هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 04-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📆31-03-2020
📆30-03-2020
📆29-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅04 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,769) پەڕتووک||
👫 ئەڤین بولدان
ڕۆژنامەنووس بولدان، ماوەیەکی درێژ لە ڕۆژنامەی ئازادی وڵات-دا کاری کرد، پاش ئەوەی ئازادی وڵات لەلایەن ئاکەپەوە داخرا لە ڕۆژنامەی ڕۆژەڤی مەدیا وەک هەواڵساز دەستی بەکار کردەوە.
شەوی 03-04-2017 بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە لە ئامەد کۆچی دوایی کرد.[1]
👫 ئەڤین بولدان
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئەڤین بولدان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 لیسی شمیت
رۆژی 03-04-1994 بە راسپاردەی حکومەتی بەعس، چەند کەسێکی خۆفرۆش، لە ناوچەی سەید سادق رۆژنامەنووسی ئەڵمانیی و دۆستی دڵسۆزی کورد لیسی شمیت تیرۆردەکەن.
👫 لیسی شمیت
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
لیسی شمیت
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
سڵاح مەجید قادر حەمامچی (1941/ سلێمانی/ کانیسکان)، ئەندامی ڕێکخراوی پێشمەرگەی ناو شاری سلێمانی (ی. ن. ک) لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی کۆمەڵە لە ڕۆژی (21-12-1976)دا تەقەیان لە پارێزگار محەمەد ئەمین محەمەد کرد و برینداریان کرد و لە ڕێکەوتی (09-01-1977)دا لە زانکۆی سلێمانی کادیرێکی بەعسیان بەناوی ساڵح ئەلعانی کوشت، دواتر بەهۆی فەرهادی مەلا ڕەزا لە ڕێکەوتی (15-01-1977)دا بەگرتن دران، لە ڕێکەوتی (03-04-1977)دا لە هەیئە خاسەی کەرکوک بڕیاری لە سێدارە دانیان دەرچوو و لەگەڵ (فەرەیدون عەبدولقادر عەبدوڵڵا، محەمەد
👫 سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەسعود محەمەد
هزرڤان و نووسەری بیروردی کوردو کەسایەتی ناسراوی کوردستان مامۆستا مەسعود محەمەدی جەلیزادە لە ساڵی 1919دا لەشاری کۆیە لەبنەماڵەیەکی ئایینی و وێژەیی و زانست پەروەر هاتۆتە جیهانەوە و گەشتی خوێندنی لەساڵی 1926دا لە کۆیە دەست پێکردووەو قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر لەساڵی 1940دا تەواوکردووە و لەساڵی 1945یشدا خوێندنی کۆلیژی مافی لەبەغدا وەرگرتووە و بووەتە پارێزەرێکی یاساناس.
لە خوێندنی کۆلیژی مافدا هاوپۆل و دۆستی دڵسۆزی دڵداری شاعیری لێهاتووی کورد بووە و بەیەکەوە زۆربەی ئێواران سەردانی ساڵۆنی وێ
👫 مەسعود محەمەد
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەسعود محەمەد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,800 | وێنە 58,107 | پەڕتووک PDF 10,769 | فایلی پەیوەندیدار 40,141 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,024 |
📝 ئاگاداریەک لە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ گشت خۆبەخشان و لایەنگران | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
ئاگاداریەک لە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ گشت خۆبەخشان و لایەنگران
📝 بەڵگەنامەکان

هەموتان دەزانن کە جوڵانەوەی نەوەی نوێنەوەی نوێ ماوەی دوو مانگە دامەزراوە و دروست بوە، بەڵام ئێستا بۆتە یەکێک لە کاریگەرترین هێزە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمە بە قسە نا، لە خۆیشمانەوە واهی ناڵێین، بەڵکو کارەکان و هەروەها کاردانەوەکانی گشت حیزبە سیاسیەکان و بەپیرەوەهاتنی وڵاتانی زلهێز، وامان پێ دەڵێن.
- نەوەی نوێ دەتوانێت بە پشت بەستن بە هێزی گەل و جەماوەر، خۆپیشاندانی فراوان ساز بکات، بێ ترسان لە گرتن و هەرەشە.
- نەوەی نوێ دەتوانێت کۆبونەوەی جەماوەری و سیمینار و کۆڕ ببەستێت لە هەمو شار و شارۆچکەیەک و دەتوانێت هەزاران هاوڵاتیان کۆبکاتەوە.
- نەوەی نوێ دەتوانێت سەردانی وڵاتانی دەرەوە بکات و دونیای دەرەوە لە تاوان و کەموکورتی دەسەڵاتی کوردی ئاگادار بکاتەوە.
- نەوەی نوێ دەتوانێن نمونەیەکی جیاوازی حیزبایەتی نیشان بدات و سەرکردەکانی شار بە شار بگەرێن.
- نەوەی نوێ تاکە حیزبی کوردیە کە سەرکردەکانی شار بە شار لە سۆران و بادینان، لە زۆنی زەرد و سەوز دەگەڕێن و کۆبونەوە دەکەن و دەچنە ناو خەڵک، تاکە هێزە کە توانیوێتی سنوری شارێک جێ بهێڵێت و بازنەی حیزبە لۆکاڵیەکان تێبپەرێنێت و ببێتە جوڵانەوەیەکی سیاسی کە لە هەمو هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم، قورسایی هەبێت و هاوڵاتیان بەرەوپیری ئەم جوڵانەوە بێن.
-نەوەی نەوێ بێ ئەوەی لە ئێستادا هیچ کورسیەکی پەرلەمانی هەبێت، بەڵام قورسایی لە نێو کایەی سیاسی و لە لای وڵاتانی زلهێز، لەو هێزانە زیاترە کە دەیان کورسی پەرلەمانیان هەیە.
