🏠 בית
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧ליצור קשר עם
ℹ️אודות!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
עוד
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|אודות!|הספרייה|📅
🔀 פריט אקראי!
❓ עזרה
📏 תנאי השימוש
🔎 חיפוש מתקדם
➕ לשלוח
🔧 כלי עבודה
🏁 שפות
🔑 החשבון שלי
✚ פריט חדש
📕 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
עמנואל הראובני
📕 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
📷 חגיגות הסהרנה 2012
בתאריך 02-10-2012יום שלישי ט\'\'ז בתשרי תשע\'\'ג חוה\'\'מ סוכות נערכו חגיגות הסהרנה בגן סאקר בירושלים בהשתתפות רבבות מבני העדה.
טקס הכנסת ספר תורה : תפילת מנחה וערבית בנוסח ולחן של יהודי כורדיסתאן. כמסורת
📷 חגיגות הסהרנה 2012
🏰 מקומות
(Arbil) ליברא
🏰 מקומות
היאזיר-הימרוא
🏰 מקומות
הפרוא
🏰 מקומות
(Amadiya) הידמע
📝 دەستگیرکردنی کۆمەڵێک ئەندامی داعش لە هەرێمی کوردستان راگەیێندرا | קבוצה: מסמכי מפלגות כורדיות | שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ פריט דירוג
⭐⭐⭐⭐⭐ מצוין
⭐⭐⭐⭐ טוב מאוד
⭐⭐⭐ הממוצע
⭐⭐ מסכן
⭐ רע
☰ עוד
⭐ הוסף לאוספים שלי
💬 כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!

✍️ היסטורית פריטים
🏷️ Metadata
RSS

📷 חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
🔎 חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
✍️✍️ עדכון פריט זה!
| 👁️‍🗨️ | 👂
دەستگیرکردنی کۆمەڵێک ئەندامی داعش لە هەرێمی کوردستان راگەیێندرا
📝 מסמכי מפלגות כורדיות

