🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: ژنکوژینامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 23-10
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 23-10 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆23-10-2019
📆22-10-2019
📆21-10-2019
📆20-10-2019
📆19-10-2019
📆18-10-2019
📆17-10-2019
📂 زۆرتر ...
📅23 October
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,483) پەڕتووک|||
👫 نەجمەدین بیووک کایا(نەجۆ -سەلاح)
هەڵسووراوی سیاسی باکووری کوردستان، لە ساڵی 1943 لە گوندی (کەرەهان)ی سەر بە شارۆچەکەی (سوێرکی) پارێزگای (ئورفە) لەدایکبووە. دوای تەواوکردنی خوێندی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری (ئامەد) ساڵی 1966 لە کۆلێژی یاسای زانکۆی ئەستامبوڵ وەرگیراوە. سالی 1969 یەکێک بووە لەو 13 خوێندکارەی کە (کۆمەڵەی ڕۆشنبیری شۆڕشگێرانەی ڕۆژهەڵات- دەدەقەدە)یان دەمەزراندووە و سەرۆکی کۆمەڵەکە بووە.
پێش ئەوەی زانکۆ تەواو بکات لە 12ی ئازاری 1971 فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ دەرچووە و تورکیای بەجێهێشتووە و 1972 چووەتە دەرەوە و
👫 نەجمەدین بیووک کایا(نەجۆ -سەلاح)
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
نەجمەدین بیووک کایا(نەجۆ -سەلاح)
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📕 لە غوربەتا
محەمەد عومەر عوسمان
📕 لە غوربەتا
🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە
لە غوربەتا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 محەمەد عومەر عوسمان
محەمەد عومەر عوسمان لەساڵی (1957) لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لە دایکبوە.
خوێندی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری سلێمانی تەواو کردوە هەر لەسەرەتای لاوی دەستی بە کتێب خوێندنەوە کردوە، لە ساڵی (1975) دەستی کردوە بەنوسینی شعر و بڵاوکردنەوەی.
محەمەد عومەر عوسمان کۆی بەرهەمەکانی لە دیوانێکدا بە ناوی لە غوربەتا بڵاو کردۆتەوە و شیعرەکانی بۆ چەندین زمان وەڕگێڕدراون و نازناوی (ژەنەڕاڵی پاییز) بۆخۆی هەڵیبژاردوە.
ئەمشه و سێشەممە22-10-2019 شاعیری دیاری شاری سلێمانی (محەمەد عومەر عوسمان) ناسراو
👫 محەمەد عومەر عوسمان
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
محەمەد عومەر عوسمان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 جگەرخوێن
لە ساڵی 1903 ز لە گوندی حەسار نزیک بە شاری ماردین لەدایکبووه. بەمنداڵی شوانی و گاوانی کردوو، لەبەر ئەوەی نەداربوە و باوکی کۆچی دواییکردوه، خوشکەکەی گرتوویەتییە خۆی و بەخێوی کردووە و دواتر لەبەر هێندە دەردە نەداری و هەژاری بەناچاری گوندی حەسار جێدەهێڵن و لەساڵی 1914 بۆ گوندی عاموودە دەیگوێزنەوه.
جگەرخوێن هەر لە منداڵییەوە زیرەکی و هۆشیاری و توندوتۆڵی پێوە دیاربووە و حەزی لە خوێندن کردووه، بۆیە بەهەر جۆرێک بێت، ناردوویانە بەر خوێندن لە حوجرەی مزگەوت و سەرجەم خوێندنەکانی زۆر زیرەکانە بەرێکردووە وە
👫 جگەرخوێن
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
جگەرخوێن
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
کەمترین هاوکاری بۆ رۆژاوا، گەمارۆی ئابووریی تاکی کوردە لەسەر شمەکی تورکی، درامای تورکی و گەشتوگوزار لە تورکیا!
