Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
💬 دش و درێشە
دش و درێشە
دش، واتە خوشکی مێرد، پێچەوانەیی(شوبرا)یە، درێشە، نوکێکی تیژی وەکو دلیوان و سوژن و بزمار ومێخە، دەسکێکی داری هەیە کڵاش دروو و پینەدۆز و دارتاش بۆ مەبەستی جۆراوجۆری پیشەکەیان بەکاری دەهێنن،
💬 دش و درێشە
📝 روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانەوە دەربارەی سنووردارکردنی ژمارەی سپاردن
بڵاوکردنەوەی فەرمانێکی وەزاریمان بۆ رێکخستنەوەی پێدانی ژمارەی سپاردنی کتێب، نیگەرانی نووسەران و روناکبیرانی کوردستانی لێکەوتەوە، وەک هۆکارێک بۆ بەرتەسکردنەوەی ئازادیی چاپکردنی کتێب لێکیان دایەوە، بۆیە
📝 روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانەوە دەربارەی سنووردارکردنی ژمارەی سپاردن
💬 ڕیخی لەقونێ بدە و بیخە ناو گاڕانێ
ڕیخی لەقونێ بدەیی و بیخەیە ناو گاڕانێ
وتراویشە شیاکەی تێهەڵسوو، بیکەرە گاگەل، (گاوگۆڵ) لە بەهاراندا کە تێر(گیاوگۆڵ)دەخۆن، ڕیخەکەیان شل دەبێت و بەداووتەشکەڵیان دێتەخوارەوە وڕەق دەبێتەوە، ئینجا زۆرجار
💬 ڕیخی لەقونێ بدە و بیخە ناو گاڕانێ
💬 دەڵێی ڕێوی قەمچوغەیە
دەڵێی ڕێوی قەمچوغەیە
چیرۆکێک لەسەر ئه و ئیدیۆمە هەیە دەگێڕنه و ە لە گوندی(قەمچوغە)ی قەزای(دووکان) ڕێوییەک بە مریشک و مراوی ئه و گوندە فێر دەبێت و ووردە ووردە خەریکە مریشک و پەڵەوەڕی ئاوایی تەواو قڕ د
💬 دەڵێی ڕێوی قەمچوغەیە
📕 مێژووی دەبیرستانی ئێرانشەهر یەکەمین دەبیرستانی شاری مەهاباد
مێژووی دەبیرستانی ئێرانشەهر یەکەمین دەبیرستانی شاری مەهاباد 1936
ئامادەکردنی: فارووق فەرهاد
سوید 2020 [1]
📕 مێژووی دەبیرستانی ئێرانشەهر یەکەمین دەبیرستانی شاری مەهاباد
🌳 چارەسەری زبڵخانەی کانی قرژاڵە لە ڕیگای بیرلیدانەوە
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دەستیکردووە بە پرۆژەی لێدانی 40 بیر لەنێو زبڵخانەی کانی قرژاڵە لە پێنج کیلۆمەتری هەولێر، بڕیاربوو پرۆژەکە کۆتایی مانگی ئاب تەواوبکرێت، بەڵام هێشتا کاری تێدادەکرێت.
بەپێی
🌳 چارەسەری زبڵخانەی کانی قرژاڵە لە ڕیگای بیرلیدانەوە
📝 راگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەی بە خوێندنگە کوردیەکانی کەرکوک
دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان
بەفەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بودجەیەک بە گوژمەی (260)دووسەدو شەست ملیون دینار بەمەبەستی پشتگیریکردنی خوێندن
📝 راگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەی بە خوێندنگە کوردیەکانی کەرکوک
📖 بەناز مەحمود، ئەو مەرگەی دەکرێتە دراما!
نوسین و ئامادەکردنی: جوان عومەر ئەحمەد
هەڵوەرینی باڵەکانی فڕینی ژن ئەو کاتەیە کە بە کۆڵانی ئەوینی
پیاوێکی تاریکی،
نەرجسیی کوڕی جەهلدا رەتدەبێ
شکانی گۆزەی ژیانی بێگومان بەدەست دڵیەتی! (کەژاڵ ئەحمە
📖 بەناز مەحمود، ئەو مەرگەی دەکرێتە دراما!
💬 عومری پیرە مەڕێکی ماوە
عومری پیرە مەڕێکی ماوە.
بەرخەمێ تەمەنی لەساڵێک کەمترە و دوای ساڵێک دەبێتە(کاوڕەمێ) و دووساڵان دەبێتە(بەردیل) دەوترێت(کچێکی هێندە باشە سەد بەردیلی دەهێنێت) ساڵی سێیەمی تەمەنی دەبێتە(مەڕ) و(مەڕی یەک بە
💬 عومری پیرە مەڕێکی ماوە
💬 کەری خۆیەتی گوێی ناڵ دەکات
کەری خۆیەتی گوێی ناڵ دەکات
وتراویشە(ماڵی خۆمە حەزکەم دەیخۆم و حەزکەم نایخۆم) ئەوە بۆ ماڵی خۆت، سەبارەت بە خاوەندارێتی(کەر)یش هەمان ئیدیۆم دەیگرێتەوە، هەرچەندە ناڵکردنی گوێدرێژ لە سمەکانیەوە ناڵ دەکرێ
💬 کەری خۆیەتی گوێی ناڵ دەکات
💬 کێچ کەوتە کەوڵی
کێچ کەوتە کەوڵی
کێچ زیندەوەرێکی بچوکی باڵداری مشەخۆرە هاوشێوەی(ئەسپێ)یە، دەچێتە نێو کەوڵ و جلوبەرگ و دەچێتە سەر لەشی مرۆڤەوە، زۆر خراپ بە مرۆڤەوە دەدات و هەستیاری دروست دەکات، کێچ بکەوێتە کەوڵی هەر ک
💬 کێچ کەوتە کەوڵی
💬 سینگ شێری، ماکەر پشتە
سینگ شێری، ماکەر پشتە
شێر، ئاژەڵێکی دڕندەی گۆشتخۆرە بە پاشای دارستان بەناوبانگە، کەریش ئاژەڵێکی گیاخۆری بارەبەری گوێ لەمستە، ئەوە لایەنی ڕاستەقینە ی ئیدیۆمەکەیە، بۆ مەبەستیش بەکەسێکی خۆهەڵکێش و سینگ
💬 سینگ شێری، ماکەر پشتە
💬 مویەک لەبەراز بێتەوە هەرباشە
مویەک لەبەراز بێتەوە هەرباشە
موو، هەندێجار بۆ ئه و شتانە بەکاردێت کە لەژماردن نایەن، مووی گوێدرێژ و بزن زۆر زۆرن، دیارە مووی بەرازیش هاوشێوەی ئه و دوو ئاژەڵەیە، بەڵام بەراز لە کۆمەلی کوردەواریدا لەبە
💬 مویەک لەبەراز بێتەوە هەرباشە
📖 خێزانێک شەیدای کۆکردنەوەی کەلوپەلی کولتوورین
خێزانێک لە شاری سلێمانی بە شێکی زۆری ماڵەکەیان تەرخان کردووە بۆ پاراستن و نمایش کردنی ئەو کەلوپەلە کولتووریانەی کە مێژووییەکی دوورو درێژیان هەیە. ئەوان دەڵێن، لە هەر شوێنێک کەلوپەلی کولتووری هەبێت بۆ
📖 خێزانێک شەیدای کۆکردنەوەی کەلوپەلی کولتوورین
👫 ئیسماعیل ئەمین
ساڵانێکە لەگەل حاجی بەیان محەمەدی هاوسەری کەلوپەلی کەلتوری کوردەواری کۆدەکەنەوەو ماڵەکەیان وەک مۆزەخانەیەکی بچوک بۆ پاراستنیان بەکار دێنن.
