ئەرمەنستان بەفەرمی کۆمەڵکوژی ئیزەدییەکانی وەک پاکتاو و جینوساید ناساند
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: kmmk پەڕلەمانی ئەرمەنستان لە بڕیارێکی مێژویی خۆێیدا بەفەرمی پەلاماری دڕاندانەی
داعشداعش کە لە ڕۆژی 3ی ئاگۆستی 2014 دا کردیانە سەر ناوچەکان و شاری
شەنگاڵشەنگاڵ و بە سەدان و هەزاران ژن و منداڵ و گەنج و پیر کوژران و لە بازاڕەکانی سەدەی 21 دا فرۆشران، وەک پاکتاوی نژادی نەتەوەیی و دینی گەلی ئێزیدی ناساند.
گەلی ئێزیدی کە 73یەمین فەرمانی جیهادیان لە سەردەستی عوسمانییەکان و درێژەدەرانی هزری عوسمانلی لە مێژوی خۆیاندا تۆمار کردەوە دوایین جار نزیک بە 5هەزار ژن و کچیان وەک کویلەی جنسی فرۆشران و 300هەزار کەسیان پەنایان بردۆتەبەر چیای شەنگاڵ و بە سەدان کوڕ و پیاویان بەبێ دیفاع تیرباران کران.
وڵاتی ئەرمەنستان کە لەم دوایانەدا کرا بە کۆکراوەی ئەرمەنیەکان و ڕووبەرێکی کەمی خاکەکەیان پێبڕا.
پێویستە بەبیر بێنیەوە ئەرمەنیەکانی ژێر دەستی ئیمپراتوری کۆن و نوێ عوسمانی و تورکییە لە سەدەی ڕابردودا زۆرترین ژمارەیان لێ قڕکراو و توانوە و وڵات و ماڵیان داگیر کرا (هەندێ داتا تا یەک ملیون ئەرمەنی جینوساید کراوە).
لە دوای سەدەێیک بەسەر تێپەڕبوونی جینایەتی جینوسایدی ئەرمەنییەکان هێشتا هەندێ وڵات لە ترسی بەرژەوەندی ئابوری و سیاسی دانیان بە جینوسایدی ئەرمەنییەکانی ژێر دەستی عوسمانییەکاندا نەناوە و حکومەتی بە ناو کۆماری تورکییەش کە خۆی بە میراتگری عوسمانییەکان دەزانێ هێشتا بەهەمو توانایەوە ئینکاری ئەو هەموە کوشتارەی ئەرمەنییەکان و کوردانی عەلوەی لە باکوری کوردستان دەکات.
هەر بەو هۆکارە مێژوییەوە چاوەڕووانی وەها بڕیارێک لە وڵاتی ئەرمەنستان دەکرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
17-01-201817-01-2018 ⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!