زۆڵەکەی ئیستانبووڵ
نووسەر: ئەلیف شەفەق
وەرگێڕ: سەڵاح حەسەن پاڵەوان
ئەلیف شەفەق نووسەری ناوداری تورک، ساڵی 1971 لە دایک بووە. خوێندنی زانستی سیاسی تا قۆناغی دکتۆرا تەواو کردوە و دواتر لە زانکۆکانی ئەمریکا خەریکی وانە گوتنەوە بووە. سەرەڕای نووسینی ئەدەبی خەریکی کاری ڕۆژنامەگەریشە. تا ئێستا پازدە کتێبی بە زمانەکانی تورکی و ئینگلیزی نووسیوە کە دە دانەیان ڕۆمانن و ناوبانگێکی باشی لە جیهانی ئەدەبدا بۆ خۆی دەستەبەر کردوە. بەرهەمەکانی تا ئێستا بە 48 زمانی دنیا وەرگێڕدراون و خوینەرانێکی زۆر لە جیهانی ئەدەبدا هۆگری کارەکانی ئەون.
شەفەق بە هۆی بارودۆخی بنەماڵەییەوە تا ئێستا لە زۆر شار و وڵاتی دنیادا ژیاوە و لەگەڵ فەرهەنگ و کەلتووری ئەو وڵات و شارانە ئاشنا بووە و هەر ئەم فرەکەلتوورییە ڕەنگدانەوەی هەبووە لە نووسراوەکانیدا. ئەو ئێستا لە شاری لەندەن دەژی.
ڕۆمانی (زۆڵەکەی ئیستانبووڵ) بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە و یەکێکە لە کارە بەناوبانگەکانی ئەو نووسەرە. بە هۆی ئاماژە بە ژێنۆسایدی ئەرمەنەکان لەم ڕۆمانەدا، ساڵی 2006 لە دادگای تورکیا سکاڵایەکی لەسەر تۆمار کرا کە دواتر بە بێتاوان دەرچوو.
⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک