پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,949
وێنە 104,268
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
نامەکانی ڤیان جاف بۆ گەلی کورد لە باکور و باشور
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
نامەکانی ڤیان جاف بۆ گەلی کورد لە باکور و باشور
بەڵگەنامەکان

نامەکانی ڤیان جاف بۆ گەلی کورد لە باکور و باشور
بەڵگەنامەکان

بۆ هەموو گەلی کوردی نیشتمان پەروەر و بەرخۆدانڤان:-
مێژوو ئەوەی سەلماندووە کە گەلی کورد گەلێکی قارەمان و خۆبەختە، سەرەڕای سیاسەتی نکوڵی، قڕکردن، بەعەرەب کردن، تورک کردن و فارس کردن، بەهەموو کەموکورتییەکانی خۆیەوە هەبوونی خۆی پاراستووە و لەمێژوودا نەسڕاوەتەوە، بەردەوام دەوڵەتە داگیرکەرەکان وتوویانە تۆ مەگەر تورک بیت یان عەرەب و فارس بیت مافی مرۆڤ ئاسا ژیان و مافی هاووڵاتیبوونت هەیە.
دەوڵەتانی زلهێزی جیهانیش بە بێ‌ ڕاوەستان دەفکرن کەچۆن و کەی و لەکوێ‌ لەپێناو بەرژەوەندی سیاسی خۆیاندا کوردان وەک پیۆنێک بەکار بهێنن و یارییەکەیان قازانج بکەن، توێژی سەردەستی کوردان، واتە بەکرێگیراوەکانی کوردانیش لەپێناو بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی و بنەماڵەیی و تاکەکەسی خۆیاندا بەردەوام لەهەوڵی هەڕاج کردن و بازرگانی کردنی گەلی ڕەنجدەری کوردن.
گەلی کورد لەڕەوشێکدا کەنموونەی لەهیچ لایەکی جیهاندا و لەمێژوودا نەبینراوە، گەلێکی گۆشەگیرکراو و تەنیایەو وەک کۆمێکی تاوانبار و تێکدەر دەبینرێت‌، ئەم ڕەوشەش بەدرێژایی 5 هەزار ساڵە هەیە و لەدژی ئەمە کوردان ئەوەندەی توانیویانە بەهەزار شەڕ و شۆڕ و کوشت و بڕین و کۆچبەرکردن بەئێشێکی مەزنەوە تەنیا خۆیان پاراستووە و هاتوون هەتا سەدەی بیست و یەکەم.
سەرۆک ئاپۆ و تەڤگەری ڕزگاری نەتەوەیی کوردستان بەدرێژایی زیاتر لە سی ساڵا موداخەلەی ئەم ڕەوشەی کردووە، ئەمڕۆش گەلی کوردی هێناوەتە ئاستی تێکۆشانی وەها ئیدی تەنیا خۆپاراستن و کوشت و بڕین وەک قەدەرێک پەسند ناکات، پڕ بەدنیا هاوار دەکات و هەوڵی دوایی هێنان بە تراژیدیاکانی دەدات و دەیەوێت دەستی چارەسەری دیموکراسی و ئاشتییانەی بۆ درێژ بکرێت، کەچی نە دەوڵەتانی بەناو پارێزەری مافی مرۆڤی جیهان و نەدەوڵەتانی داگیرکەری سەر کوردستانیش نەک تەنیا وەڵامی دەستی ئاشتی نادەنەوە، بەڵکو هەتا دوایی بە وەحشیەتێکی مەزن بە شەڕ و فشار وەڵامی دەدرێتەوەو تەسلیمیەت و نۆکەرێتی بەسەردا دەسەپێنرێت.
ئەمەش گرێداراو بەکۆمپلۆی نێودەوڵەتی لەچوارچێوەی کۆنسێپتێکی نوێدا بەڕێوەدەچێ‌. ناوی ئەم کۆنسێپتەش بێڕوومەتکردن و شکاندنی ئیرادەی کوردی سەربەخۆیە، واتە کورد ئینکار ناکات، بەڵام چارەسەرییەکی بێ‌ سەرۆک، بێ‌ پەکەکە بەبنەما دەگرێت‌، بۆیە شتێکی ڕێکەوت نییە کە لەلایەک هێرش دەکاتە سەر گەریلا و گەلی چالاکڤان و سەرۆک و لەلایەکی دیکەشەوە کوردە گوێڕایەڵەکانی خۆیان خستۆتە ناوەندی پرۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوینی مەزنەوەو بەڵێنی ئاواکردنی دەوڵەت و ستاتۆیەکی گرێدراوی خۆیانیان پێدەدەن.
