کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لەبارەی سەرپەرشتیکردن و بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان هاتەدەنگ و بەگوێرەی زانیارییەکانیش، لە تەواوی عیراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە، 600 هەزار ناوی دووبارەو مردوو لە لیستی دەنگدەران ئاشکرا بووە.
رزگار حاجی حەمە، جێگری سەرۆکی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، بەSNNی ڕاگەیاند: پێشتر لێکتێگەیشتنێکمان لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لەهەرێم ئیمزا کردووە بە مەبەستی هاوکاریکردنی یەکتر، بەڵام لەئێستا بەهۆی سەرقاڵیمان بە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، ناتوانین هەڵبژاردنەکانی هەرێم لەئەستۆ بگرین.
وتیشی:هەرێمی کوردستان بەشێکە لەعیراق، ئەگەر هەلومەرجەکە لەباربێت و بەڕەسمی حکومەت و پەرلەمانی هەرێم ئەو داوایە لە حکومەتی عیراق بکات، ئێمە دەتوانین ئەو کارە بکەین، بەڵام لەڕووی یاساییەوە پابەند نین بەوەی سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکەین، جگە لەوەی دەتوانین تۆماری دەنگدەرانیان پێشکەش بکەین.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست SNN کەوتووە، لە بایۆمەتری دەنگدەرانی عیراق کە هەرێمی کوردستانیشی تێدایە، نزیکەی 600 هەزار دەنگدەری ساختە و دووبارە و مردوو ئاشکرا بووە.[1]
#05-01-2018#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,768 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!