🏠 בית
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧ליצור קשר עם
ℹ️אודות!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
עוד
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|אודות!|הספרייה|📅
🔀 פריט אקראי!
❓ עזרה
📏 תנאי השימוש
🔎 חיפוש מתקדם
➕ לשלוח
🔧 כלי עבודה
🏁 שפות
🔑 החשבון שלי
✚ פריט חדש
📕 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
עמנואל הראובני
📕 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
📷 חגיגות הסהרנה 2012
בתאריך 02-10-2012יום שלישי ט\'\'ז בתשרי תשע\'\'ג חוה\'\'מ סוכות נערכו חגיגות הסהרנה בגן סאקר בירושלים בהשתתפות רבבות מבני העדה.
טקס הכנסת ספר תורה : תפילת מנחה וערבית בנוסח ולחן של יהודי כורדיסתאן. כמסורת
📷 חגיגות הסהרנה 2012
🏰 מקומות
(Arbil) ליברא
🏰 מקומות
היאזיר-הימרוא
🏰 מקומות
הפרוא
🏰 מקומות
(Amadiya) הידמע
📊 لە کوردستان ساڵانە 470 هەزار تۆن شیر دەخورێتەوە | קבוצה: סטטיסטיקה וסקרים | שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ פריט דירוג
⭐⭐⭐⭐⭐ מצוין
⭐⭐⭐⭐ טוב מאוד
⭐⭐⭐ הממוצע
⭐⭐ מסכן
⭐ רע
☰ עוד
⭐ הוסף לאוספים שלי
💬 כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!

✍️ היסטורית פריטים
🏷️ Metadata
RSS

📷 חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
🔎 חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
✍️✍️ עדכון פריט זה!
| 👁️‍🗨️ | 👂
لە کوردستان ساڵانە 470 هەزار تۆن شیر دەخورێتەوە
📊 סטטיסטיקה וסקרים

