🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 دیمانەی پڕۆفیسۆر د. وریا عومەر ئەمین
دیمانەی پڕۆفیسۆر د. وریا عومەر ئەمین
سازدانی : د. محەمەد خدر مەولوود
📕 دیمانەی پڕۆفیسۆر د. وریا عومەر ئەمین
📖 سێوی مێخەک ڕێژ
سێوی مێخەک ڕێژ
هێمای ئەوین و ئاشتی و خۆشەویستی کوردەواری[1]

سێوی مێخەک ڕێژ نەریتێکی کۆنی کوردە لەنێوان خۆشەویستەکان و هاوسەرەکان.
کاتێک خۆشەویستەکان دەیانویست خۆشەویستی خۆیان بەیەکتری نیشان بدەن
📖 سێوی مێخەک ڕێژ
🏰 ماردامان (دهۆک)
ماردامان” لەلایەن باپیرانی کوردەوە کە خۆریەکان بوون لە ناوەڕاستی هەزارەی سێیەم بونیاد نراوە

هەواڵی دۆزینەوەی شارە مێژوویەکەی کوردستان بە خێرایی لە میدیا جیهانیەکاندا بڵاو بویەوە و جۆرێک لە بەلاڕێدا
🏰 ماردامان (دهۆک)
📖 مۆری لولەی چیە
مۆری لولەی چیە؟

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆمان دا زۆرێک لە بازرگان و دوکان دار و پزیشک و فەرمانگە و بەرپرسە حکومیەکان مۆری تایبەت بەخۆیانیان هەیە و شێوازیشیان جۆراو جۆرە بۆ پشت ڕاست کردنەوەی نوسین و بەڵگەنامە
📖 مۆری لولەی چیە
📖 لەناو بازاری کەلار پارچەی شوێنەواری دۆزراییەوە
هەرسوچێکی ئەم نیشتیمانە هەڵدەدرێتەوە شوێنەواری کۆن دەردەکەوێت.....

لەناو بازاری کەلار پارچەی شوێنەواری دۆزراییەوە

لەکاتی کارکردن لەنۆژەنکردنەوەی شەقامی سەرەکی ناو بازاری کەلار، پارچەی شوێنەواری
📖 لەناو بازاری کەلار پارچەی شوێنەواری دۆزراییەوە
📖 گردە دەستکردەکان
ناونیشانی بابەت: گردە دەستکردەکان

1- باسی گردوو هۆکاری بنیادنانیان
2- شوێنی بنیادنانیان
3- ئەو مادانەی لە گردەکاندا هەن و پاشماوەکانیان

بەگەڕانەوەمان بۆ سەردەمانی پێشوو تێدەگەین کەوا مرۆڤ یەک
📖 گردە دەستکردەکان
📷 دۆزینەوەی کۆنترین کارگەی شەراب لە شاری دهۆک
دۆزینەوەی کۆنترین کارگەی شەراب لە شاری دهۆک میدیا جیهانیەکانی هەژاندوە[1]

