10 هەزار پلەی عەمید تا فەریق لەهەرێمی کوردستان هەیە
📊 ئامار و راپرسیا
ئەندامێکی لیژنەی نەزاهە لەپەرلەمانی کوردستان، ئاشکرایدەکات، لەهەرێمی کوردستان زیاتر لە 10هەزار کەس پلەی عەمید تا فەریقیان هەن و دەشڵێت پێویستە بەگوێرەی میلاکات پلەی سەربازی بەرز بکرێتەوه و بەپێی دوو پڕۆژەیاسای حکومەتیش پلەبەرزکردنەوەی سەربازیی گۆڕانکاری بەسەردادێت.
فرسەت سۆفی، ئەندامی لیژنەی نەزاهە لەپەرلەمانی کوردستان، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند گرنگترین هۆکار کە وادەکات پشتگیریی ئەم پڕۆژە چاکسازییە بکەن، کە حکومەت ناردوویەتی بۆ پەڕلەمان، ئەوەیە ئەم پڕۆژەیە یەکەکانی 70 و 80ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکاتە خاوەنی یەک یەکەی ژمێریاری.
بەوتەی سۆفی چارەسەری ئامانجێکی گەورەی سیاسیی چاوەڕێدەکرێت لەو پڕۆەیاسایە، کە ئەویش یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانە، ئەمەش لەبەر ئەوەیە ئەگەر هێزەکانی پێشمەرگە لە رووی داراییەوە یەک بخرێنەوە، دەرگایەکی زۆر گەورە بەرەو یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی یەک یەکەی ژمێریاری لەناو
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە دەکرێتەوە.
ئه و ئەندامەی پەرلەمان، ئاشکرایدەکات کە لە وەزارتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم پلەی عەمید تا فەریق 10هەزار کەس هەیە.
ڕوونیشیکردەوە، ئه و ژمارە پلەدارە لە وەزارەتی پێشمەرگە بە پێچەوانەی ستانداردە جیهانییەکانە، بۆیە پێویستە بە پێی میلاکات پلەی سەربازیی بەرز بکرێتەوە، ئەگەر میلاک نەبوو، نابێت پلە بەرز بکرێتەوە، ئەمەش خاڵێکی دیکەی ئەم پڕۆژەی چاکسازییەیە کەحکومەت ناردوویەتییە پەرلەمان و پەرلەمانتاران پشتگیری لێدەکەن.
ناوبراو، ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا زیاتر لە 30 هەزار پاسەوان لە دامەزراوەکانی کوردستان بوونیان هەیە، کە هەر بەشێکیان سەر بە شوێنێکە، لەم پڕۆژەیەدا هەموو ئەو پاسەوانانە لە چوارچێوەی یەک یەکە بەناوی یەکەی پاسەوانی ناوخۆ کۆدەکرێتەوە و هەمووشیان بە یەک لیست رێکدەخرێن بۆ پاسەوانی دامەزراوەکانی حکومەت.
[1]
03-02-201803-02-2018 ⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!