دوای شکستی تیرۆریستانی داعش لە عێراق، دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەرچاوڕوونبوو لەسەر پیلانی نوێی تیرۆریستان بۆ تێکدانی ئارامی هەرێم، ئەوە بوو بە بڕیاری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ژورێکی ئۆپەراسیۆنی بەرپەرچدانەوەی خێرا پێکهێنرا و دەست بە کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون کرا، لەبارەی بڵاوبوونەوەی چەکدارە پەرتەوازەکانی داعش لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێم.
دوای شەونخوونی و ماندووبوونی کارمەندان و ئەفسەران، بۆ دەزگای ئاسایش روونبووەوە کە تیرۆریستان پیلانیان داناوە دزەبکەنە نێو خاکی هەرێم و حەشارگەی نهێنی دروستبکەن و بیکەنە خاڵی خۆڕێکخستنەوە و ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی.
هەر لەسەر ئەو بنەمایە، تەواوی بەڕێوبەرایەتییەکانی ئاسایشی هەرێمی سەر بە دەزگای ئاسایش، پلانی خۆیان داناو دەستیان بە جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی پاراستنی ئارامی و سەروماڵی هاووڵاتیان کرد.
ئەوەبوو لەسەر بنەمای زانیاریی ورد، بۆ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان روونبووەوە، لەسەر بوونی ژمارەیەک چەکداری نەناسراو کە لە ناوچەی پەڵکانەی نزیک خورماتووەوە جووڵەیان پێکراوە بۆ ناوچەی گەرمیان، بەدواداچونی ورد کراو ئاشکرابوو لە ناوچەی بناری بەمۆ چەکدارەکان بینراون.
پاش لێکۆڵینەوە و رەزامەندی دادوەر، بە فەرمانی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئێوارەی رۆژی 22 / 1/2018 تەوای هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان، کێوماڵکردنی ناوچەکەیان دەستپێکرد و توانییان شوێن و حەشارگەی چەکدارە نەناسراوەکان کە ئەشکەوتێک بوو لە نێوەڕاستی شاخی بەمۆ، ئاشکرابکەن و رووبەڕوویان بوونەوە و دوای ئەوەی داوایان لێکرا ناسنامەکانیان ئاشکرابکەن و خۆیان رادەستی هێزەکانمان بکەن، بەڵام دوای خۆدزینەوەیان رووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بوونەوە و شەڕ و پێکدادان بۆ ماوەی (30) دەقە بەردەوامبوو.
لیوا نەوشیروان ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان ئەوکات رایگەیاند، دواتر چەکدارەکان هەڵهاتن و دەستگیرا بەسەر یەک چەک لە جۆری (بیکەیسی) و چەندین کۆڵەپشتدا و گومانی گرووپی تیرۆرستی داعشیان لێکرا، کە لە راگەیێندراویی رۆژی 23 / 1/ 2018 دەزگای ئاسایشدا ئاماژەی پێکرابوو.
پاشان هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان پلانی خۆیان گۆڕی و تەوای سنوورەکەیان کۆنترۆڵکرد و لە سەعات 1 شەوی (22/23) 1 / 2018 توانرا حەشارگەی چەکدارە گومانلێکراوەکان بگیرێت و دوای هەڵهاتنیان دەست بەسەر دوو چەک لە جۆری (کڵاشینکۆف)،17 گولەی (ئاربیچی) و یەک فەردە (تیئێنتی) و چەندین سندووقی فیشەکی (بیکەیسی) و (ناتۆ) و (کڵاشینکۆف) و (قەنناس) و چەند (روومانەیەک) و (ئاڵایەکی داعش) و ژمارەیەکی زۆری (سیمکارت و هاندی مۆبایل) و بڕێکی زۆری مەوادی خۆراکیدا بگیرێت.
دواتر هێزەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەختە و دەستبەسەرداگرتنی حەشارگەکەیان، دڵنیابوونەوە ئەو چەکدارانەی گومانیان لێدەکرا، داعشن کە هەمان ئەو تیرۆرستانەن کە لە سنووری پەڵکانەوە هاتبوونە بناری بەمۆ. رۆژی (23/1) ئاسایشی گەرمیان هەریەک لە هێزەکانی ئاسایشی (کەلار، کۆکز، جەلەولا، رزگاری باوەنوور، قۆرەتوو، دەربەندیخان،بەمۆ و مەیدان) لەژێر چاودێری دەزگای ئاسایش جووڵەیان پێکرا و بە دوو ئاراستە پلانی رووبەڕوبوونەوەی تیرۆریستانی داعش خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.
کە لەلایەک کێوماڵکردن لە ناوچەی بەمۆ و لە سنووری شار و شارچکەکانی گەرمیان دەستپێکرد، لەلایەکی دیکەوە هەڵمەتی دۆزینەوە و دەستگیرکردنی شانە نووستووەکانی داعش، کە لە ناوچەکە هاوکاری چەکدارە تیرۆریستەکانیان کردبوو.
هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان بە هاوکاری چەند تیمێکی پۆلیسی گەرمیان و لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی سەر بە هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتن، تەواوی ناوچەی (بێلولە، شاوازی، مەیدان، شاخی بەمۆ، شاخی شەڕواڵ دڕە) کێوماڵکراو لەژێر چاودێری هێزەکانمان دابوون و تەوای رێگاکانیش گیران و پشتێنەیەکی ئەمنی بەهێز دروستکرا.
لە هەمان رۆژ (23/ 1) چەند تیمێکی ئاسایشی گەرمیان، سەرقاڵی ئاشکراکردن و دۆزینەوەی شانە نووستووەکانی داعش بوون، ئەوەبوو توانرا تیرۆرست (م.م) کە کوردە و برای گەورەی تیرۆرست (دڵشاد باوەنورییە) لە یەکێک لە ناوچەکانی گەرمیان دەستگیربکرێت، کە هاوکاری چەکدارە تیررۆریستەکانی داعشی کردبوو، لە گەیاندنیان بۆ ناوچەی بەمۆ، پاش ئەوەی دۆسیەکەی رووبەڕووی دادگا کرایەوە، لێکۆڵینەوەکان چڕترکرانەوە و دەرکەوت چەکدارانی داعش زۆربەیان کوردن و چەند عەرەبێکیش لەنێویاندایە و ژمارەیان زیاتر لە (20) تیرۆرستە، کە لە ناوچەی پەڵکانەوە هاتوونەتە گوندی (گۆڕەشە) لەسەر چەمی سیروان لە ناحیەی قۆرەتوو و دواتریش چوونەتە چەمی (جەید شەهاب) و بە دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (توێتا و مینی پاس) بە هاوکاری چەند کەسێک کە ماتۆڕسکیلێک پێشڕەوی کردوون، بەڕێکەوتوون بەرەو سنووری گوندی (خرکنێ) لە بناری بەمۆ، دوای دوو رۆژ مانەوەیان حەشارگەیان دروستکردووە و لە سێهەم رۆژدا لەلایەن ئاسایشەوە ئاشکراکران.
تیمەکانی دیکەی ئاسایشی گەرمیان بە هاوکاری چەند مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان و بەرگری و فریاکەوتن، بەردەوامبوون لە کێوماڵکردن و حەسرکردنی تیرۆریستان لە شاخی بەمۆ و بەدرێژایی 4 شەو و 4 رۆژ، بێ پشوو بەدوای تیرۆریستانەوە بوون و دوای کۆنترۆڵکردنی تەواوی بناری بەمۆ و مەیدان چەکدارە تیرۆریستەکان ناچار چوونە خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
بۆیە لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر بوونی چەکدراکانی داعش ئاگادارکرانەوە کە خاکی ئەو وڵاتەیان بەزاندووە و بەرچاوڕوونییان کردن لە سەر جموجۆڵەکانیان. ئەوەبوو پاش 24 سەعات میدیاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر زاری لایەنە ئەمنییەکانەوە ئەوەیان بڵاوکردەوە کە دوای شەڕێکی سەخت لە سنووری کرماشان، بناری بەمۆ لەگەڵ چەکدارانی داعش 16 تیرۆریستیان لێ دەستگیرکراون و 5 دیکەیان کوژراون، ئاماژەش بەوە کراوە 3 کەس لە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو ئۆپەراسیۆنەدا کوژراون.
هێزەکانی ئاسایشی، بەردەوامبوون لەگەڕان و لێکۆڵینەوە لە ناو شار و شارۆچکەکانی گەرمیان، ئەوەبوو رۆژی (26/1/2018) تونرا تیرۆرست (ش. م) کە برای تیرۆرست (م. م) و (دلشاد باوەنورییە) دەستگیربکرێت و ئەو (ماتۆر سکیل) و (چوار ئۆتۆمبێلەش) کە لە جۆری (تویوتا و مینی پاس) بوون و چەکدارەکانی داعشیان، پێ گواسرابونەوەو هاوکاریان کردبوون لە گواستنەوەی کەلوپەلەکانیان، دەستیان بەسەردا بگیرێت چەند تیرۆرست و گومانلێکراوێکی تریش، دەسگیربکرێن، کە لەبەر سەلامەتی رەوتی لێکۆڵینەوەکان و بوونی پەڕاوەکانیان لە دادگا، کەسایەتیان پارێزراوە.
شکستپێهێنانی پیلانێکی دیکەی تیرۆرستانی داعش، بۆ تێکدانی هەرێم، لەکاتێکدایە لەماوەی چەند هەفتەی رابردوو، دوو پیلانی دیکەی تیرۆریستان ئاشکراکران بۆ تێکدانی ئارامی سلێمانی و دەوربەری، ئەندامانی شانە نەنووستووەکانیان دەستگیرکران، لە ئێستاشدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بە هاوکاری بەڕێوەبەراییەتیەکانی دەرەوە، بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان، کە دەزگای ئاسایش بەرچاوڕوونە لەسەر چەندین پیلانی دیکەی تیرۆریستان، بۆ شێواندنی ئارامی هەرێم، هەموو ئامادەکاریەکیش کراوە و بۆ رێگەگرتن لە بەدیهێنانی مەرامەکانیان.
لێرەوەشەوە، جارێکی دیکە سوپاسی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین کە هەمیشە پشت و پەنای هێزەکانی ئاسایش بوون و خەمیان خەمی دەزگای ئاسایش بووە بۆ پاراستنی ئارامی هەرێم، بۆیە دڵنیای هەموو لایەک دەکەینەوە بەردەوامین و بە هەموو هەوڵ و توانەیەکمانەوە ئاسایشی هەرێمەکەمان دەپارێزین و ناهێڵین بە پیلانی ناحەزان و دووژمنانی ئازادی، ژیان لە هەرێم تێکبدرێت.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان
02-02-201802-02-2018

⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
#️ HashTag
#02-02-2018 |
🖇 פריטים המקושרים: 2
📅 תאריכים ואירועים
1.👁️02-02-2018
📂[ עוד...]

⁉️ נכס פריטים
🏳️ שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 02-02-2018
📝 Document Source: 📄 Asayiş
📄 Document style: 📠
🏟 מפלגה: ☪ ISIS
📄 סוג המסמך: ⊶ שפת מקור

⁉️ Technical Metadata
©️ זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
✨ איכות פריט: 97% ✔️
97%
✖️
 30%-39%
רע👎
✖️
 40%-49%
רע
✖️
 50%-59%
מסכן
✔️
 60%-69%
הממוצע
✔️
 70%-79%
טוב מאוד
✔️
 80%-89%
טוב מאוד👍
✔️
 90%-99%
מצוין👏
97%
✔️
נוסף על ידי (هاوڕێ باخەوان) על Feb 2 2018 8:23PM
👌 מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי (هاوڕێ باخەوان) ב- Feb 2 2018 8:41PM
✍️ פריט זה עודכן לאחרונה על ידי (هاوڕێ باخەوان) על: Feb 2 2018 8:41PM
☁️ קשר
🔗
🔗
👁 פריט זו נצפתה פעמים 1,354

📚 הספרייה
  📖 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
  📖 סיפורה המופלא של הרבני...
  📖 עוד...


