ڕۆژی 2ی ڕێبەندانی، بەرانبەر بە 22ی ژانویە، ڕۆژی دامەزراندنی یەکەمین دامەزراوەی مەدەنی دەوڵەتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕۆژی دامەزراندنی کۆماری خودموختاری کوردستان لە ئێرندا، 72 ساڵی بە سەردا تێپەڕ بوو.
لە 22ی ژانویەی ساڵی 1946ی زایینی #قازی محەمەد# لە باڵای ڕێبەرێکی نەتەوەیی، هاوئاهەنگ و هاوڕێ لەگەڵ خواستی بزووتنەوەی ئازادیخوازنە و خودموختاریخوازانەی خەڵکی کورد، خودموختاریی کوردستانی ڕاگەیاند.
قازی محەممەد وەک یەکەمین سەرکۆماری کورد، دەوڵەتێکی لە سەر بنەمای مافه نێودەوڵەتییەکان دامەزراند. دەوڵەتێک کە لە سەردەمی خۆیدا بەپێی لەبەرچاوگرتنی ئەسڵەکانی دێموکراتیک و کۆماری و مەدەنییەت جێگای شازنازی و پێداهەڵگووتنە.
ئەو دەوڵەتە ناوچە کوردنشینەکانی پارێزگای ورمێ و بەشی باکووری سنەی لە خۆ دەگرت، کە داکۆکی لە مافی خەڵک دەکرد و ئەمنییەتی خەڵکی دەپاراست.
ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، وەک یەکەمین ناوەندی مەدەنی مافی مرۆڤی داکۆکی لە دیاریکردنی مافی چارەنووس لە کوردستان، هاوئاهەنگ و هاودەنگ لەگەڵ خەڵکی کورد، ساڵڕۆژی دامەزرانی دەوڵەتی کوردی و بە واتایەکی دیکە کۆماری خودموختاری کوردستان لە ئێراندا پیرۆزبایی دەکات و ئەو ڕووداوە مێژوویییە بە خەڵکی کوردی هەر چوار بەشی کوردستان، بەتایبەت خەڵکی ڕۆژهەڵات پیرۆزبایی دەڵێت.
بە هیوای ئازادی و گەیشتنی خەڵکی کورد بە مافی چارەنووس و ئازادی.
2ی ڕێبەندانی 1396ی هەتاوی
22ی ژانویەی 2018ی زایینی
ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان
#22-01-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,189
Escriba su comentario sobre este artículo!