رۆژهەڵاتی کوردستان
- منداڵێکی تەمەن 4 مانگ بەناوی (محەممەد سەیفوری)، خەڵکی گوندی کویکی سەیفوری سەر بە شاری
سەرپێڵ زەهاوسەرپێڵ زەهاو لە سنووری
کرماشانکرماشان، بەهۆی سەرما گیانی لەدەستدا.
[4]
- هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردە سەر گوندی
نەرزیوێنەرزیوێ سەر بە شاری
شنۆشنۆ و 7 هاووڵاتیی خەڵکی ئەو گوندەیان بە ناوەکانی فەتاح عەلی کورد، مامەند عەلی کورد، عومەر، کەماڵ، جەماڵ، عوسمان، و ئەبووبەکر نەوبەخت دەسبەسەر کردووە.
[5]
- کۆبوونەوەی چالاکانی مەدەنیی شاری
سنەسنە، لە پێوەندی لەگەڵ پشتیوانی کردن لە هاووڵاتییانی شاری عەفرین، بە هۆی پێشگرتنی هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە بەڕێوە نەچوو.
[5]
باشووری کوردستان
-
مونا قەهوەچیمونا قەهوەچی سەرۆکی فراکسیۆنی چاکسازی تورکمانی لەپەرلەمانی کوردستان دەڵێت
عەفرینعەفرین ناوچەیەکی سنوریە لەگەڵ تورکیا، تورکیا مافی خۆیەتی بۆ پاراستنی سنورەکانی هەنگاوی پێشوەختە بمێنێت و هێزی هەبێت لەوێدا، بەڵام نەک بەشەڕ و کردنە ئامانجی برا کوردەکانمان.
[1]
- لە شاری
سلێمانیسلێمانی کۆبوونەوەی ڕاوێژی یەکێتی نەتەوەیی باشوری کوردستان بە دروشمی بە یەکێتی نەتەوەیی کۆتایی بە داگیرکەریی دێتبەڕێوەدەچێت.
[3]
- بەشێک لە مامۆستایانی ئایینی لە ناوچە جیاجیاکانی باشوری کوردستان لە وتاری هەینیدا، باسی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر عەفرین کرد و ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، کە بە پێی فەرمودەی خودا ئەردۆغان مەلعون و دژە دین و جەلادە.
[3]
- لە گەڕەکی خەباتی سلێمانی تەرمی کچێکی 16 ساڵی بەخنکاوی دۆزرایەوە.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- فرۆکەکانی تورک ئەم بەیانییە عەفرینیان بۆردومان کرد و کۆمەڵکوژییەکی زۆریان ئەنجامدا.
[2]
- بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 03:30، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک ناوەندی ناوچەی ماباتا-یان لە کانتۆنی عەفرین بۆردوومان کرد و دوای بۆردوومانەکەش سوپای تورک بە هاوەن دەستیان کرد بە تۆپبارانی ناوچەکە. لە ئەنجامی ئەو بۆردوومان و تۆپبارانانەدا حەوت ئەندامی یەک خێزان شەهید بوون و زیانێکی زۆریش بەر ماڵوموڵکی هاوڵاتیان کەوتووە.
[3]
- سەرکردایەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەبانگەوازێکدا داوا لەهەموو سەربازانی تورکیا و چەکدارانی گروپە جیاوازەکان دەکەن کە تورکیا بەکاریاندەهێنێت لەشەڕی عەفرین، خۆیان بەدەستەوە بدەن.
[1]
- ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، ئاماری کوژراوانی سوپای تورک و چەتەکانی سەر بەو وڵاتەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لەم هەفتەیەدا 308 سەرباز و چەتە کوژراون.
[3]
- سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند لەگەڵ ئەوەی کەشوهەوا نالەبارە و ئه و ناوچەیەی ئۆپراسیۆنی
چڵە زەیتوونچڵە زەیتوونی تێدا ئەنجامدەدرێت جوگرافیایەکی سەختی هەیە، بەڵام ئۆپراسیۆنەکە تا گەیشتن بە ئامانجەکانی بەردەوام دەبێت.
[1]
- سوپای تورک گوندی
خەلیلاکاخەلیلاکا لە سنوری بلبلێی عەفرین تۆپباران دەکات و ئەگەری کۆمەڵکوژی دیکە هەیە، هەروەها لە گوندی
مەمیلەمەمیلەش شەڕێکی سەختە.
[3]
- جێگری گوتەبێژی
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان ڕایدەگەیێنێ، بەردەوام دەبن لە دەربڕینی نیگەرانییەکانیان سەبارەت بە ڕەوشی عەفرین. دەشڵێت ناتوانن هاوکاریی مرۆیی بگەیێننە عەفرین.
[4] کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表