دەقی مەرجەکانی یەکگرتوو بۆ مانەوە لە حکومەت
📝 بەڵگەنامێ
دەقی مەرجەکانی یەکگرتوو بۆ مانەوە لە حکومەت:
سەبارەت بە بژێوی هاووڵاتیان:
1. دابینکردنی موچەی مانگانە لە کاتی خۆیدا.
2. دابەشکردنی موچەی مانگەکانی 10، 11، 12، لەگەڵ موچەی مانگەکانی 1، 2،3 دا.
3.کەمکردنەوەی ڕێژەی باج و رسومات لەسەر خەڵک بە گشتی.
4.پاشەکەوت بکرێتە رەسیدی بانکی بۆ فەرمانبەران و پارەی کارەباو قەرزی خانووبەرەی موچەخۆران.
5.کەمکردنەوە مووچەی خانەنشینانی پلە باڵا.
6.یاسایی خانەنشین بە زووترین کات لە پەڕلەمان تشریع بکرێ و حکومەت جێبەجێبکات.
7.خاوێنکردنەوەی لیستی موچەخۆران لەوانەی دوو موچه و سێ موچه و موچەی خانەنشینی نایاسایی وەردەگرن.
8.جیاکردنەوەی موچەی کادیرە حزبییەکان و پلە وەزیفی و سەربازییەکان لە لیستی فەرمانبەرانی حکومەت.
9. پێدانی پێشینەوه و هاوکاری بۆئەوانەی کرێچین و تازە هاوسەرگیری دەکەن.
10.خەرجکردنی موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی، کە ساڵانێکە بڕاوە.
11. داوا لە حکومەتی عێراقی بکرێت دەستبەجێ پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم خەرجبکات.
12. لابردنی سەرجەم رێککارە ناچاری و نایاساییەکان لە بارەی مووچەی فەرمانبەرو موچەخۆران.
سەبارەت بە هێورکردنەوە ئاڵۆزییەکان :
1. ئازادکردنی دەستبەجێی هەموو ئەوانەی بێ تاوان لە دەرەوەی رێککارە یاساییەکان دەستگیرکراون.
2.هەڵگرتنی دۆخی بە سەربازیکردنی شارەکان و بەکارنەهێنانی رێگا چارەی ئەمنی بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە.
3. قەڕەبووکردنەوەی خانەوادەی قوربانیانی ڕووداوەکان و بارەگا سووتاوەکان.
4.رێگانەگرتن لە خۆپیشاندانی مەدەنیانه و ئاشتیانە و رێنەگرتن لە میدیای ئازاد.
سەبارەت بە چاکسازی سیاسی:
1.بە دیهێنانی سازانی نشتمانی لە رێگای پێکهێنانی حکومەتێکی ئینتقالی و یەکریزی نیشتمانی یان ڕاگەیاندنی ئەم حکومەت وەک حکومەتێکی کاربەڕێکەر.
2.رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگه و ئاسایش و دژەتیرۆر لە چوارچێوەی یاسادا.
3.شەفافکردنی داهاتەکان بە گشتی و داهاتی نەوت بە تایبەتی.
4.دابەشکردنی داهاتی گشتی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر ناوچەکان و هاوڵاتیاندا.
5.رێکخستنی دەسەڵاتەکان بەشێوەیەکی هاوسەنگ لە نێوان دامەزراوە شەرعییەکان و هێزی سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان.
6. پێکهینانی لیژنەیەکی حکومی و پەڕلەمان بۆ دانیشتن لەگەڵ بەغدا.
7. فراوانکردنی لامەرکەزیەت لەسەر ئاستی پارێزگاکان.
8. ئامادەکاری پێویست بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دوای خاوێنکردنەوەی تۆماری دەنگەدەران.
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
24-12-201724-12-2017 ⚠️ ئی بابەتە بە زڤانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نویسیان، کرتەکەرە سەروو ئایکۆنوو
ی پەی کەردەیوەو بابەتەکەی پا زڤانی کە نویسیان!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!