ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00 هێرشێکی ئەلیکترۆنیی کرایە سەر ماڵپەڕی ئاژانسی ڕۆژنیوز و هاککرا، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ڕووماڵکردنی هەواڵ لە ئاژانسەکەماندا بۆ ماوەیەکی کاتیی وەستا.
تا ئەو کاتەی پسپۆڕانی بەشی تەکنیک توانیان ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن، نەمانتوانی بە ڕووماڵکردنی هەواڵەکان لە خزمەتی خوێنەران و فالۆوەرەکانمان دا بین.
ئێستا بە خوێنەران و فالۆوەرەکانمان ڕادەگەیەنین، کە ڕووماڵکردنی هەواڵەکانمان دەستپێکردووەتەوە، بەهۆی ڕوودانی ئەو کەموکوڕییە نەخوازراوەوە، داوای لێبوردن دەکەین لە خوێنەران و فالۆوەرەکانی ئاژانسەکەمان.[1]
#22-01-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,751 gånger