Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 پەیامی خزمەت
نووسینی: عومەر عەلی کەریم [1]
📕 پەیامی خزمەت
📕 پەیامی ئیمان و ژیان
نووسینی: عومەر عەلی کەریم [1]
📕 پەیامی ئیمان و ژیان
📕 پەیامی زانایان
نووسینی: عومەر عەلی کەریم [1]
📕 پەیامی زانایان
📕 پەیامی هەمەڕەنگ
نووسینی: عومەر عەلی کەریم[1]
📕 پەیامی هەمەڕەنگ
📕 پەیامی ئاژەڵان
نووسینی: عومەر عەلی کەریم [1]
📕 پەیامی ئاژەڵان
📕 پەیامی سپێدە، گەشتی ئیمان
نووسینی: عومەر عەلی کەریم[1]
📕 پەیامی سپێدە، گەشتی ئیمان
📕 پەیامی تایبەتمەندی، ئیسلام لە نێوان گەلاندا
نووسینی: عومەر عەلی کەریم[1]
📕 پەیامی تایبەتمەندی، ئیسلام لە نێوان گەلاندا
📕 پەیامی بیانی، سەرگوشتەی دوای مسوڵمانبوون
نووسینی: عومەر عەلی کەریم
📕 پەیامی بیانی، سەرگوشتەی دوای مسوڵمانبوون
📕 پەیامی برایەتی، ئیخوان، سۆفی، سەلەفی، جیهادی، تێگەشتن و چاکسازی
نووسینی: عومەر عەلی کەریم
📕 پەیامی برایەتی، ئیخوان، سۆفی، سەلەفی، جیهادی، تێگەشتن و چاکسازی
📕 پەیامی ئیسلام ئەوان چۆن موسڵمان بوون
نووسینی: عومەر عەلی کەریم
📕 پەیامی ئیسلام ئەوان چۆن موسڵمان بوون
📖 یاسای تاوانی زانیاری پاشەکشەی ئازادیی
بڵێسە جەبار فەرمان
پڕۆژە یاسای تاوانی زانیاری، یەکێکە لە یاسا خراپەکان کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا خوێندەوەی یەکەمی بۆ کراو مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
بیرۆکەی یاساکە لە عەقڵی وەزارەتی ن
📖 یاسای تاوانی زانیاری پاشەکشەی ئازادیی
💬 تڕ زلی باوان دەروێش
تڕ زلی باوان دەروێش
تڕ وتۆپ و تڕ زل گوزارشتە لە کەسێک کە بەفیز و بە نازبێت و خۆبەزلزان بزانێت، دەروێشیش واتە کەسی هەژار و بەردەرگای تەکیە و خانەقا و ماڵان، توێشوی ئێوارانی نییە تابیخوات، ئه و ئیدیۆمە
💬 تڕ زلی باوان دەروێش
💬 ماڵ له و هەوارە نەمایه
ماڵ له و هەوارە نەمایه
کوردەواری و ڕەوەند و کۆچەری کوێستان و گەرمیانیان دەکرد بۆ بەخێوکردنی مەڕوماڵاتەکانیان، به و دواییانەش کە نیشتەجێبوون لە ئاوایی و گوندەکان هەواری زستان و هاوینەیان هەر جیابوو، چ
💬 ماڵ له و هەوارە نەمایه
💬 مار لە کونی خۆی دەرنایه
مار لە کونی خۆی دەرنایه
مار لە وەرزی سەرماوسۆڵەی زستان دەچێتە قۆناغی متبوونەوە و تا ساردی زستان دەڕوات و تەزووی گەرمی مانگی ئادار دەست پێ دەکات ئه و هەر لە کونی خۆیدا بە متبوویی دەمێنێتەوە، بەرۆژێکی
💬 مار لە کونی خۆی دەرنایه
👫 تاریق مەولود (مام تاریق ساڵەیی)
لەهەردوو شۆرشی ئەیلول و گوڵاندا پیشمەرگە بووە بەدیاری کراوەی لەساڵی 1961 وە پێشمەرگە بووە بەژداری شەڕی خواکورکی کردووە.
👫 تاریق مەولود (مام تاریق ساڵەیی)
📊 سلێمانی؛ 500 کەس بەهۆی داخستنی هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕانەوە بێ کاربوون
لە شاری سلێمانی، بە سەدان کەس بەهۆی داخستنی هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان و شەکراوخواردنەوە بێکاربوون.
