ئاشپەز خلە بێ و شاگردەکەی بلەبێ هەر کەس بيخوا گول ئەبێ
ئاشپەز واتە چێشت لێنەر خلەش ناوی بچوککراوەی خەليل-ە لەبەر پۆخڵی و چرپنی پێی دەوترێت خلە، بلەش ئيبراهيم-ە و لەبەر هەمان مەبەست ناوەکەی بچوککراوەتەوە بۆ بلە، ئينجا لە گوندێکی کوردەواری بهێنە بەرچاوی خۆت چێشت لێنەر و شاگرد يەک خاسيەت و ئەدگاريان هەبێت و کەس نەبێت ئەوانە بکرێنە سەرپاڵە، دەبێت ئه و کارەی دەيکەن چۆن بێت، ديارە کارێکی ناتەواو و ناڕێک ئەنجام دەدەن، بۆيە ئەگەر دوو کەسی پيس و پۆخەڵ و شێتۆکە چێشتێک لێ بنێن لەبەر پيسی شيوەکە-چێشتەکە-ئاشەکە ئەوەی بيخوات گڕوو-گەڕ- گول دەبێت، هەڵبەت مەبەستی سەرەکی و ڕاستەقينە چێشتەکە نيە بەڵکو هەرکارێکيترە کە دوو کەس بيکەن بەيەکەوە لە جێگە و ڕێگەی ئه و کارە و متمانەيە نەبن هەندێجار ئەم ئيديۆمە بەشێوازێکی تر بەکارهاتووە(کەس نەبێت ڕەجەب سەرپاڵە بێت).