Kurdipedia.org
🏠 בית
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧ליצור קשר עם
ℹ️אודות!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
עוד
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|אודות!|הספרייה|📅
🔀 פריט אקראי!
❓ עזרה
📏 תנאי השימוש
🔎 חיפוש מתקדם
➕ לשלוח
🔧 כלי עבודה
🏁 שפות
🔑 החשבון שלי
✚ פריט חדש
📕 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
עמנואל הראובני
📕 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
📷 חגיגות הסהרנה 2012
בתאריך 02-10-2012יום שלישי ט\'\'ז בתשרי תשע\'\'ג חוה\'\'מ סוכות נערכו חגיגות הסהרנה בגן סאקר בירושלים בהשתתפות רבבות מבני העדה.
טקס הכנסת ספר תורה : תפילת מנחה וערבית בנוסח ולחן של יהודי כורדיסתאן. כמסורת
📷 חגיגות הסהרנה 2012
🏰 מקומות
(Arbil) ליברא
🏰 מקומות
היאזיר-הימרוא
🏰 מקומות
הפרוא
🏰 מקומות
(Amadiya) הידמע
📝 نامەیەک لە عادل موڕادەوە بۆ خەڵکی خۆڕاگری کوردستان | קבוצה: מסמכי מפלגות כורדיות | שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ פריט דירוג
⭐⭐⭐⭐⭐ מצוין
⭐⭐⭐⭐ טוב מאוד
⭐⭐⭐ הממוצע
⭐⭐ מסכן
⭐ רע
☰ עוד
⭐ הוסף לאוספים שלי
💬 כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!

✍️ היסטורית פריטים
🏷️ Metadata
RSS

📷 חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
🔎 חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
✍️✍️ עדכון פריט זה!
نامەیەک لە عادل موڕادەوە بۆ خەڵکی خۆڕاگری کوردستان
📝 מסמכי מפלגות כורדיות