ئاسۆی شەهرام، نوێنەری هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان، بە زەمەن راگەیاند: لە سەنتەری شاری سلێمانی 13 هۆڵ هەن و زۆری
📊 سلێمانی؛ 500 کەس بەهۆی داخستنی هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕانەوە بێ کاربوون
✌️ نارین ئۆسۆ (زنارین کۆبانێ)
نازناو: زنارین کۆبانێ
ناو و پاشناو: نارین ئۆسۆ
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
دایک و باوک: ئادیلە و محەمەد عەلی
شوێن و کاتی شەهادەت: تشرینی دووەمی 2019 / ئامەد
لە تشرینی دووەمی 2019دا هاوڕیکانمان زناری
✌️ نارین ئۆسۆ (زنارین کۆبانێ)
✌️ ئاگیت ئاگیش (ئاگیت ئارگەش)
نازناو: ئاگیت ئارگەش
ناو و پاشناو: ئاگیت ئاگیش
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: بەسنا و ئیحسان
شوێنی لەدایکبوون: 31-10-2019/ وان
لە 31ی تشرینی یەکەمی 2019دا لە ناوچەی پاییزاوای وان، کاتێک هەڤا
✌️ ئاگیت ئاگیش (ئاگیت ئارگەش)
✌️ موجاهیر دومان (کارکەر قەوالی)
نازناو: کارکەر قەوالی
ناو و پاشناو: موجاهیر دومان
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: شەفیقا و عەلی
شوێن و کاتی شەهادەت: 31ی تشرینی یەکەمی 31-10-2019 / وان
لە 31ی تشرینی یەکەمی 2019دا لە ناوچەی پ
✌️ موجاهیر دومان (کارکەر قەوالی)
📕 المذکرة في التجوید به کوردی
نووسینی: الشيخ محمد نبهان بن حسين مصري
وە رگێرانی بۆ زمانی کوردی: ئاريان ئەحمەد مەلەک عەلی [1]
📕 المذکرة في التجوید به کوردی
📕 چەک و قازانجەکانی هێز
نووسینی: ئاری بێن مەناش
وەرگێڕانی: سەلیم حەقیقی
گەڵالەوێنەی روبەرگ: Jan – Kamil Rembisch
هەڵەچن: ئەحمەد سالح (ئەحمەد نیژاد). نەجیبە مەحمود
پێداچوونەوە: شاروخ حەسەنزادە
نۆرەی چاپ: یەکەم- سوید 1398
📕 چەک و قازانجەکانی هێز
📕 قەرەج
نووسینی: سەلیم حەقیقی
نووسەر هەوڵی داوە ژیان و سەربوردەی سەیر و سەمەرە و پڕ لە تەسویر و جووڵەی خۆی بە شێوازێکی نوێ بخاتە بەر دیدی خوێنەران. ژیانی سەلیم حەقیقی نەک هەر بۆ چیرۆک و ڕۆمان، بگرە بۆ فیلم
📕 قەرەج
👫 سەلیم حەقیقی
.... [1]
👫 سەلیم حەقیقی
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد تۆفیق وردی
👫 کەسایەتییەکان
بەهادین نوری
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
03-12-2019
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)
گزنگ 2
🏰 شوێنەکان
گەلی ڕەشاڤە
📖 نۆزدەی حوزەیران و ئاسمانی تەماوی بۆ جوانە مەرگانی وەتەن | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

نۆزدەی حوزەیران و ئاسمانی تەماوی بۆ جوانە مەرگانی وەتەن
مستەفا ساڵح کەریممستەفا ساڵح کەریم
بەرەبەیانی ڕۆژی 18-06-194718-06-1947 گەورە وەردیانی بەندیخانەی مەرکەزیی بەغدا یەک بەدوای یەکدا دەرگا ئاسنینەکانی چوار زیندانی تاکە کەسی کردەوە و وەک بایەقوش هەواڵی لە سێدارەدانی بەچوار مرۆڤ گەیاند، ئه و چوارە کورد بوون، جەنگاوەر بوون، هەریەکەیان لەوەوبەر ئەفسەرێکی پلەدار بوو لەسوپای عیراقدا، بەڵام لەگەڵ هەڵکردنی ئاڵای شۆڕشدا لەکوردستانی ڕۆژهەڵات، پلەوپایه و ڕوتبه و ناوونیشانی سەربازییان بەجێ‌ هێشت و چەکی مەردانەیان کردە شان و بەره و مەڵبەندی ئاواتی کورد بەڕێ‌ کەوتن، لەوێ‌ بەفەرمانی پێشەوا کران بە فەرماندە لە سوپای کۆماری کوردستان لەمەهابادو هەریەکەیان ئەرکێکی پێ‌ سپێررا.
بۆ لەناوبردنی ئەم کۆمارە (قوام السلگنه)ی سەرەک وەزیرانی ئێران وتووێژێکی سەرکەوتووی لەگەڵ سەرکردەکانی سۆڤیەتدا بەئەنجام گەیاند، بەدوای ئەوەدا ئێرانیەکان دەرگای پشکنینی کانە نەوتەکانیان بۆ سۆڤیەت خستە سەرپشت، ئاشکراشە ئەوساش و زەمانی صەدامیش و ئێستاش نەوت کاریگەریەکی زۆری هەیه و توانای ئەوەی هەیە زۆر کەس بەبۆن بخات.