👫 ئیسماعیل ئەمین
👫 بەیان محەمەد (حاجی بەیان)
ساڵانێکە لەگەل حاجی ئیسماعیل ئەمینی هاوسەری کەلوپەلی کەلتوری کوردەواری کۆدەکەنەوەو ماڵەکەیان وەک مۆزەخانەیەکی بچوک بۆ پاراستنیان بەکار دێنن.
👫 بەیان محەمەد (حاجی بەیان)
🎵 پڕۆژەی (جویین) بە شیوازی ئۆنلاین
هونەرمەند ساکار سلێمان، بەشێوەی ئۆنلایەن تازەترین پڕۆژەی هونەری خۆی بە ناوی جوین نمایشکرد. بیرۆکەی کارەکەی باس لە دووبارە بوونەوەی کارە هونەرییەکان لە کوردستان دەکات.
ساکار سلێمان، لەبارەی پڕۆژەکەی د
🎵 پڕۆژەی (جویین) بە شیوازی ئۆنلاین
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 212ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
ڕاگەیاندراوی (24) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (212)
1. پشکنین: (4739 پشکنینی نوێ)
(1679 هەولێر)، (716 سلێمانی، 89 گەرمیان، 52 راپەڕین)، (2158 دهۆک)، (45 هەڵەبجە)
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 212ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
📝 هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەندامانی هەدەپە لە باکوری کوردستان
به بڕیاری سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە، ئەمڕۆ 2020/09/25 هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەندامانی هەدەپە بەڕێوەچوو.
سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە لە رێگەی راسپاردەی یوکسەل کۆجامان ک
📝 هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەندامانی هەدەپە لە باکوری کوردستان
📊 ڕاپۆرتی ئۆفیسی هاوکاریی پەنابەرێتی ئەوروپی EASO تایبەت بە دۆخی ئێراق و هەرێمی کوردستان
یەکێتی ئەوروپا لەکاتی مامەڵەی لەگەڵ پرسی پەنابەرێتیدا دەیەوێت هەموو ئەو زانیارییانە لەبەرچاو بگرێت کە سەبارەت بە عێراق و هەرێمی کوردستان لەبەردەستدان.
راپۆرتەکە لە 79 لاپەڕەدا بە وردی دۆخی عێراق و هە
📊 ڕاپۆرتی ئۆفیسی هاوکاریی پەنابەرێتی ئەوروپی EASO تایبەت بە دۆخی ئێراق و هەرێمی کوردستان
📷 تاس
تاس لە کۆندا لفکە و سابون و بەردە پێی تێکراوە و ژنان بردویانە بۆ حەمام، هەر وەک جانتایەک بەکار هێنراوە لەبەر ئەوەی زۆر دوبارە بۆتەوە لە کوردەواریدا هەر شتێک دوبارە بکرێتەوە وەک پەندێک دەوترێت (نەفسی ت
📷 تاس
📷 هیزە
هیزە لە پێستی گیسک یان بزن دروست دەکرێت لە کۆن و ئێستادا لە گوند ڕۆنی تێدا هەڵدەگیرێت.[1]
📷 هیزە
💬 حەرامخۆرە، کیسە بۆرە
حەرامخۆرە، کیسە بۆرە
حەرامخۆر، حەڵال و حەرام لێک جیاناکاتەوە و ئەوەی بکەوێتە دەستی حەڵالە، گوێ بەهیچ نادات بۆیە تورەگە و کیسەکەی پیس و چڵکن دەبێت، زۆربەی ئه و حەرامخۆرانە بەسکێک تێر و بەدوان برسین و
💬 حەرامخۆرە، کیسە بۆرە
💬 ئاگری بن کایە
ئاگری بن کایە.
