بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ئاڤرین لە #عەفرین# ڕایگەیاند، کە لە ماوەی 13 ڕۆژی ڕابردوودا 104 هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و 156 هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ بەرێوەبەری نەخۆشخانەی ئاڤرین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئەنجامی تاوانەکانی سوپای تورک لە دژی هاەوڵاتیانی مەدەنیی ئاشکراکرد.
دکتۆر جوان محەمەد، لەو کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەدا کە لە نەخۆشخانەی ئاڤرین بەڕێووەچوو ڕایگەیاند، کە پزیشکەکان و ئەندامانی دەستەی تەندروستی نەخۆشخانەکە لە یەکەم ڕۆژی هێرشەکەوە لە سەر کارەکانیانن و تێدەکۆشن بۆ ڕزگارکردنی گیانی بریندارەکان.
جوان محەمەد ئاشکراشی کرد، کە لە ماوەی 13 ڕۆژی ڕابردوودا 104 هاوڵاتی بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورک شەهیدبوون و 156 هاوڵاتی دیکەش برینداربوون، کە زۆربەیان منداڵ و ژنن.[1]
#01-02-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,812 ganger