لێرەدا حکومەتی ئێران بەهەلی زانی داوا لەمارشال ستالین بکات هێزەکانی خۆی لەباکورو ڕۆژئاوای ئێران بکشێنێتەوە، ئەویش خواستەکەیانی بەجێ‌ هێنا، بەوەش ڕێگا بۆ حکومەتی ئێران تەخت بوو بۆ لەناوبردنی هەردوو کۆمارە ساواکەی کوردستان و ئازربایجان.
هێزەکانی سوپای ئێران لە 08-12-1946دا زۆر دڕندانە بەپاڵپشتی فڕۆکه و تانک و تۆپ هێرشیان بردە سەر ئازربایجان و کوردستان، دوای کوشتن و بڕین و تاڵانی ماڵی خەڵکی، سەرکردەکانیان دەستگیر کرد. کۆماری کوردستان بەرگەی ئه و هێرشەی نەگرت، مەهابادی پایتەخت گیرا.
دوای هەرەس هێنانی ئه و قەڵایچەیەی کەجێی هیوای کورد بوو، دوای لێک هەڵوەشاندنەوەی دەزگا سەربازیەکانی کۆماری کوردستان، بەپیلانی نێودەوڵەتی ئه و کۆمارە ساوایە خنکێنراو بارزانیە قارەمانەکان خۆیان بەدەستەوە نەدا ڕێگای هاتونەهاتیان گرتەبەرو بەسەرکردایەتی خوالێخۆشبوو گەورە ژەنەراڵی سوپای کوردستان جەنابی مستەفا بارزانیمستەفا بارزانی بەسەفەرێکی ئەفسوناویی گەیشتنە خاکی سۆڤیات.
وەکو لەسەرەوە وتمان سەرکردە دیارەکانی کۆماری کوردستان بەپێشەوا قازی محمدیشەوە بەفەرمانی شای ئێران خرانە زیندانەوە، ئەوەندەی نەخایان لەمارتی 1947دا پێشەواو سەرکردەکانی تری کۆماری کوردستان لەسێدارە دران و چوونە ڕیزی شەهیدانەوە، ڕێکەوتی قەدەر وای کرد ئه و ئەفسەرانەمان بگەڕێنەوە بۆ عیراق و متمانەیان بەبەڵێنەکانی حکومەت کرد، نەزانرا کەهەموو ئه و جۆرە حکومەتانەی عیراق هەرگیز چاویان بەکورد هەڵنەهاتوه و ڕۆژێ‌ لەڕۆژان ڕاستگۆ نەبوون لەگەڵیانا، به و شێوەیە ئه و جوامێرانە دوای گرتنیان ڕەوانەی دادگای عەسکەریی کران.
له و ڕۆژەوە کە بەفەرمانی ساڵح جەبری سەرۆکی حکومەتی عیراق دادگای سەربازیی حوکمی لەسێدارەدانی بەسەر ئه و چوار ئەفسەرەدا دا، وا چاوەڕوان دەکرا بەپێی بەڵێنەکانیان ئه و بڕیارە بگۆڕرێ‌ و حوکمەکەیان سووک بکرێ‌، بەڵام سەرەک وەزیران ئه و فەرمانەی پێی کرابوو بۆ سزادانی ئەفسەرە کوردەکان جێبەجێی کرد.. واتە ئەوەی خەڵکی چاوەڕوانی بوو نەهاتە دی و کارلەکار ترازاو هەر چواریان ئاگادار کران کەفەرمانی لەسێدارەدانیان جێبەجێ‌ دەکرێ‌.
قارەمانەکانی ناو چوار دیوارەکە دوای سەعاتێک لە ئاگادارکردنیان دەستیان بەنووسینی وەسێتنامەکانیان کرد تا بیگەیەننە خێزان و کەسوکارو گەلەکەیان.
