پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,096
Kuvat 105,462
Kirjat 19,110
Liittyvät tiedostot 96,122
Video 1,290
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
وەزارەتی کشتوکاڵ 15 ملیار دینار قەرزداری خەڵکە
Ryhmä: Tilastot ja selvitykset | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
وەزارەتی کشتوکاڵ 15 ملیار دینار قەرزداری خەڵکە
Tilastot ja selvitykset

وەزارەتی کشتوکاڵ 15 ملیار دینار قەرزداری خەڵکە
Tilastot ja selvitykset

بەرپرسێکی #وەزارەتی کشتوکاڵ# و سەرچاوەکانی ئاو دەڵێت، بەهۆی دابیننەکردنی بودجەی پێویست و نەدانەوەی قەرزی کۆمپانیاکان، وەزارەتی کشتوکاڵ کەوتووەتە ژێر باری قەرزێکی زۆر، کۆی ئەو قەرزانەی لە پێنج ساڵی ڕابردوودا لەسەری کۆبووەتەوە، گەیشتووەتە 15 ملیار دینار.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، زۆرترین قەرزی وەزارەتی کشتوکاڵ، بەهۆی دابینکردنی قڕکەری کشتوکاڵی بووە. لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا بایی 5 ملیار و 506 ملیۆن دینار قڕکەری کیمیایی لە کۆمپانیاکان کڕیوە و پارەکەی نەداوە. هەروەها بایی 3 ملیار و 308 ملیۆن دینار ئالیکی ئاژەڵی کڕیوە و پارەی نەداوە، هەر لە ماوەی ئەو پێنج ساڵەدا بەهۆی کڕینی دەرمانی ئاژەڵەوە، کۆمپانیاکان 2 ملیار و 46 ملیۆن دیناریان قەرز کەوتووەتە لای وەزارەتی کشتوکاڵ. چوار ملیار دینارەکەی دیکەش بۆ کڕینی بنەتۆی پەتاتە و گەنم و پەیینی کیمیاوی و دابینکردنی ئامێری ئاودان قەرز کراوە.
خاڵس ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە (رووداو)ی گوت: حکومەت لەپارەی نەوت و گاز بڕی 55 ملیۆن دۆلاری لە بانکی کوردستان بۆ پرۆژەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ تەرخان کرد، بەڵام دوای چەندین داواکاری تەنیا ڕەزامەندییان لەسەر خەرجکردنی بڕێکی زۆر کەمی پارەکە بۆ پرۆژەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ دا، ئێمەش لەڕێگەی ڕاگەیاندنی ئاشکراوە پرۆژەکانمان بەچەند کۆمپانیایەک دا، بەڵام دوای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی، نزیکەی 5.326.606 دۆلاری پارەی کۆمپانیاکان کەوتە لای حکومەت و ماوەی سێ ساڵە بۆیان خەرج نەکراوە.
هەروەها گوتی: لەسەر بودجەی پاڵپشتی کشتوکاڵیش نزیکەی 8 ملیار و 248 ملیۆن دینار قەرزی کۆمپانیاکانە کە لەڕێگەی تەندرەوە ئالیک، دەرمانی ئاژەڵ و قڕکەری کشتوکاڵی و پەیینی کیمیاییان بۆ وەزارەت هێناوە. وەزارەتیش بەنرخی پاڵپشت بەسەر ئاژەڵدار و جووتیاراندا دابەشی کردووە، بڕێک لەو پارەیەی لە جووتیاران وەرگیراوە گەڕاوەتەوە خەزێنەی حکومەت، بەڵام تائێستا حکومەت پارەکەی بۆ کۆمپانیاکان خەرج نەکردووە.
خاڵس ئەحمەد دەڵێت: بەهۆی خەرجنەکردنی ئەم پارانە بەشێک لە کۆمپانیاکان گرفتی داراییان بۆ دروستبووە و پرۆژە و کارەکانیان وەستاندووە، تەنانەت خاوەنی کۆمپانیایەک لەداخی نەدانەوەی قەرزەکە، جەڵتە لێیداوە.
کۆمپانیای (ard) بۆ بازرگانیی کشتوکاڵی، لە ساڵی 2015 لە ڕێگەی تەندەرێکەوە بایی دوو ملیۆن دۆلار قڕکەری مێرووە زیانبەخشەکانی بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ دابین کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەت پارەی نەداوەتێ‌.
حاجی سمکۆ عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ard دەڵێت کۆمپانیاکەمان پێشینەی زۆری لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ هەیە، لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا لەڕێگەی تەندەرەوە چەندینجار پێداویستییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵمان دابین کردووە، پێشتر لەکاتی خۆی پارەمان وەردەگرت، بەڵام ساڵی 2015 تەندەرێکمان بۆ دەرچوو بەبڕی نزیکەی دوو ملیۆن دۆلار قڕکەرمان بۆ هێنان، کەچی تائێستا پارەکەیان بۆ نەگەڕاندووینەتەوە.
حاجی سمکۆ بە زەحمەتی دەزانێ‌ جارێکی دیکە متمانە بە حکومەت بکەن و کاری لەگەڵ بکەن، چونکە دەڵێت ئەو قڕکەرەی ئێمە بۆمان دابینکردن بە نرخی پاڵپشت تاوەکو 75% بە جووتیاران فرۆشرایەوە کەچی پارەکە چووە خەزێنەی حکومەت و قەرزەکەی ئێمەیان نەدایەوە.
