تورکیا لەریزی پێشەوەی خراپترین وڵاتانی جیهانە بۆ سەروەری یاسا
بەگوێرەی راپۆرتی ساڵانەی رێکخراوی (پرۆژەی دادی جیهانی) تورکیا لەروی سەروەری یاساوە پاشەکشەیەکی گەورەی کردوە.
ئەو رێکخراوە سەربەخۆیە کە بارەگای سەرەکی لە ئەمریکایە و ساڵانە ریزبەندی ئەو وڵاتانە بڵاو دەکاتەوە کە یاسا تێیاندا سەروەرە و بە گوێرەی ئەو ریزبەندیەی بۆ سالی 2017-2018 ئەنجام دراوە تورکیا دوو پلە پاشەکشەی کردوە.
لەو ریزبەندیەدا لە کۆی 113 وڵات کە سەروەری یاسا تێیاندا پارێزراوە تورکیا دابەزیوە بۆ ژمارە 101.
راپۆرتەکە پەردەی لەسەر ئەوە هەڵداوەتەوە کە لەوەتەی یاسای باری نائاسایی لەدوای کودەتاکەی 2016ەوە بەسەر وڵاتدا سەپێندراوە سەروەری یاسا بەشێوەیەکی بەچاو پیشێل دەکرێت.
پێشتریش لە راپۆرتێکدا کە خانەی ئازادی بڵاوی کردبۆوە پێگەی تورکیای بە (نائازاد) لەقەڵەم دابوو.
بەگوێرەی راپۆرتەکەی پرۆژەی دادی جیهانی وڵاتی دانیمارک پلەی یەکەمی هەیە لەڕوی سەروەری یاساوە و بەدواشیدا نەرویج و فینلەندا و سوید دێت.
هەر بەگوێرەی راپۆرتەکە تورکیا پلە 101ە و لە روی سەروەری یاساوە لە بەنگلادیش و میسر و ئەفغانستان باشترە.
وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد
[1]
02-02-201802-02-2018