ئەفسەری لاو محەمەد مەحمود قودسی بەپەلە کورتە نامەیەکی بۆ ژنێکی خزمیان نووسی کە نیشتەجێی بەغدا بوو، ناوی حوریە خان بوو تێیدا داوای لێ‌ کرد بەپەلە خزموکەسوکاریان ئاگادار بکات با مەحمودە فەنی باوکی لەگەڵ وەستا فەرەجی دارتاشا بێن بۆ بەغدا. خاتوو حوریەش زۆر بەپەلە چوە پۆستەخانه و بروسکەیەکی نارد بۆ مەحمودە فەنی وێنەگر تێیدا هاتبوو (بەیانی محمدی کوڕت لەسێدارە دەدرێ‌ بەپەلە لەگەڵ وەستا فەرەجی دارتاشا بەشەمەندەفەری ئەم ئێوارەیە بێن بۆ بەغدا). وەستا فەرەج باوکی زەکێ‌ خانی خێزانی شەهیدی دلێر مستەفا خۆشناومستەفا خۆشناو بوو. دوای گەیشتنی ئه و هەواڵە خەمناکە شاری سلێمانی خرۆشا، مەحمودە فەنی و وەستا فەرەج بەره و بەغدا ڕۆیشتن، دەمەدەمی ئێوارە خۆپیشاندان لەشار دەستی پێ‌ کرد، خۆپیشاندەران لەبەردەرکی سەراوە بەره و ماڵی موتەسەڕیف بەهوتاف کێشان ڕۆیشتن، بەدەنگی بەرز دەیانوت: (ئەم وەزارەتە خیانەتکارەمان ناوێ‌)، (داوا دەکەین فەرمانی لەسێدارەدانی ئه و چوار ئەفسەرە بوەستێنرێ‌). له و کەسایەتی و خوێندکارو پارێزەرو مامۆستاو لاوانەی کەپێشەنگ بوون لە بەشداریکردنی ئه و خۆپیشاندانەدا، ئەوانەیان کە دیار بوون و لەبیرم ماون بەڕێزان ئیبراهیم ئەحمەدی مەحامی، ئەحمەدی حاجی فەقێ‌ شاڵی، ئەنوەری مەلا حەماغا، ئەحمەدی میرزا کەریم و جەمالی قادر بەگی بابان و ئەحمەد غەفوور، موحڕەم محمد امین، ئەحمەدی حاجی ساڵحی قاسم، عەلی ئەحمەدی تەها، حەمە ساڵح دیلان و مەحمودی مەجید بەگ و عوسمانی مەجید بەگ و ڕەئووف یەحیا و غەفووری ڕەشید داراغا، غەفوری میرزا کەریم و ئەحمەدی سەعید بانەیی، عمر کریم عزیز، عمر عارف، محمد مستەفا، بەهجەت محمد بابان، کەمالی حاجی شەفیق، جەمالی حاجی شەفیق، قادری حاجی حسێن، نوری عەزیز، حەمەی ئەحمەدی تەها(کامەران)، حەمەی بەکر، خەسرەوی تۆفیقە فەنی، حەسەنی تۆفیقە فەنی ئاغای گەورە، قادری نوری بەگی ساحێبقران، کەمالی نوری بەگی ساحێبقران، مەحمودی تۆفیقە فەنی عەزیز ئاغاو ئەنوەر ئەدەهەم، حیلمی عەلی شەریف و شەوکەت غەفوور و زۆر کەسی تر له و لاوە خوێن گەرمە دڵسۆزانە کە بەپەرۆشەوە، بەدڵی خەمبارو چاوی پڕ لەفرمێسکەوە شەقامیان هەژاندبوو. داوای لێبوردنینان لێ‌ دەکەم ئەگەر ناوەکانیانم لەبیر چووبێ‌.
موتەسەڕیف خوالێخۆشبوو حەسەن تاڵەبانی بوو لەماڵی خۆیان هاتە دەرەوه و گوێی لەداخوازیەکانیان گرت و بەڵێنی دا لەڕێگای تەلەفۆنەوە ناڕەزاییەکانیان و داواکاریەکانیان بگەیەنێ‌ بەوەزیری ناوخۆ. تا دەهات کۆبوونەوەکان فراوانتر دەبوون، دەرکەوت موتەسەڕیف بەڵێنەکەی بردبوە سەرو بەغدای لەوەزعەکە ئاگادار کردبوو، سەرکردایەتی سیاسیی لەلای خۆیانەوە بەشێوەی داخوازی داوایان لەسەرەک وەزیران کردبوو ئه و تاوانە بوەستێنێ‌، نامەکەش بەواتەی کاک کەمال موفتی بەدەستی ئەحمەدی میرزا کەریمی حاجی شەریفدا نێررا بۆ بەغدا، بەڵام حکومەت گوێی لەڕای گەل و خواستیان نەگرت و چی بڕیار درابوو هەر ئەوەبوو. ڕژێمی بەغدا بەجێبەجێ‌ کردنی ئه و تاوانە دەیەویست بەحسابی خۆی کورد چاوترسێن بکات و هەڕەشەیەکیش بێ‌ بۆ پارتە سیاسیە نهێنیەکان، ئه و سەردەمە پارتی دیموکراتی کورد ماوەی دە مانگ بوو دامەزرابوو، هەروەها حزبی تحرریش کە ڕووی دیاری حزبی شیوعی بوو چەند مانگێک بوو لەکوردستانا کەوتبوە چالاکیی. دیارە حکومەت بیری لەوە نەدەکردەوە کە ئه و دڵۆپە خوێنە گەشەی لەلەشی ئه و قارەمانانە ئەتکێ‌ هەر ئەوانەن درەختی ئازادیی ئاو دەدەن و ئه و درەختەشە لە دواڕۆژا گەلەکەمان لەسای سێبەریا دەحەوێتەوە.
