حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەو
📝 Asiakirjat
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 15-1-2018 بەڕێز
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی بەڕێز
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لەگەڵ شاندی سەرکردایەتیی
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بەڕێز هادی عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی یەکگرتوو کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە یاداشتنامەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرا کە پێشتر پێشکەش بە سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرابوو و خرایە بەر گفتوگۆ و گرنگیی خاڵەکانی نێو یاداشتنامەکە دووپات کرایەوه.
ئاماژە بەوەش کرا وەک حکوومەت و ئه و لایەنە سیاسییانەی بەشدارن لە کابینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، پەرۆشیی ئاساییکردنەوەی بارودۆخ و نەهێشتنی ئه و قەیرانانەن کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان بوونەتەوە و لەمباریەوە هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە هەموو هەوڵ و تواناکانیان بخەنە گەڕ تا بارودۆخەکە لە هەموو ڕوویەکەوە بەره و باشتر بەرن.
هەردوولا بڕیاریان دا بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجی هاوبەش، کۆبوونەوەی هاوشێوە بەردەوام بن.
15-01-201815-01-2018 ⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!