زۆرێک لە میدیا جیهانیەکان هەواڵی دۆزینەوەی کارگەیەکی شەرابیان لە دهۆک بڵاوکردەوە کە مێژووەکەی بۆ 2700 ساڵ پێش ئێستا دەگەرێ
📷 دۆزینەوەی کۆنترین کارگەی شەراب لە شاری دهۆک
📜 خودا تۆی لە قور دروستنەکرد
خودا تۆی
لە قور
دروستنەکرد...
ئەوسا زانيم
دەمباتە نێو
ژانێکی
هەميشەيی
وەکو ژانی
لە دايکبونی
مەلۆتکەيەک
بەگريانەوە
لە دايک ببێ
دايکەکەشی
لە ژين دەرکرد......
دەلێن ئادەم
قوره و نوحيش
📜 خودا تۆی لە قور دروستنەکرد
📜 دلم پريەتی لەپاييز
دلم پريه تی
له پاييز
سه ريشم به هار
گرتويه تی
قاچه کانم
به فريکی ره ش
لييئالاوه
زستانيشم
که مه ربه نده و
سندمی له هاوين
به ستاوه
هه رچوار وه رزم
په نجه شکينی
يه کترن و
له هه رلايه ک
ده
📜 دلم پريەتی لەپاييز
📜 تەنیا منم
تەنيا منم
لە بلواری دلمدا
هەنگاو دەنێم
بۆ بەربەرۆژەی
ئه و خۆرەی
لە پەرچەمت
هەلدەوەرێ.....
بە خەونی
لەچکێکی
والاوە
سێبەرێک
لە چاوەکانت
دەکات
تادەنگی
هارونێک
دەبيسترێ
ئەوکات
بالول
📜 تەنیا منم
📜 من ئەو شيتەيوم
من ئەو شيتەيوم
به هه ورازی به ختا
هه لزنام
ده شتی بيابانه کانی
خه مم کرده
قوچه ک و
به خيرايی
به ره وروی
هاژه ی
ره شه بام
ده ميک بوو
له تاوی زامی
يارم به دوای
ده رديکی
کوشنده
دەگه را
📜 من ئەو شيتەيوم
📜 ئەمن هێشتا لە گرم
ئەمن هێشتا
لە گرم...
ئەوە چيە
نە خاک خاوەنمەو
نە ئاسمان پێخەفمە
کە چی هێشتا
گۆرانی بۆ
رازی ئازادی
ئەچرم...
ئەمن هێشتا
دەوەنێکم
پێ دەچەقێنم
بەره و روی
رەشەباو
تاريکی شه و و
پێلاوی ر
📜 ئەمن هێشتا لە گرم
📕 زیانی وەلانانی ئیسلام لەسەر تاک و کۆ
ناونیشانی پەرتووک: زیانی وەلانانی ئیسلام لەسەر تاک و کۆ
نووسەر: سەعید حەووا
وەرگێڕان: مامۆستا کرێکار
📕 زیانی وەلانانی ئیسلام لەسەر تاک و کۆ
📕 بنەماکانی دەوڵەتی ئیسلامی
ناونیشانی کتێب: بنەماکانی دەوڵەتی ئیسلامی
نووسەر: سەعید حەووا
وەرگێڕان: مامۆستا کرێکار
📕 بنەماکانی دەوڵەتی ئیسلامی
📕 تەفسیری سورەتی جومعە
ناونیشانی پەرتووک: تەفسیری سورەتی جومعە
راڤە و لێکۆلینەوە: مامۆستا کرێکار
📕 تەفسیری سورەتی جومعە
📕 تەفسیری سورەتی موجادەلە
ناونیشانی پەرتووک: تەفسیری سورەتی موجادەلە
نووسەر: مامۆستا کرێکار
📕 تەفسیری سورەتی موجادەلە
📕 تەفسیری سورەتی حەشر
ناونیشانی پەرتووک: تەفسیری سورەتی حەشر
نووسەر: مامۆستا کرێکار
📕 تەفسیری سورەتی حەشر
📕 نوری ڕێ 02
ناونیشانی پەرتووک: نوری ڕێ
نووسەر: مامۆستا کرێکار
📕 نوری ڕێ 02
📕 نوری ڕێ 01
ناونیشانی پەرتووک: نوری ڕێ
نووسەر: مامۆستا کرێکار
📕 نوری ڕێ 01
📕 حوکمی وەرگرتنی زانستی شەرعی
ناونیشانی پەرتووک: حوکمی وەرگرتنی زانستی شەرعی
نووسەر: عەبدولقادر عەبدولعەزیز
وەرگێران: مامۆستا کرێکار
📕 حوکمی وەرگرتنی زانستی شەرعی
📕 بنەماکانی زانستی مێژوو
ناونیشانی پەرتووک: بنەماکانی زانستی مێژوو
نووسەر: حوسێن موفتەخەری
وەرگێڕان: بێستوون عەبدولکەریم
📕 بنەماکانی زانستی مێژوو
👫 کەسایەتییەکان
رەفیق چالاک
👫 کەسایەتییەکان
کەمال دڵشاد
👫 کەسایەتییەکان
عەلی کەمال باپیر ئاغا (کەما...
👫 کەسایەتییەکان
فەرهاد بەیانەک
👫 کەسایەتییەکان
کەمال موفتی
📖 لاوکی سوارە | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

لاوکی سوارە
لاوکی سواره
نووسینی حەمەفەریق حەسەنحەمەفەریق حەسەن
بابەت: چیرۆک
سەرنج: ئەم چیرۆکە، دوای ساڵێک لە شەهیدبوونی شەهید ئارامشەهید ئارام (شاسوار جەلال) نووسراوە. هەر لەو ساڵەدا، لە باخچەی یەکێتیی نووسەرانی کورد، کە کەوتبووە سەرو سابوونکەرانەوە، لە کۆڕیکدا خوێندوومەتەوە، هەر هەمان ساڵ، لەگەڵ کۆچیرۆکی ڕستێک زەنگیانەی ئاویدا، چاپ و بڵاو بووەتەوە.
هەموو ساڵێک، له ‌ڕۆژێکی سەرتای بەهاردا، گەردوگوڵی بەیان، لە (گۆلی حافزان)، لەبن کەڵەکە بەردێکدا، سوورە گوڵووکێک سەر دەردێنێ. له و دەمەدا، گەواڵە هەورێکی قورس به ‌تنۆکی باران، سەربەکڵاوە دادەکات. کاتێک باران خۆشی کردەوە، پەلکە ڕەنگینەیەکی هێجگار گەورە، سەرێکی لە سێکەلان و سەرەکەی دیکەی لە کەڵەوێ، تاقی سەربازی نەناسراو بەسەر ئه و گوڵووکەدا هەڵدەدات. پەلکەڕەنگینەکە له سەرانسەری ناوچەکەدا دەبینرێ. له و دەمەدا پاڵەکانی گۆلی حافزان، ئەم لاوکەیان وەبیردێتەوە:
دەلێلێ وەرە، ‌لێلێ وەرە، لێلێ وەرە، ‌لێلێ وەرە
تەڕی بەهارە، ئێوارەیە، ئێوارەیەکی درەنگە
چیای سەگرمە، دوندو کڵاوان، خەنەیی ڕەنگە
(سوارە) ی تەڕلان، بەکلکەی چیاوە
لەبۆ گراوی خۆی چاو لەدووە، ڕاوی تەواوە
کێویی هاویشتە پاشکۆی، نێچیری ڕاوه
بۆ دەزگیرانی دەروونی بەتین و تاوە
زووبە لاوۆ، ئەی شاسوارە
هەڵبدەرە تاوی غارە
ڕکێف لێدە له و ئەسپی باڵەبانە
وەک ‌شێرێ دەربچێ لە لانە
ببڕە ئه و چۆم و باسک و شیوانە
بگەرە دەزگیرانت
تەنیا باڵە، بەهیوایە بۆت چاوەڕوانە
خێرا ڕابە شاسوار، قنجەسواری دێ
تێهەڵکە ئاوزەنگی تەقێن، بەرلەوەی تاریکی دابێ
وەک با گوزەر کە، ببڕە ڕەقەن و لاڕێ
ڕۆژت درەنگ کرد، نەبا گراوت دڵی داخورپێ
لە یادت بێ، له و نێرگزجاڕە، چەپکێ بقرتێنە
بۆ دولبەرت بیخەرە بەرپشتوێنە
له و گوڵاڵەی پێدەشتەش چەپکی ببەسته
بەیادی چاوی گراوت، ئه و کیژە چاومەستە.
