پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 516,368
Kuvat 105,196
Kirjat 19,086
Liittyvät tiedostot 95,698
Video 1,281
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
نهێنیی کەوتنی سوپای تورکیا و شکستەکانی لە عەفرین چییە؟
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
نهێنیی کەوتنی سوپای تورکیا و شکستەکانی لە عەفرین چییە؟
Artikkelit

نهێنیی کەوتنی سوپای تورکیا و شکستەکانی لە عەفرین چییە؟
Artikkelit

شاری #عەفرین# کە دانیشتوانەکەی نزیکەی 55 بۆ 60 هەزار کەسە و هەموویان کوردن، پێشتر خۆی بۆ شەڕی دژی سوپای تورکیا ئامادەکردبوو. هەڵکەوتە جوگرافییەکەی بەرزونزمی و دۆڵ و شاخ و گرد و گردۆڵکەی سەخت و قایمە. بەهۆی هاوکاریی یەکینەکانی پاراستنی گەل و سوپای ئەمریکاوە، هێزە کوردییەکان مین و تەقەمەنی-یان بە قورسایی نیو تەن لەژێر زەویی هەموو دەروازەکانی شار و ئه و ڕێگایانەدا چاندووە کە سوپای تورکیا و هاوپەیمانەکانی لێوەی تێدەپەڕن.
هێزە کوردییەکان، سەنگەر و مەتەرێزی قایم و پتەوی شاراوە و نادیاریان لێداوە کە مووشەکی ئەمریکیی دژە تانک-یان تێدان، له و جۆرانەی پێشتر بەکارنەهێنراون و تەنانەت جۆر و ناوەکانیشیان پێشتر ڕانەگەیەنراوە. ئەم مووشەکانە زۆر بەهێز و و کاریگەر و ئامانجپێکن و لە چوارچێوەی سیستمی هایڵ فایەر-ی نوێی ئەمریکان کە تانک و زرێپۆش و ئامانجە پتەوەکانیش هەڵدەتەکێنن.
کاتێک تانکەکانی تورکیا بۆ پشتیوانیی یەکەی وشکانیی موغاویر پەلاماری ناوچە کوردییەکەی دا و نزیکەی سێ کیلۆمەترێک پێشڕەوییان کرد، سوپای یەکینەکانی پاراستنی گەل بەشێک لە مینەچێنراوەکانی تەقاندەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 22 تانک-ی تورکی تێکشکێنران. لەئەنجامدا ڕەتڵی تانکەکانی تورکیا پەکیکەوت و ئەم زیانە گەورەیە و کوژران و بریندابوونی زیاتر لە 40 سەربازیش، گەیەنرایە فەرماندەیی سوپا.
هەرچی شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یش بوو، لە شوێنەکانی خۆیاندا بەجێگیریی مانەوە. سوپای تورکیایش کەوتە نێوان ئاگری چەکەکانی یەپەگەوە کە بە چەکی قورس لە هەموو لایەکەوە لە هێزەکەی تورکیایان دەدا. بۆیە فەرماندەیی باڵای سوپای تورکیا باری نائاسایی ڕاگەیاند و فڕۆکە جەنگیەکانی جۆری ئێف-16ی نارد بۆ بۆردوومانکردنی شاری عەفرین بە بۆمبی قورس و مووشەک، بەڵام لەبەرئەوەی هێزەکانی یەپەگە لە سەنگەری پته و و پارێزراودا بوون بۆیە هێرشی فڕۆکەکانیش زیانێکی ئەتۆی پێنەگەیاندن مەگەر بە شێوەیەکی کەم نەک قورس.
لێرەدا سوپاکەی تورکیا هەستی بە دۆڕان و شکستی خۆی کرد، کەس لەوباوەڕەدا نەبوو سوپای تورکیا، کە دووەم سوپای پەیمانی ناتۆیە، لەسەر دەستی هێزەکانی یەپەگە تووشی ئەم شکستە گەورەیە ببێت. پێشتر سەرکردایەتیی سوپای تورکیا پێیوابوو کە ماوەی تەنیا هەفتەیەک بەسە بۆ ئەوەی هەموو شاری عەفرین داگیربکات.
