图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 514,949
图片 104,268
书籍 18,883
相关文件 94,726
Video 1,232
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لە کوردستان ساڵانە 470 هەزار تۆن شیر دەخورێتەوە
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
لە کوردستان ساڵانە 470 هەزار تۆن شیر دەخورێتەوە
统计和调查

لە کوردستان ساڵانە 470 هەزار تۆن شیر دەخورێتەوە
统计和调查

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵا و سەرچاوەکانی ئاو دەڵێت، بەهۆی کەمیی پڕۆژەی هاوچەرخ هێشتا هەرێمی کوردستان لە پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی شیر لە ئاستێکی لاوازدایە، بۆیە ساڵانە بۆ پڕکردنەوەی 43%ی پێویستییەکانی پشت بە شیری هاوردەکراو دەبەستێ.
بەهۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی کوردستان، پێویستیی خەڵک بۆ بەرهەمی شیر و شیرەمەنییەکان ساڵ بەساڵ زیاد دەبێ‌، بۆیە بەرهەمی پرۆژەکانی ناوخۆ دەرەقەتی ئەو پێویستییە نایەت.
بەپێی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ، ساڵانە هەرێمی کوردستان پێویستی بە نزیکەی 472 هەزار تۆن شیر هەیە، ئەگەر هەر تاکێک ساڵانە تەنیا 82 لیتر شیر بخواتەوە، ئەم پێویستییە لەساڵی 2020 بۆ 506 هەزار و 28 تۆن زیاد دەکات، ئەمە لەکاتێکدایە توانای بەرهەمهێنانی سەرجەم پرۆژەکانی ناوخۆ لە ساڵی ڕابردوودا گەیشتبووە 270 هەزار تۆن، ئەم بڕەش تەنیا نزیکەی 57%ی پێویستییەکانی هەرێمە بۆ بەرهەمی شیر.
رەمەزان محەممەد، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵا و سەرچاوەکانی ئاو دەڵێت: هەرێمی کوردستان لەڕووی پرۆژەی بەرهەمهێنانی شیرەوە هێشتا لاوازە، چونکە پرۆژەی مۆدێرنمان کەمە، هەتا ئێستاش شێوازی کلاسیک لە پرۆژەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵی شیردەر پەیڕەو دەکرێ.
رەمەزان پێیوایە بۆ گەشەپێدانی بەرهەمی شیر پێویستە حکومەت لەڕێی بەخشینی قەرزی تایبەت بە پرۆژەی بچووک و مامناوەند، هەوڵ بۆ زیادکردنی پڕۆژەکانی بەخێوکردنی مانگای شیر بدات، دواتریش لەڕێگەی بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانیانەوە سەرنجی سەرمایەداران ڕابکێشێ بۆ دامەزراندنی پڕۆژەی هاوچەرخ و هێنانی مانگای باش.
لە هەرێمی کوردستان 62 پڕۆژەی بچووک و مامناوەندی بەخێوکردنی مانگای شیر هەن (لە هەولێر 31 پرۆژە، دهۆک 13 پرۆژە، سلێمانی 18 پرۆژە و گەرمیان یەک پرۆژە) بە سەرجەم پرۆژەکان 2022 مانگایان هەیە.
رەمەزان دەڵێ: گەورەترین کێشەی ئەم پرۆژانە ساخکردنەوەی بەرهەمەکانیانە، چونکە بەهۆی زۆریی تێچووی بەرهەمهێنان وەک پێویست ناتوانن بەرهەمەکانیان ساخ بکەنەوە، زۆربەی کارگەکانی بەرهەمهێنانی ماست و شیرمەنییەکانیش، شیری وشک بەکاردێنن، بۆیە نەبوونەتە هۆی ساخکردنەوەی بەرهەمی پرۆژەکانی ناوخۆ، بۆیە پێوستە وەزارەتی پیشەسازی هانی کارگەکان بدات بەشێک لە شیری پڕۆژەکانی ناوخۆ بکڕنەوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، لە 4 ساڵی ڕابردوودا زیادبوونێک لە بەرهەمی شیر لە هەرێمی کوردستان بەدی کراوە، بەجۆرێک لە ساڵی 2013 دا بەرهەمی سەرجەم پرۆژەکان تەنیا 226 هەزار و 128 تۆن بووە، کەچی ساڵی ڕابردوو گەیشتووەتە نزیکەی 270 هەزار تۆن، بەڵام هێشتا بەشی ناوخۆ ناکات.
رەمەزان محەممەد دەڵێت: بۆ ئەوەی گەشە بە بەرهەمی شیر بدەین، دەبێت جۆری مانگاکانی هەرێمی کوردستان بەمانگای باش و بەرهەمدار بگۆڕین، چونکە لەکۆی نزیکەی 270 هەزار مانگا کە لە کوردستان هەن، تەنیا نزیکەی 5%یان لە جۆری باشن، ئەوانیش بەشێکیان دووڕەگن، بۆیە وەک پێویست بەرهەمیان نییە، بۆ نموونە ئەو مانگا باشانەی لە ئەوروپا ڕۆژانە 40 کیلۆ شیریان هەیە، لێرە تەنیا 20 کیلۆ شیر دەدەن.