ببورن بەرێزان نازانم لەکوێوە دەستپێبکەم دوای ئەوەی هیچ وشەیەک نەماوە تەعبیر لەو وەزعە تراژیدییایە بکات کە ئەمرۆ بەسەر میللەتەکەمانە گوزەر ئەکات لەژێر سایەی ئەو حکومەتو حزبانەی بەناهەق ئیدیعای ئەوە ئەکەن گوایە نوێنەری میللەتن و بەناوی ئەوەوەش قسە ئەکەن.
ئەو میللەتە خۆڕاگرو سەربەرزەی کەسەرباری ئەو هەمو قوربانیانەی لەپێناو ئازادی ودیموکراسیو دابینکردنی دادی کۆمەڵایەتی بەوشی، ئەمڕۆ بەدەست ئەم حزبانەوە جارێکیتر ئەچەوسێتەوەومافەکانی لێ زەوتئەکرێت.. دوای ئەو هەمو قوربانییەی لەپێناو کۆتاییهێنان بەحوکمی دیکتاتۆریەتو زامنکردنی سەروەری یاساو، دوای ئەو هەمو خوێنەی شەهیدان کەلەم پێناوەدا رژان، نەمانزانی ئەوانەی دوێنێ هەڵگری ئەو پەیامە پیرۆزە بون، ئەمرۆ ئەبن بەبازرگانی جەنگو دەیان و سەدان کۆشکو تەلار لەکوردستان و ئەوروپاو ئەمریکا بەرز لەسەر حیسابی سکی ئەم میللەتەوە بەر زئەکەنەوە، بەملیاران دۆلاری حەرامی دزراو سپی ئەکەنەوە لەقوتی ئەم میللەتە کە رۆلەکانی لەبرسا رو ئەکەنە مەرگ لەدەریای ئیجەو، ئەوانەشی ئەمێننەوە رۆژانە مافەکانیان لێزەوتئەکریت و خەونەکانیان لەناوئەبرێن.
لەم رەوشە نالەبارەشدا روڵە قارەمانەکانی ئەم میللەتە لەپێشمەرگە دلێرەکان رۆژانەو دەیان داستانی قارەمانێتی تۆمار دژ جانەوەرەکانی داعش تۆمار ئەکەن،بەسکی بەتاڵو گیرفانی خاڵییەوە مناڵەکانیان جێهێشتوەو روبەڕوی ئەم تیرۆرستانە ئەبنەوەو داکۆکی لەخاکو نیشتمانی وڵاتێک ئەکەن کە حکومەتە تێرو پڕەکەی ئاورێکیشیان لێناداتەوە.. ئەمرۆ سەدان رۆڵەی ئەم وڵاتەمان لەبەر برسێتی وقاتوقری ونەبونی هەلی ژیان رو ئەکەنە رێگای هاتو نەهات و مەرگ، لاشەی مناڵەکانیان ویژدانی هەمو مرۆڤایەتی جوڵاند، بەڵام حکومەتەکەی مێش میوانی نەبو، تەنانەت هەوڵ بۆ ئەوەش نادات جەنازەکانیان بهَنیتەوە لە زیدی خۆیان بنێژرێنەوە.
هەردیسان ئەمرۆ دوای ئەوەی حکومەت گوێی خۆی کەڕکردوە لە بیستنی دەنگی هاوڵاتیانو نوزەی مناڵەکانیان، زۆر بێباکانەش داوایان لێئەکات هێشتا دان بەخۆیانەوە بگرن، سەرباری ئەوەی پێنج مانگە ناتوانێت موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت دابینبکات، لەهەمان کاتیشدا کودەتا بەسەر دامەدەزگا شەرعییەکانی مییلەتا ئەکات و کاری پەرلەمانو حکومەتەکەشی ئیفلیج ئەکات، بۆ رەواندنی تووڕەیی خەڵکیش دەیان وادەو بەڵێنی درۆزنانە ئەدات کە هیچیان عانەیەکی قەڵپ ناهێنن..
ئێمە لەکاتی خۆیدا دەنگمان هەڵبری.. زیاتر لە چوار ساڵە هاوارمانە بۆ راستکردنەوەی ئەم وەزعە نالەبارەی هەرێم، هۆشداریماندا لەبارەی ئەو هەمو پیلانانەی لەناوچەکەدا کاریان لەسەر ئەکرا بەمەبەستی راپێچکردنی کورد بۆ ناو ململانَیەکی سەختی تایفی ماڵوێرانکەر لەناوچەکەدا، زۆرجاریش هۆشداریمان ئەدا لەسەر سیاسەتە ئابورییە سەقەتەکانی حکومەتی هەرێمو ونەبونی شەفافییەت ویاریکردن بە مەلەفی نەوتو دەسگرتن بەسەر داهاتەکانی نەوت لەبەرژەوەندی حزبو چەند کەسێک، بەڵام بەداخەوە لەبری ئەوەی لیکۆلینەوە لەپێشنیارو رایەکانمان بکرێت، کەوتنە هەڵبەستنی دەیان تۆمەتی ناڕەواو بە خلئینو خۆفرۆشیشی وەسفیان کردین.
