Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 بولێڵە
نووسینی: عەلی حامید
بابەت: یاداشت
چاپی یەکەم ساڵی 2020
چاپخانەی تاران[1]
📕 بولێڵە
📕 ژیان لە تابلۆدا
ئامادەکردنی: سەربەست عەبدولڕەحمان
60 تابلۆ و زانیارەکانیان لە خۆ دەگرێت تابلۆکان بە قەبارەی(A4، ) هەموو تابلۆکان ڕەنگاو ڕەنگە و لەسەر کاغەزی فۆتۆ چاپ کراوە. [1]
📕 ژیان لە تابلۆدا
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
ڕۆبرت لویس ستیڤنس
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
نووسەر: ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
📕 خەرمانەی من
ئەحمەد کامەران
2020
📕 خەرمانەی من
👫 کەسایەتییەکان
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کارو...
👫 کەسایەتییەکان
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
👫 کەسایەتییەکان
ئەمیر سوهەیلی
👫 کەسایەتییەکان
فاتمە سەعید حەفید
👫 کەسایەتییەکان
عەلی حامید
📝 نامەیەکی ڤیان جاف بۆ بنەماڵەکەی | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
نامەیەکی ڤیان جاف بۆ بنەماڵەکەی
📝 بەڵگەنامەکان

بۆ بنەماڵەی خۆشەویستم:-
پێشەکی سڵاوو رێزم هەیە بۆ دایک و باوک و خوشک و براکانم و هەموو خزمان و دۆستانم، چاوی یەکە بە یەکەتان ماچ دەکەم و هیوای لەش ساخی و سەلامەتیتان بۆ دەخوازم.
ئازیزان، نزیکی 10 ساڵە بەهۆی هەل ومەرجی تێکۆشان و هەندێکیش عاجزبوونم لەئێوە نامەم بۆ نەناردن، سەرەتا کە بەشداری شۆڕشی ڕزگاری گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی ژنی کورد بووم بە ڕێبەرایەتی PKK و سەرۆک ئاپۆ، زۆر لەیەکتر تێنەگەیشتین، بۆیە تۆزێک یەکترمان عاجزکرد، بەڵام لەدوای 10ساڵ هیوادارم ئیدی تێبگەن و واتا بدەن به و رێبازەی کە من و بە هەزاران کوڕ و کچی گەنجی هەر چوار پارچەی کوردستان تیایدا رەنج و تێکۆشان دەدەن، ئێوە ئیدی بتانەوێ‌ و نەتانەوێ‌، بنەماڵە و خانەوادەیەکی شۆڕشن و ئەوەتان لێ نایە کە دەرگای خۆتان و دڵی خۆتان بەڕووی هەڤاڵان و ئه و فیکر و ئامانجەدا بگرن کە کچەکەتان و بە ملیۆنان ئینسان ئاشقیەتی، ئێوە کەسانێکن کەخاوەن رێزو پله و پایەیەکی کۆمەڵایەتین و کوردێکن کە لە مێژووەکەتاندا هەڵەبجەهەڵەبجە و ئەنفالئەنفال و قوربانیدان شاهیدی بۆ هەڵوێستی نیشتمانپەروەریتان دەکات، گەلێکین کە فەلسەفەی تێکۆشانمان لەسەر راستینەی شێر شێرە چ ژنە چ مێرە ئاوا بووە، بۆیە ئیدی هەبوونی ژن لە دیاریکردنی چارەنووسی گەلەکەیدا وەکو ئینسانێک بە عەیب و لەکەدارکردنی نامووس مەزانن، ئیدی داوای پێوان و داب و نەریتە کۆنەپەرستەکانی کۆمەڵگا مەکەن و دان بنێن بەهەبوونی ژندا وەک مرۆڤێک، چونکە دان پێدانانی بە مرۆڤبوون و بە ئیرادەبوونی ژن، واتای بەمرۆڤبوونی گەل و کۆمەڵگایە، ئەگەرنا ئەوا لەژیاندا هەر نیمچە دەبن.