بەرەبەیانی 19-06-194719-06-1947 حکومەتی ساڵح جەبر تاوانەکەی جێبەجێ‌ کرد، دوای ئیجرائاتی ڕەسمیی کەژاوەی شەهیدان بەره و کوردستان بەڕێ‌ کرا، دەربارەی ئه و ڕۆژە بەڕێز سەرۆک مام جەلال ئەڵێ‌: (هەڤاڵی تێکۆشەرمان عومەر مستەفا کە ئه و دەمە خوێندکار بوو لە کۆلیژی حقوق، ئه و بوو کەتەرمەکانی وەرگرتەوه و بەره و کوردستان لەگەڵیان بەڕێ‌ کەوت) تەرمی شەهید عزت عبدالعزیز برا بۆ ئامێدی، تەرمی شەهید خیرالله عبدالکریم بۆ هەولێر برا، تەرمی هەردوو شەهید مستەفا خۆشناوو محمد قودسی بۆ سلێمانی هێنرانەوە، خوالێخۆشبوو صالح حەیدەریی لە یاداشتەکەیدا بەپاڵپشت بەبیری تیژی خوالێخۆشبوو عاسمی برای ناوی ئەوانەی نووسیوە کە لە هەولێر لە سپاردنی تەرمی شەهید خیرالله دا بەشدار بوون، کە ئەم بەڕێزانەن: عەونی یوسف، مستەفا عوزێری، عاسم حەیدەریی، سالم حەیدەریی، ئەکرەم نەشئەت، شێخ حسێنی شێخ محمدی نەقشبەندیی، شێخ محمد محمد ناسراو بەشێخە شەله و کەسێکی تر کە ناوەکەی لەبیرچۆتەوە. هەر کاک ساڵح دەڵێ‌: بەڵام لەسلێمانی بەڕێوڕەسمێکی مەزن جەماوەر بەشدارییان لەپێشوازی و بەڕێ‌ کردنی تەرمی شەهیدان مستەفا خۆشناوو محمد قودسیدا کرد).
بەڕای مامۆستا حەیدەریی: (ئه و کارە وا دەگەیەنێ‌ کە هەردوو ڕێکخراوی پارتی و شیوعی لەهەولێر نەیانتوانیوە وەک پێویست ئەرکی خۆیان جێبەجێ‌ بکەن، هەروەها بەبۆچوونی حەیدەری ئەوەش دەگەیەنێ‌ (کە تەوژمی نەتەوەیی جەماوەریی لەهەولێرا له و سەردەمەدا لەبرەودا نەبووە).


جەماوەری شاری سلێمانی
چۆن پێشوازییان لەتەرمی شەهیدان کرد
جەماوەری شاری سلێمانی لەچاوەڕوانی گەیشتنی تەرمی پیرۆزی هەردوو شەهید مستەفا خۆشناوو محمد محمود قودسیدا بوو. ڕۆژی نۆزدەی حوزەیران له و ڕۆژانەیە کە لەبیر ناچێتەوە، میللەت خرۆشا بوو، تووڕەیی و خەم ڕوخساری خەڵکەکەی داپۆشیبوو، لاوە ڕوناکبیرەکان پۆل پۆل بۆ خەڵکیان ڕوون دەکردەوە کە ئەمڕۆ ڕۆژی سەربەرزی و شانازییە، چوار ئەفسەری قارەمانمان سەرکەوتنە سەر سێدارە، بەزەردەخەنەوە پێشوازی مەرگیان کردو بەدەنگی بەرز هوتافیان بۆ ژیانی کوردستان و ئازادی کورد دەکێشا.
هەر لەبەیانی زوەوە شەقامەکان پڕبوون، خەڵک بەخەمباریەوە چاوەڕێی تەرمی ڕۆڵەکانی بوو، مامۆستا فائق بێکەس شیعرێکی بۆ ئه و چوار شەهیدە نوسیبوو:
ئەمڕۆ ڕۆژی ماتەمە عالەم دڵی پڕ لەخەمە
ڕووی ئاسمان هەورو تەمە بۆ جوانەمەرگانی وەتەن
هەتا دەڵێ‌:
بڵێن ئێوە قارەمانن خاوەنی ناوونیشانن
ڕابەری ڕێی نیشتمانن ئەی جوانەمەرگانی وەتەن
هونەرمەند ڕەفیق چالاک ئاوازی بۆ دانابوو، پۆلێک خوێندکاریان دەست نیشان کردبوو بۆ وتنەوەی سروودەکە، من لەپۆلی دووی ناوەندی بووم، یەکێ‌ بووم لەوانەی بۆ ئه و مەبەستە هەڵبژێررا بووم، هاوڕێم کاک مەحمودی تۆفیقە فەنی عەزیز ئاغا کە ئێستا لەئەمەریکایە ئه و ئاگاداری کردم چونکە لێپرسراوی سیاسیشم بوو، له و هاوڕێیانەم کە لەگەڵما بوون: مەحمود محمد قادر و عزەدین مستەفاو محمد کریم فتح الله، عومەری مەحمود میرزاو جەمال شاڵی و چەند قوتابیەکی تر کە بەکۆمەڵ بردیانین بۆ مزگەوتی گەورە، لەوێ‌ مامۆستایان بێکەس و چالاک و شێخ مستەفای شێخ ئەحمەدی بەرزنجەیی مەشقی لەبەرکردن و وتنی سروودەکەیان پێ‌ کردین و بەتەواوی ڕاهێنراین. دەمه و عەسر کەژاوەی شەهیدان گەیشت و هێنران بۆ مزگەوتی گەورە (مزگەوتی کاکەحمەدی شێخ)، دوای ڕێوڕەسمی ئایینی تەرمی پیرۆزیان بەسەر شانی لاوان لەناو ئاپوورەی جەماوەرا بەره و سەیوان بەڕێ‌ کەوت، ئێمەش ئه و تپیەی باسم کرد سروودەکەمان لەدوای تەرمەکانەوە بەدەنگێکی پڕ سۆزەوە دەوت. هەرچەندە ئەوەندە شارەزاییم لە بارودۆخی سیاسی پەیدا نەکردبوو، بەڵام تاوانەکەی حکومەت زۆر کاری تێکردبووم، ئەوەندە بەقوڕگی پڕ لەگریانەوە سروودەکەم لەگەڵ ئاوەڵەکانما دەوتەوە، تا هەفتەیەکیش دەنگم نووسابوو.