📊 بابەت 365,241 | وێنە 55,388 | پەڕتووک PDF 10,483 | فایلی پەیوەندیدار 34,611 | 📼 ڤیدیۆ 151 | 🗄 سەرچاوەکان 12,422 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
📖 ژیانی حافزی مەهابادی لە زاری خۆیەوە | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئامادەکردنی: زریان سەرچناریزریان سەرچناری

ژیانی حافزی مەهابادی (لە زاری خۆیەوە)
مەلا غەفوی دەباغی (1927 - 1990)

چاوپێکەتن: ڕەسوڵ ڕەش ئەحمەدی
07-10-1983
پ: مامۆستای بەڕێز، ماوەیەکی زۆرە خەریکی کۆکردنەوەی شێعرەکانین، وا باشە بۆ شارەزایی خوێنەرانی بەڕێز ئەوەی لە بارەی خۆتدا وەبیرت دێ بە کورتی بۆمانی بڵێی؟

و: وەڵڵاهی ڕەسوڵ گیان، ئەوەندەی لە بیرم بێ ژیانم هەر چارە ڕەشی و بەدبەختی بووە.

بنووسە: خەم، چاو لە دەستی، هەژاری، کەنەفتی، چارەڕەشی، ماڵ بەکۆڵی، بەڵام بە پێچەوانەی هەموو ئەوانە هیواداری بۆ دواڕۆژێکی ڕووناک.

نێوم (غەفور کوڕی دەروێش عەبدوڵڵا) لە ساڵی 1346 ی کۆچی بەرامبەر بە 1306 ی هەتاوی (1927ز)لە شاری (سەقز) لە دایک بووم، دوای ساڵ و نیوێک باوکم ماڵی چووە بۆ (بانە) و لەوێ خەریکی کەسپی دەباغچێتی بووە، ئا له و کاتەدا بۆ چەرم کڕین هاتووە بۆ مەهاباد.

سەفەری ئەودەمی بە کاروان و زۆریان پێ چووە، ڕێگاوبانیش وەک ئێستا نەبووە، له و ماوەیەدا کە بابم دە سەفەردا بووە، ئازاری خروێکە(واتە ئاوڵە) لە بانە پەیدا بووە، منیش لەبەر ئەوەی کەس نەبووە بمکوتێ تووشی ئه و ئازارە بووم. هەرچۆنێ بووە ئه و هەواڵەیان بە باوکم داوە، ئه و زەمان حەکیمێکی عرووسان لە مەهابادێ بووە گوایە دەرمانێکی بووە گەیاندبایە هەر چاوێک لە کوێر بوون ڕزگار دەبوو، مسقاڵی ئه و دەرمانە بە لیرەیەک و لیرەش ئەوکات 28 قڕان بووە.
باوکیشم بەپەلە مسقاڵێک له و دەرمانە دەکڕێ و بە کارواندا دەینێرێتەوە، بەڵام ئه و پیاوەی دەرمانەکەی منی پێ بوو لە سەقزی گیروگرفتێکی بۆ دێتە پێش و(نۆ) ڕۆژان لەوێ ماتڵ دەبێ.

داخی داخانم، وەختایەکی دەگاتە(کەلیخان) کە من بیناییم لە دەس داوە، ئه و چاوانەی هیوای دواڕۆژی من بوون و بە هۆی ئه و چاوانەوە دەمتوانی ژیانێکی باشم بایە، ژیانێک دوور لە کەنەفتی و لارەملی و چاولەدەستی، وەکوو ئه و خەڵکە ئەمنیش بە کاسبی و ڕەنجی شان دەمتوانی بژیم و منەت لە کەس هەڵنەگرم، بەڵام بە داخەوە بە پێچەوانەی ویستی من، لەگەڵ ژیانێکی پڕ ئاخ و داخ و تەنگ و چەڵەمە و خۆزگە و بریا و دەس تەنگی و لارەملی و مەمنوونی ئەم و ئه و و زۆر شتی تر ڕووبەڕوو بووم.
