کۆبوونەوەی نێوان شاندی حکومەتی عیراق و ھەرێم
باکووری کوردستان
- لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل-
هەپەگەهەپەگەدا لە چەلێی سەر بە
جولەمێرگجولەمێرگی باکوری کوردستان، 11 سەربازی تورک کوژران.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران لە شاری
دیواندەڕەدیواندەڕە، چالاکێکی مەدەنی کوردی بە ناوی فەریدوون ئاقایی کوڕی حوسێن تەمەن 35 ساڵ بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆ و بێ ڕێزی بە دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد.
[5]
- زیندانییەکی کورد بە ناوی حوسێن قادری، تەمەن 30 ساڵ و دانیشتووی شاری
سنەسنە، لە قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە بە هۆکاری نادیار گیانی لە دەستدا.
[5]
باشووری کوردستان
- پێکدادانێکی قورس لە نزیک گرتووخانەی فیدڕاڵی لە
چەمچەماڵچەمچەماڵ لەنێوان چەند چەکدارێک و دژە تیڕۆڕی یەکێتی روویدا و کوژراوێک و ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە. کوژراوەکە ئامۆزای عەبدوڵای کوێخا موبارەک بەرپرسی مەکۆی گۆڕانە لە چەمچەماڵ.
[1]
- شاندێکی حکومەتی عێراق گەییشتە
هەولێرهەولێر و لەبارەی کردنەوەی فڕۆکەخانەکان و چەند پرسێکی دیکە لەگەڵ تیمێکی هەرێمی کوردستان لە کۆبووەوە.
[2]
-
گەنجانی وڵاتپارێزگەنجانی وڵاتپارێز لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایدەگەیەنن: دوو هەڤاڵیان بە ناوەکانی هێدی و ئەحمەد، لە لایەن ئاسایشی شارەدێی
سەنگەسەرسەنگەسەرەوە بەبێ هیچ فەرمانێکی دادگا ڕفێندراون.
[3]
-
فڕۆکەخانەی هەولێرفڕۆکەخانەی هەولێر رایدەگەیەنێت بەمنزیکانە دەگەڕێینەوە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانمان.
[4]
-
ئاڵا تاڵەبانیئاڵا تاڵەبانی وەک باشترین پەڕڵەمانتاری 2017 خەڵاتی پێ درا.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای تورکیا هەرێمی
عەفرینعەفرین لە رۆژئاوای کوردستان تۆپباران دەکات. ئەردۆغان پشتڕاستیدەکاتەوە و دەڵێت دەستمانکردووە بە تۆپبارانکردن و بەردەوامیش دەبین. لە نزیکترین کاتدا پرسی عەفرین و منبج چارەسەر دەکەین.
[2] ⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Tapahtumien aikajärjestys