەکانی کەناری چەمی تلێ و باسەڕە و دێوانە، به ‌بای زریان پرچی خۆیان دەڕننەوە. له ‌ئاواییش، چەتۆ و کوردۆ، چاوەڕوانی دەروویەکن.
سلێمانی
#23-01-1979#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 5,623
HashTag
Fonti
Articoli collegati: 2
Date & eventi
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 03-02-2018 (6 Anno)
Città: Sulaimaniya
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Story
Provincia: Sud Kurdistan
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Qualità Voce: 92%
92%
Aggiunto da ( سەریاس ئەحمەد ) su 03-02-2018
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ) su 03-02-2018
Questa voce recentemente aggiornato da ( سەریاس ئەحمەد ) in: 03-02-2018
URL
Questa voce secondo Kurdipedia di Standards è non ancora esauriti !
Questo oggetto è stato visto volte 5,623
Attached files - Version
Tipo Version Nome Editor
file di foto 1.0.122 KB 03-02-2018 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
17-02-2020
زریان سەرچناری
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Canti d’amore e di libertà del popolo kurdo
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 517,356
Immagini 105,642
Libri 19,138
File correlati 96,355
Video 1,306
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.359 secondo (s)!