وادیارە ساڵی 2006 زۆر بەگەرمی تێپەڕ دەبێت، دوژمن شەڕی هەمەلایەنە (تۆپ یەکون)ی ڕاگەیاندووە و پەیتا پەیتا پێکی دەهێنێت‌، لەسەر ئەم بنەمایەش پێویستە ئێمەش وەکو گەلی کورد لەهەرلایەک تێکۆشانێکی هەمەلایەنەی بەهێز پەیڕەو بکەین و ساڵی 2006 تەنیا وەکو ساڵی خۆپاراستن نابێت، بەڵکو بیکەینە ساڵی دیاریکردنی چارەنووسی کوردان و چارەسەری بکەینە ئامانج، لەم لایەنەوە گەرەنتی سەرکەوتن لەدەستی ئێمەدایە بەمەرجێ‌ هەرکەس بەکاری خۆی هەستێت و لەشەڕی پاراستنی ڕوومەت و ئیرادەی خۆی و گەلەکەیدا جێ بگرێت.
هەر تاکێکی کورد، هەر دەزگا و ڕێکخراو و پارتییەک، هەر گوند و شار و شارۆچکە و شارەوانییەک هەر چین و توێژێک کە خۆی بەمرۆڤ و بەکورد دەزانێت‌ دەبێت لەم ساڵەدا خاوەن نەخشەیەکی چالاکی بێت، ئامانجی ئەم نەخشەیەش تەنیا و تەنیا ئازادی و سەرکەوتن بەبنەما بگرێت، ئیدی بێ‌ باوەڕی و بنکەوتن نا، بەڵکو لەسەدەی بیست و یەکەمدا بە تێکۆشینی جەوهەری خۆمان چارەنووسی خۆمان دیاری بکەین.
لەدەمی نزیک و دووردا دەبێت سێ‌ شت بکەینە ستوونی سەرەکی نەخشەی چالاکییەکانمانەوەو هەموو هێزو توانا و بەهرەمەندییەکانمان لەو پێناوەدا بخەینە گەڕ، یەکەمیان وەکو گەلی کورد و ژنانی کورد دەبێت لە پێناو ئازادی سەرۆک ئاپۆ بەردەوام هەنگاوی بێ‌ سەرۆک ئاپۆ ژیان نابێ‌ هەڵبهێنین و ئەم ڕاستییە لەچوارچێوەی دروشمێک دەربخەین.
بۆ ئەمەش دەبێت هەر ڕۆژێکمان وەک 15ی شوباتی 1999 بەرۆح و بەگەرمی دەربازبکەین، بەڵام بەشێوەیەکی زانستیتر و بە ڕێکخستن بێت، چونکە 15ی شوباتی 1999 بەڕاستی شاهانە بوو، بەتەواوی مرۆڤی کورد سەلماندیان کەسەرۆک ئاپۆ بۆ ئەوان ڕاستییەکی دەست لێبەرنەدراو و ڕاستییەکی سەرەکی شەڕ و ئاشتییە، لەو بڕوایەدام جارێکی دیکە ڕەفلێکسی کوردان لەدژی کۆمپلۆ جارێکیدی بگەڕێتەوە بۆ دەمی 15ی شوبات.
مسۆگەر گۆڕانکارییەکی جددی لە ڕەوشی سەرۆکدا دروست دەکات و لەدەمێکی کورتدا زەمینەی ئازادی و سەربەستبوونیشی گەرەنتی دەکەین، چونکە ڕۆحی بەرخۆدانی و بوێری گەلی کورد لە 15ی شوباتی 1999دا ڕۆحێک بوو دنیا لەبەرامبەریدا دەلەرزی، بەم بۆنەیەوە بانگ لەتەواوی گەلی کورد و لەهەرچوار لای جیهان دەکەم کە 15ی شوباتی ئەم ساڵیش بکەینە سەرەتایەکی نوێ‌ لەتێکۆشانی ئازادیماندا.