- نەوەی نوێ،جگە لە خەڵکانی بە تەمەن و خاوەن ئەزمون، هێزێکی گەورە و لە بن نەهاتوی گەنج و ژنی لەگەڵدایە، کە لە هێزەکانی تردا ئەم تایبەتمەندیە بە دی ناکرێت.
لە کۆتا خاڵیشدا لە بیرتان نەچێت کە نەوەی نوێ هەمیشە کاری کردوە و هێزەکانی تر لە کاردانەوەن بەرامبەر بە ئێوە، هەمیشە نەوەی نوێ پلانی هەیە بۆ داهاتو و خەریکی داهاتوە، بەڵام هێزەکانی تر بە ئێمەوە مەشغوڵن، بۆیە گرنگە کە ئەم تایبەتمەندیە لە دەست نەدەن و قەت نەکەن بکەونە وەڵام و وەڵامدانەوە.
قەت نەکەن خەریکی ئەوان بن، بە پێچەوانەوە، هەمیشە دڵخۆش بن کە حیزبەکانی تر لە خەمی ئێوەدان و باسی ئێوە دەکەن، چونکە ئەمە گەورەیی ئێوە دەردەخات، ئێوە قەت نەکەن بیر لەوان بکەنەوە یان ناویان بهێنن یان باسیان بکەن.
قەت نەکەن وەک حیزبەکانی تر خۆتان بە شتی لاوەکی خەریک کەن، بەڵکو خەریکی بابەتە ستراتیژیەکان بن، قەت نەکەن خەریکی جنێو و تەشهیر و یەکتر ناشیرین کردن بن، بەڵکو خەریکی پەروەردەی جوان و دروستکردنی پارادایمێکی نوێی سیاسی بن، قەت نەکەن لە سۆشیال میدیا و پەیجی بێ دایک و باوک وەڵامی خەڵک بدەنەوە یان جنێو بە خەڵکی بە بدەن، بەڵکو چیتان هەبوو ئازایانە بە ناوی خۆتانەوە بڵاوی کەنەوە و مەترسن.
لە کۆتاییدا دەمەوێت کە پێتان بڵێم ئێوە تەنها بە یەک شێوە سەرکەوتوو دەبن و خەڵکی و هاوڵاتیان ریزتان لێ دەگرن، ئەویش ئەوەیە لەم حیزبانەی تر جیاواز بن، وەک ئەمانە مەکەن، کارێک مەکەن کە ئەمان پێشتر کردویانە، وە هەمو ئەوانە بکەن کە ئەمان نەیانکردوە و ئەنجامیان نەداوە لە رابردودا.
کوردستان ماوەیەکی زۆرە دەناڵێنێت بە دەست کۆمەڵە حیزبێکی تەقلیدی و کۆمەڵە سیاسیەکی کۆنەوە، کە هەمیشە خەریکی یەکترن و هەروەها خەریکی جنێودان و یەکتر ناشیرین کردنن، وە هیچ کات خەریکی پرۆژەی گەورە و خەونی گەورە نەبوون، نە بۆ خۆیان، نە بۆ میلەتەکەیان، بۆیە زۆر زەرورە کە ئێوە وا نەبن، هەر کات وەک ئەوان نەبوون، ئەوا دڵنیا بن کە سەرکەوتوو دەبن.
وە لە هەڵبژاردنی داهاتودا، هەمویان توانا و هێز و حەجمی ئێوەیان بۆ دەردەکەوێت، هەمویان لە خەوە خۆشەکەیان خەبەریان دەبێتەوە، چونکە هێشتا ئەوانە پێیان وایە کە دەیان ساڵ، یان لایەنی کەم چوار ساڵی حوکمڕانیان لە ناو حکومەت دەتوانن بەردەوام بن و گاڵتە بە هاوڵاتیان بکەن و هیچ خزمەتێکی خەڵکی خۆیان نەکەن، بەڵام خەڵکی هەمو ئەمانەی لە بیر دەچێتەوە و لە کاتی هەڵبژاردنا دیسانەوە دەنگیان پێ دەدەنەوە، ئەمانە هێشتا هاوڵاتیان بە کەم سەیر دەکەن و وای دادەنێن کە ساویلکەن و ئەم حیزبانە هەرچی بکەن، ئەوا خەڵکی دوایان دەکەوێت، نازانن کە هاوڵاتیان و خەڵکی زۆر زۆر لەوە زیاتر هۆشیارە و هەروەها نازانن کە گۆڕانکاری گەورە چاوەڕوانیان دەکات و لەم هەڵبژاردنەدا لە خەوە قوڵەکەیان خەبەریان دەبێتەوە و کۆتایی دێت بە ئەزمونی ناشیرینی ئەو چەند سەرکردە و دەموچاوە سواوەی ناو هەمو حیزبەکان.
بۆیە خۆتان ئامادە بکەن بۆ هەڵبژاردنی داهاتو و لە چەند مانگی داهاتو بە ژمارە و داتا وەڵامیان بدەنەوە، نەک بە شەری لاوەکی خۆمان خەریک کەین.
هەر سەرکەوتوو بن
شاسوار عەبدولواحیدشاسوار عەبدولواحید - سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
19-01-201819-01-2018
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 19-01-2018
🏟 پارت / لایەن جووڵانەوەی نەوەی نوێ
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 20 2018 5:10PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Jan 22 2018 9:48AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Jan 22 2018 9:48AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,419 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئاگاداریەک لە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ گشت خۆبەخشان و لایەنگران
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️19-01-2018
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️شاسوار عەبدولواحید
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 8,315 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574