ئیدی کاتی ئەوە هاتووە کە بڕیار بدەن خاوەن لەمرۆڤایەتی و مێژووی قارەمانێتی و بەرخۆدانی گەلەکەمان دەربکەون و ئێوەش بڵێن:وەک هەر کوردێکی بە شەرەف و نامووس هەین و بەپێی توانا خزمەت دەکەین، کاتێک کە من لەئێوە دابڕام، 15 ساڵان بووم، ئێستاش تەمەنم بووەتە 24 ساڵ، تکا دەکەم هەندێک واقیعیانە بیربکەنەوە و بپرسن ئەم کچە هەتا ئێستا چی دەکات و چۆن و بۆچی تێدەکۆشێت‌؟ داخۆ ئەویش نەیدەتوانی و یان بۆچی نەیویست وەک ئاواز و خالید و بەدەیان کەسی دیکە بگەڕێتەوە بۆ خۆی بژیت، بهێڵن هەڤاڵان بێنە ماڵتان و ئێوە بچنە لایان، نامەکانی من بخوێننەوه و پرسیاری ژیانی من و هەڤاڵان بکەن، هەموو رۆژێ‌ گوێ‌ لەتەلەفزیۆنی رۆژ و رادیۆی میزۆپۆتامیا بگرن و کتێبی سەرۆک بخوێننەوە، ئەوکاتە لە کچی خۆتان تێدەگەن و واتا دەدەنە مانەوەی من لەنێو ئەم ژیانەدا، ئیدی من ناڵێم ئەمە بکەن و ئەوە بکەن خۆتان دەست دابنێن لەسەر ویژدانتان و بڕیاری خۆتان بدەن لەم بارەیەوە کە تەنیا سەبارەت بەخۆم شتێک دەڵێم، ئەوەیە کە بەدرێژایی زیاتر لە 9 ساڵ ڕۆژێک‌ لە ڕۆژان فیکری خیانەت و پەشیمانیم ژیان نەکرد، زۆر شت لە PKKوە فێر بووم و زۆر زۆر خۆشحاڵم و سەربەرزم، یەکێک له و شتە گرنگانەی کە فێربووم، خۆشەویستی راستەقینەی دایک و باوک و خوشک و برا و مرۆڤە بەگشتی، ماوەیەک زۆر لێتان تووڕە بووم، دەمووت ئەمانە بۆچی بەهەڵە لەمن تێدەگەن و پەکەکە وەک شتێکی دەرەوەی خۆیان دەبینن، بەڵام لەگەڵ دەربازبوونی کاتدا گەیشتمە ئه و قەناعەتەی کە تاوانبار تەنیا ئێوە نین، بەڵکو هەڵوێستی ئێوە ئەنجامی گەلێک کێشەی سیاسی و ئەقڵییەت و داب و نەریتی بەسەدان ساڵەیە و کەموکورتی منیش هەیە بەوەی کە بەباشی دەرفەتی ئەوەم نەئافراند کە لەگەڵتاندا وتووێژ بکەم، لەم لایەنەوە داوای لێبوردنتان لێدەکەم و دەڵێم: ئێوە هەم وەک خانەوادە و هەم و وەک مرۆڤی کورد لەدڵ و مێشکمدان و لەپێناو بە دیهێنانی ژیانێکی بەختەوەردا ئامادەم گیانی خۆشم فیدا بکەم، پاداشتی منیش بۆ هەموو چاکەکانی ئێوە خیانەتکردن نابێت‌ لەخوێنی شەهیدان، بەڵکو خاوەن دەرکەوتن و خۆفیداکردن دەبێت، ئەم چالاکییەی کە منیش ئەنجامی دەدەم لەپێناو بەرپەرچدانەوەی سیاسەتی قڕکردنی گەلی کورد و گۆشەگیرکردنی سەرۆک ئاپۆیە لەپێناو ئازادی گەلەکەم و ئازادی ژنانی کوردە لەدەست زوڵم و زۆری و چەوساندنەوە، کە لەگیانم شیرینتر شتێ هەبوایە دەمدا، بەڵام لەم قۆناغەدا کەگەلی کورد بەره و سەرکەوتن دەچێت و لە هەرجێیەک لەسەر پێیه و مان دەگرێ‌ و رێپێوان دەکات، بۆ کچێکی وەکو منیش گیانی خۆ بەختکردنیش بەکەم دەزانم و منیش وەک هەموو هەڤاڵانی دیکە خۆم بە قەرزاری گەل و ژنانی ئازارچەشتوو دەزانم.
حەزم دەکرد کەزۆر شتتان بۆ بنووسم و بۆ هەر یەکەتان شتێک بڵێم، بەڵام چەند کاتژمێرێکم ماوە بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکەم و ناتوانم لەبەر کەمی کات لەوە زیاترتان بۆ بنووسم، چونکە بەقەدەر ئێوه و بگرە زیاتر خوشک و برا و کەس و کارم هەن، دەبێت‌ سۆزی خۆم بۆ ئەوانیش بێنمە زمان، بەڵام لەدواییدا دەمەوێ‌ شتێک بڵێم، ئەویش ئەوەیە کە: ئەگەر خاوەن خۆشەویستییەکی ڕاستین لەبەرامبەر یەکتر ئەوا تکایە ئامانج و رێبازەکەی من باش بناسن و بەهەڵەی تێمەگەن، چونکە من بۆ ئەوە ژیام و بۆ ئەوەش بەدەستی خۆم شەهیدبوونی خۆم دیاری کردووە و پلانکردووە، وەسیەتیشم ئەوەیە کە ئاواز جارێکی دیکە چەکی من هەڵگرێت و بگەڕێتەوە ناو باوەشی چیا ئازادەکانی کوردستان، چونکە زۆرم خۆش دەوێت‌ و ئه و شایەنی ئەوەیە لەنێو هەڤاڵانی خۆیدا بێت، رێگا بدەن بە کچەکان و گەنجەکانی تریش با خۆیان دواڕۆژی خۆیان بناسن و خاوەن ئیرادە بن.
