لەیەک مانگدا 13 کۆگای دەرمان لەهەولێر داخراون
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ،
کۆچەر عەلیکۆچەر عەلی
قایمقامی ناوەندی هەولێر رایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا لەسەر هێنانی دەرمانی کوالێتی نزم و فرۆشتنی دەرمانی ساختە 13 کۆگای دەرمان لەهەولێر داخراون.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندی هەولێر بە دواڕۆژی راگەیاند، هۆکاری داخستنی ئەم کۆگای دەرمانانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەرمانی ساختە و ماوەبەسەرچوویان فرۆشتوە بە هاوڵاتیان و بەشێک لەکۆگاکانیش دەرمانی کوالێتی نزمیان لەدەرەوە هاوردەی هەرێم کردووە.
وتیشی لەگەڵ سەندیکای دەرمانسازان و کوالێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان هەماهەنگی تەواوکراوە بۆ قەدەغەکردنی هێنانی دەرمانی ساختە و ماوە بەسەرچوو و کوالێتی نزم، وەک قایمقامیش لەرێگەی پۆلیسی شارەوانییەوە هەر کۆگا و کۆمپانیایەک سەرپێچی رێنماییەکان بکات دەستبەجێ دایدەخەین.
ناوبراو ئاشکراشیکرد، سەرجەم کۆگاکان خاوەنەکانیان عەرەب و کوردن و دەرمانیان لەسنورەکانی عێراقەوە هێناوەتە ناو هەولێر و بەبڕی یەک ملیۆن دینار سزای مادی دراون و بۆ ماوەیەکی نادیاریش کۆگاکان داخراون.
[1]
29-01-201829-01-2018