پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,034
وێنە 106,627
پەرتوک PDF 19,284
فایلێن پەیوەندیدار 97,264
ڤیدیۆ 1,392
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
وتاری بەختیار عەلی لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتی نیلی زاکس دا
هەر کون و ڕیدانەکا وڵاتی، ل ڕوژهەڵات هەیا ڕوژئاڤا، ل باکوور هەیا باشوور... دبیتە چاڤکانیا کوردیپێدیا!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەختیار عەلی لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا

بەختیار عەلی لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا
وتاری #بەختیار عەلی# لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتی نیلی زاکس دا
و. لە ئەڵمانییەوە: #سیروان ڕەحیم#
زۆر بەڕێز خانمی پارێزگار بیرگیت یۆردەر
زۆر بەڕێزان ئەندامانی ئەنجوومەنی شار
ئازیزان ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندنی خەڵاتی نیلی زاکس
ئامادەبووانی بەڕێز
خۆشحاڵییەکی گەورەیە بۆم، کە هەلی ئەوەم بۆ ڕەخسا لێرە بە دیدارتان شاد دەبم. دەستپێک دەمەوێت سپاسی تایبەتیی خۆمتان پێشکەش بکەم. بە پێشکەشکردنی خەڵاتی ئەمساڵی نیلی زاکس، شانازییەکی گەورەتان پێم بەخشی.
ئەوەی بە تایبەت من وا لێ دەکات بە وەرگرتنی ئەم خەڵاتە سەربەرز بم، ئەوەیە، پێشتر بە گەورە نووسەرانی وەکو ئێلیاس کانێتی، ئێریش فرۆم و میلان کۆندێرا بەخشراوە، ئەو نووسەرانەی من لە چەندین قۆناغی جیاوازی ژیانمدا خوێنەریان بووم. بەڵام شتێکی گرنگتر لەوەش ئەوەیە، ئەم خەڵاتە وەکو ئاماژەیەکی واتادار تەماشا دەکەم بۆ پشتگیریکردن لە ئەدەبیاتی ڕۆژهەڵات. بەلامەوە گرنگە هەموومان لەوە ئاگادار بین، کە نووسەرانی ڕۆژهەڵات، تایبەت نووسەرانی کورد، لە هەلومەرجی تەواو جیاوازدا گەورە بوون و تاکو ئیمڕۆیش لە دۆخێکی تەواو جودادا دەژین و دەنووسن.
ئەوەی ئیمڕۆیش من دەتوانم لێرە بم و سەبارەت بە ئەدەبیاتی کوردی قسە بکەم، پێویستە سەرنجتان بۆ ئەوە ڕابکێشم، ئێوە لەوە ڕامێنن و تێفکرن کە هێشتا ملیۆنان کورد ڕێگەیان پێ نادرێت بە زمانی زکماک و بە ئازادی باس لە خۆیان بکەن، ناتوانن بێبەربەست بە زمانی زکماکی خۆیان بخوێننەوە یان بنووسن. بۆیە خەڵاتی نیلی زاکس ئاماژەی هیوایەکیشە بۆ هەموو ئەو کەسانەی لە هەوڵ و تەقەلای پاراستن و ڕزگارکردنی زمانەکەیاندان، ئیتر مرۆڤگەلێکی کورد یان سەر بە هەر گروپ و نەتەوەیەکی تر بن. بێگومان وەک نووسەر من خەونم هەمیشە لەوە گەورەتر بووە تەنیا وەک زمانپارێز ببیندرێم، لە یەک ساڵونیوی ڕابردوودا وەکو نووسەرێک بۆ سازکردنی کۆڕی ئەدەبی سەبارەت بە ڕۆمانەکانم هەلم بۆ ڕەخسا لە زۆر شار و شارۆچکەی ئەڵمانیا، ئۆتریش و سویسرا، کۆڕ ساز بکەم. لە هەموو ئەو شوێنانە لە منیان دەپرسی: لە ناوچەکەی ئێوە ڕۆڵی ئەدەبیات چییە؟ یان بە شێوەیەکی تر بڵێم: لەنێو ئەو هەموو خوێنڕشتن و کارەساتەدا ئەدەبیات دەتوانێت چ بۆ ئێوە بە دەست بخات؟
