کۆمپانیای نەوتی شاماران، کە لە کێڵگەی نەوتی #ئەتروش# کاردەکات ئاشکرای دەکات. سەرەرای مەترسییەکان بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەی نەوتی ئەتروش بەردەوامە و ئاساییە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە 24ی تشرینی یەکەم لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویکردۆتەوە کۆمپانیای شاماران دەڵێت بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی نەوتی ئەتروش بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە و هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە و نەوتەکە لەڕێگەی بۆرییە نەوتییەکانی کوردستانەوە هەناردە دەکەن.
شاماران ڕاشیگەیاندوە پرۆسەی هەڵکەندنی کێڵگەی نەوتی ژمارە 7 وەک ئەوەی پلانی بۆ دانرابوو بەردەوامە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا کۆمپانیاکەدا هاتووە، بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی نەوتی ئەتروش لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا 21.400 بەرمیل نەوت بووە لە ڕۆژێکدا، بەڵام بەهۆی چاکسازییکردن لە هەندێک بەشی کێڵگەکەدا لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمدا بەرهەمهێنانی نەوتیان ڕاگرتووە و لە ڕۆژی 12ی تشرینی یەکەمی 2017دا بەشێوەیەکی ئاسایی دەستیپێکردۆتەوە بە بەرهەمهێنان کردۆتەوە و ڕۆژانە 20.200 بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت.
کریس بروزنجیڵز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای شاماران ڕایگەیاند لەگەڵ ئەوەی کارکردن له و دۆخەی ئێستای کوردستاندا جۆرێکە لە تەحەدا، بەڵام بەردەوامین لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت و کاردەکەین بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 30.000 بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
وەرگێڕانی: هونەر کەمال[1]
#24-10-2017#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,573 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!