دووەمیان لە سەر هێڵی پاراستنی ڕەوا بێ‌ ئەوەی خوێن ڕشتنی مرۆڤ بکەینە ئامانج و زەرەر بەیەکێتی نێوان گەلان بدەین دەبێت‌ شانبەشانی چالاکی بەرخۆدانی دیموکراتی تەواوی گەنجان و ژنان هەریەک وەک گەریلایەک ڕووی خۆیان بکەنە چیاکان و هاوکاری لەشارەکانیشدا بەبەکارهێنانی مافی مسیللەمە(بەرپەرچدانەوە) تەنیا لە HPG چاوەڕوان نەکەن، سەرچاوەی ماددی و مەعنەوی هێزە شەڕخوازەکان و ئەو دام ودەزگایانەی دەوڵەت بکەنە ئامانج کە ڕۆڵیان هەیە لەقووڵکردنەوەی بێ‌ چارەیی و قڕکردنی کورداندا.
گەنجان و ژنانی کورد وەک دوێنێ‌ کردوویانە، ئەمڕۆش دەتوانن چوارچێوەی چالاکی پاسیڤ تێپەڕێنن و هەریەک وەک گەریلایەکی شار چالاکی مەزن بکەنە ئامانج، چونکە ئەمڕۆ ڕۆژی هەوڵ و هیممەتە و دانیشتن و لاوازی چالاکییەکانمان بەدەلی گەورە و ئەنجامێک کە حەقمان نەکردووە، لەگەڵ خۆیدا دێنێت‌، بۆ ئەمەش دەرفەت هەیەو دەوڵەت لەنێو لەزرینێکدایە و هێندە بەهێز نییە.
بۆیە چالاکی لەچوارچێوەی پاراستنی جەوهەریدا ئەنجام بدەین، ناچار دەبێت کەئیمرالی بکاتە ئەدرێسی موخاتەبی خۆی و دەستی ئاشتی بۆ کوردان درێژ بکات، کاتێک وابوو ئەوا ژن و گەنجی کورد هیوا و داخوازی ئاشتیمان بە واتا دەبێت‌، چونکە ئاشتی ڕەنجی دەوێت و بەدەلی گەورەی دەوێت‌.
لە نەخشەی چالاکییەکانی گەلدا ستوونی سێهەم پێشخستن و ڕێکخستنی سیستمی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتی کوردستانە، لەو لایەنەوە بەردەوام ڕەخنەی سەرۆک هەیە و ئاماژە بەگران حەرەکەت کردنی دامودەزگا و ڕێکخراوە بەرپرسیارەکان دەکات، پێوانێکی سەرەکی بۆ وەڵامدانەوەی شەهیدان و خاوەن دەرکەوتن لە ڕەنج و تێکۆشانی بەساڵانەی گەلەکەمان هاوکات گرێدانمان بەسەرۆکەوە ئاواکردنی سیستمی کۆنفیدڕاڵیزمە.
کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک هێڵی چارەسەری دیموکراتی سیستمی بەڕێوەبەرایەتی جەوهەری گەلی کوردە، ئەگەر بێت و ئەم سیستمە باش تێبگەین و هەموو بوارەکانی لەژێرەوە بەرەو ژوور ڕێک بخەین، ئەوا بەهیچ شێوەیەک موحتاجی دەوڵەت نابین و بەدەستهێنانی مافی زمان و کولتوور و ناسنامەکەمان لەدەوڵەت نا، بەڵکو لەخۆمان چاوەڕوان دەکەین، لەم چوارچێوەیەدا بەشداربوونێکی هەمەلایەنە واتە سیاسی و عەسکەری و ڕێکخستنی و.... هتد ئەنجام بدەین.
دڵنیام لەوەی کە لەدەمێکی نزیکیدا ڕۆژی ئازادی کوردان لەدایک دەبێت و هەروەکو چۆن قۆناخی شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەییمان بەسەرکەوتوویی پێشخست، ئەوا ئەمڕۆش بەڕەنج و ئیرادەی خۆمان قۆناخی چارەسەری دیموکراتیش بەسەر دەخەین و دوایی بەتراژیدیای نەتەوەیی دێنین.
منیش وەک ڕۆڵەیەکی ئێوە بۆ بەشداربوونی چالاکییەکانتان و دانەوەی قەرزەکانم بە ئێوەی هێژا و ماندوونەناس لە یەکێک لە لوتکە چیا پیرۆزکانی کوردستاندا سەختی و سنووری دروستکراوی دوژمن لەنێوان گەریلا و گەلدا و سەرما و سۆڵەی زستان دەبەزێنم و بەچالاکییەکی ئاگرین دەمەوێت‌ گرێدان و ڕاستگۆیی گەریلاتان پێ‌ ڕابگەیەنم و مژدە و پەیامی ئەوە بدەم کە سەرباری هەموو کەموکورتییەکانمان هەتا زەڕەیەک فکر و ڕۆحی کوردایەتی و PKKمان تێدا بێت، سەما ئاسا و سەردار ئاری ئاسا بەئیرادە و بڕیار ئامادەین بۆ خۆفیداکردن و دەڵێم سەرکەوتن و ژیانکردن لە ژیانێکی پڕ لەئاشتی و ئازادیدا زۆر دوور نییە، ئەگەر دووریش بێت، هەرگیز زەمان ناتوانێت باوەڕی و ئیرادەی تێکۆشانمان ببەزێنێت لەدواییدا دەڵێم چ شادم کە منداڵی گەلێکی وەک ئێوەم.