فەرماندەیی سوپای تورکیا، جارێکی تر یەک لیوای تەواوی زرێپۆش و تانک و سێ لیوای پیادەی نارد بۆ هێرشکردنە سەر عەفرین، بەڵام سوپای یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد، تەکتیکی شەڕەکەی گۆڕی و هێزی گواستەوە بۆ ناوقەدی ڕێگەی بەره و عەفرین، هەر کە هێزەکەی تورکیایش نزیک بووەوە، بە مووشەکی ئەمریکی جۆری هایڵ فایەر، کە لەسەر شانەوە دەتەقێنرێت و ئاراستە دەکرێت، لێیدا و بەشێکی زۆری لە زرێپۆش و تانکە تورکیەکان تێکشکاند.
تورکیا بەرگەی ئەم زیانە زۆرەی نەگرت، بۆیە فڕۆکە ئێف-16کانی نارد بۆ بۆردوومانکردنی ناوەندێکی سوپای ئەمریکا لە شاری منبج لە ڕیف حەڵەب کە 2000 سەربازیی ئەمریکیی تێدایە و له و هێرشەدا دوو ڕاوێژکاریی ئەمریکی کوژران. ئەمەیش بە پێکدادانێکی ڕاستەقینەی نێوان هەردوو سوپای تورکیا و ئەمریکا دادەنرێت، بەڵام سوپای ئەمریکا بڕیاری هەڵکشانی دۆخەکەی نەدا و داوای نەکرد فڕۆکە ئێف-15کان لە عێراقەوە بفڕن بۆ لێدانی فڕۆکەکانی تورکیا بە ئاسمانی سوریاوە، ئەگەرچی سوپای ئەمریکا دەتوانێت لە ئاسمانەوە لە فڕۆکەکانی تورکیا و هێزی ئاسمانیی تورکیا بدات. لەگەڵ ئەوەیشدا ئەمریکا هۆشداریی دایە تورکیا بەوەی کە هەر هێرشێکی هەوایی بۆ سەر سەربازە ئەمریکیەکان وەڵامێکی توندی دەدرێتەوە. بەمجۆرە 16 سەربازی تورک دیلکران و ژمارەک کوژراو و برینداریشیان لێکەوتەوە.
سوپای تورکیا هێرشەکەی وەستان و دەستیکرد بە گواستنەوەی تانک و زرێپۆشە سووتاو و تێکشکێنراوەکان و کوژراو و بریندارەکانی، بەڵام توانیی نزیکەی 28 شەڕڤانی یەکینەکان بکوژێت و 11 ی دیکەیش دەستگیربکات کە پێدەچێت دەستبەجێ ئیعدامی کردبن.
ئەمجارەیان سوپای تورکیا بەهێزێکی گەورەترەوە هێرشی کردەوە، تانک و زرێپۆش-ی زیاتری هێنا و بۆ ماوەی شەش سەعات بە بەردەوامی و بە تۆپی قورس و دوورهاوێژ بۆردوومانی عەفرین-ی کرد ئەمە بێجگە لە بۆردوومانی چڕی لەلایەن فڕۆکە جەنگییە ئێف-16کانیەوە. ئینجا سوپا کەوتە پێشڕەویی، بەڵام دیسانەوە دۆڕا و هەڵمەتێکی توندی کرایە سەر کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان-ی سەرۆکی تورکیای تووشی شۆکێکی توند کرد.
ئێستا سوپای تورکیا ناتوانێت بەره و عەفرین پێشڕەویی بکات، مەگەر زۆر بەزەحمەت. سوپای سوریای ئازاد-یش کە لە قۆڵی باشور و باکوری خاکی سوریاوە پەلاماری بۆسەر عەفرین دەستپێکردووە، توانیویەتی 14 شارۆچکەی بچووکی دەوروبەری عەفرین بگرێت بەڵام نەیتوانیوە بگاتە ڕێگای عەفرین.