کاتێ ئه و دەرمانە گەیشتەوە بانە، زۆر کەس لە هاوتەمەنەکانی من به و ئازارە گرفتار ببوون فریایان کەوت، زۆریشیان چاوێکیان لە دەس دابوو چاوێکیان بۆ مابوو.
بۆ خۆم وەبیرم نایە، بۆیان دەگێڕامەوە دوای لەدەس دانی چاوەکانم یانی ئه و چاو لەدەس چوونە شوێنێکی خراپی لە سەر مێشک و ڕوحم دانابوو، تا ماوەیەک ڕوو بە شێتی چووبووم، شەوانە هەڵئەسام ڕام دەکردە دەرێی شاری، زۆر جار لە چاڵاو و قوڵکە دەکەوتم یا لە بان ڕا دەکەوتمە خوارێ، ناچار شەوانە باوکم یا دایکم بە پشتێن لە خۆیان دەبەستم، ئەوجار ئەگەر هەڵستابام وەخەبەر دەهاتن.
گوایە ماوەی دوو ساڵ ئەمن ئاوا بووم، بە کورتی لە تەمەنی حەوت ساڵیدا باوکم نامیە بەر قورئان خوێندن و لای پیاوێک بە ناوی (میرزا حەمە کەریمی مەخرونی) کە ئەویش کوڕێکی وەک منی بوو، دوو سێیەکی دی لە لای ئه و پیاوە دەمانخوێند. زۆر ڕۆژی وا هەبوو پێکەوە دەسمان دەگرت و دەهاتین بێینەوە ماڵێ هەموومان یا لە بانی ڕا دەکەوتینە خوارێ یا لە چاڵێ دەکەوتین، دەنا شتێکمان بە سەر هەر دەهات.
ناچار لە چوون و هاتنەوەدا یەکێکیان بۆ تەرخان کردبووین دەیبردینە لای مامۆستا و لە پاشان دەیهێناینەوە.
باوکم تا بڵێی خۆشی دەویستم، زۆر جاران پێم دەکوت پێمخۆشە لەگەڵ حافزانی تر بمنێریە (سلێمانی) لەوێ دەخوێنم، لە جوابمدا هەموو جارێ دەیکوت: شتی وا نابێ، بێ تۆ هەڵناکەم.
بە داخەوە ئه و خۆشەویستییەی باوکم بە قازانجی من تەواو نەبوو. چونکی باوکم نەیهێشت هەر لەمناڵییەوە تاڵ و سوێری بچێژم و باشتر لە مەیدانی ئیمتیحانی ژیان دەرچم. هەستم بە ڕۆژەڕەشی و بوون و نەبوونی نەدەکرد، بەیانی کە نانیان بۆ دادەنام دەمکوت نایخۆم تا پێم نەڵێن بۆ نەهار چیمان هەیە؟ نەهاریش دەبوو بزانم بۆ شام چیمان دەبێ. باوکم منی وا بار هێنابوو، پێم وابوو ژیان هەتا هەتایە ئاوا ئەمێنێ.
تا ساڵی 1320 ی هەتاوی (1941ز)نیوەی قورئانم بە باشی خوێند، هەر له و کاتەدا دەور و دووکانی (ڕەزا شا) تێکچوو، (حەمە ڕەشید خان) هێرشی هێنا بۆ بانە. دەور بوو بە دەوری عەشیرە و بەگزادە حوکمەت بە دەس ئه و دەبوو.
باوکم و شەریکەکەی لێ بڕان لە بانە کۆچ بکەن، ماڵیان بارکرد و لە بانە ڕۆیشتن. حاجی بابای شەریکی باوکم لە بۆکان گیرساوە و باوکیشم چونکی دوو برای تری لە سابڵاغ بوون ئەویش هات و لە سابڵاغ (مەهاباد) نیشتەجێ بوو.

لە سابڵاغیش باوکم بردمێ مزگەوتی (حاجی ئەحمەدی) و سەر لە نوێ لە لای مەلایەکی حافز کە ئەوکات له و مزگەوتەیدا بانگی ئەدا بە نێوی مامۆستا (مەلا حەمەدی حاجی بایزی) لە بەر خوێندنی نامەوە. ئه و نیوەی لە بانەش خوێندبووم سەرلەنوێ دووپاتم کردەوە. بە کورتی لە ماوەی هەشت ساڵاندا قورئانم تەواو کرد.
لە ساڵی 1330 ڕا (1951ز)زۆرتر خۆم دا بە شێعر لەبەرکردن و ڕەوان کردنی شێعری شاعیرانی کورد و فارس، کەیفم لە هیچی دی نەبوو، بەڵام باوکم ناچاری دەکردم کە هەر دەبێ بخوێنی، تەفسیری قورئان و شەرع و عیلم و... منیش هیچ وازم لە خوێندن نەبوو، هەرچۆنێک بوو هێندێکم خوێند، لە لای (مەلاحوسێنی مەجدی) هێندێکم عەرووز و قافیە و لە لای (حاجی مەلا خالیدی وەحیدی دەربەندی) هێندێکم شەرع و لە لای (قازی محەمەدی خزری) لە شنۆیە هێندێک شەرع و عەقایدم خوێند.
زۆرتری ماوەی ژینم لەگەڵ فەقێیان ڕابوارد و لە هاتوچۆی حوجرەکان و لە هاموشۆیاندا زۆر شتیان لێ فێر بووم، وردە وردە خۆم دا بە شێعر کوتن و زۆر جار شێعرەکانم لە بابەت شۆخی و هەجو و ئەوانەوە بووە، دوای ماوەیەک هەر لەلای فەقێیان، گوڵستان و دیباچەی یۆسف و زوڵەیخام خوێندن، هەر له و کاتیشدا کە زۆر خۆم دابوو بە سەر شێعر کوتندا، پێم خۆش بوو شێعری شاعیران تەخمیس کەم، بەڵام چۆنیەتی ژیانم شوێنێکی قووڵیان لە سەر شێعرەکانم دانابوو، بە چەشنێ کە زۆربەی شێعرەکانم تاریف و زەمی خەڵکی بوو، زۆر جاران پێیان دەکوتم ئه و شێعرانە کۆ بکەمەوە باشە با بەخۆڕایی نەچن، دەمکوت شێعری من پایە و مایەیەکی وایان نییە بەکاری دواڕۆژ بێن و بیان نووسمەوە.
لە ساڵی 1335 (1956ز)لە شێوەی تاریف و زەمی خەڵکی لامدا و هێندێکم شتی تازە کوتن وەک (کیژی سابڵاغی و خەیاڵی خاو و بەهاری فارسی) یەکەمین شێعری فارسی ساقی نامەیەک بوو هی (شێخ عەبدوڵڵای تاڵەبانی) کە تەخمیسم کرد، بە داخەوە نوسخەی ئەوم لەلای فەقێیان لێ ونبوو.
لە ساڵی 1956و 1957 ی زاینی ئێزگەیە کی کوردی لە قاهیرە دەست بەکار بوو ڕۆژانە نیو سەعات بەرنامەی بڵاو دەکردەوە. زۆر هۆگری ئه و بەرنامەیە بووم و هەموو جارێ بەبیستنی ئه و بەرنامەیە هەست و مێشکم دەبووژانەوە.
لە ساڵی 1958 ی زایینی کە شۆڕشی چاردەی تەمووزی عێراق دەسی پێکرد بە تەواوی هەستی من لە بارەی شێعرەوە گۆڕا.