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵا و سەرچاوەکانی ئاو دەڵێت، بەهۆی کەمیی پڕۆژەی هاوچەرخ هێشتا هەرێمی کوردستان لە پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی شیر لە ئاستێکی لاوازدایە، بۆیە ساڵانە بۆ پڕکردنەوەی 43%ی پێویستییەکانی پشت بە شیری هاوردەکراو دەبەستێ.
بەهۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی کوردستان، پێویستیی خەڵک بۆ بەرهەمی شیر و شیرەمەنییەکان ساڵ بەساڵ زیاد دەبێ‌، بۆیە بەرهەمی پرۆژەکانی ناوخۆ دەرەقەتی ئەو پێویستییە نایەت.
بەپێی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ، ساڵانە هەرێمی کوردستان پێویستی بە نزیکەی 472 هەزار تۆن شیر هەیە، ئەگەر هەر تاکێک ساڵانە تەنیا 82 لیتر شیر بخواتەوە، ئەم پێویستییە لەساڵی 2020 بۆ 506 هەزار و 28 تۆن زیاد دەکات، ئەمە لەکاتێکدایە توانای بەرهەمهێنانی سەرجەم پرۆژەکانی ناوخۆ لە ساڵی رابردوودا گەیشتبووە 270 هەزار تۆن، ئەم بڕەش تەنیا نزیکەی 57%ی پێویستییەکانی هەرێمە بۆ بەرهەمی شیر.
رەمەزان محەممەد، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵا و سەرچاوەکانی ئاو دەڵێت: هەرێمی کوردستان لەڕووی پرۆژەی بەرهەمهێنانی شیرەوە هێشتا لاوازە، چونکە پرۆژەی مۆدێرنمان کەمە، هەتا ئێستاش شێوازی کلاسیک لە پرۆژەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵی شیردەر پەیڕەو دەکرێ.
رەمەزان پێیوایە بۆ گەشەپێدانی بەرهەمی شیر پێویستە حکومەت لەڕێی بەخشینی قەرزی تایبەت بە پرۆژەی بچووک و مامناوەند، هەوڵ بۆ زیادکردنی پڕۆژەکانی بەخێوکردنی مانگای شیر بدات، دواتریش لەڕێگەی بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانیانەوە سەرنجی سەرمایەداران رابکێشێ بۆ دامەزراندنی پڕۆژەی هاوچەرخ و هێنانی مانگای باش.
لە هەرێمی کوردستان 62 پڕۆژەی بچووک و مامناوەندی بەخێوکردنی مانگای شیر هەن (لە هەولێر 31 پرۆژە، دهۆک 13 پرۆژە، سلێمانی 18 پرۆژە و گەرمیان یەک پرۆژە) بە سەرجەم پرۆژەکان 2022 مانگایان هەیە.
رەمەزان دەڵێ: گەورەترین کێشەی ئەم پرۆژانە ساخکردنەوەی بەرهەمەکانیانە، چونکە بەهۆی زۆریی تێچووی بەرهەمهێنان وەک پێویست ناتوانن بەرهەمەکانیان ساخ بکەنەوە، زۆربەی کارگەکانی بەرهەمهێنانی ماست و شیرمەنییەکانیش، شیری وشک بەکاردێنن، بۆیە نەبوونەتە هۆی ساخکردنەوەی بەرهەمی پرۆژەکانی ناوخۆ، بۆیە پێوستە وەزارەتی پیشەسازی هانی کارگەکان بدات بەشێک لە شیری پڕۆژەکانی ناوخۆ بکڕنەوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، لە 4 ساڵی رابردوودا زیادبوونێک لە بەرهەمی شیر لە هەرێمی کوردستان بەدی کراوە، بەجۆرێک لە ساڵی 2013 دا بەرهەمی سەرجەم پرۆژەکان تەنیا 226 هەزار و 128 تۆن بووە، کەچی ساڵی رابردوو گەیشتووەتە نزیکەی 270 هەزار تۆن، بەڵام هێشتا بەشی ناوخۆ ناکات.
رەمەزان محەممەد دەڵێت: بۆ ئەوەی گەشە بە بەرهەمی شیر بدەین، دەبێت جۆری مانگاکانی هەرێمی کوردستان بەمانگای باش و بەرهەمدار بگۆڕین، چونکە لەکۆی نزیکەی 270 هەزار مانگا کە لە کوردستان هەن، تەنیا نزیکەی 5%یان لە جۆری باشن، ئەوانیش بەشێکیان دووڕەگن، بۆیە وەک پێویست بەرهەمیان نییە، بۆ نموونە ئەو مانگا باشانەی لە ئەوروپا رۆژانە 40 کیلۆ شیریان هەیە، لێرە تەنیا 20 کیلۆ شیر دەدەن.
لە سنووری پارێزگای هەولێر 31 پڕۆژەی مۆڵەتدراوی بەخێوکردنی مانگای شیر هەن کە نزیکەی 4000 مانگایان تێدا بەخێودەکرێ.
سوڵحی عەبدولمەناف، خاوەنی پڕۆژەیەکی بەخێوکردنی مانگای شیرە لە سنووری ناحیەی بەحرکەی شاری هەولێر، ئێستا 20 مانگای هۆڵشتاینی هەیە، 10 مانگایان بەرهەمیان هەیە و بەرهەمی رۆژانەیان دەگاتە 150 کیلۆ شیر، سوڵحی دەڵێت مانگاکانمان وەک پێویست شیریان نییە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئالیکی باشمان دەستناکەوێت.
سوڵحی وەکو سەرجەم خاوەن پرۆژەکانی دیکە بەدەست ساخنەبوونەوەی بەرهەمەوە دەناڵێنێ‌ و دەڵێت: زۆربەی کارگەکانی ناوخۆ شیری وشک بەکاردێنن. بەهۆی بەرهەمی هاوردەش شیر وەک پێویست لە بازاڕەکاندا ساخ نابێتەوە.
رووبەری کێڵگەکەی سوڵحی 80 دۆنم زەوییە، 10 دۆنمی بۆ پڕۆژەکە تەرخانکراوە، ئەوانی دیکەشی بۆ چاندن و بەرهێنانی ئالیک تەرخان کردووە. لەو رێگەیەوە ئالیک بۆ پرۆژەکەی خۆی و هەندێ پرۆژەی دیکە بەرهەمدێنێ‌.
دهۆکی ماستی مانگا ناخۆن
لە پارێزگای دهۆک 13 پرۆژەی بەرهەمهێنانی شیر هەن، بەرهەمی ساڵانەیان دەگاتە نزیکەی 62 هەزار و 500 تۆن کە دەکاتە 23%ی کۆی بەرهەمی هەرێمی کوردستان.
رێبەر سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە پارێزگای دهۆک، دەڵێت: گرفتی پێشنەکەوتنی پڕۆژەکانی مانگای شیر لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و پارێزگای دهۆک بەتایبەت، ساخنەبوونەوەی بەرهەم و گرانیی نرخی ئالیکە.
گوتیشی: خەڵکی دهۆک تا ماستی مەڕ هەبێت ماستی مانگا ناکڕن، زیاتر لە 20 کارگەی بەرهەمهێنانی ماست و بەرهەمەکانی شیر لە دهۆک هەن، هیچیەک لەو کارگانە شیری پڕۆژەکان ناکڕنەوە و شیری وشک بەکاردێنن، بۆیە پڕۆژەکان وەک پێویست گەشەیان نەکردووە.
بۆ گەشەپێدانی بەرهەمی شیر و بەرهەمەکانی دیکە، ماوەی چەند ساڵێکە چەند کۆمپانیا و وەبەرهێنێک لە دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەتی دامەزراندنی پڕۆژەی هاوچەرخیان وەرگرتووە، بەڵام بەهۆی کێشەی زەوی و قەیرانی داراییەوە، زۆربەی پرۆژەکان هێشتا لەسەر کاخەزن.
رەمەزان محەممەد، دەڵێت: هەندێ لە پرۆژەکان لەلایەن دەستەی وەربەهێنانەوە زەویی باشیان بۆ تەرخانکراوە، بەڵام بەداخەوە بەهۆی سستیی بەدواداچوونی دەستەی وەبەرهێنان بۆ تەواوکردنی پرۆژەکان و سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی، پرۆژەکان جێبەجێ‌ نەکراون، ئەگەر پرۆژەکان تەواوبن، ساڵانە 180 هەزار تۆن شیر دەچێتە سەر بەرهەمی ناوخۆ.
مانگاکان ناڕەسەنن
لە هەرێمی کوردستان جگە لە مانگای خۆماڵی و دووڕەگ، مانگای هۆڵشتاین و فریزیان و سمیتال و جێرسی هەن، بەڵام وەک پێویست شیریان نییە.
سوڵحی عەبدولمەناف کە خاوەنی پرۆژەیەکی بەخێوکردنی مانگایە، دەڵێت: زۆربەی ئەو مانگا ئەوروپیانەی لە هەرێمی کوردستان هەن، مانگای دووڕەگن و رەسەن نین، چونکە لە ئێران و تورکیاوە هاوردەکراون، ئەوانیش لەگەڵ مانگای دیکەیان لێکداوە ئینجا فرۆشتوویانەتە بازرگانانی هەرێمی کوردستان، بۆیە پێویستە لەسەر وەزارەتی کشتوکاڵ هاوکاریی خاوەن پرۆژە و بازرگانان بکات بۆ ئەوەی مانگای رەسەن هاوردە بکەن.[1]
01-02-201801-02-2018

⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
#️ HashTag
#01-02-2018 |


🗄 מקורות
[1] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 01-02-2018
🖇 פריטים המקושרים: 1
📅 תאריכים ואירועים
1.👁️01-02-2018
📂[ עוד...]

⁉️ נכס פריטים
🏳️ שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 01-02-2018
📈 סוג של סטטיסטיקה: 🌾
📈 סוג של סטטיסטיקה: ⛑ בריאות

⁉️ Technical Metadata
✨ איכות פריט: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
רע👎
✖️
 40%-49%
רע
✖️
 50%-59%
מסכן
✔️
 60%-69%
הממוצע
✔️
 70%-79%
טוב מאוד
✔️
 80%-89%
טוב מאוד👍
✔️
 90%-99%
מצוין👏
91%
✔️
נוסף על ידי (هاوڕێ باخەوان) על Feb 1 2018 9:33PM
👌 מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי (بەناز جۆڵا) ב- Feb 2 2018 3:49PM
✍️ פריט זה עודכן לאחרונה על ידי (بەناز جۆڵا) על: Feb 2 2018 3:49PM
☁️ קשר
🔗
🔗
👁 פריט זו נצפתה פעמים 2,588

📚 הספרייה
  📖 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
  📖 סיפורה המופלא של הרבני...
  📖 עוד...