بۆ گەلی کورد لەباکووری کوردستان:-
زۆر بەحەسرەتەوە بووم کە ڕۆژێک لە چیاکانی باکووری کوردستانەوە دابەزم و بەرەو گەرمایی سەرهەڵدانەکانی ئێوەوە بەڕێ بکەوم، هەموو هیواو ئاواتم ئەوەیە کە بەئازادی و لەنێو کەشێکی ئاشتیانەدا بەزمان و کولتوور و ناسنامەی نەتەوەیی خۆتان بژین و ئیدی مرۆڤ ئاسا بژیانایە، لەوانەیە من وەکو شەخس نەیبینم، بەڵام لە ئێستاوە ئەم ڕاستییە هەست دەکەم و پێی باوەڕم، زاتەن بینینی ئێمە زۆر گرنگ نییە بەس بە شەرتێک‌ ئەو منداڵانە بیبینن کە بەدەستە خنجیلانەکەیان بەرد دەهاوێژنە ئەو کابووسانەی کە خەو و خەیاڵە ڕەنگاوڕەنگەکانیان دەشێوێنن و دواڕۆژیان ڕەش دەکەن،
سەرۆک ئاپۆ نزیکی ئێوەیە زۆر بەشانسن، بەڵام باریشتان زۆر گرانە دەزانم، چونکە ئەو تەنیا سەرۆکی گەلێک نییە، بەڵکو ئەمانەتی مرۆڤایەتی و مێژووە، بۆیە ئازادکردنی و پاراستنی زۆر زەحمەتە، ماندوونەناسی و تێکۆشانی ئێوەش بێ‌ ڕاوەستان لێرەوە سەرچاوە دەگرێت، بۆیە پیرۆزە و منیش لەگەڵ ڕەخنەدایینی خۆمدا لەبەرامبەر ئێوەدا پیرۆزباییتان لێ دەکەم، هیوادارم لێرە بە دواوە بەهەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ ڕیفراندۆمی دیموکراتی گەلی کورد و هەموو چالاکییە دیموکراتییەکانی دیکە قۆناخی چارەسەری دیموکراتی قازانج بکەین.
لەدواییدا بانگ لەتەواوی گەلی خۆشەویستم دەکەم کە لەدەوروبەری سەرۆک ئاپۆ و دامودەزگا و ڕێکخراوەکانیدا کۆ ببینەوە و هیچ کەس و گرووپ و دەستە و تاقمێکی بێ‌ هیوا و لاواز نەکەینە ئاستەنگ، تەنیا و تەنیا، چا‌ومان لەسەرکەوتن بێت.
لەگەڵ سڵاو و ڕێزمدا.
بۆ گەلی کورد لەباشووری کوردستان:-
سەرەتا لەناو جەرگەی چیا سەرکەشەکانی کوردستانەوە وەک کچە گەریلایەک سڵاو و ڕێز و دڵسۆزی خۆمتان پێشکەش دەکەم، هاوکات خۆشحاڵم و لەدڵەوە پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتن و دەسکەوتە مێژووییانەی ئەمڕۆی باشووری کوردستانتان لێدەکەم کەبەرهەمی خوێنی بە هەزاران شەهید و ڕەنجی تێکۆشانی سەدان ساڵەی گەلەکەمانە، ئەو پێشکەوتنانەی ئەمڕۆ لەکوردستاندا هەیە، ئێوەی نیشتمانپەروەری دڵخۆشکردووە بەگەلێک بەدەل و قوربانیدانی مەزن و پیرۆزی وەک هەڵەبجە و ئەنفال و دەربەدەری و کوشتن و بڕین بەدەستهاتووە.
