سلێمان حەلەبی (1777- 1801) لاوێکی کوردە. لە گوندی کوکانی نزیک باژێری #عەفرین# لەدایک بووە. بە فیتی عوسمانی بۆ قاهیرە دەنێردرێت و لەوێ جەنەراڵ کلیبەری جێگری ناپلیۆن بۆناپارت دەکوژێت. ئەو تەمەنی بیستوچوار ساڵ بوو، کاتێک کلیبەری کوشت. سلێمان بەدەم ئەشکەنجەوە لەسەر خازووق گیانی دەرچووە. مێژوونوسانی عەرەبیش، لەبریی ڕێز و پێزانین، ناسنامە کوردییەکەیان لێ سەندەوە و وەک لاوێکی عەرەب ئەویان بە جیهان ناساند. سلێمان وەک بەکرێگیراوی جەنگ (مرتزق) کارە قورسەکەی بۆ ڕاپەڕاندن. ئەوانیش ناسنامەو تەمەنی ئەویان بەبادا. ئەمەیش نموونەیەکی ترە لە ساویلکەیی تاکی کورد.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 3,206