📅 כרונולוגיה של אירועים
  🗓️ 25-02-2021
  🗓️ 24-02-2021
  🗓️ 23-02-2021
  🗓️ 22-02-2021
  🗓️ 21-02-2021
  🗓️ 20-02-2021
  🗓️ 19-02-2021


💳 לתרום
👫 חברי כורדיפדיה
💬 המשוב שלך
⭐ אוספי משתמש
📊 סטטיסטיקה מאמרים 380,811
תמונות 61,731
ספרים 11,641
קבצים הקשורים 49,010
📼 Video 182
🗄 מקורות 15,916
📌 Actual
(Arbil) ליברא
.תיקאריעה ןאתסידרוכב ריע
.ודהיתהו ורייגתה היכלמש ביידח תכלממ תריב התיהו הקיתע ריע איה ליברא
בר היהש לאירבג הנוי םכחה ליבראב יח טיה האמה תישארבו חיה האמה ףוסב
וירחא ריאשה.תסנכ-תיב 1793 תנשב הב הנב ונב םע דחיבו ירוביצ ןקסעו הליהקה
،תואופרו תולוגס،הטיחש יניינעב תוש :ללוכש סומלוק יצחב בותכ סרטנוק די-בתכב
תוערואמ،תוריטפו תודיל יכיראת،תורטש יחסונ،תומולח ןורתפ،תולזמו תולרוג
ידימ ריעה תא ונק ליברא ידוהי ותודע יפל.וימיב ועריאש םיירוטסיהו םייתחפשמ
הנושארה םעפב.תבשה םויב הב לטלטל ולכויו ריעב הקזח םה
(Arbil) ליברא
היאזיר-הימרוא
.תינאריאה ןא\'גיברזאב ריע
תורבק תיבו،ןורמוש ילוג יאצאצמ םה הידוהיש،הקיתע תידוהי הליהק התייה הימרואב
.הנש 500 ןב
ריעה הנושארה םלועה תמחלמב.תוערפו תופידרמ הלבס תידוהיה הליהקה טיה האמב
.תוירזכאב וחצרנ םיברו םידוהיב תוערפ וכרענ 1918 תנשבו םיסורה ידיל הלפנ
זאמש תדחוימ הנוכשב םתוא הנכיש תימוקמה הליהקהו דאדגבל וטלמנ םיבר םידוהי
.ןיר\'גהמ תלחמ - םירגהמה תנוכש םשב העדונ איה
.תועימק תביתכמ וסנרפתה םימכח ידימלתו רחסמב וקסע םבור הימרוא ידוהי
،אפורה השמ אוה לודגה השמ אלומ שע ארקנ םהבש לודגהו תסנכ-יתב 4
היאזיר-הימרוא
הפרוא
םהרבא לש ותדלומ ריע ,םידשכ-רוא איה תרוסמה יפלש תיכרותה ןאתסידרוכב ריע
םירבוס םימלסומה .ונימי לש דאדגבל םורדמ תאצמנ םידשכ-רוא םירקוחה יפל .וניבא
די-לע םידמועש שישה ידומע ינש תא םינכמו דורמינ לש ותכלממ ריע איה הפרוא יכ
.דורמינ אסכ רמולכ ,דורמינ שרע קיתעה רצבמה
תחא הכירב .וניבא םהרבא שע ,םיהרביא תאכריב :םימ תוכירב 2 םויכ ןנשי הפרואב
גד דצש ימש םינימאמ םהו םתוא גודלמ םיענמנ םימלסומהש ,םילודג םיגד תצרוש
אוהש ליל\'ח םיהרבא תיב אצמנ וז הכירבל תינופצ .ותנש תא איצוי אל וז הכירבב
הכירבה .וניבא םהרבא
הפרוא
(Amadiya) הידמע
לע הקלחב היונבו היכרות לובגל ךומס ,תיקאריעה ןאתסידרוכ ןופצב תנכוש הידמע
דרומב היונבה תיתחתה ריעהו אתליא אתואש הנוילעה ריעה איהו המוח תפקומו רה
הנוכמה ,ידוהי עבור היה הנותחתה ריעב םגו הנוילעה ריעב םג .אתיתכ אתואש רהה
.יהו\'ג תלחמ והוניכ םידרוכהש יפכ וא יאזוה תלחמ ,םידוהיה יפב
הידבוע איבנה תרובק ודילו רפוסה ארזע םש לע דחאה :תסנכ-יתב ינש ויה הידמעב
לע ארקנו ףסוי ןזח ידי-לע הנבנ ינשה תסנכה-תיב .לצומב רובק תרחא תרוסמ יפלש
1250 תנשב הארנה לככ הנבנ הז תסנכ-תיב .איבנה לאקזחי אוה - לאקזחי דייס םש
ת
(Amadiya) הידמע

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| זמן טעינת דף: 0,156 2!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574