حاجی سمکۆ گلەیی لە بانکەکان هەیە کە جیاکاری دەکەن لە خەرجکردنی چەکی بانک و دەڵێت: پارەی هەندێ کۆمپانیایان داوەتەوە کە پاش ئێمە شتیان بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ هێناوە، بەڵام ئێمە و هەندێ کۆمپانیای دیکەیان پشتگوێخست، ئەمەش زیانی زۆری بەئێمە گەیاند، ئێستا قەرزاری هەندێ بانک و کۆمپانیاین، تەنانەت بەهۆی کەمی سەرمایە ناچاربووین بەشێک لە پرۆژەکانمان ڕابگرین.
دواخستنی دانەوەی قەرزی کۆمپانیاکان، جۆرێک لە بێ متمانەیی لە نێوان کۆمپانیاکان و وەزارەتی کشتوکاڵ دروستکردووە، ئێستا کۆمپانیاکان ئامادەنین پڕۆژەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ وەربگرن، بۆ نمونە وەزارەتی کشتوکاڵ دوو ساڵە پرۆژەی بەبازاڕکردنی مریشک دەخاتە بەردەم کۆمپانیاکان، بەڵام کۆمپانیاکان ئامادەنین وەریبگرن.
د.خاڵس ئەحمەد دەڵێت بەهۆی دواخستنی دانەوەی قەرزەکانی پێشوو لەلایەن حکومەت، جۆرێک لە بێمتمانەیی لە نێوان کۆمپانیاکان و وەزارەتی کشتوکاڵ دروست بووە، ئێستا هیچ کۆمپانیایەک ئامادە نییە پرۆژەکانمان وەربگرێ، بۆیە ئێستا سەرجەم پرۆژەکانمان ڕاگرتوون، ئەمە لەکاتێکدایە هەندێ پێداویستی هەیە وەزارەت ناتوانێ دەستبەرداری بێت، بۆ نموونە قڕکەری کیمیایی و دەرمان و ڤاکسینی ئاژەڵ، چونکە لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی هەر نەخۆشییەکی مەترسیدار، لەوانەیە بەهەزاران ئاژەڵ بفەوتێن.
وەزارەتی کشتوکاڵ پێشتر ساڵانە لە ڕێگەی 96 تیمی گەڕۆکەوە پێنج هەڵمەتی کوتانی دژی نەخۆشییەکانی تەبەق، لاڕەشە، دانکە، بەرهاوێشتن، کولکەپیسە ئەنجام دەدا، بەڵام بەهۆی نەبوونی دەرمان و ڤاکسینی پێویست ماوەی دوو ساڵە ئەم هەڵمەتانە وەکو پێویست بەڕێوەنەچوون.
دکتۆر میقداد ئیبراهیم، بەڕێوەبەری تەندروستیی ئاژەڵ دەڵێت بۆ کۆنترۆڵی هەندێ نەخۆشیی ئاژەڵی کە خێرا بڵاودەبنەوە و دەبنە هۆی مردن یان لاوازبوون یان بەرهاوێشتنی ئاژەڵ، پێویستە ساڵانە چەند هەڵمەتێکی کوتانی ئاژەڵان بکرێ، بەڵام بەهۆی نەبوونی ڤاکسین و دەرمانی پێویست، ماوەی دوو ساڵە نەمانتوانیوە لە هەولێر و دهۆک هیچ هەڵمەتێک بکەین و تەنیا لە سلێمانی و گەرمیان بە ڕێژەیەکی کەم کراوە، بۆیە مەترسیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەیە.
بە گوتەی د.میقداد مەترسییەکە ئەو کاتە زیاتر دەبێ‌ کە نەخۆشی بکەوێتە ناو ئەو ئاژەڵانەی نەخۆشییەکەیان دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، بۆ نموونە تای ماڵتا و بروسیلا کە هەر کەسێک شیر و گۆشتی ئاژەڵی تووشبوو بەو نەخۆشیانە بخوات تووشی نەخۆشییەکە دەبێت، جگە لەوە نەخۆشیی هاریی سەگ و تورەگەی ئاوی، هەروەها نەخۆشیی ئەنتراکس کە لەڕێگەی ئاژەڵەوە تووشی مرۆڤ دەبێ.
کۆمپانیای ڤێت گرین بەبەهای 980 ملیۆن دینار گەنمی بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ کڕیوە، بەڵام هەموو پارەکەی وەرنەگرتووە. حاجی کامەران ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت: لەکاتی تەندەر بەرپرسانی وەزارەتی کشتوکاڵ بەڵێنیان پێداین ئەو پارەیەی لە جووتیاران وەریدەگرنەوە بیدەنەوە ئێمە، بەڵام ساڵێک بەسەر هێنانی ئەم گەنمە تێپەڕیوە و نزیکەی 300 ملیۆن دینار قەرزمان کەوتووەتە لای حکومەت.
هەرچەندە تائێستا هیچ کۆمپانیایەک بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکان سکاڵای لەسەر وەزارەتی کشتوکاڵ تۆمار نەکردووە، بەڵام وەک خاڵس ئەحمەد دەڵێت وەزارەتی کشتوکاڵ لەژێر گوشارێکی زۆری کۆمپانیاکاندایە، بۆ دانەوەی قەرزەکانیش چەندین نووسراومان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی کردووە، دوایین نووسراویشمان بۆ وەزارەتی دارایی لە 24/10/2017 بووە، ئەوانیش لە 12/11/2017 ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانیان کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان نییە.[1]
#16-01-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,987 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 16-01-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-01-2018 (6 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : قەیران
جۆری ئامار و ڕاپرسی : کشتوکاڵ و ئاژەڵداری
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 16-01-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 16-01-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 16-01-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,987 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,096
Kuvat 105,462
Kirjat 19,110
Liittyvät tiedostot 96,122
Video 1,290
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 1.031 toinen!