دەقی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەبارەی رادەستکردنی فڕۆکەخانەکان 15-01-2018
📝 Asiakirjat
دەقی کۆنووس و رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا
1. فڕۆکەخانەکانی
هەولێرهەولێر و
سلێمانیسلێمانی پابەنددەبن بە یاسای دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق ژمارە 148ی ساڵی 1974 هەموارکراو و سەرجەم رێنماییەکانی کە لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانییەوە دەردەچێت.
2. پشتبەستن بە رەزامەندییەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی بۆ نیشتنەوە لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی، رێگەنەدان بە نیشتنەوە و فڕینی هیچ فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بەبێ رەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی.
3. نوێنەرانی بەشی گواستنەوەی ئاسمانی ئاسایش و سەلامەتی فڕۆکەوانی سەر بە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەبن بە بەردەوامی، وەک یەکێک لە داواکارییەکانی رێکخراوی ئەیکاو.
4. ئیدارەی فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی سیستمی کرێی فڕۆکەخانە مەدەنییەکانی ژمارە 5ی ساڵی 2008جێبەجێ دەکەن، لەگەڵ پێدان و ئاشکراکردنی حیساباتی کرێی نیشتنەوەی فڕۆکەکان و باجی مانگانەی گەشتیاران.
5. کۆبوونەوەی خولی مانگانە بە سەرۆکایەتی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرانی فڕۆکەخانەکان ئەنجامدەدرێت، بەمەبەستی پەیوەندیی و چارەسەرکردنی کێشەکان.
6. دانانی رێکخەری فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بۆ ئاسانکاری پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی و بەشێوەیەکی هەمیشەیی بوونی دەبێت لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی.
15-01-201815-01-2018 ⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!