کۆمپانیای نەوتی #گەنەل ئێنێرجی# ڕایگەیاند، لە ئەنجامی شیکارییەکی نوێ کە لەلایەن کۆمپانیای ڕاوێژکاری RPS ئێنێرجی لەسەر کێڵگەکانی بنەباوی و میران کە کێڵگەی گازی سرووشتین، ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە ئەو کێڵگانە بڕێکی زیاتر لەوەی کە پێشتر خەمڵاندنی بۆ کراوە گازی سرووشتییان تێدایە.
بەپێی بەیاننامەکەی کۆمپانیای گەنەل ئێنێرج، لێکۆڵینەوە نوێیەکەی کۆمپانیای RPS دەریخستووە کە یەدەگی گازی سرووشتی ئەو دوو کێڵگانە 14 تریلیۆن و 792 پێی سێجا گازی سرووشتییە.پێشتر یەدەکی گازی سرووشتی ئەو دوو کێڵگەیە بە 10 تریلیۆن و 160 ملیار پێی سێجا خەمڵێندرابوو.
لەو لێکۆڵینەوەیە دەرکەوتووە، کە قەبارەی یەدەگی گازی سرووشتی کێڵگەی میران بەرێژەی سەدا 78 زیاترە لەو قەباریەی کە پێشتر مەزەندەکراوە. یەدەکی گازی سرووشتی لە کێڵگەی بنەباویش بەرێژەی سەدا 27 بەرزکراوەتەوە کە یەکێکیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئەوی دیکەیان لە سنووری پارێزگای هەولێرە.
رۆژی هەینی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە ئەرێنییە بەهای پشکەکانی کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی بەرێژەی سەدا 8.7 بەرزبووەوە بۆ 130 پێنس بۆ هەر پشکێک. کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی کۆمپانیایەکی نیوە تورکی نیوە بەریتانییە.[1]
#19-01-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,745 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!