لە ساڵی 1950ز ڕا بە هۆی تێکۆشانی برایەکی خۆشەویست فێری خەتی (بڕایل) بووم وردە وردە دەستم بە خوێندن کرد تاوەکوو گەیشتە ئەوەی لە تاقیکاری شەشەمی سەرەتاییدا بەژداریم کرد، مەبەستی من زۆرتر فێربوونی خەتی نابینایان بوو، ئه و خەتە لە 120 ساڵ لەمەوبەرەوە لە فەڕانسە ئیختیراع بووە و لە ساڵی 42 ی (هەتاوی) هاتۆتە ئێران و لە دوای هەموو دەوڵەتەکانی دی بەکارهێنراوە، جا لەمەودوا هەرچی دەمکوت به و خەتە دەمنووسییەوە یا لە سەر شریت تۆمارم دەکرد.
لە ساڵی 44 ی هەتاویدا (1965ز)لێبڕام پەندی پێشینان کۆ کەمەوە و بیان هۆنمەوە و لەسەر ئه و لێ بڕانە زۆرم زەحمەت کێشا، دەمناردە دێهات پەندیان بۆ کۆدەکردمەوە، ئەمنیش دەمهۆندەوە، فەقێیەکانیش بۆیان دەنووسیمەوە، بەڵام داخی گرانم چەتەکانی ساواک ڕۆژێکی هێرشیان هێنا بۆ ماڵەکەم ئه و پەندانە و هێندێک لە دیوانی شاعیرانی دیم لە ماڵێ بوو لەگەڵ خۆیان برد، زۆرم هەوڵدا وەگیرم کەونەوە بۆم نەگونجا و زەحمەت بە خەسار چووم. هاوارم بۆ ئیمام جومعەی ئه و کات برد تا بەڵکوو هەوڵم بۆ بدا و شێعر و کتێبەکانم بۆ وەرگرێتەوە. لە وەڵاممدا کوتی: (تازە لێیانگەڕێ و وەدوویان مەکەوە، ئەگەر بە قسەی منیش دەکەی واز لە شێعری کوردی بێنە.) ئه و قسە ناخۆشترین قسەیەک بوو تا ئەوکات بیستبووم، وەک خوێ بە برینانمدا کرابێ بۆ ماوەیەکی ناهومێد و کاس ببووم.
لە ئاخری ساڵی 56 ی هەتاوی(1977) لێ بڕام هەرچۆنێکی بێ وەبیر خۆمیان بێنمەوە. دوای بیرکردنەوەیە کی زۆر ئەوەندەی ئێستا له و دیوانەدا هەن، وەبیر خۆمم هێناوەتەوە و کۆمکردوونەوە. بەڕاستی لەسەر ئه و شێعرانە کوێرەوەری زۆرم کێشاوە. ئەوکات کە بە هیممەتی تۆی دڵسۆز نووسیبوومنەوە لێم ببوونە بەڵا و هەر ڕۆژەی لە قوژبنێکیدا لە ترسی ساواکی دەمشاردنەوە، تەنانەت ساڵێک ناردمنە سەردەشت تا کوو ڕاپەڕینی گەورەی ئێران دەستی پێکرد، وردە وردە هێنامنەوە لای خۆم و ئەوەندەی توانیم بە شریت لە ئیختیاری خەڵکم نان.
پاش بیست ساڵ ژیان لە شاری سابڵاغ بە هۆی گیروگرفتی ژیان باوکم ناچار بوو بەره و بانە بگەڕێتەوە.
باوکم بەره و بانە گەڕاوە و منیش تەنیا لێرە مامەوە، پەردەی تاڵی ژیانم لێرەدا تاریک و لێڵتر بوو، ناخافڵ لێم قەوما و لە باوکم هەڵبڕام، بە داخەوە لە وڵاتی مەماناندا ئینسانی کوێر مەحکوومە بە سواڵکردن ژیانی بەرێتە سەر، بەڵام ئەمن دوو مانگ بە سیغار و بڵیتی بەخت ئازمایی فرۆشتن ڕامبوارد. بەڵام داخی گرانم ئەوی هەشم بوو بە دەستمەوە نەما چونکی ئی وا هەبوو بڵیتی کۆنی دەدامێ و بە تازە لێی دەگۆڕیمەوە.
