شەڕڤانانی یەپەژە تانکێکی دیکەی سوپای تورکیان تێکشکاند
باکووری کوردستان
- لە باکووری کوردستان و لە تورکیا لەسەر پاڵپشتی عەفرین و دژایەتی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر ئەو شارە سەدان کەس دەستبەسەرکراون، یەک لە گیراوەکان بەرپرسی سەندیکای پزیشکانە.
[3]
- ناوەندی ڕاگەیاندی
هەپەگەهەپەگە کوژرانی دوو سەرباز و برینداربوونی دوو سەربازی دیکەی لە
شەمزینانشەمزینانی باکوری کوردستان ڕاگەیاند.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- 24 ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی و بەبڵاکردنەوەی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش داواین کرد، کە سزای سێدارەی
ڕامین حسێن پەناهیڕامین حسێن پەناهی لاببرێت، لەلایەکی دیکەوە 1589 چالاکوانی مەدەنی نامەیەکیان واژۆکردووە هەر بەو مەبەستە.
[2]
- چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری
کرماشانکرماشان بە ناوی
سەعید ئیقباڵیسەعید ئیقباڵی بە فڕۆکە لە شاری کرماشانەوە بۆ بەندی 209ی زیندانی ئێڤین گوازرایەوە.
[4]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئازاد رۆستەمی خەڵکی گوندیتەوریوەر سەر بە شاری
سنەسنە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
[4]
باشووری کوردستان
- بەهۆی داخستنی مەرزی پشتە لە سنوری
بەمۆبەمۆ لە لایەن حکومەتی عێراقەوە شۆفێرانی ئه و مەرزە خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و رێگای نێوان
کەلارکەلار و
سلێمانیسلێمانییان داخست و ئیدارەی شارەدێیەکەش خۆپیشاندانەکە بە بێ ئەنجام ناودەبات.
[1]
-
گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستانگەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان باس لەوە دەکەن، کە سەرەڕای هێرش و ئاستەنگییەکانی پارتی، درێژە بە ڕێپێوانەکەیان بەرەو عەفرین دەدەن.
[2]
- ڕێکخراوی ئینەف (Enough) بۆ بەرگریی لە مافی مرۆڤ و ئازادیی ڕۆژنامەگەریی و چەند چین و توێژێکی جیاواز لە باشوری کوردستان، کەمپەینێکی واژۆ کۆکردنەوەیان بۆدەرکردنی سوپای تورک لە باشور ڕاگەیاند.
[2]
- لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئەمڕۆ (بزوتنەوەی ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان) راگەیەندرا، کە بزوتنەوەیەکی سیاسییە و باکگراوەندێکی چەپی هەیە.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- ئۆپراسیۆنی تورکیا لەعەفرین بۆ رۆژی 15مین بەردەوامە و لەبەرامبەردا شەڕڤانانی
یەپەگەیەپەگە و هەسەدە هێرشی پێچەوانە ئەنجامدەدەن و لە شارەدێی بلبل 11 ئەندامی گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی تورکیا کوژراون.
[1]
- سوپای تورک گوندی حەج حەسنای سەربە شارۆچکەی شییەی کانتۆنی
عەفرینعەفرین کاتیوشاباران دەکات.
[2]
- لە راگەیێندراوێکدا ئیئتیلافی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، کە لەدوای شێواندن و سووکایەتی بە تەرمی
بارین کۆبانیبارین کۆبانی، کچە شەڕڤانی یەپەگە بڵاویکردووەتەوە، سەرکۆنەی کردەوەکە و هەموو ئەو کەسانە دەکات کە دەستیان لە پێشێلکارییەکەدا هەبووە.
[3]
- شەڕڤانانی
یەپەژەیەپەژە، تانکێکی دیکەی سوپای تورکیان لە نزیک شارۆچکەی بلبلێ-ی سەر بە عەفرین تێکشکاند.
[2]
- سوپای تورکیا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی (چڵە زەیتوون) بۆ سەر عەفرین، لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا کوژرانی 3 سەربازی دیکەی راگەیاند.
[3]
- سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی (چڵە زەیتوون) بۆ سەر عەفرین، کوژرانی 5 سەربازی وڵاتەکەی لە پێکدادانەکانی ئەمڕۆدا راگەیاند. هەر ئەمڕۆ کوژرانی سێ سەربازی دیکەش راگەیێندرابوو.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ تەلەفیزیۆنی رەسمی سوریا وتی، عێراق هەر دەستێوەردانێکی دەوڵەتێکی بیانی بۆسەر وڵاتێکی دیکە رەتدەکاتەوە، وتیشی ئەوە سراتیجییەتێکی نەگۆڕە. جەعفەری ئاماژەی بەوەشکرد هەروەک چۆن لە پەیوەندیمان لەگەڵ تورکیادا پابەندبووین بە رەتکردنەوەی دەستێوەردان لە
باشیکباشیک. بەهەمانشێوە ئۆپراسیۆنی
چڵە زەیتوونچڵە زەیتوونی تورکيا بۆ سەر عەفرین رەتدەکەينەوە.
[1] ⚠️ این مقاله در زبان (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کرونولوژیا از وقایع