باکووری کوردستان
- بە مەبەستی ڕێخۆشکەری بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای تورک، پارێزگاری تورکی
دەرسیمدەرسیم، لە30 ناوچەی سەر بەو پاریزگایەی باکوری کوردستان قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند.
[1]
باشووری کوردستان
- ڕێپێوانی سەرتاسەری بۆ پشتگیریی
عەفرینعەفرین لە
هەڵەبجەهەڵەبجە دەستیپێکرد و چین و توێژە جیاوازەکانی هەڵەبجە ڕژانە سەر شەقامەکان.
[1]
- شەوی ڕابردوو، ژنێکی تەمەن 36 ساڵ بەناوی ناهیدە بابەحەسەن لە
قادر کەرەمقادر کەرەم بە چەکی کڵاشینکۆف کوژرا و کەسوکارەکەشی دەڵێن خۆی خۆی کوشتووە.
[1]
- لە ژێر ناوی دیداری قۆناغەکانی هەڵکەوتنی ئارام-ی سەرکردە، یادی
شەهید ئارامشەهید ئارام کرایەوە و تێیدا پانێڵێک لەسەر خەبات و تێکۆشانی شەهید ئارام پێشکەشکرا، پانێڵیستەکان لەسەرەتای قسەکانیاندا سڵاویان لە بەرخۆدانی عەفرین کرد.
[2]
- لە شاری
کەرکوککەرکوک ژمارەیەک خوێندکار گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تێیدا پشتگیری بەرخۆدانی عەفرینیان کرد.
[1]
- لە شاری هەولێر مەراسیمێک بۆ شەهید محەمەد هادی ناسراو بە
باشور سۆرانباشور سۆران ئەنجامدرا.
[1]
رۆژئاوای کوردستان (بەرخۆدانی عەفرین، ڕۆژی 12هەم)
- دوای ئەوەی سوپای تورکیا توانی ناوچەیەک لە شاری عەفرین داگیربکات، لەنیوەشەوی ڕابردوودا یەکینەکانی پاراستنی گەل (
یەپەگەیەپەگە) هێرشیان کردە سەر هێزە مۆڵدراوەکەی تورکیا و بە کوژراو و بریندارێکی زۆر و زیانێگی گەورەی ئامێرە جەنگیەکانیانەوە پاشەکشەیان پێکردن.
[2]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆش سوپای تورک بەردەوام بوو لە هێرشەکانیدا بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کانتۆنی عەفرین و لە چەندین شوێن شەڕی سەختە. لە گوندەکانی
قورنێقورنێ،
گردی شێخورزێگردی شێخورزێ و
عبێدانعبێدانی سەربە شارۆچکەی بلبلێی کانتۆنی عەفرین شەڕی سەخت لە نێوان شەرڤانان و هێزەکانی سوپای تورکدا بەردەوامە.
[2]
- هێزەکانی سوپای تورک گەڕەکی ئەشرەفییەی ناوەندی عەرفرین تۆپباران دەکەن، لەو تۆپبارانەدا 12 کەس برینداربوون کە دووانیان منداڵن و دوانیان ژن، شەهیدیش هەیە.
[1]
- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، بەسەدان کەس کە بەشێکیان هاوڵاتی مەدەنین لە پرۆسە سەربازییەکەی تورکیا بۆسەر شاری عەفرینی سوریا کوژراون.
[2]
- فڕۆکەکانی سوپای تورک گوندی خالیدیە سەربە ناوچەی شێراوا لە کانتۆنی عەفرین-یان بە تەواوی وێران کرد.
[1]
- فەرماندارێتی گشتی یەپەگە لە عەفرین لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات: بە بۆنەی چالاکی خۆبەخشی شەهید
ئاڤێستا خابوورئاڤێستا خابوورەوە، بەرخۆدانی عەفرین لە بەرگری سەردەمەوە دەگۆڕێت بۆ ئاڤێستا خابوور و درێژه بە خۆڕاگری خۆی دەدات.
[3]