هیدایەت عەبدوڵڵاپوور لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی 1396ی هەتاوی (ئەیلوولی 2017ی زاینی) لەلایەن دادگەی شۆڕشی #ورمێ# بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان لە شەڕی گوندی قەرەسەقەڵی #شنۆ# لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای پاسداران سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچووبوو.
ناوبراو لە 26ی جۆزەردانی 1395ی هەتاوی (#16-06-2016#) لەگەڵ چەندین کەسی دیکە لە هاونیشتمانیانی شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری حیزبێکی کوردی سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو.
هیدایەت عەبدوڵڵاپوور خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە، بەهۆی ئەوەی پێشتر لە بەندیخانەی ورمێ گوازابووەوە شوێنێکی نادیار، نازانرێ بڕیاری لەسێدارەدانەکەی لەکوێ جێبەجێکراوە.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 9,456
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!