سوارە چەپکێک نێرگزی لەبەر پشتێنی نا، مەڕەکێویی لە پاشکۆی ئەسپی قایمکرد. کە هەیپای لێ کرد، نەوەستا تا گەیشتە ئاوایی. وەختایێ گەیشتە دێ، سەرنجی دا، ژاوەژاوە، دێ شڵەژاوە. خۆی گەیاندە ماڵ. چاوی گێرا، دەزگیرانی دیار نەبوو جڵەوی لێ بگرێ، بەنسامۆتە بترازێنێ، نێچیر لە پاشکۆی ئەسپ داگرێ، کاسەیەک دۆی سەرتەزێنی بەپێرەوە بێنێ. دڵی داخورپا. زانیی بەڵایەکیان بەسەردا هاتووە. وەختێک سەری کێشایە ژوورێ، دیتی وا دەمڕاستەکانی دێ، چەتۆ و کوردۆ، لە نێوان خۆیاندا ڕاوێژ و تەگبیریانە. حەوشەیش سیڕەی دێ لە سوار و چاوەڕوانی فەرمانن.
دایکی سوارە دەڵێ:
کوڕه ‌لاوۆ، هانە سەد جارانم بۆ تۆ هێناوە هانە؛
ئەم ئێوارەیە لە تەنگی بانگی شێوانە
له و دەمەیدا خۆر له ‌زەردەپەڕە
کاتێک سۆفییان، بۆ خووودای خۆیان ملکەچن و
وەستاون دەستە و نەزەرە
نژدەی ڕمووزن، دەوری گوندیان گرت
نەسەد، نەهەزار
کیژوکاڵی گوندیان لە چەقی ئاوایی ڕاگرت
جوانەژن و سەربە هیزار
لەناو نازەنینان کردیان گوڵبژێر‌
بردیان دولبەرت بووکەخانی سەربەزێڕ
فریای کەوە، یەخسیرە، وا بەچیاوە
چاویی لەڕێیە بچییە هانای، کاتێ دەگەڕێیتەوە له و ‌ڕاوە
شیری ئەمنت حەڵاڵ بێ، هەڵمەت بەرە، گورگی چیابە
گراوت له ‌چنگی ڕمووزنان یەخسیرە، درەنگە ڕابە.
دەترسێم ڕەنجم بڕوا بە فیڕۆ، ببم سەرگەردان
بووکەخانم لە دەست بچێ، بەترش و تاڵان!
سوارە، کە ئه و هەواڵەی بیست، هەردوو چاوی بوونە ئاگردان. خوێنی گەرم ڕاهات. چەخماخە لە کەللەی دا. مووی جەستەی زیت بوونەوە. قسەکانی دایکی کاریان ‌له ‌دەماری کرد. حەیفی لێهات، به و هەموو عەگید و سواری تەڕلانە نەیانتوانیوە بووکەخانی بۆگلبدەنەوە.
سوارە دەڵێ:
حەیفێکم له ‌دڵدا گرێیە، خەمێک لە دڵم گرانە؛
داخۆ ئێستا، بووکەخانم لە کوێ یەخسیرە، دڵ نیگەرانە؟
داخۆ مەمکۆڵەی یارم، بە دەستی کێ گۆویاوە؟
داخۆ شابسکانی، چلۆن بوون پەرشوبڵاوە؟
گەردنی زەرد بە خاڵی؛
چ ڕمووزنێک تێی ئاڵاندووە باڵی؟
بووکەخان، تۆ باست ناکرێ بە زاری
وێنەت نییە، تاکە جوانی ئاقاری
بووکەخانەکەی من زێدە جوانە
لە دوای باڵای وی، ئەمن بۆچمە ئه و ژیانە؟
هانام بۆلای ئێوەیە، بۆم بکەن ڕاو و تەگبیرە
بووکە خانم له ‌چنگی ڕمووزنان بەند و یەخسیرە