پاراستن و بەرگریکردن لەبەئیرادەبوونی گەلی کورد لەپرۆسەی دیموکراتیزەکردنی ئێراق و ئاواکردنی سیستەمی نوێی دەوڵەتدا ئەرکی هەر کوردێکی بە شەرەف و نامووسە و دژایەتی کردنیشی واتای نیازخراپییە، لێرەدا خاڵی هەرە گرنگ ئەوەیە کە گەلەکەمان بەوپەڕی هەستیاری و هۆشیارییەوە ئەم دەسکەوتانەی خۆی بپارێزێت و هەوڵی پێشخستنی بدات، چونکە دەبێت باش بزانین کەهێشتا لەکوردستان و هەرێمەکەدا بەگشتی هەڕەشەو زەنگی مەترسی شەڕ و شۆڕ و پیلانە گڵاوەکانی دوژمنان لەسەر گەلی کورد بەلاوە نەنراوە و پێویستی بەهەڵوەستەکردنێکی گشتگیرانە هەیە.
دەوڵەتانی ڕۆژئاوا بەگشتی و ئەمریکییەکانیش بەتایبەتی سەرباری ئەوەی کەخۆیان سەبەبی دروستبوونی کێشەی کوردستانن لەمێژوودا، ئەمڕۆ بێ شەرمانە پیاوەتی بەسەر ڕەنجی گەل و خوێنی شەهیدانمانەوە دەکەن، خۆیان بەخاوەن و ئافرێنەری دەسکەوتە مێژووییەکانی ئەمڕۆی کوردستان دەزانن و دەیانەوێت باشووری کوردستان بکەنە قەڵایەک بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە سیاسییەکانی خۆیان لەرۆژهەڵاتی ناویندا، هەتا ئێستاش لەلایەک بە دوای ئەو فڕوفێڵانەوەن کە چۆن و کەی و لەکوێ‌ کوردی باشوور لە دژی دەوڵەتانی وەک تورکیا و سوریا و ئێران بەکاربێنن.
لەلایەکی تریشەوە بۆ ئەوەی کوردان سنووری ئەو تێنەپەڕێنن و لەژێر کۆنترۆڵی خۆیدا بێت، هەوڵی ئەوەش دەدات کەباشووری کوردستان بکاتە داوێک بۆ کوردی پارچەکانی دیکەی کوردستان و بەمەش کوردان لەدژی یەکتر بەکاربهێنێت، کاتێ‌ لە لایەک پەکەکە دەخەنە لیستی تیرۆرەوەو سەرۆک ئاپۆ دەخەنە زیندان و لەلایەکی تریش بۆ سەرۆکی پارتییەکانی باشوور و فیدراسیۆنی کوردانیش دەڵێن قبوڵە، شتێکی ڕێکەوت نییە و دەبێت باش ببینرێت‌ و وەکو گەلی باشوور پەسندی نەکەین.
دەوڵەتانی تورکیا و سوریا و ئێرانیش بەردەوام لەهەوڵی لە باربردنی ئەزموونی باشووری کوردستانن و لەسیاسەتی دژایەتی کردن و دوژمنایەتی پاشگەز نابنەوە، هەرچی هێزی دەسەڵاتداری کوردانیشە بە تایبەتی توێژی سەردەست و بەرژەوەند پەرست و حزب و بنەماڵەکانیشە، کە لەژێر ناوی سیاسەت و کوردایەتیدا دەمامکیان لە ڕوی خۆیان داوە و بازرگانی بەخوێنی گەلەوە دەکەن، لەقۆناخێکی وەها چارەنووسساز و گرنگدا کە لەهەر چوارپارچەی کوردستان و لەباکووری کوردستاندا بەتایبەتی گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکرێت دیالۆگی چارەسەری سیاسیانەی کێشەی کورد بکرێت‌.
وتنی بەڕێز مام جەلال کە بە تورکیا و ئەمریکا دەڵێت با ئاپۆ بێ‌ دەنگ بکەن عەیبێکی زۆر گەورەیە و پێویستە پەسند نەکرێت، ئیدی شەرمە بۆ کوردان کە لەدژی یەکتری پیلان و تەڵە دابنێن، چونکە لاوازی کوردی هەر پارچەیەک دەبێتە لاوازی تەواوی کوردستان و چارەنووسی هەر چوارپارچەی کوردستان وەکو گۆشت و نینۆک پێکەوە گرێدراون، بەتایبەتی هەتا کێشەی کورد لە پارچەی مەزنی کوردستان واتە باکووردا چارەسەر نەکرێت‌ مەحاڵە کوردی پارچەکانی دیکە بەشەرەف و بەئازادی بژین، لەسەر ئەم بنەمایە بانگ لە تەواوی گەلی کوردی باشووری کوردستان دەکەم کە بێ‌ دەنگی و بێ‌ بەرپرسیارێتی لەبەرامبەر شۆڕشی باکووری کوردستان پەسند نەکەن، چونکە بێ‌ دەنگی دەبێتە هۆی مردن و بە مردوویی لەدایکبوونی ئیرادەو دەسکەوتی نوێی کورد لەباشووردا و زۆر درێژە ناکێشێت.