لە سنووری پارێزگای هەولێر 31 پڕۆژەی مۆڵەتدراوی بەخێوکردنی مانگای شیر هەن کە نزیکەی 4000 مانگایان تێدا بەخێودەکرێ.
سوڵحی عەبدولمەناف، خاوەنی پڕۆژەیەکی بەخێوکردنی مانگای شیرە لە سنووری ناحیەی بەحرکەی شاری هەولێر، ئێستا 20 مانگای هۆڵشتاینی هەیە، 10 مانگایان بەرهەمیان هەیە و بەرهەمی ڕۆژانەیان دەگاتە 150 کیلۆ شیر، سوڵحی دەڵێت مانگاکانمان وەک پێویست شیریان نییە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئالیکی باشمان دەستناکەوێت.
سوڵحی وەکو سەرجەم خاوەن پرۆژەکانی دیکە بەدەست ساخنەبوونەوەی بەرهەمەوە دەناڵێنێ‌ و دەڵێت: زۆربەی کارگەکانی ناوخۆ شیری وشک بەکاردێنن. بەهۆی بەرهەمی هاوردەش شیر وەک پێویست لە بازاڕەکاندا ساخ نابێتەوە.
رووبەری کێڵگەکەی سوڵحی 80 دۆنم زەوییە، 10 دۆنمی بۆ پڕۆژەکە تەرخانکراوە، ئەوانی دیکەشی بۆ چاندن و بەرهێنانی ئالیک تەرخان کردووە. لەو ڕێگەیەوە ئالیک بۆ پرۆژەکەی خۆی و هەندێ پرۆژەی دیکە بەرهەمدێنێ‌.
دهۆکی ماستی مانگا ناخۆن
لە پارێزگای دهۆک 13 پرۆژەی بەرهەمهێنانی شیر هەن، بەرهەمی ساڵانەیان دەگاتە نزیکەی 62 هەزار و 500 تۆن کە دەکاتە 23%ی کۆی بەرهەمی هەرێمی کوردستان.
رێبەر سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە پارێزگای دهۆک، دەڵێت: گرفتی پێشنەکەوتنی پڕۆژەکانی مانگای شیر لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و پارێزگای دهۆک بەتایبەت، ساخنەبوونەوەی بەرهەم و گرانیی نرخی ئالیکە.
گوتیشی: خەڵکی دهۆک تا ماستی مەڕ هەبێت ماستی مانگا ناکڕن، زیاتر لە 20 کارگەی بەرهەمهێنانی ماست و بەرهەمەکانی شیر لە دهۆک هەن، هیچیەک لەو کارگانە شیری پڕۆژەکان ناکڕنەوە و شیری وشک بەکاردێنن، بۆیە پڕۆژەکان وەک پێویست گەشەیان نەکردووە.
بۆ گەشەپێدانی بەرهەمی شیر و بەرهەمەکانی دیکە، ماوەی چەند ساڵێکە چەند کۆمپانیا و وەبەرهێنێک لە دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەتی دامەزراندنی پڕۆژەی هاوچەرخیان وەرگرتووە، بەڵام بەهۆی کێشەی زەوی و قەیرانی داراییەوە، زۆربەی پرۆژەکان هێشتا لەسەر کاخەزن.
رەمەزان محەممەد، دەڵێت: هەندێ لە پرۆژەکان لەلایەن دەستەی وەربەهێنانەوە زەویی باشیان بۆ تەرخانکراوە، بەڵام بەداخەوە بەهۆی سستیی بەدواداچوونی دەستەی وەبەرهێنان بۆ تەواوکردنی پرۆژەکان و سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی، پرۆژەکان جێبەجێ‌ نەکراون، ئەگەر پرۆژەکان تەواوبن، ساڵانە 180 هەزار تۆن شیر دەچێتە سەر بەرهەمی ناوخۆ.
مانگاکان ناڕەسەنن
لە هەرێمی کوردستان جگە لە مانگای خۆماڵی و دووڕەگ، مانگای هۆڵشتاین و فریزیان و سمیتال و جێرسی هەن، بەڵام وەک پێویست شیریان نییە.
سوڵحی عەبدولمەناف کە خاوەنی پرۆژەیەکی بەخێوکردنی مانگایە، دەڵێت: زۆربەی ئەو مانگا ئەوروپیانەی لە هەرێمی کوردستان هەن، مانگای دووڕەگن و ڕەسەن نین، چونکە لە ئێران و تورکیاوە هاوردەکراون، ئەوانیش لەگەڵ مانگای دیکەیان لێکداوە ئینجا فرۆشتوویانەتە بازرگانانی هەرێمی کوردستان، بۆیە پێویستە لەسەر وەزارەتی کشتوکاڵ هاوکاریی خاوەن پرۆژە و بازرگانان بکات بۆ ئەوەی مانگای ڕەسەن هاوردە بکەن.[1]
#01-02-2018#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览5,047
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 01-02-2018
挂钩项目: 1
日期与活动
Publication date: 01-02-2018 (6 年份的)
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
统计数据类型: No specified T4 472
统计数据类型: 健康
Technical Metadata
项目质量: 88%
88%
添加( هاوڕێ باخەوان 01-02-2018
本文已被审查并发布( بەناز جۆڵا )on02-02-2018
此产品最近更新( بەناز جۆڵا ):02-02-2018
URL
此产品已被浏览5,047

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 514,949
图片 104,268
书籍 18,883
相关文件 94,726
Video 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!