ئەمن هانایەکم هێناوە بۆلای کوردۆیە، بۆ کن چەتۆیە
بێنە کۆمەکم، ڕۆژی مەیداندارییە ئەمڕۆ
ڕۆژی باز و هەڵۆیە.
کوردۆ دەڵێ:
سوارە مەناڵە، هۆ برام مەناڵە، بۆ بووکەخانە
ئه و تەنیا گراوی تۆ نییە، ئەو بووکی کوێستانە
ئه و بووکە خانەم سەرتۆپی دێیە
بۆ ڕستگاری بەهێوایە و چاوی لە ڕێیە
بەڵام قۆشەنی نژدەی دژوێن
لە هەژمار نایە، دوژمن بە ئێمەن، ئەوانە تینوون بەخوێن
تاریکەشەوە، چی بازگە و پردە لێمان گیراوه
هەر چوار کەنارمان، خێڵی نەیارن،
چی ڕێ و بوارە، بەتۆڕ و پێداو، لێمان تەنراوە
لێمان بوەستە تاکو بەیانی
بەچاوی ڕۆشن، له ‌نژدە دەگرین سەری مەیدانی
چەتۆ دەڵێ:
سوارە مەناڵە، هۆ برام مەناڵێنە،
سەرپاکی کوڕانی دێ، بۆ ڕۆژی دەعوا
پڵنگی چنگ بە خوێنە
ئه و بووکەخانەم شاجوانی دێیه؛
شه و بەسەرداهات، ڕزگارمان نەکرد لە چنگی نژدە
دڵ بەگرێیە
بەڵام هاوارە، سوارە هاواره
ئەنگوستەچاوە، ڕێ نادیارە!
سوارە، وەختێک ‌ئه و هەواڵانەی لە کوردۆ و چەتۆ بیست، ئەوەندەی تر دڵ نیگەران بوو. خەیاڵێکی تری کەوتە دڵ. ئەسپی شەتاند و پێی وتن:
بەتاقی تەنیاش بێ من دەچمەوە بەگژ قۆشەنی ڕمووزندا، یان بووکەخان، یان هەڵدێران!
لێ لاوۆ لێ لاوۆ لێ لاوۆ لێ لاوۆ
ئەگەر نەگەمە هانای ئەمشەو، شەوی تەنگانە
نەکەس بەقام پێ دەکات
نە دوژمن بە هێندم دەزانێ
نەبووکەخا‌نم پێم دەکات متمانە
ئەمن سەرێکە و دەیبەم، نایەمە دواوە
بووکەخانم له ‌ڕمووزنان دەفڕێنم، دەگەم بە کاوە
ئەگەر گلایشم، ئازیزان بۆم مەدەن لە سینگ
ئەمەکی ئەوم وا لەبەرچاوە، بەجێم هێناوە
بۆخۆم دەزانم، تاکو بەیانی، ئه و گوڵ ئەندامه
چاوی لە ڕێیە، بەشوێنیا بچم، هەر بەتەمامە
ئه و بووکەخانەم‌، کابانی پاڵە و کرمانجی دێیه
که ‌لە دەستتان چوو، لە دوای باڵای ئەو
نیازتان بەکێیە؟
سوارە هەیپای لێ کرد. نەوستا تاگەیشتە دامێنی چیای (کەڵەوێ). چوار سواری کرمانجیش بۆ کۆمەک شوێنی کەوتن.
دایکی سوارە دەڵێ:
شیری ‌منت حەڵاڵ بێ سوارە، ئەی شۆڕە لاوه،
بووکەخانم بۆ نەهێنی، نەیەیتە داووە!
