بەگوێرەی ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی (پرۆژەی دادی جیهانی) تورکیا لەروی سەروەری یاساوە پاشەکشەیەکی گەورەی کردوە.
ئەو ڕێکخراوە سەربەخۆیە کە بارەگای سەرەکی لە ئەمریکایە و ساڵانە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانە بڵاو دەکاتەوە کە یاسا تێیاندا سەروەرە و بە گوێرەی ئەو ڕیزبەندیەی بۆ سالی 2017-2018 ئەنجام دراوە تورکیا دوو پلە پاشەکشەی کردوە.
لەو ڕیزبەندیەدا لە کۆی 113 وڵات کە سەروەری یاسا تێیاندا پارێزراوە تورکیا دابەزیوە بۆ ژمارە 101.
راپۆرتەکە پەردەی لەسەر ئەوە هەڵداوەتەوە کە لەوەتەی یاسای باری نائاسایی لەدوای کودەتاکەی 2016ەوە بەسەر وڵاتدا سەپێندراوە سەروەری یاسا بەشێوەیەکی بەچاو پیشێل دەکرێت.
پێشتریش لە ڕاپۆرتێکدا کە خانەی ئازادی بڵاوی کردبۆوە پێگەی تورکیای بە (نائازاد) لەقەڵەم دابوو.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی پرۆژەی دادی جیهانی وڵاتی دانیمارک پلەی یەکەمی هەیە لەڕوی سەروەری یاساوە و بەدواشیدا نەرویج و فینلەندا و سوید دێت.
هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە تورکیا پلە 101ە و لە ڕوی سەروەری یاساوە لە بەنگلادیش و میسر و ئەفغانستان باشترە.
وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد[1]
#02-02-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 5,441
Escriba su comentario sobre este artículo!