هیچ چارم نەمابوو لەگەڵ تاقمێکی دی لە حافزان چوومە دەرەوە بۆ گەڕان. جاری ئەوەڵم بوو، زۆرم لەبەرگران بوو دەست پان کەمەوە و داوای خێر و ئیحسان بکەم. هەر لەبەر ئەوەی ئەوانەی لەگەڵم بوون بۆیان داوا دەکردم.
ناخۆشترین دەورانی ژیانم دەستی پێکرد، هەر شەوەی لە دێیەک و لە مزگەوتە کۆنێک دەماینەوە، بە خراپترین جاجم و لێفەی کۆن و پیس دەنووستین تا حەوتوومان لێ تێوەردەسووڕاوە لە بەر چڵک و ڕشک و ئەسپێیان ئۆقرەمان لێ دەبڕا، دەردی چاوساغیش سەرەڕای هەموو دەردان بوو، لەگەڵمان ڕێک نەدەکەوتن ئەوەی پەیدامان دەکرد دەبوو لەگەڵمان نیوە کردبان، ئەوەندی پەیداش کرابوو بە کەیفی خۆیان بوو، ئەوەی لە ماوەی بیست شه و یا مانگێک گەڕان و سووڕانەوەدا دەمان هێناوە حەوتوویەک ژیانی ئێمەی دابین نەدەکرد، دەبوو سەر لەنوێ بڕۆینەوە دەرێ.
هەرگیز لە بیرم ناچێ جارێکی لە حافزەکان هەڵبڕابووم و بێ چاوساغ بە ماشێنی لە شنۆیەڕا هاتمەوە نەغەدەی، بە تەنیا لە ناو بازاڕی نەغەدەدا دەخولامەوە، ئێوارەیەکی درەنگ و کاتی دووکان داخستن بوو، سەرم لێ شێوا بوو، نەمدەزانی ڕوو لە کوێ کەم. لەپڕ تووشی ئاشنایەکی لەمێژینەم بووم. ئه و کات ڕەئیسی دادگای نەغەدە بوو و لە نێو فەقێیان لەگەڵی ئاشنا ببووم، زۆر بە گەرمی چاک وچۆنی لەگەڵ کردم و زۆری پێ سەیر بوو منی له و حاڵەدا دی.
پرسی : بە تەنێ هاتوویە ئێرە و چ دە کەی؟ ئارەقەی شەرمم لە ڕووی نیشت، نەمئەزانی چی جواب دەمەوە، بڵێم لە سواڵ کردنێ بووم؟ نا،نا، هەرگیز. چونکێ ڕۆژێک ئه و منی بە جۆرێکی دی دیبوو. جوابم داوە: سەرێکی شنۆیەم دا، نەختێکم کار هەبوو. بەڵام دەم وچاوی سووتاو و ڕەنگی ڕەش هەڵگەڕاو و چڵکنی بەرگ و لەش و گۆنای تێک قوپاوم زۆر چاک نیشانی ئەدا لە کوێ بووم و لە چی گەڕاوم. تێگەیشت ئەگەر زیاترم لێ بکۆڵێتەوە بە خۆدا دەشکێمەوە، دەستی گرتم و بردمێوە میوانخانەیەک و پێی کوت: ئەم مامۆستایە ئەوشه و میوانی منە و دەبێ نان و جێوبانی خۆشی بێ، خەرجەکەشی لە باڵای من، بەیانیش ماشێنی بۆ بگرە و بینێرەوە سابڵاغی، کاتێ گەیشتمەوە ماڵێ ئەوەندە بە خۆمدا شکابوومەوە دوو ڕۆژان نانم پێ نەخورا، قەسیدەیەکی دوور و درێژم لەمەڕ چلۆنایەتی ژیانم هۆنیەوە و بۆ ئه و دۆستەم نارد، لەم قەسیدەیەدا چۆنیەتی ژیانی خۆم بۆ ڕوون کردبۆوە و سپاسی خۆم دەربڕیبوو له و هەموو ڕێزەی ئەوێ شەوێ لێمی گرت.