پرسیارێک کە لە جێی خۆیایەتی و ڕەوایە، بەڵام ئازاربەخشیشە، چونکە پرسیارەکە لە نووسەرانی تر ناکرێت. بەڵێ ئەدەبیات لە نێو شەڕ، لە نێو خوێن و لە شەڕگەکاندا بە ڕاستی دەتوانێت چ بجوڵێنێت و چ بکات؟
هەر نووسەرێک ڕوونکردنەوە و بۆچوونی خۆی لەو بارەیەوە هەیە کە بۆچ نووسینی بۆ گرنگە. هیچ کات دوو نووسەر هەمان وەڵامیان بۆ ئەو پرسیارە نابێت. بۆچ ئەدەبیات دەنووسرێت و چۆن دەخوێندرێتەوە، پەیوەندیی بە ئەزموونی تایبەتی هەر مرۆڤێکەوە هەیە. ئەوەی منی بەرەو نووسین جوڵاند و برد، بەر لەوەی پێش ساڵانێکی زۆر دەست بە نووسین بکەم، سەرسوڕمانی بێسنووری من بوو بۆ مرۆڤەکان، بۆ توانای مرۆڤەکان و بۆ ویست و بۆ زیرەکییان. من تا ئیمڕۆیش لە نێو جەرگەی ئەو سەرسوڕمان و ئەفسوونەدا دەژیم. بۆ ئەوەی مرۆڤ ببێت بە نووسەر، پێویستە بە مرۆڤەکان سەرسام بێت. سەرسوڕمان بۆ دەق یاخود بۆ دنیابینی دواتر و درەنگتر دێت. هەموو ڕۆمانەکانم لەو سەرسامییەوە سەرچاوە دەگرن. خەیاڵ و فەنتازیا هەمیشە کەرەستەی من بووە، بۆ ئەوەی باس لە جوانییەکانی ژنان، پیاوان و منداڵان بکەم، چیرۆک و بەسەرهاتەکانیان بگێڕمەوە، چیرۆکی ئەو مرۆڤانە بپارێزم کە لە چەقی شەڕ، کارەساتەکان و ململانێکاندا ڕوحی زیندووی خۆیان و مرۆڤبوونی خۆیان دەپارێزن و ئەوانی تر فەرامۆش ناکەن. بۆ من گرنگە پێشانی بدەم، هەر مرۆڤێک هەرچەندە خاوەنی دەسەڵاتێکی ترسناکیش بێت، شەڕەنگێز یان بێدڵ یاخود ڕقاوی و پڕکینەیش بێت، کەسێکە، مەخلوقێکە، ئێمە دەتوانین لە هەناویدا، لە ناخیدا، شتێک بدۆزینەوە کە مایەی سەرسوڕمان بێت.
من خەڵکی ناوچەیەکم کە شەڕ و کارەساتەکان بوون بە تانوپۆی. هەرگیز نەمویستووە ڕووخساری هیچ شتێک جوان و پاک دەرخەم، هەر بۆیە بەرهەمەکانم نیشانەکانی ڕق و زەبروزەنگیان پێوە دیارە. هەرگیز نەمویستووە هیوای درۆ بئافرێنم، یان تەنها تیشک بخەمە سەر سیما ناسک و نیانەکانی ژیان و بە تەنها ئەوان بەسەر بکەمەوە. بەڵام من هەمیشە بەرگریم لە قەناعەت و ڕاستییەک کردووە: مرۆڤ دەتوانێت بە نێو دۆزەخدا تێپەڕ ببێت و سەرباری ئەو تێپەڕبوونەیش لەوسەرەوە وەکو مرۆڤ بێتە دەرێ. سیاسەت و ئایین دەتوانن مرۆڤەکان بکەن بە خەڵکی دڵڕەق، دەستوەشێن، بەڵام ئەو هیوایەیش دەمێنێتەوە، هیوای ئەوەی سەرلەنوێ ئەو کەسە بگەڕێتەوە و ببێتەوە بە مرۆڤ، بەڵێ، ئەو هیوایە هەمیشە دەمێنێت و هەر لە ئارادایە.