باهەموو ژن و منداڵ و گەنج و پیر و ڕۆشنبیر دەنگی خۆیان بۆ ڕیفراندۆمی دیموکراتی و پاراستنی سەرۆک ئاپۆ و پەسندکردنی وەک ئیرادەی سیاسی کورد بدەن، بەهەموو هێز و تواناکانیانەوە پشتگیری خۆیان لەگەڵا چالاکییەکانی گەل لەهەموو پارچەکانی دیکەی کوردستاندا بکەن، لەم لایەنەوە بیروباوەڕی من بە ڕۆحی بەرخۆدانی گەلەکەم هەیە، چونکە گەلی باشوور گەلی خۆبەختکردن و گەلی هەڵەبجە و سەرهەڵدانی ئازادییە.
منیش وەک کچێکی ئێوە نزیکی 10 ساڵە بە کولتووری بەرخۆدانی کە لەئێوەوە وەرمگرتووە و ئەو زانابوون و ئیرادەیەی کە لەسەرۆک ئاپۆ و پەکەکە و تەڤگەری ئازادی ژنی کوردەوە وەرمگرتووە، لەچیاکانی کوردستاندا لەهەوڵ و تێکۆشاندام بۆ ئازادی گەلی کورد و ژنی کورد و هەموو هەوڵا و هیوا و ئاواتێکم ئازادی گەلی کوردی هەر چوارپارچەیەو دیموکراتیزەبوون و ئازادی زیهنییەتە لەباشووری کوردستاندا و دوای هێنان بە ئینتیحار و بێچارەیی و کۆیلایەتی ژن و ڕاکردنی گەنجان لەوڵاتی خۆیان و هەموو کێشە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە.
لەسەر ئەم بنەمایەش ئەمڕۆ بەچالاکییەکی گیانبازی دەمەوێت‌ هەڵوێستی خۆم بۆ گرێدان بەم ئامانجەوە نیشان بدەم و پەیامێک بەئێوەی هێژاش بگەیەنم ئەم چالاکییەی من وەک ئینتیحاری ئەو ژنانە نییە کە لەبێزاری و بێچارەییەوە سەرچاوەی گرتبێت‌، بەڵکو چالاکییە لەپێناو ئەشقی ژیان و پێشخستنی زیهنییەتی چالاکی ئازادیدایە و درێژەپێدەری نەریتی بەرخۆدانی ژنانی وەک لەیلا قاسم و زیلان و سەما یوجەکانە، چەند شاد دەبم بەوەی کە ئەم پەیامانەم و چالاکییە بگاتە گوێی تەواوی گەلەکەم و تەواوی گەلی کورد و کەمێکیش بێت وزەیەک بدەمە تێکۆشین و جموجوڵێکی نوێ‌ لەنێو گەلی باشووری کوردستاندا.
لەدواییدا وەک کادیرێکی ژنی باشووری کوردستان ڕەخنەی خۆم دەدەم بەوەی کە وەک پێویست پێشەنگایەتییەکی بەهێزم ئەنجام نەدا و سەرۆک ئاپۆ و ئایدیۆلۆژیای ڕزگاری ژن کە ئایدیۆلۆژیای شۆڕشی کۆمەڵایەتی باشوورە بەباشی پێم نەناساندن.
لەگەڵ ڕێز و سڵاومدا
1ی شوباتی 2006
بژی ڕێبەر ئاپۆ
بژی پەکەکە و پەکەکە
بژی کەژەبە و کەکەکە
بژی هەپەگە و یەژاستار
بژی هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی
بمرێت خیانەت و کۆمپلۆی نێودەوڵەتی
بمرێ‌ هەموو جۆرە پاشڤەڕۆیەتی و دەسەڵاتدارێتی
#ڤیان جاف#
#01-02-2006#
ئەم بابەتە 4,952 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
شوێنەکان
شەهیدان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-02-2006 (18 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 95%
95%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 02-02-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-02-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-02-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,952 جار بینراوە
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,949
وێنە 104,268
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.235 چرکە!