📅 כרונולוגיה של אירועים
  🗓️ 26-02-2021
  🗓️ 25-02-2021
  🗓️ 24-02-2021
  🗓️ 23-02-2021
  🗓️ 22-02-2021
  🗓️ 21-02-2021
  🗓️ 20-02-2021


💳 לתרום
👫 חברי כורדיפדיה
💬 המשוב שלך
⭐ אוספי משתמש
📊 סטטיסטיקה מאמרים 380,811
תמונות 61,731
ספרים 11,641
קבצים הקשורים 49,010
📼 Video 182
🗄 מקורות 15,916
📌 Actual
(Arbil) ליברא
.תיקאריעה ןאתסידרוכב ריע
.ודהיתהו ורייגתה היכלמש ביידח תכלממ תריב התיהו הקיתע ריע איה ליברא
בר היהש לאירבג הנוי םכחה ליבראב יח טיה האמה תישארבו חיה האמה ףוסב
וירחא ריאשה.תסנכ-תיב 1793 תנשב הב הנב ונב םע דחיבו ירוביצ ןקסעו הליהקה
،תואופרו תולוגס،הטיחש יניינעב תוש :ללוכש סומלוק יצחב בותכ סרטנוק די-בתכב
תוערואמ،תוריטפו תודיל יכיראת،תורטש יחסונ،תומולח ןורתפ،תולזמו תולרוג
ידימ ריעה תא ונק ליברא ידוהי ותודע יפל.וימיב ועריאש םיירוטסיהו םייתחפשמ
הנושארה םעפב.תבשה םויב הב לטלטל ולכויו ריעב הקזח םה
(Arbil) ליברא
היאזיר-הימרוא
.תינאריאה ןא\'גיברזאב ריע
תורבק תיבו،ןורמוש ילוג יאצאצמ םה הידוהיש،הקיתע תידוהי הליהק התייה הימרואב
.הנש 500 ןב
ריעה הנושארה םלועה תמחלמב.תוערפו תופידרמ הלבס תידוהיה הליהקה טיה האמב
.תוירזכאב וחצרנ םיברו םידוהיב תוערפ וכרענ 1918 תנשבו םיסורה ידיל הלפנ
זאמש תדחוימ הנוכשב םתוא הנכיש תימוקמה הליהקהו דאדגבל וטלמנ םיבר םידוהי
.ןיר\'גהמ תלחמ - םירגהמה תנוכש םשב העדונ איה
.תועימק תביתכמ וסנרפתה םימכח ידימלתו רחסמב וקסע םבור הימרוא ידוהי
،אפורה השמ אוה לודגה השמ אלומ שע ארקנ םהבש לודגהו תסנכ-יתב 4
היאזיר-הימרוא
הפרוא
םהרבא לש ותדלומ ריע ,םידשכ-רוא איה תרוסמה יפלש תיכרותה ןאתסידרוכב ריע
םירבוס םימלסומה .ונימי לש דאדגבל םורדמ תאצמנ םידשכ-רוא םירקוחה יפל .וניבא
די-לע םידמועש שישה ידומע ינש תא םינכמו דורמינ לש ותכלממ ריע איה הפרוא יכ
.דורמינ אסכ רמולכ ,דורמינ שרע קיתעה רצבמה
תחא הכירב .וניבא םהרבא שע ,םיהרביא תאכריב :םימ תוכירב 2 םויכ ןנשי הפרואב
גד דצש ימש םינימאמ םהו םתוא גודלמ םיענמנ םימלסומהש ,םילודג םיגד תצרוש
אוהש ליל\'ח םיהרבא תיב אצמנ וז הכירבל תינופצ .ותנש תא איצוי אל וז הכירבב
הכירבה .וניבא םהרבא
הפרוא
(Amadiya) הידמע
לע הקלחב היונבו היכרות לובגל ךומס ,תיקאריעה ןאתסידרוכ ןופצב תנכוש הידמע
דרומב היונבה תיתחתה ריעהו אתליא אתואש הנוילעה ריעה איהו המוח תפקומו רה
הנוכמה ,ידוהי עבור היה הנותחתה ריעב םגו הנוילעה ריעב םג .אתיתכ אתואש רהה
.יהו\'ג תלחמ והוניכ םידרוכהש יפכ וא יאזוה תלחמ ,םידוהיה יפב
הידבוע איבנה תרובק ודילו רפוסה ארזע םש לע דחאה :תסנכ-יתב ינש ויה הידמעב
לע ארקנו ףסוי ןזח ידי-לע הנבנ ינשה תסנכה-תיב .לצומב רובק תרחא תרוסמ יפלש
1250 תנשב הארנה לככ הנבנ הז תסנכ-תיב .איבנה לאקזחי אוה - לאקזחי דייס םש
ת
(Amadiya) הידמע

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| זמן טעינת דף: 0,14 2!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574