ئەوەی کە ئایا مرۆڤ باشە یان خراپ، من هەرگیز ئەو پرسیارەم لە خۆم نەکردووە. من سەبارەت بە هێزی ناوەکیی مرۆڤ بەرهەمم نووسیووە، بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی بێخەیاڵی، گوێنەدان و لەبیرکردن. سەرسووڕمانیی من بۆ مرۆڤ لە پێناسەیەکەوە سەرچاوە دەگرێت: ئەو، مرۆڤ دەزانێت بەرپرسیارێتییەکی هەیە و دەبێت شانی بداتە بەر و هەڵیبگرێت. هەستکردن بەم بەرپرسیارێتییە ئەرکێکی سیاسی و ئایینی نییە، لە یاساکانەوە سەرچاوە ناگرێت یان زادەی فەرمان و باوەڕداریی نییە. بەڵکوو هەڵکەوتەی ڕاستەوخۆی بەرپرسیارێتیی مرۆڤە بەرانبەر بە مرۆڤ. بەرپرسیارێتیی سەرەکی ئەو ئەوەیە، مرۆڤانە ڕووبەڕووی ئەوانی تر ببێتەوە و مرۆڤانەیش بیانبینێت. ئەم بەرپرسیارێتییە لە کاتە ئاساییەکاندا تاقی ناکرێتەوە و نابیندرێت. ئەوە دەبێت لە ترۆپکی ترس و گیرۆدەییدا خۆی بسەلمێنێت، ئەو کاتەی کە مرۆڤبوون بۆ خۆی مەترسییە و مرۆڤ لەسەر مرۆڤبوونی ڕووبەڕووی کێشە و دەردەسەری دەبێتەوە، تەنیا لە ترۆپکی بێهیواییدا خۆبەدەستەوەنەدانی مرۆڤ مانای خۆی وەردەگرێت.
خوێنەرانی من دەبێت هەرگیز ئەوە لەبیر نەکەن، کە سەبارەت بە ڕۆژگارێک دەنووسم، ڕۆژگارێک لە بۆتەیاندا بۆ تاکەکان ترسناکە و ئاسان نییە وەک مرۆڤ بمێننەوە و لە مرۆڤبوون لانەدەن. هەر بۆیە ویستومە لە بەرهەمەکانمدا، لە نێو هەناوی شەڕ و کارەساتەکاندا ڕێز لە لاوازیی مرۆڤ بگرم. من هەوڵم داوە ئەوە پێشان بدەم کە لەگەڵ هەموو توندوتیژیی و زەبروزەنگێکیشدا توخمێک دەمێنێتەوە، توخمێک کە شایستەی سەرسوڕمان و ڕێزە.
زۆر کەس ئەم سەرسووڕمانەی من بۆ ئەو توانا بێسنوورەی مرۆڤ، کە تەنانەت لە ڕۆژگاری پڕ کارەساتدا، شتی جوان بەرهەم بهێنێت، وەکو خەیاڵ یان فەنتازیا پێناسە دەکەن. بەڵام ئەوە هەڵەیە. بێ بڕوا و متمانەم بەو هێزە من نەمدەتوانی ڕستەیەک بنووسم. مرۆڤەکان وەکو تاک، وەکو دەرهاویشتەی سیاسەت و جڤات دەتوانن ئێمە بێهیوا و خەیاڵشکێن بکەن، دەتوانن دڵڕەق و دەستوەشێن بن، بەڵام نابێت هەرگیز ئێمە باوەڕمان بە مرۆڤایەتی و مرۆڤبوون لە دەست بدەین. سیاسەت و شەڕەکان لە ڕۆژهەڵات هەمیشە گومڕامان دەکەن، گومڕامان دەکەن تا مرۆڤ کەموکورت ببینین و خۆمانی لێ بە دوور بگرین. بەرهەمەکانی من هەوڵێکە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو وێنە هەڵەیەی مرۆڤ. ئەو بەرهەمانە هەوڵێکن بۆ گەیشتن بەو توخمە، بەو جەوهەرە ئینسانییەی لە هەناوی ئێمەدا ئامادەبوو، بەرلەوەی سیاسەت و ئایین لە نێوی ببەن یان بیشێوێنن. من دۆزینەوەی ئەو توخمە مرۆڤانەیە وەکو ڕێگەیەک بۆ ڕزگاربوون و فریاکەوتن دەبینم.
