زانکۆی #عەفرین# لە ڕۆژی #26-07-2015#دا لە شاری عەفرین ناوەندی کانتۆنی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان کرایەوە. زانکۆی عەفرین بە سێ کۆلێژی ئەندازیاریی کارەبا، وێژەی کوردی و ئابووری دەستی بە کارەکانی کردبوو.
ڕۆژی 8ی تشرینی یەکەمی 2016 زانکۆی عەفرین ساڵی نوێی خوێندنی 2016 – 2017ی دەستپێکرد و 250 خوێندکاری نوێشی وەرگرت.
بۆ ساڵی خوێندنی 2016 – 2017 زانکۆی عەفرین سێ کۆلێژی نوێی پزیشکی، ڕاگەیاندن و ئەندازیاریی کشتوکاڵی کردەوە.
22 کەسی پسپۆڕ کە خوێندنی ماجستێریان تەواو کردووە وانەکانی خوێندن بە خوێندکارانی زانکۆی عەفرین دەڵێنەوە.[1]