ئەگەر پیرۆز بووی کوڕی خۆم، هەتا هەتا دێ
دەبییە خاوەنی بووکەخان، تاجی سەری دێ
ئەگەر گلایشی، کفنت بۆ دەدرووم، لە پەڕەی گوڵووک
بۆ بەخت و مراز، دێنەسەر گڵکۆت
زاوا و تازەبووک!
خەنجەری سوارەم بە جەوهەره؛
بۆ پاڵە و جووتیار، سایە و سێبەرە
سوارەم سوارێکی بەجەرگه
بەزێنەری مەرگە!
ئەسپی کوڕی خۆم کوێتە
سوارە هیوام پێتە
ئەسپی کوڕم باڵەبانە؛
له ‌مەیدانا بە هەڵمەتە ڕۆژی تەنگانە
گەردن کەڵ و کەفەڵ پانە
نەرمەزینی مەرەزییە
ناوقەدی مامزییە
لغاوی مرواری چنه
نژدەی ڕمووزن، لێمان دوژمنە
بووکەخانم زێدە جوانە
لەسەر گۆنای زوڵفی سەیوانە
لە کەمەریدا، پەلکەی سێبەنگی، دەکەن جۆلانە
لێوی سووری هەنارە
شاجوانی ناوچه و ئاقارە
بووکەخانم هێشتا منداڵە
پاو پووزی، بە پاموورە و خڕخاڵە.
خرموهووڕ و تەتەشمی بە پەلەی سمی ئەسپان، له ‌تەک دەنگی ڕەقی تەپڵی سواریدا تێکەڵ یەک دەبوون و ئاوازێکی خێرا و تووڕەیان دەسازاند. ئاوازەکە وەک بەناو تەپ و نمی باو بۆرانێکدا ڕێ بکات و ڕووه و بنارەکان، بە دۆڵی نێوان (سێکەلان) و (کەڵەوێ)دا شۆڕببێتەوە وەهابوو. بەمبەر و ئەوبەری ڕێگاوە شەخەڵ و دەوەن، لە پێشوازیی تیپی سواردا بە ڕیز و بە ڕێزەوە وەستابوون. کاتێک سوارەکان دەگەیشتنە بەرەوە، ئەوان سەری ڕێزیان دادەنەواند و بۆیان دەچەمینەوە. حیلەی ئەسپ و تەتەشمی خێرای چوارپەلیان، تادەهات هەراشتر دەگەیشتنە پەردەی گوێ.
سوارە له ‌بناری کەڵەوێوە، بانگ لە بووکەخان دەکات:
هۆ بووکەخانی سەر بەزێڕ، من ئەگەر بمێنم
بەزەبری بازوو، لە چنگی ڕمووزنانت دەردێنم
ئەمشه و لە سێباری نێوەشەوێ
له و دەمەیدا، نژدە چاویان دەچێتە خەوێ
دەگرەم ملەی (کووپان)، دەگرم چیای (کەڵەوێ).
له ‌دەستی ڕمووزنانت ڕادەفڕێنم
من هەڵوەدای باڵات دەبم، هەتا بمێنم.
بووکەخان وەڵامی دەداتەوە:
هۆ کوڕه ‌لاوەی بەوەفایە
گەر ئازادم بکەی، بەندت بۆ دەڵێم هەتا هەتایە!
بێ ترس شەوانه، بێرە باخەڵم، ببە‌ میوانم
بمژە دوو لێوم، بگوشە بەیانم!
داخێکم لا کەسەرە، دەردێ له ‌دڵم بە برینە
نژدەی ڕمووزن، لێمان بەقینە
کاتێک نژدە پێیان زانین، لەکەند و لەندەوە بۆیان دابەزین و دەورەیان دان. دیمەنەکە له ‌ململانێی نێوان پڵنگ و ئاسک نابرانبەر بوو. نژدە چون گەڵای داران. تەیار و به ‌تفاق. ئەمانیش تەنیا باڵ و به ‌ژمارە کەم. لەگەڵ ئەوەیشدا ئەوەندە بەدەست و برد و بەهەڵمەت بوون، به و شاخسار و قەد پاڵانەوە دیاربوون. حیله و سمکۆڵان و بەیەکدا هاتنی ئەسپان؛ تێکەڵ بە ئاوازی ڕەق و تووڕەی تەپڵی باز دەبوو. دەیدا بەتاش و ڕەوەزەکاندا و دەگەڕانەوە. بای وەشت دەنگەکانی لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرت و دوور دەیبرد. دەیدا بەگوێی گوند نشینەکاندا و دەماری کرژ دەکردن. سوارە و هاوەڵەکانی بە ڕوونی بەرپێی خۆیان نەدەبینی. لەیەک دابڕان و ئیدی یەکانگیر نەبوونەوە.
سوارە دەڵێ:
خۆ من هەڵۆ نیم، باڵم له ‌پەربێ، بفڕم بێم بۆلات
به باز و دەوران، ئاسمان تەی بکەم
ڕزگارت بکەم. لە چنگ مەرگەسات!
بەڵام بووکەخان، بەسەردنیاوە تاکو بمێنم
له ‌هەڵمەت بردن، کول و کاس نابم
تا لە دەست دوژمن، ڕاتدەفڕێنم
له و شەوەزەنگەکە دژوارەدا، له و دەمەدا، کە سوارە مەیدانی لە نژدەیەک دەخواست. بە دەیان نژدە بەرەوڕووی چوون. تێی مرووکان و لایان لێ بڕێ.
سوارە دەڵێ:
نژدەم تێوەربوون له ‌هەرچوارلاوە، لە هەقیان نایەم
لێشیان ناترسم، عەشقە سەرمایەم
هەرچەند دەزانم پێشم هەڵدێرە و هاکا ترازام
بەڵام سەرکەشم، ناگەڕێمەوە،
تەنیا سەرکەشی ساڕێژ دەکات زام
چاوم بەرایی نادا، گراوم مل بەکوێن بێ
لەم سەرانسەرە، تەنیا بووکەخان، بێسەر و شوێن بێ.
تەپڵی سواری بێدەنگ بوو. ئەسپ جووڵەیان نەما. کپییەکی سامهێن، بۆ ماوەیەک چەتری ڕەشی هەڵدا. ئه و شەوە خۆر هۆن هۆن گریا. لەوساوە فرمێسکەکانی، بەچاوە ڕەشەکانی ئاسمانەوە بوون بە ئەستێرە و قەتیس ماون. بەم ڕۆژگارەیش ئه و دەشت و هەڵەتانەی بەشوێندا وێڵە. لەوساوە شۆڕەبییەکانی کەناری چەمی تلێ و باسەڕە و دێوانە، به ‌بای زریان پرچی خۆیان دەڕننەوە. له ‌ئاواییش، چەتۆ و کوردۆ، چاوەڕوانی دەروویەکن.
سلێمانی
23-01-197923-01-1979