بەڕاستی هەرچی لەبارەی دێوەزمەی ژیانمەوە بڵێم هەر کەمە، تەنیا دڵخۆشیم بەوەیە نووسراوەکانم دەگەنە دەستی خەڵک و بە ئاواتی دێرینەم دەگەم.

سەرچاوە: کتێبی (دیاری مەهاباد)


مەلا غەفووری دەباغی ڕەنگە لە بواری ئەدەبدا وەکوو شاعیرانی هاوچەرخی خۆی نەناسرابێ و به و جۆرەی مامۆستا هێمن و مامۆستا هەژار لە نێو خەڵک و ئەدەب دۆستانی کورددا ناسراون، ئه و ناوبانگی نەبێ، بەڵام ئەگەر بە چاوێکی وردبین و مووقەڵیشانەوە بڕوانینە بەرهەمەکانی بۆمان دەردەکەوێ کە چەندە شاعیرێکی بەتوانا و چەندە زانایەکی ڕووناکبیر و هەست ناسکە.

مەلا غەفوور جگە لە تەبعی شیعری و نووسینی سەدان شیعری بەرز و نەمر و کەم وێنە کە هێشتا زۆریان بڵاو نەبوونەتەوە، لە بواری وەرگێڕانیشدا دەستێکی باڵای هەیە و چوارینەکانی فەڕوخی یەزدی هێندە شارەزایانە و مامۆستایانە وەرگێڕاوەتەوە کە پیاو سەری سووڕ دەمێنێ کە چۆنی ئه و شێعرە فارسیەی لە بەر کردووە و لە مێشکیدا لێکی داوەتەوە و ئاوا وەستایانە وەریگێڕاوەتەوە و کورداندوویەتی، دەکرێ بە جورئەتەوە بڵێین کە وەرگێڕانی ئه و چوارینانەی فەڕوخی یەزدی لە باری هونەری وەرگێڕانەوە هیچی لە چوارینەکانی خەیامی مامۆستا هەژار کەمتر نییە.
لە باری زمانی شیعریشەوە خاوەنی زمانێکی تایبەتە و بە ڕاستی ئه و پەتیوێژییەی مەلا غەفوور جێگای سەرسووڕمانە و کە بیر لە نابینایی و ڕووناک دڵیەکەی دەکەیەوە و لەگەڵ باری هونەری و تەکنیکی شیعر پێکیان دەگری سەرت له و هەموو مرخ و لێهاتووییە سووڕ دەمێنێ و دەبێ بەڕاستی وەک بلیمەتێکی بواری هونەر و ئەدەب چاوی لێ بکەی.
مەلا غەفووری دەباغی تەنیا شاعیر نییە، بەڵکوو کۆمەڵناس و فەرهەنگی و سیاسەتوانێکی لێهاتووشە و بەڕاستی لە هەموو بوارەکاندا خاوەن ئەزموون و زانیارییە و پسپۆڕێکی کەم وێنەیە.
خۆزگە ڕۆژێک هەموو بەرهەمەکانی بکەوتایەتە بەرچاوی خوێنەران و هەموو شیعرە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئایینی و ئەویندارییەکانی ڕووناکییان بدیبایە جا ئه و کاتە بۆمان دەردەکەوت کە مەلاغەفووری دەباغی کێیە و جێی خۆی دەبێ کورد شانازی بە خۆیەوە بکات کە شاعیرێکی ئاوا جیهان بین و خاوەن مرخ و گەورەی هەیە.