هەموو مرۆڤێک تەنانەت ئەوانەش کە بە هەموو کەرەستە و ئامێرێک وەک دەستوەشێن و دڵڕەق پەروەردە دەکرێن، لە جەوهەری خۆیاندا بەشێکیان لەو مەخلوقە هوشیار و زیرەکە تێدایە، ئەو مەخلوقەی جۆرە جوانییەکمان پێشکەش دەکات و ئێمە خودی ئەو جوانییە بە (مرۆڤ) ناو دەنێین. هیچ ئیدۆلۆژیایەکی فریادڕەس، هیچ سەرکردەیەکی ڕزگارکەر و هیچ ئایینێکی پیرۆز ناتوانن لە ڕۆژهەڵات ئێمەی مرۆڤ ڕزگار بکەن. تاکە هیوای ئێمە پەیوەستە بەو مرۆڤەوە، بەو مرۆڤە بریندارەوە، بەو مرۆڤەوە کە لاواز کراوە و تین و توانای لێ داماڵدراوە، ئەو مرۆڤەی من تێکستەکانمی بۆ دەنووسم.
هیوادارم پەیامی سادە و ڕوونی خۆم ڕاستگۆیانە گەیاندبێت.
من بۆ ئەوانە دەنووسم، ئەوانەی کە لە شەڕ و بەدبەختییە گەورەکاندا ژیاون و دەژین. نامەوێت هیوای درۆیان پێ ببەخشم، بەڵام هەوڵ دەدەم، خوێنەرەکانم جیهان بە چاوێکی تر ببینن.
ڕەنگبێت زۆرێک لە بەرهەمەکانم بۆ خوێنەری ئەوروپایی تێگەیشتنیان سەخت بێت. لەبەر ئەوەی، من سەبارەت بە بەشێک لە دونیا دەنووسم، هەندێ ڕووداو دەگێڕمەوە، باس لە کارەساتی دیرۆکی و سیاسی دەکەم، شتگەلێک تاکو ئێستا ئەدەبیات بە ڕاستی جێگەیەکی وەهای پێ نەداون. سەرباری هەموو ئەو دۆخە جیاوازانەش ئەوە دەبینم، بوونی من ئەمڕۆ لێرەدا و لەبەردەم ئێوەدا هەڵگری ئاماژەیەکە، ئاماژەیەک بۆ ئەوەی ئەدەبیات هەمیشە ڕەهەندێکی گەردوونیی هەیە و هیچ سنوورێک ناناسێت.
من هەوڵم داوە و ئێستایش هەر هەوڵ دەدەم، بەشداریییەکم لەوەدا هەبێت کە گەلی کورد لە ڕەهەندە گەردوونییەکانی خۆی باشتر حاڵی ببێت، لە هەوڵی گەڕاندا بێت بۆ شتە هاوبەشەکان و لە سنووری خۆیدا چەق نەبەستێت.
جارێکی تر سپاسی بێسنوورم پێشکەش بە ئێوە و بە شارەوانی دۆرتموند دەکەم.
ئەم خەڵاتە، شتێکە کە بەدرێژایی هەموو ژیانم شانازیی پێوە دەکەم.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,757 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: دەرڤە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 93%
93%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( سەریاس ئە‌حمەد ) ل: 11-01-2018 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 11-01-2018 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 11-01-2018 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 1,757 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.149 KB 11-01-2018 بەناز جۆڵاب.ج.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,034
وێنە 106,627
پەرتوک PDF 19,284
فایلێن پەیوەندیدار 97,264
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.516 چرکە!