دزی حەوت شاران بوايە، بەس تۆزێک جوان بوايە
دەگێڕنەوە دايکێک خوازبێنی کيژێک بۆ کورە ناشيرينەکەی دەکات کە کوڕەکەی زۆر ناحەز و ڕەزاگران و لاواز و کەسم ناڕێک بووە و يەک تەڵە يان تاڵە موش بەسەرييەوە نەماوە و ددانيشی شاش و واش بووە زۆر پێی داهەڵدەڵێت و مەدح و سەنای دەکات و دەڵێت کاسبە و بەڕەوشتە و سەری بچێت نوێژی ناچێت و ئێوران لەگەڵ دەنگی مەلای دێتەوە بۆ ماڵەوە و دەستی ڕەنگينە و زێڕی دەبڕی و هەموو کيژی دوونيا بەرچاوی بڕۆن چما بيشيکوژی سەری بەرز دەکاتەوە، دايکی کچەش کە کوڕەکەی بينيووە زوو قسە بەدايکی کوڕەکە دەبڕێت و دەڵێت خوشکم بڕيا کوڕەکەت دزی حەوت شاران بوايە بەس تۆزێک جوان بوايە، ئەم درکەيە بە خۆزگەوە دەوترێت چونکە هەموو ئەوانەی باس دەکرێت خاڵی سەرەکی نين بۆ ڕاکێشانی دڵی دوڵبەرێک و يار يارێنی پێ ناکرێت چونکە تەمەنی کوڕە و کچە ئه و هەموو کامڵيەی نەگەرەکە چەندە چاوی بەخومار و بەژن و خەت و قەڵەم و قامەتی بەرزی پێويستە.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,018 ganger