سەرچاوە/ نامیلکەی چوارینەکانی فەڕوغی یەزدی
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 23-06-2018
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📖 بیبلۆگرافیا
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 17 2018 9:02PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Jan 18 2018 9:07AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Jun 23 2018 3:10PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,330 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.117 KB Jun 23 2018 3:11PMزریان سەرچناری
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

ژیانی حافزی مەهابادی لە زاری خۆیەوە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
ژیانی حافزی مەهابادی لە زاری خۆیەوە
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️زریان سەرچناری
2.👁️مەلا غەفوری دەباغی حافزی مەهاباد
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست226,137%61.91
هەورامی61,567%16.85
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,518%15.47
عربي9,738%2.66
کرمانجی - کوردیی باکوور4,701%1.28
فارسی2,246%0.61
English1,756%0.48
Kurdîy Nawerast - Latînî1,181%0.32
Türkçe481%0.13
Nederlands189%0.05
Française188%0.05
Deutsch159%0.04
Pусский59%0.01
Svenska52%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.00
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە227,776%62.37
👫 کەسایەتییەکان25,035%6.85
📕 پەڕتووکخانە21,900%5.99
🏰 شوێنەکان20,766%5.68
✌️ شەهیدان18,721%5.12
💬 پەند و ئیدیۆم12,034%3.29
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)10,264%2.81
📝 بەڵگەنامەکان5,017%1.37
📷 وێنە و پێناس4,862%1.33
🚼 ناوی کوردی4,851%1.32
📊 ئامار و راپرسی4,753%1.30
📖 کورتەباس2,491%0.68
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,605%0.43
🔣 هەمەجۆرە1,140%0.31
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)946%0.25
😊 گاڵتەوگەپ730%0.19
🎵 کارە هونەرییەکان551%0.15
💎 شوێنەوار و کۆنینە465%0.12
💚 ئەنفالکراوان422%0.11
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە195%0.05
🌏 نەخشەکان175%0.04
📼 ڤیدیۆ151%0.04
🌳 ژینگەی کوردستان90%0.02
👩 دۆزی ژن82%0.02
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🎥 ئالبومەکان34%0.00
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان30%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان17%0.00
🔬 زانست14%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان2%0.00
💕 هۆنراوە2%0.00
📕 پەڕتووکخانە...
📕 پەڕتووکخانە - 🏷️ پۆلPDF
💰 ئابووری94
📈 ئامار57
⁉️ ئایین و ئاتەیزم843
📖 ئەدەبی / رەخنەی ئەدەبی512
☭ ئەدەبی کرێکاری44
🐉 ئەفسانە30
📙 ئەنسیکلۆپیدیا8
😞 ئەنفال، هەڵەبجە و جینۆساید207
📖 بیبلۆگرافیا119
📄 بەڵگەنامەیی69
📃 پرۆگرام65
⛑ پزیشکی - تەندروستی86
🎒 پڕۆگرامی خوێندن66
🎒 پەروەردە112
☠ تیرۆریزم48
🌏 جوگرافیا47
📖 چیرۆک405
⚡ چیرۆکەکانی توندوتیژی1
☀️ دۆزی کورد726
📖 دەروونناسی105
📜 راپۆرت180
📰 راگەیاندن167
📖 رامیاری، جیۆپۆلیکیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی780
📖 رۆمان595
☢ زانست77
🌐 زمانەوانی و رێزمان382
👩 ژنان95
🌿 ژینگە4
🎦 سیناریۆ8
👮 سەربازی14
🎭 شانۆ / شانۆگەری177
📘 فەرهەنگ184
🤔 فەلسەفە / هزر315
🏕 گەشتنامە80
🔎 لێکۆڵینەوە239
📖 مافی مرۆڤ10
🚼 منداڵان183
🎵 موزیک16
⚔ مێژوو1,037
🎶 هونەری89
🔣 هەمەجۆرە623
🌼 هەڵبەست913
📄 وتار و دیمانە205
🏀 وەرزش10
🌾 کشتوکاڵ35
🎋 کلتوور / فۆلکلۆر146
📅 کڕۆنۆلۆژیا27
📚 کۆبەرهەم20
💻 کۆمپیوتەر32
👪 کۆمەڵایەتی74
👪 کۆمەڵناسی77
📚 کۆی بڵاوکراوەکان36
📝 یاداشت311
⚖ یاسایی139

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 3,853 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574