ئەوەی دەزانرا، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ڕێ‌ و ڕەسمەکەی دەکرد، لەنزیک تەلاری میرزا تۆفیقەوە شیوعیەکانیش دروشمێکیان هەڵکرد هەرچەندە هەندێ‌ گرژی پەیدا بوو، دەربارەی ئەوەی کە دەبوایە مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد ئاگادار بکرایە، بەڵام زوو ئاڵۆزیەکە ڕەویەوه و تێکڕای لایەنگرانی حزبی تحرری سەر بە شیوعی بەگەرمی لەڕێ‌ وڕەسمەکەدا بەشدار بوون.
مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد له و ئوتومۆبیلەدا بوو کە تەرمی شەهیدەکانی تێدابوو، ڕۆژێکی خەمناک بوو، لەمبەرو ئەوبەری شەقامەکانەوە خەڵکی بەبێدەنگ وەستابوون و سڵاویان لەتەرمی پیرۆزی شەهیدان دەکرد. لەگردی سەیوان لەپاڵ گۆڕی مەحمود جەودەتا نێژران، ئەوە لەسەر وەسێتی خۆیان بوو، چونکە مەحمود جەودەتیش یەکێ‌ بوو لەقوربانیەکانی ئه و ڕژێمە، لەئەنجامی ئەوەی فەرمانبەرێکی گەورەی وەزارەتی دارایی کە لەسەر مووچەی تەقاویتی لەگەڵ جەودەت تێک چووبوون و کابرا سووکایەتی بەشۆڕشی شێخ مەحمود کردبوو، مەحمود جەودەت دابویە بەر گولله و کوشتبووی، هەرچەندە پارێزەرەکانی وتیان لە حاڵەتی عەسەبیدا بوه و ئاگای لەخۆی نەبوە، بەڵام بێ‌ سوود بوو، لەسێدارە درا. ئه و فەرمانبەرەی جەودەت کوشتی ناوی عەبدولقادر سنەوی بوو کە بەڕێوەبەری دارایی بوو لەوەزارەتی دارایی عیراقدا.
لەکاتی دواماڵئاواییدا لەگۆڕستانی سەیوان کە هەردوو شەهید بوونە میوانی ئەرخەوانەکان، هەریەک لە بەڕێزان شێخ لەتیفی شێخ مەحمودو ئیبراهیم ئەحمەد وتاریان خوێندەوە، بەئاشکرا ئه و تاوانەی حکومەتی عیراقیان مەحکوم کرد، لەبەرئەوەی ماوەم نەبوو زۆر بچمە پێشەوە، نازانم کێی تر وتار یان شیعری خوێندەوە، هەر ئه و دوو کەسەم لەبیرە کە گوێم لەدەنگیان بوو.
بۆ کوردستان ئه و دلێرانە چوارچرا بوون
بۆ ڕۆژی دوایی وەسێتنامەکانیان چاپ کران و بڵاوکرانەوە، زۆرینەی لاوان و خوێندکاران ئه و وەسێتنامانەیان لەلا بوو، وشە پیرۆزەکانیان دەستاو دەست دەکرد.
ئامۆژگارییەکانیان لەگوێی خەڵکیدا دەزرنگایەوە، جگەلە وەسێتنامەی تایبەتی بۆ کەسوکارو خێزانیان پەیامێکی پیرۆزی چوار قۆڵییان بۆ گەلەکەیان نوسیبوو کە بەفراوانی بڵاوکرایەوە.