کاتێک وتمان هەڵکەندنی خەندەق لەنێوان پارچەکانی کوردستان خزمەت بەگەلەکەمان ناکات ودژ بەدروشمی هاوکاریکردنی گەلی خۆرئاوایە بۆ گەشتنیان بەمافی چارەی خۆنوسین، پێیان وتین سیاسەتی دەرەوە و ستراتیژیەتەکەی هێلی سورەو نابێت کەس دەستی لێوەربدات، ئەمەیان تایبەتە بە یەک حزب ولەپێناو خزمەتی تورکیایە..هەر لەسەرەتاوە هەستمان بەوەکرد سیاسەتی ملکەچبون بۆ ئیرادەی هێزە دەرەکییەکان،لەنەتییجەدا گیانی تاکڕەوییو ململانێکانی کوردستان قوڵتر ئەکەن و کێشەکانمان لەگەل بەغدا زیارتر ئەبێت، نەوەک ئەوان باسیان ئەکرد ئامرازێکە بۆ دەستەبەرکردنی سەربەخۆیی ئابوری لە هەرێمی کوردستاندا، ئەوەی ئێمەش هۆشداریمان لەبارەوەدا ئەوەتا ئێستا هاتۆتە دی، سەروەت و سامانی میللەتەکەمان لەجیاتی ئەوەی ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی بۆ حەڵک، بوەتە خێرو بێر بۆ حزبی رەجەب تەیب ئەردۆگان کە هەمیشە لەهەوڵی دۆشینی ئەم سامانەی میللەتەکەمانە لەرێگەی چەند رێکەوتنێکی درێژخایەن کە لەپشتی پەردەکانەوە ئیمزاکراون بۆ گەڕاندنەوە ویلایەتی موسل وسەپاندنی دەسەڵاتی تورکیا بەسەر سەروەتو سامانی میللەتەکەماندا.
ئەمرۆ کاتی ئەوەیە راستیەکان بدرکێنین،کاتی ئەوەیە هەقو حیسابێک لەگەل ئەم حزبانە بکرێت بەتایبەت ئێستا تووِەیی خەڵک گەشتۆتە ترۆپکەوە و ئیتر بواری ئەوەش نەما میللەت لەمەزیاتر باجی سیاسەتە هەڵەکانی کەسانیتر بداتو حکومەت سەرەوتو سامانەکەی زەوتبکات ولەسەر حیسایبی قوتو گیرفانی فەرمانبەرانەوە رۆژ بەسەر بباتو،بەدرۆشمی قەبەو درۆزنانەوی بەناو سازدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی خەڵکی چەواشە بکات، ئەمرۆ بۆ هەمو میللەتو دونیاش دەرکەوتوە کەوا ئەم دەستەی ئێستای حوکمرانی لە کوردستاندا خۆی سەپاندوە بەسەر میللەتەکەماندا تەنها موزایەدە ئەکات بەخوێنی شەهیدانو مناڵانی دەریای ئیجەو قوربانیانی هێزەکانی پێشمەرگەو خۆراگری میللەتەکەمانەوە.
لە کۆتاییدا جارێکتر هۆشداری ئەدەینە دەسەڵاتو لایەنە پەیوەندارەکانی حکومەتی هەرَیم لەبارەی دانانی پلانی راستەقینەی چاکسازی ئابوری لەم هەرێمەدا بەمەرجێک لەسەر حیسابی گیرفانی خەڵکی رەشو روتو فەرمانبەرانەوە نەبێت، پێشمانوایە هەر چاکسازییەک ئەنجامبدرێت ئەبێت لەسەری سەرەوە دەستپێبکات تا خواری خوارەوە، داواش لەحزبەکانی کوردستان ئەکەین ئەوانەی دەستیان بەسەر دۆسیەی نەوتدا گرتوە، بەزوترین کات داهاتەکانی ئەم نەوتە لەبانکەکانی ئەوروپاوە بهێننەوە بۆ کوردستان بۆ رزگارکردنی میللەت لەم قەیرانە قوڵەی ئابوری پیش ئەوەی دەرفەتەکان لەدەست بچن،چونکە ئەبێ ئەوە بزانن کەوا تووڕەیی خەڵک بێگومان بەڕێوەیە.
عادل مورادعادل موراد
31-01-201831-01-2018

⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🖇 פריטים המקושרים: 2
👫 ביוגרפיה
1.👁️عادل موڕاد
📅 תאריכים ואירועים
1.👁️31-01-2018
📂[ עוד...]

⁉️ נכס פריטים
🏳️ שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 31-01-2018
📄 Document style: 📠
📄 סוג המסמך: ⊶ שפת מקור

⁉️ Technical Metadata
©️ זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
✨ איכות פריט: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
רע👎
✖️
 40%-49%
רע
✖️
 50%-59%
מסכן
✔️
 60%-69%
הממוצע
✔️
 70%-79%
טוב מאוד
✔️
 80%-89%
טוב מאוד👍
✔️
 90%-99%
מצוין👏
95%
✔️
נוסף על ידי (هاوڕێ باخەوان) על Feb 2 2018 9:28PM
👌 מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי (هاوڕێ باخەوان) ב- Feb 4 2018 8:32PM
✍️ פריט זה עודכן לאחרונה על ידי (هاوڕێ باخەوان) על: Feb 4 2018 8:32PM
☁️ קשר
🔗
🔗
👁 פריט זו נצפתה פעמים 1,629

📚 הספרייה
  🕮 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
  🕮 סיפורה המופלא של הרבני...
  🕮 עוד...


📅 כרונולוגיה של אירועים
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020
  🗓️ 19-11-2020
  🗓️ 18-11-2020


💳 לתרום
👫 חברי כורדיפדיה
💬 המשוב שלך
⭐ אוספי משתמש
📊 סטטיסטיקה מאמרים 378,961
תמונות 60,794
ספרים 11,358
קבצים הקשורים 46,540
📼 Video 180
🗄 מקורות 15,726
📌 Actual
(Arbil) ליברא
.תיקאריעה ןאתסידרוכב ריע
.ודהיתהו ורייגתה היכלמש ביידח תכלממ תריב התיהו הקיתע ריע איה ליברא
בר היהש לאירבג הנוי םכחה ליבראב יח טיה האמה תישארבו חיה האמה ףוסב
וירחא ריאשה.תסנכ-תיב 1793 תנשב הב הנב ונב םע דחיבו ירוביצ ןקסעו הליהקה
،תואופרו תולוגס،הטיחש יניינעב תוש :ללוכש סומלוק יצחב בותכ סרטנוק די-בתכב
תוערואמ،תוריטפו תודיל יכיראת،תורטש יחסונ،תומולח ןורתפ،תולזמו תולרוג
ידימ ריעה תא ונק ליברא ידוהי ותודע יפל.וימיב ועריאש םיירוטסיהו םייתחפשמ
הנושארה םעפב.תבשה םויב הב לטלטל ולכויו ריעב הקזח םה
(Arbil) ליברא
היאזיר-הימרוא
.תינאריאה ןא\'גיברזאב ריע
תורבק תיבו،ןורמוש ילוג יאצאצמ םה הידוהיש،הקיתע תידוהי הליהק התייה הימרואב
.הנש 500 ןב
ריעה הנושארה םלועה תמחלמב.תוערפו תופידרמ הלבס תידוהיה הליהקה טיה האמב
.תוירזכאב וחצרנ םיברו םידוהיב תוערפ וכרענ 1918 תנשבו םיסורה ידיל הלפנ
זאמש תדחוימ הנוכשב םתוא הנכיש תימוקמה הליהקהו דאדגבל וטלמנ םיבר םידוהי
.ןיר\'גהמ תלחמ - םירגהמה תנוכש םשב העדונ איה
.תועימק תביתכמ וסנרפתה םימכח ידימלתו רחסמב וקסע םבור הימרוא ידוהי
،אפורה השמ אוה לודגה השמ אלומ שע ארקנ םהבש לודגהו תסנכ-יתב 4
היאזיר-הימרוא
הפרוא
םהרבא לש ותדלומ ריע ,םידשכ-רוא איה תרוסמה יפלש תיכרותה ןאתסידרוכב ריע
םירבוס םימלסומה .ונימי לש דאדגבל םורדמ תאצמנ םידשכ-רוא םירקוחה יפל .וניבא
די-לע םידמועש שישה ידומע ינש תא םינכמו דורמינ לש ותכלממ ריע איה הפרוא יכ
.דורמינ אסכ רמולכ ,דורמינ שרע קיתעה רצבמה
תחא הכירב .וניבא םהרבא שע ,םיהרביא תאכריב :םימ תוכירב 2 םויכ ןנשי הפרואב
גד דצש ימש םינימאמ םהו םתוא גודלמ םיענמנ םימלסומהש ,םילודג םיגד תצרוש
אוהש ליל\'ח םיהרבא תיב אצמנ וז הכירבל תינופצ .ותנש תא איצוי אל וז הכירבב
הכירבה .וניבא םהרבא
הפרוא
(Amadiya) הידמע
לע הקלחב היונבו היכרות לובגל ךומס ,תיקאריעה ןאתסידרוכ ןופצב תנכוש הידמע
דרומב היונבה תיתחתה ריעהו אתליא אתואש הנוילעה ריעה איהו המוח תפקומו רה
הנוכמה ,ידוהי עבור היה הנותחתה ריעב םגו הנוילעה ריעב םג .אתיתכ אתואש רהה
.יהו\'ג תלחמ והוניכ םידרוכהש יפכ וא יאזוה תלחמ ,םידוהיה יפב
הידבוע איבנה תרובק ודילו רפוסה ארזע םש לע דחאה :תסנכ-יתב ינש ויה הידמעב
לע ארקנו ףסוי ןזח ידי-לע הנבנ ינשה תסנכה-תיב .לצומב רובק תרחא תרוסמ יפלש
1250 תנשב הארנה לככ הנבנ הז תסנכ-תיב .איבנה לאקזחי אוה - לאקזחי דייס םש
ת
(Amadiya) הידמע

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| זמן טעינת דף: 0,219 2!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574