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | فەیسبووکی بەڕێز (حەمەفەریق حەسەن)
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️03-02-2018
2.👁️23-01-1979
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️حەمەفەریق حەسەن
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 03-02-2018
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📖 چیرۆک
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Feb 3 2018 1:39PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (م. ب.)ەوە لە: Feb 3 2018 2:49PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Feb 3 2018 2:49PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3,856 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.122 KB Feb 3 2018 1:40PMسەریاس ئەحمەد
📊 ئامار
   بابەت 385,871
  
وێنە 65,146
  
پەڕتووک PDF 12,607
  
فایلی پەیوەندیدار 53,649
  
📼 ڤیدیۆ 205
  
🗄 سەرچاوەکان 16,574

📚 پەڕتووکخانە
  📖 دیمانەی پڕۆفیسۆر د. ور...
  📖 ئینسایکلۆپیدیای کوردست...
  📖 کێشەی (ی)ی لە ڕێنووسی ...
  📖 زیانی وەلانانی ئیسلام ...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 30-11-2021
  🗓️ 29-11-2021
  🗓️ 28-11-2021
  🗓️ 27-11-2021
  🗓️ 26-11-2021
  🗓️ 25-11-2021
  🗓️ 24-11-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
رەفیق چالاک
ناوی تەواوی (رەفیق تۆفیق مەحمود رەسوڵ)ە لەبەر زیرەکی و لێهاتویی نازناوی (چالاک) ی لینراوە، لە ساڵی 1923
لە گەڕەکی پیرمەسوری شاری سلێمانی لەدایک بوە، خویندنی سەرەتایی لە (کۆیە) و (سەنگەسەر) و (سلێمانی) تەاوکردوە و ساڵی (1937) لە (دار اللمعلمین ریفی) وەردەگیرێت و ساڵی (1941) خوێندن تەواو دەکات و دەبێتە (مامۆستا).
لە ساڵی (1944) لە (ئیزگەی کوردی بەغداد) دامەزراوە پاش مانگێک لەسەر نوسینێکی شۆڕشگێڕی بە ناونیشانی (گۆرانی ئازادی چین) لە ئیزگە دەردەکرێ و دەگەڕێتەوە بۆ شاری سلێمانی و دەبێتە (مامۆستا)،
رەفیق چالاک
کەمال دڵشاد
شانۆکار، ئەکتەر و شاعیرە، بەشداری لە چەندین شانۆ، فیلم و درامای کوردیدا کردووە.
ئەم هونەرمەندە لە 14-01-1969 لەگەڵ هونەرمەندان: عەبدولی حەمەجوان، حەمەڕەشید هەرەس و کۆمەڵێکی تر دەستی کردووە بەکاری هونەری، زیاتر کارە شانۆیییەکان و کەمتر لە دراما تەلەڤزیۆنییەکان دەرکەوتووە.
ڕۆژی 01-12-2018 لە سلێمانی بە نەخۆشی کۆچی دواییکردووە.
کەمال دڵشاد
عەلی کەمال باپیر ئاغا (کەمالی - مامە)
عەلی کەمال باپیر ئاغا جوامێر ئاغا کە نازناوی شاعیری(کەمالی)یە. شاعیرێکی ناودار و هەڵکەوتووی کوردستانە و بەشیعرە نیشتمانی و نەتەوەییەکانی رۆڵی دیاری هەبووە لەجۆشدانی خەباتی کوردایەتیدا.
کەمالی ساڵی 1886 لەشاری سلێمانی دایک بووە.
لای خواجە ئەفەندی خوێندنی ئاینی خوێندووە.
دوای تەواو کردنی خوێندن بەفەرمانبەر دامەزراوە و لەشارەکانی سلێمانی و بەغداو کەرکوک و هەڵەبجە خزمەتی میری کردووە.
کەمالی لەگۆڤارو رۆژنامەکانی سەردەمی خۆی وەک (بانگی کورد، بانگی کوردستان، رۆژی کوردستان، ئومێدی ئیستقلال، پێشکەوتن
عەلی کەمال باپیر ئاغا (کەمالی - مامە)
فەرهاد بەیانەک
کۆڵبەرێکی کوردی،خەڵکی گوندی ماشکان پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی 30-11-2018 بە گوللەی هێزەکانی سوپای ئێران گیانی لە دەست داوە.
فەرهاد بەیانەک
کەمال موفتی
کەمال موفتی وەزیری پێشووتری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکان لە هەرێمی کوردستان.
رۆژی 01-12-2018 بەهۆی نەخۆشییەوە لەشاری پزیشکی فاروق کۆچی دوایکرد.
کەمال موفتی، وەزیری ناوخۆ بوو لە کابینەی یەکەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1992.
رۆژی 02-12-2018 لە سلێمانی بەخاک سپێردرا.
کەمال موفتی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,406 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)