دەقی وەسێتنامە هاوبەشەکەیان
بەغدا

18/حوزەیران/1947
لەشوهەدای ڕێگای نیشتمانەوە (عزت عبدالعزیز و مستەفا خۆشناوو خەیروللا عەبدولکەریم و موحەمەد مەحمودەوە بۆ برایانی میلەتی کوردی خۆشەویست، لەدوای تەبلیغ کردنی حوکمی ئیعدام بەیەک سەعات نوسراوە:
برایان
لەژیانی ژێردەستی ئیستیعماردا، لە نوسینی ئەم نامەیەدا تەنها 14 سەعاتمان ماوە بەپەتی ئیستیعمار دەگەین و دونیای ئازادی گیانمان دەگاتە گیانی پاکی شوهەدای ڕێگەی نیشتمان.
برایان
خۆمان زۆر بەبەختیار دەزانین کە بەرامبەر واجبی میللی هیچ دوانەکەوتین. تەنها نەسیحەتی ئێمە ئەوەیە کە لاوانی نیشتمانپەروەرانی کورد نیکرانی زات بکەن، نیشانه و یەکێتی بکەن بەپەیڕەوی خۆیان بۆ شکاندنی تەوقی ئیستیعمارو رزگارکردنی هەموو میللەتی مەزلووم بەبێ‌ جیاوازی.
برایان
دوژمنی جەهالەت بن، بەهەموو تواناتان شەڕی جەهالەت بکەن و دوای جەهالەت مەکەون، ئێمە نیشانەی تێکۆشانی میللەتی کوردین لەساڵی 1947 دا برایانی ئێمە کە ماون بۆ ڕێگای شەرەف تێدەکۆشن و پشت بەخوای گەورە میللەت رزگاری دەبێت.
برایان
سەرکەوتنمان بۆ بەر پەتی سێدارە، مانای بێ‌ دەسەڵاتیمان نیە بۆ تێکۆشان. بەڵکو وەک سەربازێکی ئازا بەهەموو توانایەکەوە هەوڵمان دا تا گەیشتینە ئەم نەتیجەیە.
ئیدی بژین بۆ یەکێتی، بۆ ئازادی کوردو کوردستان.
خیرالله عبدالکریم مستەفا خۆشناو عزت عبدالعزیز محمد محمود
نامە تایبەتەکانیان بۆ کەسوکاریان پڕن لەماناو لە ورەبەرزیی و هاندان بۆ خوێندەواریی و بۆ خەبات.
من بەش بەحاڵی خۆم لە پشووی هاوینا دوای ئه و کارەساتە بەسەردان چووم بۆ گوندی سێناجیانی سەر بە ناحیەی بنگرد بۆ ماڵی مستەفا غای هۆمەر ێ‌غا کە برادەری باوکم بوو خۆشم هاوڕێی کوڕو برازاکانی بووم، نەم دەزانی کە ئەم وەسێتنامه و بەیاننامانەی لەگەڵ خۆما دەیانگێڕم قەدەغەن و لەوانەیە تووشی دەردەسەریم بکەن، چونکە هەر میوانێکی ماڵی ئاغا کە دەهاتە دیوەخان مستەفا غا خوا لێی خۆش بێ‌ داوای لێ‌ دەکردم بۆیان بخوێنمەوە، ئەوی ڕاستی بێ‌ ئەوەندەم خوێندبوەوە هەندێکیانم لەبەر کردبوو، بەتایبەتی وەسێتنامەکەی شەهید قودسی بۆ باوکی و بۆ خاتوو نەسرینی خێزانی لەگەڵ نامەکەی شەهید خۆشناو بۆ زەکێ‌ خانی خێزانی و بۆ تاقە کوڕەکەی ئازادو بۆ کچەکانی پرشنگ و پەری و شیرین.
له و ساتەوە تا ئێستا هەرچەند دەرفەتم بووبێ‌ یادیانم بەرز ڕاگرتوه و چەند پەیڤێکم بۆ حزوری ڕۆحی ڕەوانیان نوسیوە، تەنانەت لەسەردەمی پاشایەتیشا لەوبارەیەوە شتم نوسیوە سەرەڕای سەردەمی بەعس له و کاتانەدا کە بوار بووبێ‌.
ئەمڕۆ پاش تێپەڕ بوونی 69 ساڵ بەسەر شەهید بوونی ئه و قارەمانانەدا ویستم بەم وتارە نەوەی نوێ‌ لەڕابوردوی پڕ سەروەریمان ئاگادار بکەم و ناوی ئه و چوار شەهیدە کە لەلاپەڕەکانی مێژووی کوردا شوێنی زێڕینیان هەیە جارێکی ترو لەم بۆنەیەدا بەبیر بهێنمەوه و جەماوەر بەئاگا بهێنمەوە کە گیانمان، ئازادیمان، پەرلەمانمان، حکومەتمان، خۆشی ژیانمان، سەرفرازیمان، خوێندەواریمان، هەمویان بەری ڕەنجی خوێنی شەهیدانمانە، بۆیە دەبێ‌ هەمیشە لە یادەوەریمانا بژین.
هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی ئه و چوار قارەمانەی کە لە دڵمانا زیندوون.
سڵاو بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان.