لەدواییدا دووبارە سڵاو و رێز و خۆشەویستی خۆم بۆ هەمووتان دەنێرم و هیوای شادی و کامەرانیتان بۆ دەخوازم.
لەگەڵ سڵاو و رێزمدا
کچە گەریلاتان لەیلا والی حسێن ناسراو بە ڤیان
1ی شوباتی 2006 شەوی ئەنجامدانی چالاکی
01-02-200601-02-2006
#️ هەشتاگ
#هەڵەبجە | #ئەنفال | #01-02-2006 |
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-02-2006
🏰 شوێنەکان
1.👁️هەڵەبجە
✌️ شەهیدان
1.👁️ڤیان جاف - ڤیان سۆران
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 01-02-2006
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Feb 2 2018 10:00AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 2 2018 8:41PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 2 2018 8:41PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,653 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بولێڵە
  🕮 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرلۆک ه...
  🕮 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پ...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 26-11-2020
  🗓️ 25-11-2020
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز)
کاروانی جیهاز لە ساڵی 1960 لە سلێمانی لەدایک بووە، سەرەتای ساڵی 1983 ەوە چەکی بەرگری شەرەفی پێشمەرگایەتی لە شان کردووە و پاش چوارساڵ لە خەبات، ڕۆژی 21-03-1988 لە شاناخسێ بە سەختی بە چەکی کیمیاوی بریندار بووە، لەو کاتەوە نازناوی جیهازەکەی بوو بە کاروان کیمیاوی، هەر ئەو کاتە بۆ چارەسەر، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکانی تاران لە ئێران و لەوێشەوە، ساڵی 1990، وەک پەناهەندە گەیشتۆتە هۆڵەندا. کاروانی جیهاز جگە لەوەی لە خانەوادەیەکی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕی شاری سلێمانین، تەمەنی چەند ڕۆژێک بووە، کە باوکی شەهید کر
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز)
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
هونەرمەند ناوی تەوای کاوە عەبدوڵڵایە، رۆژی 24-11-2017 لە رانیە کۆچی دوایی کرد.
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
ئەمیر سوهەیلی
بەرپرسی ئەنجومەنی کارتۆن و کاریکاتۆری سنە، لە 24-11-2018 لە ڕێگای نێوان کامیاران-سنە، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.[1]
ئەمیر سوهەیلی
فاتمە سەعید حەفید
فاتمە خان کچی شێخ سەعیدی حەفیدە و هاوژینی شێخ محەمەد غەریبی قازانقایە بووە کە لەسەردەمی حکومەتەکەی شێخ مەحمودی حەفیدا وەزیری ناوخۆ بووە.
ساڵی 1909 بە پیلانی ئیتحادوتەرەقی شێخ سەعید و شێخ ئەحمەدی برای لەشاری موسڵ شەهید دەکرێن و هەر لە هەمان شار لە مەزاری نەبی یونس بە خاک سپێردراون.
فاتمە خان کەسایەتێکی دەست و دڵ خاوێن و خۆشەویست و خێراخوازی شاری سلێمانی بووە بەدەیان منداڵی بێ سەرپەرشتیاری لە ئامێزگرتووە گەورەی کردوون جگە لەوانەش شارەزایی زۆری لە دروستکردنی دەرمان و گژوگیا و رووەکی کوردەواریدا ه
فاتمە سەعید حەفید
عەلی حامید
عەلی حامید قادر، لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەرگۆلی شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە. لە هەڕەتی لاوییەوە و لە پاڵ ڕەنجدان و ئیشکردن لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیاندا، تێکەڵ بە چالاکیی سیاسی بووە و، هەر لە سەرەتاوە چووەتە ڕیزەکانی حیزبی شیوعی عێراقەوە. ئەندامێکی چوست و چالاکی ئەو حیزبە بووە، بەتایبەتی لە ڕۆژە سەختەکاندا و بۆ تەنها ڕۆژێک دەستی لە خەبات هەڵنەگرتووە و میللەت و حیزبەکەی لە تەنگانەدا جێنەهێشتووە.
عەلی حامید، سەرەتای کار و پیشەکانی ژیانی بە کرێکاری دەستپێکردووە و بووەتە بەردتاش یاخود نەقاڕ و
عەلی حامید

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,234 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574