ئەمە یەکەمجارە سوپای تورکیا تووشی ئه و دۆڕان و شکستە گەورەیە ببێت، ئێستا هەموان چاوەڕێی هێرشێکی دیکەی تورکیان کە سەدان تانک و تۆپی قورس و زرێپۆش و یەکەی مغاویر و یەکەی تایبەتی بۆ خڕکردووەتەوە و لەژێر بۆردوومانی چڕی فڕۆکە و تۆپ-دا دەیەوێت پەلاماری عەفرین بداتەوە، بەڵام هێزی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد ڕایگەیاندووە کە ناهێڵێت سوپای تورکیا عەفرین داگیربکات. بێجگە لەوەیش هێزی پشتیوانیی شەڕڤانە کوردەکان بەپێ و بە کاروانی ئۆتۆمبێل لە عێراق و ئێران و بەتایبەت لە عێراق و باکوری سوریاوە گەیشتوون بۆ یارمەتیدانی شەڕڤانەکانی ناو شاری عەفرین و ڕێگرتن لەوەی کە سوپای تورکیا داگیریی بکات.
فەرماندەیی سوپای تورکیا زانیارییەکانی دەربارەی شکستەکانیان شاردووەتەوە و ئاشکرای نەکردبوو تا ئەوکاتەی تەلەفزیۆنەکانی بریتانیا و ئەمریکا هەندێک لە بابەتەکەیان ئاشکراکرد، ئینجا تورکیا دانینا بە بەشێک لە زیانەکانی و بێتوانییان لە پێشڕەویکردن بەره و شاری عەفرین.
هەرچی سوپای سوریا-یشە کە لەژێر فەرماندەیی بەشار ئەسەد-ی سەرۆکی سوریادایە، تەواوی ناوچەکەی جێهێشتووە بۆ ئەوەی نەکەوێتە شەڕی سوپای تورکیا و لەگەڵ هێزەکانی پاراستنی گەلی کورد-یشدا پێکدانەدەن. بە دووریی 40 کیلۆمەتر لە ناوچەی پێکدادانەکان دوورکەوتووەتەوە، چونکە قەبارەی شەڕە توندەکەی دیوە و زانیویەتی کە چۆن سوپای تورکیا نەیتوانیوە پێشڕەویی بکات، بۆیە ئەگەر ئەویش بکەوێتە پێشڕەویی ئەوا ڕەنگە زیانێکی قورسی بەربکەوێت.
ماکس تایلۆر وتەبێژی پێنتاگۆن دەڵێت سوپای تورکیا بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو هێرشی نەکردەسەر عەفرین و وایدانابوو کە هێزێکی گەورە دەتوانێت سوپای پاراستنی گەلی کورد لەناوبەرێت، بۆیە شکستی سوپای تورکیا شتێکی ئاسایی بوو، چونکە بێ نەخشەیەکی داڕێژراو و بێ پلانێکی مەیدانی هێرشەکەی ئەنجامداوە نەک وەک ئه و هێرشانەی کە یەکەکانی سوپای پەیمانی ناتۆ دەیکەن. ئێستا پەیمانی ئەتڵەسی دۆخی سوپای تورکیا لە عەفرین بە دۆخێکی سەخت و دژوار دەبینێت و نایەوێت دووەم سوپای پەیمانەکە بکەوێتە کێشەی دۆڕان لەبەرامبەر کورد-دا، چونکە ئەوکاتە کاردانەوەی تورکیا توند دەبێت و کوشتار و قەتڵوعامی کوردەکان دەکات و سوپای تورکیا هێرش دەکاتە سەر هەموو ناوچە کوردییەکان و پڕۆسەی کۆکوژکردنیان ئەنجام دەدات. ئەمەیش ئەوەیە کە پەیمانی ناتۆ نایەوێت ڕووبدات. ئێمە هەوڵدەدەین یارمەتیی سوپای تورکیا بدەین، بەڵام لەمکاتەدا سوپای تورکیا لە شاری عەفرین و لەبەردەم هێزی سوپای پاراستنی گەلی کورددا تووشی تەنگژەیەکی گەورە بووە.
سەرچاوە: ئەلدیار
وەرگێڕان: لوقمان محەمەد ڕەشید[1]
#27-01-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,130 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 27-01-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
وشە و دەستەواژە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: سەربازی
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: عەفرین
وەرگێڕدراو لە زمانی: عەرەبی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 27-01-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 29-01-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 29-01-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,130 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 516,368
Kuvat 105,196
Kirjat 19,086
Liittyvät tiedostot 95,698
Video 1,281
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.344 toinen!