سڵاو بۆ گیانی ئه و شەهیدە قارەمانانەی وەک شوورەی پۆڵایین بەرگرییان لەکوردستان کرد دژ بە داعشی جانەوەر.
سڵاو بۆ پێشمەرگە دلێرەکانی سەنگەر کە بەحەقیقەت تیرۆریست بەزێنن و بوونەتە سونبولی قارەمانێتی نەک هەر لەکوردستانا بەڵکو لەهەموو جیهانا.
📚 فایلی پەیوەندیدار: 4
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️نامەی هەر چوار ئەفسەرەکی کۆماری کوردستان رۆژێک پێش لەسێدارەدانیان
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️مستەفا ساڵح کەریم
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ⚔ مێژوو
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 90% ✔️
90%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
90%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jan 18 2018 7:58PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 18 2018 8:36PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Jan 19 2018 10:35AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3,541 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.142 KB Jan 18 2018 8:11PMمانو بەرزنجی
📚 پەڕتووکخانە
  📖 پەیامی خزمەت
  📖 پەیامی ئیمان و ژیان
  📖 پەیامی زانایان
  📖 پەیامی هەمەڕەنگ
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 03-12-2020
  🗓️ 02-12-2020
  🗓️ 01-12-2020
  🗓️ 30-11-2020
  🗓️ 29-11-2020
  🗓️ 28-11-2020
  🗓️ 27-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
محەمەد تۆفیق وردی
لە ساڵی 1923دا لەشاری کۆیە لەدایکبووه، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە ساڵی 1941دا لە شارەکەی خۆیدا تەواو کردووە و چۆتەبەغدا و لەخانەی مامۆستایانی سەرەتایی وەرگیراوە و لەپاییزی 1944دا بووەتە مامۆستایەکی پەروەردەکار و رێبازێکی چەپڕەوی نیشتمانی گرتووە و گەلێک جار تووشی راوەدنان و گرتن بۆتەوه.
کاتێک کە مامۆستا بووەلەشاری قەڵادزێ، لەدوا دوای ساڵی 1945دا پەیوەندی بەبزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد لەکوردستانی ئێران کردووەو لەسەرەتای ساڵی 1946دا خۆی گەیاندۆتەشاری مەهاباد و بەشداریی لە ئاهەنگی دروستبوونی کۆم
محەمەد تۆفیق وردی
بەهادین نوری
خەڵکی گوندی (تەکێ)ی قەرەداغە، لە ساڵی 1927 لە دایکبووە، باوکی و باپیری مەلا بوون، باوکی دەیویست ببێ بەفەقێ و بچێتە مزگەوتی بیارە لای مەلا عەبدولکەریمی مودەریس بخوێنێ، بەڵام ساڵی 1946 لەتەمەنی 19 ساڵیدا چووەتە ریزەکانی حزبی شیوعی.
ئەنوەری حەماغا و غەفوری میرزا کەریم هانیان داوە ببێتە شیوعی. ساڵی 1949 دەبێتە سکرتێری حزب. ساڵی 1953 دەستگیرکراو فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا، دواتر لە ژێر فشاردا ئەو فەرمانە هەڵوەشێنرایەوە و کرا بە زیندانی هەتاهەتایی. و دواتر ئازادکرا.
لە ساڵی 1994 بزووتنەوەی ئازاد
بەهادین نوری
03-12-2019
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە نیزامییەکانە دەدرێنە بەر دەسڕیژی گوللە کە لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانەدا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی جەلال خالیدی خەڵکی شاری مەهاباد، پێکراوە.[7]
- رەشید ناسرزادە هەواڵنێر و چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری شنۆ ئەندامی گرووپی شاخەوانەیی پێشڕەو لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. ناوبراو کاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان لە جاددەی پیرانشار شنۆ دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.[7]
باشووری کوردس
03-12-2019
گزنگ 2
گۆڤاری گزنگ لە کۆتایی ساڵی 1993 تا کۆتایی ساڵی 1995 لە شاری کەرەجی ئێران، وەکو ئۆرگانی لقی ئاوارەی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان دەردەچوو. بە گشتی 12 ژمارەی لێ بڵاو کرایەوە، کە سەرنووسەری یەکەم ژمارە عەبدوڕەحمان پاشا بوو و لە ژمارە 2 تا کۆتایی، سەرنووسەرەکەی ساڵح هەرکی بوو، کە بە رێبوار بە ناوبانگ بوو.
ئەم گۆڤارە خوێنەری باشی لە ناو پەنابەرانی کورد و رۆشنبیرانی کورد لە ئێران هەبوو.
لەبەر ئەوەی گۆڤارەکە لە ئێران رێگەی چاپی پێ نەدرابوو، بۆیە بە رۆنیۆ و فتۆ ستەنسیل و بە دەست چاپ و بڵاو دەکرایە
گزنگ 2
گەلی ڕەشاڤە
گەلی ڕەشاڤە دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی ئامێدییەوە لە پارێزگای دهۆک.
گەلی ڕەشاڤە

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,328 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574