کا، ئەگەر گڕی گرت، ئاگرەکەی گڕێکی کزی هەیە وهێواش هێواش کایەکە دەسوتێنێت و دووکەڵێکی خەستی ڕەنگ شین و بۆر وسپی وڕەشی دەبێت ودووکەڵێکە خنکێنەره و چاوکوێر دەکات، ئه و گڕەش لەژێری کایەکەو
💬 ئاگری بن کایە
💬 ئەسپێ لە باخەڵیا سەوزەڵێ خانم دەڵێت
ئەسپێ لە باخەڵیا سەوزەڵێ خانم دەڵێت
وتراویشە(ئەسپێ لەگیرفانم فەتەڕۆ دەکات)، سەوزەڵێ گۆرانیەکی فۆلکلۆری کوردییە و بۆ هەڵپەڕکێ و ئاهەنگ و بەزم گێڕان دەوترێت، گیرفان و باخەڵ کە بەتاڵن، ناتوانرێت پێداویس
💬 ئەسپێ لە باخەڵیا سەوزەڵێ خانم دەڵێت
👫 کەسایەتییەکان
عەبدولقادر مستەفا
✌️ شەهیدان
تولهەڵدان
👫 کەسایەتییەکان
خەزال سیدۆ - دایکی کوردان
👫 کەسایەتییەکان
شاد لەتیف محەمەد عەلی
🎵 کارە هونەرییەکان
کارزان تابلۆ لە ئاگر و سپڕا...
📊 24 هەزار گەنج بەهۆی پڕۆژەکانی قەرزی بچووکەوە کاریان دەستکەوتووە | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
24 هەزار گەنج بەهۆی پڕۆژەکانی قەرزی بچووکەوە کاریان دەستکەوتووە
📊 ئامار و راپرسی

بەڕێوەبەری سندووقی پشتیوانیی پڕۆژە بچووکەکانی لاوان، دەڵێت لەلایەن گەنجانەوە داواکارییەکی زۆر بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی قەرزی بچووک هەیە، حکومەتیش لەوە تێگەیشتووە کە قەرزەکە رۆڵی کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری و زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆ هەیە، بۆیە رەزامەندییان داوە لە مانگی نیساندا دەست بەوەرگرتنی قەرزەکان بکەنەوە و دووبارە بیدەنەوە بە قەرز.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی سندووقی پشتیوانی لە پرۆژە بچووکەکانی لاوان، لە مانگی ئابی 2011 تاوەکو کۆتایی ساڵی 2015، هەشت هەزار و 136 کەس لە وەرگرتنی قەرزی بچووک سوودمەند بوونە، 76 ملیار و 838 ملیۆن و 900 هەزار دیناریش لە رێگەی ئەو سندووقەوە بە قەرز دراوەتە گەنجان.
بەپێی ریزبەندی، زۆرترین سوودمەند لەو قەرزە لە شاری سلێمانییە بە 2.462 پرۆژە، دهۆک بە 2.442 پرۆژە بە پلەی دووەم دێت و هەولێر بە 2.346 پرۆژە و گەرمیان بە 886 پرۆژە بە پلەی سێیەم و چوارەم دێن، بەڵام لە وەرگرتنی زۆرترین پارەدا هەولێر بە وەرگرتنی 22 ملیار و 43 ملیۆن دینار لە پلەی یەکەمدایە و دهۆک بە 22 ملیار و 755 ملیۆن لە پلەی دووەم، هەروەها سلێمانی بە 22 ملیار و 314 ملیۆن و گەرمیان بە وەرگرتنی 7 ملیار و 725 ملیۆن پلەی سێیەم و چوارەمیان گرتووە.
بەپێی یاسای پرۆژەکە، دەبووایە حکومەت ساڵانە 25 ملیار دینار بۆ پرۆژەکە دابین بکات، تا ئەوکاتەی داهاتی سندووقەکە دەبێتە 500 ملیار دینار، بەڵام تەنیا ساڵی 2011 و 2012 حکومەت پابەندبوو بە دابینکردنی پارەکە و 12 ملیار دیناریشی لە بودجەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بۆ پرۆژەکان تەرخان کرد و ساڵی 2013 یش 14 ملیاری دیکە تەرخانکرا، بەڵام بەهۆی سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی، ماوەی دوو ساڵە هیچ بڕە پارەیەک بۆ سندووقەکە دابین نەکراوە، وەرگرتنەوەی قەرزەکانیش وەستێنراوە.
ئارام ئەنوەر عومەر، بەڕێوەبەری سندووقی پشتیوانی لە پرۆژە بچووکەکانی لاوان (قەرزی بچووک) لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە (رووداو)ی گوت: سندووقەکەمان خاوەنی سەرمایەی تایبەت بەخۆی بوو، بۆیە تا 10 ی کانوونی دووەمی 2016، واتە دوو ساڵ پاش سەرهەڵدانی قەیرانی داراییش بەردەوام بوو، بەڵام دواتر بە بڕیارێک بەخشینی قەرزەکە وەستێندرا، ئەمە لەکاتێکدا بوو 29 ملیار و 949 ملیۆن و 539 هەزار دینارمان لەبانکدا هەبوو.
هەتا ئەو کاتەی پرۆژەکە وەستێندرا، مانگانە یەک ملیار و 200 ملیۆنیان لە سوودمەندبووان وەردەگرتەوە، بەمەش دەیانتوانی درێژە بە پێدانی قەرزەکە بدەن، بەڵام حکومەت پرۆژەکەی راگرت.
ئارام ئەنوەر پێیوایە سندووقەکە ئامانجی خۆی پێکابوو، چونکە لە ماوەی چوار ساڵدا 8000 گەنج بوونە خاوەنی پرۆژە، زیاتر لە 24 هەزار گەنجیش بەهۆی ئەو پرۆژانەوە کاریان دەستکەوت. بۆیە دەڵێت ئەگەر پرۆژەکە بەردەوام بووایە، رێژەی بێکاری لە 6.5%ەوە بۆ 15% بەرز نەدەبووەوە.
قەرزی بچووک دەدرێتەوە
ئارام ئەنوەر دەڵێت لەلایەن گەنجانەوە داواکارییەکی زۆر هەبوو بۆ دەستپێکردنەوەی قەرزی بچووک، بۆیە حکومەت لێژنەیەکی باڵای لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ بە بەدواداچوونی سوودی دووبارە دەستپێکردنەوەی قەرزەکان پێکهێنا، لێژنەکە لەوە تێگەیشت کە قەرزەکە رۆڵی کاریگەری هەیە لە کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری و زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆ، بۆیە رەزامەندییان داوە بۆ دووبارە وەرگرتنەوە پارەی قەرزی سوودمەندان و دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە لەپارەی گەڕاوەی قەرزەکە.
ئارام ئەنوەر گوتی: لێژنەکە بریاری دا لە سەرەتای ساڵی نوێ قەرزەکان وەربگرینەوە، بەڵام ئێمە پێشنیازمان کرد لە مانگی نیسان وەریبگرینەوە و بەپێی بڕی قەرزی گەڕاوەش لە پارێزگاکان دەست بە پێدانی قەرز بکەینەوە.
بەپێی رێنماییەکانی سندووقی پشتیوانی لە پڕۆژە بچووکەکان، دەبێ‌ سوودمەندبوو هاووڵاتیی کوردستان بێت و تەمەنی لەنێوان 16 بۆ 35 ساڵ بێت، توانای بەڕێوەبردنی پرۆژەی هەبێت، کارمەندی حکومی و کەرتی تایبەت نەبێ. پرۆژەکەش دەبێت لە بواری بازرگانی، پیشەسازی، خزمەتگوزاری، کشتوکاڵ، گەشتیاری و هەندێ جۆری دیکە بێ.
هەر بەپێی یاسا و رێنماییەکانی سندووقەکە، بەرزترین ئاستی قەرز 15 ملیۆن دینارە. بڕی قەرزەکەش بەپێی خەمڵاندنی جۆری پڕۆژەکە دەگۆڕێت، پارەکەش بەدوو قۆناغ دەدرێت و دەبێت لە ماوەی شەش ساڵدا بگەڕێتەوە، وەرگرتنەوەشی دوای ساڵێک لە وەرگرتنی یەکەم قیست دەستپێدەکات، بەڵام بەهۆی سەرهەڵدانی قەیرانی داراییەوە ماوەی دوو ساڵە وەرگرتنی قەرزەکان وەستێنراوە.
ستار محەممەد، گەنجێکی شاری سلێمانییە و پێشتر بەشێوەی کلاسیک لە ماڵەوە کونجیی دروست دەکرد و لە بازاڕ دەیفرۆشت، بەڵام لەساڵی 2012دا 10 ملیۆن دیناری لە حکومەت بە قەرز وەرگرت و ئامێرێکی پاکەتکردنی کونجیی کڕی.
ستار گوتی پێشتر کونجی لەسلێمانی لەسەر عارەبانە لە قاپی نایلۆندا دەفرۆشرا، زۆرجار تۆزی زۆری لەسەر دەنیشت، من لەڕێگەی کڕینی ئامێرێک لە ئێران بۆ یەکەمجار لە سلێمانی توانیم ئەم شێوازە بگۆڕم، کونجی بەنایلۆن رووپۆش بکەم و لەجیاتی قاپ لەکارتۆندا دایبنێم، کاتی دەرچوون و بەسەرچوونیشی لەسەر چاپ بکەم. دوای منیش چەند کارگەیەکی دیکە تەقلیدی کارەکەی منیان کردووە. بەهۆیەوە شێوازی ئامادەکردنی کونجی لە سلێمانی، لەکلاسیکەوە بۆ هاوچەرخ گۆڕا.
بەرهەمی رۆژانەی کارگەکەی ستار نزیکەی 30 کارتۆنە، وەک خۆی دەڵێت خواستێکی زۆر لەسەر بەرهەمەکەی هەیە، بۆیە بەنیازە پەرە بە کارگەکەی بدات. ستار گوتی زەوییەکم کڕیوە لە داهاتوویەکی نزیکدا کارگەکەم فراوان دەکەم و بەرهەمی زیاتر دەخەمە بازاڕ.
ئەو تاوەکو ئێستا 60%ی قەرزەکەی بۆ حکومەت گەڕاندووەتەوە، قیستەکانی دیکەش لەکاتی دیاریکراو دەگەڕێنێتەوە، بۆ ئەوەی خەڵکانی دیکەش لەو قەرزە سوودمەند ببن.
لە سنووری پارێزگای دهۆک 2442 گەنج سوودمەند بوون لە قەرزەکە، لەم ژمارەیە تەنیا 150یان خانمن. گوهدار عەبدوڵڵا یوسف بەرپرسی نووسینگەی دهۆکی قەرزی بچووک، دەڵێت لە چوار ساڵی رابردوودا زیاتر لە پێنج هەزار گەنج لە دهۆک بەهۆی ئەو قەرزەوە کاریان دەستکەوتووە.[1]
10-01-201810-01-2018
#️ هەشتاگ
#10-01-2018 |
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 10-01-2018
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️10-01-2018
🏢 فەرمانگەکان
1.👁️وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 10-01-2018
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 👩‍💻 ئاوەدانکردنەوە
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Jan 10 2018 4:54PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 10 2018 10:01PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 10 2018 10:01PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,339 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 مێژووی دەبیرستانی ئێرا...
  🕮 لەبارەی خوداوە بۆتان د...
  🕮 گرنگی دوعا لە ژیانی مر...
  🕮 فیزیا بناسە
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 27-09-2020
  🗓️ 26-09-2020
  🗓️ 25-09-2020
  🗓️ 24-09-2020
  🗓️ 23-09-2020
  🗓️ 22-09-2020
  🗓️ 21-09-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
عەبدولقادر مستەفا
هونەرمەند (قادر مستەفا) ساڵی 1943 لە هەڵەبجە لەدایک بووە ساڵی 1964 خانەی مامۆستایانی سلێمانی تەواو کردووە ساڵی 1956 بۆ یەکەمجار چووەتە سەر تەختەی شانۆ وەک ئەکتەر لە شانۆگەری (ئۆتێللۆ) ڕۆڵی بینیوە ساڵی 1959 لە ناوچەی قەرەداغ لە شانۆگەری (کۆتایی زۆردار) بەشداری کردووە دواتر لەبەر بارودۆخی ئەوسای کوردستان چالاکییەکانی کەم بۆتەوە تا ساڵی 1970 ساڵی 1971 بووەتە ئەندامی کۆمەڵەی هونەرو وێژەی کوردی سلێمانی ساڵی 1975 چۆتە چالاکی قوتابخانەکان ساڵی 1984 بووەتە بەڕێوەبەری چالاکی هونەری ئەندامی دەستەی بەڕێوەب
عەبدولقادر مستەفا
تولهەڵدان
گەریلایەکی پارتی کرێکارانی کوردستان بووە، ساڵی 2016 فڕۆکەیەکی جۆری سکۆرسکی سوپای تورکیای خستەخوارەوە، لە 28-09-2017 لە داستانێکی نەبەردانەدا شەهید بووە.
تولهەڵدان
خەزال سیدۆ - دایکی کوردان
لە 02-02-1944 لە گوندی باسۆتێی سەر بە عەفرینی رۆژئاوای کوردستان لەدایکبووە و لە خانەوادەیەکی دیاری کوردی ئێزدی هەرێمی عەفرین بوو.
لە تەمەنی منداڵی لە عەفرین، دیمەشق و لازقیە ژیاوە و هەر لە تەمەنی گەنجێتیدا بۆ مافی کورد و بەتایبەتی مافی ژنان خەباتی کردووە، لە ساڵی 1967 چووەتە ئەڵمانیا و خوێندنی پەرستاری تەواوکردووە، لە ساڵی 1972 لەگەڵ د. ساڵح سیدۆ، کەسایەتییەکی دیاری عەفرین دەبنە هاوژین و سێ کوڕیان هەیە.
لە ساڵی 1968 دەبێتە ئەندامی رێکخراوی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا (KSSE) و ئەو کاتە تاکە ژنی
خەزال سیدۆ - دایکی کوردان
شاد لەتیف محەمەد عەلی
لەپایزی ساڵی1965 لەگەڕەکی پیرمەنسوور لەشاری سلێمانی هاتۆتە دونیاوە لە دایک و باوکێکی مامۆستا. باوکی کوڕی خێزانێکی گەڕەکی سەرشەقام بووە (ماڵی حاجی حەمەعەلی ئەحمەدی جیهانگیر ناسراو بە عەلی حەڵەبی) کەبازرگانی قوماش بووە لە بازاڕی شووشە، دایکیشی مامۆستا لوتفییە کچی (حاجی ئەوڕەحمانی خانچی)ە کە لە خانی تازە لەشەقامی کاوە خانچی بووە و دانیشتوی گەڕەکی خەبات بووە.
لەساڵی1987 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستهێناوە لە کۆلێژی زانست بەشی بایۆلۆژی لە زانکۆی موسڵ، لە ساڵی 1993 بووە بە مامۆستا لە پەیمانگای تەکنیکی
شاد لەتیف محەمەد عەلی
کارزان تابلۆ لە ئاگر و سپڕا تابلۆ دروست دەکات
کارزان سپراشۆ، گەنجێکی دانیشتووی هەولێرە، ئەو بەشێوەیەکی جیاواز لە رێگەی سپڕا و ئاگر لە ماوەی 5 خولەک تاوەکو 15 خولەک تابلۆیەک دروست دەکات.
کارزان تائێستا خاوەنی 200 تابلۆی جۆراو جۆرە، ماوەی 10 ساڵە خەریکی دروستکردنی تابلۆیە لە ژوورێکی ماڵەکەی دا. تابلۆکانی لە بەشێکی میدیا ناوخۆیی و جیهانییەکان گرنگیان پێدەدرێت.
تابلۆکانی بە بڕی هەزار دۆلار تاوەکوو 10 هەزار دۆلار فرۆشراون.[1]
کارزان تابلۆ لە ئاگر و سپڕا تابلۆ دروست دەکات

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.09
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1,31 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574