بۆردمانی سنووری کانتۆنی عەفرین لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە
بەپێی هەواڵی
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا، سنووری شارۆچکەکانی ڕاجۆ وشێراوا وچیاکانس لیلونێ وبیلال، گوندەکانی عەین دەقنە وماموولی حەجیکا یان لەسنووری کانتۆنی
ئەفرینئەفرین بۆردوومان کرد.
بەگوێرەی هەواڵەکە هەروەها سوپای تورکیا، دەورووبەری کامپی ڕۆبار وگوندی عەقبێ ی سەربەشارۆچکەی شێراوا تۆپباران کرد وبەپێی ئەنجامە بەراییەکان،لەئەنجامی ئەو بۆردمانە 25 هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون ودۆخی 3 کەسیان ناجێگیرە و 2 لەبریندارەکانیش منداڵن.
جێی ئاماژە پێکردنە،کە5 هەزارکەس لەئاوارەکانی ناوچەکانی باکووری حەڵەب لەکامپی ڕۆبار نیشتەجێن کە تورکیا بۆردمانی کردوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
20-01-201820-01-2018