Twitter Storm for Afrin on Jan 29th at noon
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پاش تێپەڕبوونی نزیک بە سێ مانگ بە سەر بوومەلەرزەکەی پارێزگای
کرماشانکرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێشتا هیچ خزمەتگوزارییەکی ئەوتۆی لێقەوماوان نەکراوە و ئەو هاوڵاتیانە لە چادرەکان دا دەژین و سەرما زیاتر لە هەمیشە هەڕەشە لە ژیانیان دەکات.
[1][2]
- گروپی شاخەوانیی چلچەمە، چوونە سەر لوتکەی چیای ئارێز کە کەوتووەتە باشوری شاری
سنەسنەوە و بە بەدەستەوە گرتنی پانکارد، هێرشی سوپای تورکیان بۆ سەر عەفرین شەرمەزارکرد.
[2]
- دوو زیندانی کورد خەڵکی شاری
ورمێورمێ لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە لە سێدارە دران. شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە ناوەکانیمێهران بهشاد و فەرهاد ئالیا خەڵکی شاری ورمێ ڕاگەیەندراوە. ئەو دوو زیندانییە کوردە بە تۆمەتیکوشتنی بە ئەنقەس لە لایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە بە قیساس مەحکووم و ئێعدام کران.
[5]
باشووری کوردستان
- کاتژمێر 3:30ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورک گوندەکانی شارەدێ-ی
زەلانزەلان-ی ناوچەی
شارباژێڕشارباژێڕ-یان بۆردوومان کرد. بۆردوومانەکە جگە لە زیان گەیاندن بە ڕەز و باخی هاوڵاتیان، هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.
[2]
- لەچوارچێوەی پشتیوانییەکانی بۆ کانتۆنی عەفرین لە بەرامبەر پەلامارەکانی دەوڵەتی تورک، لە شاری
سلێمانیسلێمانی بە هەزاران کەس ڕژانە سەر شەقام و دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
[2]
- سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقیان کرد. بایکۆتکردنی ئه و کۆبوونەوەیە لەلایەن فراکسیۆنە کوردییەکانەوە بە هۆی ئەوە بوو کە سەرۆکایەتی پەرلەمان پرسی تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی خستە خشەی کاری دانیشتنەکەوە کەپێشتر تیایدا نەبوو.
[3]
- ئەمڕۆ و دوای راگەیاندن و ئامادەکاری تەواو، فیرقەی 20ی سوپای عیراقی لە شاری
کەرکوککەرکوک بەرەو موسڵ جوڵەیان پێکرا و لە بری ئەوان هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی شوێنەکانیانیان پڕکردەوە.
[2]
- هەریەک لە
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانتەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و جوڵانەوەی
نەوەی نوێنەوەی نوێ و بەرەی دیموکراسی گەل، بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق هاوپەیمانێتییەکی نوێیان ڕاگەیاند.
[2]
- حکومەتی عێراق بڕیاری خەرجکردنی 250 ملیار دیناری بۆ
مووچەمووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەرکرد، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی دەڵێت بڕێک پارە گەیشتووە.
[4]
- گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لەلایەن پەرلەمانتار و چالاکانی چوار پارچەی کوردستان لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە
هەولێرهەولێر رێکخرا و بەیاننامەیەکی ناڕەزایی خوێندرایەوە.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- بۆ رۆژی 10یەم،
عەفرینعەفرین رووبەڕووی هێرشی دڕندانەی تورک دەبێتەوە و هێشتا هەر خۆڕاگرە.
[1]
- سوپای تورک دەستیکرد بە تۆپبارانکردنی ناوچەکانی دەوروبەری جندرێس و گوندی حەمامی سەربەو شارە، لە کانتۆنی عەفرین.
[2]
- بەڕێوبەرایەتیی نەخۆشخانەی ئاڤرینی عەفرین ڕایگەیاند، کە گومان هەیە سوپای تورک ئەو چەکانەی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە قەدەغەکراون لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی بەکار بێنێت.
[2]
- شەڕڤانان، تانکێکی دیکەی سوپای تورکیان لە شارۆچکەی شێراوای سەر بە عەفرین تێکشکاند.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- کۆنگرەی نیشتمانی سووریا ئەمڕۆ لە سۆچی، رووسیا دەستپێدەکات و دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، رووسیا ئامادەکارییەکی بێوێنەی بۆ کۆنگرەکە کردووە و رایگەیاند نامەی بانگهێشتکردن بۆ زیاتر لە 1600 کەس نێردراوە.
پەیەدەپەیەدە و ئەنەکەسە بەشداری ناکەن.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان