توند و تیژی رادەبەدەر ی ئێران دژی خۆپیشاندەران لە کرماشان
📝 وثائق
بەپێی زانیارییەکانی
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کۆماری ئیسلامی ئێرانکۆماری ئیسلامی ئێران توندو تیژی رادەبەدەر دژی خۆپیشاندەران لە
کرماشانکرماشان بەکار دێنێت و تا ئێستا کۆمەڵێک کووژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە.
هەژاری و باری گرانی بژیوی ژیان، بێکاری لە ڕوژهەڵاتی کوردستان وبە گشتی هێز و بڕەستی لە گەلی کورد و گەلانی سەرجەم ئێران گرتوە. ئەمە جگە لەوەی زەوت کردنی سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤە وەک ئازادی ڕادەربڕین، مافی ژیانی یەسکان، بەرابەری مافەکان، مافی بەشداری لە بەرێوەبەری ولات، مافی ئازادانەی جلوبەرگ پۆشین، سەرپۆشی زۆرەملێی بۆ سەر ژنان و ….
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە بواری خزمەتگوزاری و پێڕاگەیشتنی بۆ لێقەوماوانی بۆمەلەرزەکەی ئەم دووایانەی کرماشان کەمتەرخەمی بەرچاو دەبینرێت و بە دەیان ڕاپۆرتی چڕ و پڕ باس لە کەمتەرخەمی و خەمساردی وناکارامەیی بەرپرسانی بە ناو “ستاد بحران “دەکرێت.
کەڵەکە بوونی ئەمانە و لە سەرپێ بوونی پەتی سێدارەکان و کوشتنی کۆڵبەران و ئاوسانی باری ئابوری و گوشاری ڕاستەوخۆ بۆ سەرچینی خوارەوە و چینی مام ناوەندی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان کارێکی کرد کە ڕۆژی هەینی 29ی دیسامبری 2017 بەرانبەر بە 8ی بەفرانباری 1396ی هەتاوی چینە جۆراوجۆرەکانی پێکهاتوو لە ژنان وگەنجانی شاری کرماشان بە دروشمی:
بڕۆخی دیکتاتۆر و مەرگ بۆ دیکتاتۆر
خامنەیی حیا کن … مملکت و رها کن
زندانی سیاسی آزاد باید گردد
و زۆر دروشمی مافخوازانەی تر دەستیان بە خۆپیشاندانی سەرشەقامەکان کرد و ئەمەش درێژەی کێشا بۆ شارەکانی تر لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بە پێی هەواڵە پشت ڕاست کراوەکانی مێدیاکانی جیهانی و کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان تا ئێستا 21کەس لە خۆپیشاندەران کوژراوە و بە دەیان کەس بریندار و دەستبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
04-01-201704-01-2017 ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!